سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دابه‌شكردنی سووره‌ته‌كانی قورئان
گۆڕینی فۆنت



دابه‌شكردنی سووره‌ته‌كانی قورئان

ده‌نگی ئیسلام 

له‌ كتێبه‌كانی زانستی قورئان و كتێبه‌كانی ته‌فسیردا، وه‌ له‌ سه‌ر زمانی زانایان و ئه‌هلی عیلم، هه‌ندێ زاراوه‌ له‌ سه‌ر سوره‌ته‌كانی قورئان دێن و باسیان ده‌كرێ، وه‌ك درێژه‌كان (الطِّوال) وه‌ سه‌دیه‌كان (المئين) وه‌ دو جاریه‌كان (المثاني) وه به‌شكراوه‌كان‌ ("المفصل") كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ر چه‌ند سوره‌تێكی دیاریكراو له‌ سوره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، هه‌ندێك پرسیار ده‌كه‌ن كه‌ مه‌به‌ست به‌م زاراوانه‌ چیه‌، وه‌ ڕووی ناونانیان به‌وه‌ چیه‌؟ جا ده‌ڵێین: 


ئه‌سڵ و بنچینه‌ له‌ به‌كاربردنی ئه‌م زاراوانه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمام ئه‌حمه‌د له‌ "موسنه‌د"ه‌كه‌یدا له‌ واثله‌ی كوڕی ئه‌سقه‌عه‌وه‌ به‌ ڕشتێكی چاك ( بسندحسن) ڕیوایه‌تی كردووه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: ( أعطيت مكان التوراة السبع، وأعطيت مكان الزبور المئين، وأعطيت مكان الإنجيل المثاني، وفضلت بالمفصل) { له‌ شوێنی ته‌ورات (السبع)م پێ دراوه‌، وه‌ له‌ شوێنی زه‌بوور (المئین)م پێ دراوه‌، وه‌ له‌ شوێنی ئینجیل (المثاني)م پێ دراوه‌، وه‌ به‌ (المفصل)یش فه‌زڵ و ڕێزدار كراوم } وه‌ له‌ ڕیوایه‌تی جگه‌ له‌ویشدا هاتووه‌ به: (السبع الطوال). 

زانایان ده‌ڵێن: حه‌وت درێژه‌كه‌ (السبع الطوال) ئه‌مانه‌ن: البقرة، وآل عمران، والنساء، والمائدة، والأنعام، والأعراف؛ وه‌ ئیبن عه‌باس و ئیبن جوبه‌یر ده‌ڵێن: ناونراون له‌ درێژه‌كان چونكه‌ له‌ هه‌موو سوره‌ته‌كانی تری قورئان درێژترن. 

وه‌ سه‌دیه‌كان( المئون): هه‌ر سوره‌تێك ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سه‌د ئایه‌ت یان تۆزێك زیاتر یان تۆزێك كه‌متر بێت. 
وه‌ دووباره‌كان (المثاني) ئه‌و سوره‌تانه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ چه‌ند باره‌ تیایاندا باسی سنوور و فه‌رزه‌كان و چیرۆك و نموونه‌كانی تیا كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئیبن عه‌باس و ئیبن جوبه‌یر وتویانه‌. 

به‌یهه‌قی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌ڵێ: لێچواوتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست به‌ (السبع) له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا حه‌وت درێژه‌كه‌ (السبع الطوال) بێت، وه‌ به‌ سه‌دیه‌كان (المئین) هه‌ر سوره‌تێك گه‌شتبێته‌ سه‌د ئایه‌ت و به‌ره‌و سه‌ر، وه‌ دوانیه‌كانیش (المثانی) هه‌ر سوره‌تێك كه‌ له‌ خوار سه‌ده‌یه‌كان و بێت له‌ سه‌رو ("المفصل")وه‌ بێت، وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ی ئیبن عه‌باس خوا لێی ڕازیبێ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌، كاتێك به‌ عوسمانی كوڕی عه‌ففان ده‌ڵێ خوا لێی ڕازبیێ: چی وای لێ كردن كه‌ بچن سوره‌تی (براءة) كه‌ له‌ (المئین)ه‌، وه‌ ئه‌نفالیش كه‌ له‌ (المثانی)یه‌، له‌ یه‌كترتان جیا بكه‌نه‌وه‌؟ ترمذی و ئه‌بو داوود ڕیوایه‌تیان كردووه‌. 

به‌ڵام (المفصل) بۆیه‌ ناو نراوه‌ جیاكه‌ره‌وه‌كان له‌ به‌ر زۆری فه‌سڵ و به‌ش به‌شكردنی سوره‌ته‌كانی به‌ هۆی به‌سمه‌له‌ (بسم الله الرحمن الرحیم)ه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ی له‌ لای زۆربه‌ی هاوه‌ڵه‌كان له‌ سوره‌تی (ق)وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات تاكو سوره‌تی (الناس) كۆتایی پێ دێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ئیبن كه‌ثیر له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا ته‌رجیحی كردووه‌ و په‌سه‌ندی كردووه‌. 

پاشان زانایان ("المُفَصَّل")كان دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سێ به‌ش: ("طوال المفصَّل") له‌ سوره‌تی (ق)وه‌ تا سوره‌تی (عم ئیتساءلون)، وه‌ ( أوسط المفصَّل) له‌ سوره‌تی (عم) تاكو سوره‌تی (الضحی)، وه‌ ( "قصار المفصَّل)" له‌ سوره‌تی (الضحی)وه‌ تا كۆتایی قورئانی پیرۆز. 

زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی باسكرا ده‌ڵێین: هه‌ندێك له‌ سوره‌ته‌كانی قورئان هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ ناوێكیان به‌ سه‌ردا دابڕاوه‌، زانایان و نووسه‌رانی زانیاریه‌كانی قورئان باسیان كردووه‌، له‌وانه‌ به‌ نموونه‌، سوره‌تی (الفاتحة) ناو ئه‌برێ به‌: (أم الكتاب) و (أم القرآن) و (المثانی) و (الحمد) و (الكافية) و جگه‌ له‌مانه‌ش له‌وه‌ ناوانه‌ی دیكه‌ كه‌ موفه‌سیره‌كان له‌ ته‌فسیری ئه‌م سوره‌ته‌دا باسیان كردووه‌. 

وه‌ سوره‌تی (البقرة) به‌ شكۆو به‌رزو بڵندنی قورئان (سنام القرآن) ناو ده‌برێت، وه‌ هه‌ردوو سوره‌تی (البقرة) و ( آل عمران) به‌ دوو گوڵه‌كه‌ (الزهراوان) ناو ده‌برێن، ئیتر له‌ سه‌ر ئه‌م لێكچوان و شێوازه‌ش چه‌ند سوره‌تێكی قورئانیش به‌و شێوه‌یه‌ ناویان هه‌یه‌. 

له‌ كۆتاییدا: ئه‌مه‌ چاوپیاخشكانێكی كورت و خێرا بوو سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی قورئان، زاراوه‌ بنچینه‌ییه‌كانمان ڕوونكرده‌وه‌ له‌ دابه‌شكردنی قورئانی پیرۆزدا، ئه‌سڵ و بنه‌ماش چیه‌ له‌ لێوه‌رگرتنی ئه‌م دابه‌شكردنه‌دا، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودێك به‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز بگه‌یه‌نێت، خواش یارمه‌تیده‌رمانه‌وه‌ ڕێنمونیكه‌رمانه‌ بۆ چاكترین ڕێگه‌. 

 1235

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram