سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ٤- له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی لادان له‌ قه‌ده‌ر
گۆڕینی فۆنت

باوکی موحه‌ممه‌د


سه‌یر بكه‌ن، چۆن به‌م گومانانه‌ تۆمه‌ت و تانه‌یان له‌ ئیسلام داوه ‌و درزیان كردۆته‌ بیروباوه‌ڕی موسڵمانان. ئه‌مه‌ وای كردووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێكی تر په‌یدا ببن و ئه‌وانیش له‌ڕێ ده‌ربچن و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مان بوه‌ستنه‌وه‌. 

كێن ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی تر كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ بوون؟ 

كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر ئه‌وانه‌ كه‌ ئه‌ڵێن: هه‌موو شتێك له‌م جیهانه‌دا ته‌نها خوا خۆی ئه‌یكات و به‌س، ئه‌وانیش كه‌ كۆمه‌ڵی جه‌همیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه‌ شوێن پێیان هه‌ڵگرتوون، هه‌روه‌ها وه‌كو بیرۆكه‌ی به‌ده‌ستهێنان -الكسب- لای ئه‌شعه‌ریه‌كان، چونكه‌ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا بیرۆكه‌ی النظام بوو له‌ موعته‌زیله‌كان و له‌ پاشاندا ئه‌شعه‌ریه‌كان لێیان وه‌رگرت. 

هه‌روه‌ها شیعه‌كانیش قه‌ده‌رین، واته‌ ئینكاری قه‌ده‌ر ئه‌كه‌ن وباوه‌ڕیان پێی نیه‌، وه‌ ئه‌شعه‌ریه‌كانیش جه‌برین، واته‌ ئه‌ڵێن: خوا بكه‌ره‌(الفاعل) واته‌ هه‌موو شتێك خوا خۆی ئه‌یكات و به‌س، وه‌ ناڵێن: خوا دروستكه‌ر‌(الخالق)ه‌، ئینجا دوای ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ی ڕۆچوبوون سۆفیه‌كان شوێنیان كه‌وتن، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌ڵێن: پێویسته‌ له‌ سه‌رت هه‌ر كارێك ئه‌كرێت به‌وه‌ی بزانیت كه‌ خوا خۆی بكه‌رو ئه‌نجامده‌ریه‌تی-خوا بانتره‌ له‌وه‌ی كه ئه‌درێته‌ پاڵی--، خه‌ڵكی زینا ئه‌كه‌ن، دزی ئه‌كه‌ن، مه‌ی ئه‌خۆنه‌وه‌، تاوان و سه‌رپێچی زۆری تر ئه‌كه‌ن، ئایا ئه‌بێ بڵێین: خوا بكه‌ری ئه‌م كارانه‌یه‌؟! نه‌خێر، به‌ڵكو خوا به‌ ویست وئیراده‌ی كه‌ونی خۆی ویستی له‌ سه‌ر بووه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت، به‌ڵام به‌ ویست وئیراده‌ی شه‌رعی نه‌ ئه‌یه‌وێت بكرێت و وه‌ نا كاری واشی خۆش ئه‌وێت، خوا ئه‌و كاره‌ی دروستكردووه‌ له‌ به‌نده‌كانیدا، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ بكه‌ری ئه‌و كارانه‌ نیه‌؛ به‌ڵكو خوا دروستكه‌ر(الخالق)ه‌، و به‌نده‌ش بكه‌ر(الفاعل)ه‌. 

 999

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram