دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - فه‌رمووده‌ی (اللهم لا تجعل قبري وثناً يعبد) به‌گه‌وره‌گرتن و لێنزیكبوونه‌وه‌ی گۆڕی لێوه‌رناگیرێت شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الرابعة) توحيد الألوهية . الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: التوحيد (الحلقة الرابعة) ته‌وحید .. ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م .. ته‌وحیدی خوایه‌تی (توحید الالوهية) - لێره‌دا گرفتێك دێته پێش، حه‌ز ده‌كه‌ین به درێژی بیخه‌ینه ڕوو تاكو گومان و دوودڵی له‌وباره‌و نه‌مێنێت، ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ئیمامی مالیك له (الموطأ)دا ڕیوایه‌تی كردووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {اللهم لا تجعل قبري وثناً يعبد اشتد غضب الله عَلَى قوم اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد}(٤) [خوایه گۆڕه‌كه‌م نه‌كه‌یته بتێك و بپه‌رسترێت، خه‌شم و قینی خوا توند‌و به‌هێز بوو له سه‌ر گه‌لێك گۆڕی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ده‌كرده مزگه‌وت (شوێنی خوا په‌رستی)]، هه‌ندێك له بانگخوازانی شیرك له كۆن و نوێ‌دا ئه‌مه‌یان كردۆته دارده‌ستی خۆیان و ده‌ڵێن كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوعای هه‌میشه گیرایه‌و له‌م فه‌رمووده‌شدا دوعای كردووه كه خوا گۆڕه‌كه‌ی نه‌گێڕێت به بتێك و بپهرستێرت، كه‌واته هه‌رچه‌ندێك گۆڕه‌كه‌یمان په‌رست و لێی پاڕاینه‌وه و هاوارمان لێ كرد، هه‌رچه‌نده به ده‌وریدا هاتین و چوین، نابێته به‌ندایه‌تی و هیچ مه‌ترسییه‌كی لێ ناكرێت. ئه‌م گومانه له گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین گومانهكانیانه -به حسابی خۆیان- به‌ڵام كاتێك بخرێته پێش به‌ڵگه‌ی زانستی دروست به یارمه‌تی خوا دهڕوێتهوهو نامێنێت، وه هه‌روه‌ك له پێشه‌وه گوتومانه‌و ئێسته‌ش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و بانگخوازانی یه‌كخواپه‌رستی –سوپاس و منه‌تباری بۆ خوا- ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی زانستی ئه‌وانه ده‌یوروژێنن و ده‌یهێننه پێش، وه‌ڵامه‌كه لای زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت هه‌یه‌و له كتێبه‌كانیاندا نووسراوه، له به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌مانه‌وێت كه ئه‌وانه ژیری و هۆشی خۆیان ئازاد بكه‌ن و له چاولێكه‌ری و ته‌قلیدو شوێنكه‌وتنی جگه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) واز بێنن، به تێڕوانینێكی زانستی به هه‌ندو لێبڕانه‌وه بڕواننه كاره‌كان، جا ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌مانه وه‌ستان و هیچ نه‌مایه‌و ئه‌م جۆره گومانه زانستییانه نه‌بێت، ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی به یارمه‌تی خوا به پێی به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان ده‌درێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و شوبهه‌و گومانانه‌ی كه سه‌رچاوه‌كانیان هه‌واو ئاره‌زو و گومان و ته‌ئویلاتی لای خۆیانن، ئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وان خۆیان ده‌گه‌ڕێت كه ره‌تی بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به ته‌قلیدو چاولێكه‌ری وه‌ریان گرتووه‌و هیچ گۆێیان له به‌ڵگه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌ولیاكان ڕیوایه‌تیان كردووه، یان ئه‌مه به ئه‌زموون و ته‌جره‌به‌ی مهشایهخهكان سه‌لێمنراوه، یان ئه‌مه له ڕێگه‌ی زانیاری باتین و نادیاره‌وه پێمان گه‌یشتووه یان له‌م بابه‌تانه، ئه‌م قسانه به‌دیهی و بهڵگهنهویستن كه به‌تاڵ و بێ بنه‌مان و پێویست به گفتوگۆ‌و موناقه‌شه ناكات له‌سه‌ریان، مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت كه به ته‌واوی په‌رچی بده‌ینه‌وه‌و حه‌ق ڕوون بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو به به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی هاتن و وتیان: خوا-سبحانه‌وتعالی- یان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وا ده‌فه‌رموێت، به‌ڵام ئایه‌ته‌كه یان فه‌رمووده‌كه به پێچه‌وانه یان له سه‌ر ڕووی دروستی خۆی تێی گه‌یشتبوون، پێیان ده‌ڵێن: به‌ڵێ، كه‌واته؛ ئێمه‌ش و ئێوه‌ش به دوای به‌ڵگه‌ی زانستی دروست ده‌گه‌ڕێین و شوێنكه‌وته‌ی به‌ڵگه‌ین ان شا‌ء الله. ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گشتییه له موجاده‌له‌و گفتۆگۆی ئه‌م هاوهڵگیرانهدا، به باشترین شێواز نه‌بێت موجاده‌له‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین. جا ده‌ڵێین: فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: {اللهم لا تجعل قبري وثناً يعبد، اشتد غضب الله عَلَى قوم اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد} (٤) قسه له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه له دوو خاڵدا كورت دێته‌وه: یه‌كه‌م: له جێگیربوونیدا. دووه‌م: له ماناكهیداو ره‌تكردنه‌وه‌ی گومانی هاوه‌ڵگیران له‌سه‌ری، له بهبهڵگهكردن و ده‌لیل پێ هێنانه‌وه‌یدا. سه‌باره‌ت به سه‌لماندن و جێگیربوونی فه‌رمووده‌كه: ئیمامی مالیك ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له (الموطأ)دا به موڕسه‌لی له (زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م) ڕیوایه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها به موڕهسهلیش له (عطاء)وه ڕیوایه‌ت كراوه، فه‌رمووده‌ی موڕسه‌لیش: ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه هاوه‌ڵه‌كه تێیدا كه‌وتبێت و دیار نه‌مابێت، واته ئه‌وه‌یه كه تابعییهكه بڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی، جا ئه‌م جۆره له فه‌رمووده كه شوێنكه‌وتووه‌كه -التابعي- ڕاسته‌وخۆ و بێ ناوهێنانی هاوه‌ڵه‌كه -الصحابي- ده‌یباته‌وه سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ده‌وترێت فه‌رمووده‌ی موڕسه‌ل، وه‌ك هۆنه‌ر ده‌ڵێت: (ومرسل منه الصحابي سقط)، زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م یان (عطاء) هه‌ردووكیان شوێنكه‌وته‌ن، هه‌روه‌ها (سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب) و، (زوهری) و (نافیع) و هاووێنه‌یان ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت كه له هاوه‌ڵه‌كانیان وه‌رگرتووه خوا لێیان ڕازی بێت، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و شوێنكه‌وتووانه وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی، یان له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم)و ناوی ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی نه‌هێنا كه لێوه‌ی ڕیوایه‌ت كردووه-نه‌یوت له ئه‌نه‌س یان جابر یان ئه‌بو هوره‌یره‌وه- ئه‌م فه‌رمووده‌یه ناو ئه‌برێت به موڕسه‌ل. - موڕسه‌لیش هه‌ندێ له زانایان نایكه‌نه به‌ڵگه، چونكه پێ ده‌چێت كه شوێنكه‌وتوو له شوێنكهوتویهك یان زیاتری وه‌رگرتبێت، جاری وایه پیاوێك له دوان یان سیان له هاوه‌ڵه‌كانی (اقرانه) فه‌رمووده ڕیوایه‌ت ده‌كات، پاشان سێیه‌م یان چواره‌م له هاوهڵهكهوهو(الصحابي)و ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) ڕیوایه‌تی كردووه، تابعیش پێغه‌مبه‌ری نه‌دیوه به‌ڵكوو ته‌نها هاوه‌ڵه‌كانی بینیوه. وه تابعیش هه‌رچه‌ند جێی متمانه‌یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له تابعییهكی لاوازه‌وه ڕیوایه‌ت بكات، یان تابعییهكهی وه‌رنه‌گیراو (غیر مقبول) بێت، وه هه‌ندێكیش له زانایانی فه‌رمووده‌و زۆرێكیش له فه‌قیهه‌كان وای بۆ ده‌چن كه فه‌رمووده‌ی موڕسه‌ل وه‌رده‌گیرێت و ده‌كرێته به‌ڵگه، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه: ئه‌گه‌ر تابیعی وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی، ئه‌وه ته‌واو دڵنیایه كه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی بۆیه وا ده‌ڵێت، وه له‌و هاوه‌ڵه‌وه گێڕاویه‌ته‌وه كه له ڕشته(سند)كه‌یدا كه‌وتووه‌و نه‌ماوه، وه زه‌رورو پێویستیش نییه كه گێڕه‌ره‌وه ناوی ئه‌و كه‌سه بێنێت كه لێی گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه له ته‌واوی دڵناییهوهیهتی كه ئه‌م فه‌رمووده‌ی له یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانه‌وه بیستووه بۆیه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی. ئه‌مه‌ش تێڕوانینی ئه‌مانه‌ی تره. هه‌ندێك له زانایانیش له‌مه‌دا نێوه‌ندیان گرتووه‌و وتویانه: موڕه‌سه‌لی هه‌ندێك له تابعین به ڕه‌هایی و بێ سێ و دوو وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك (سه‌عیدی كوڕی موسه‌ییب) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه سلم) فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه به ڕه‌هایی وه‌ری ده‌گرین و كاری پێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێكیان موڕسهلهكانیان وه‌رگیراو نییه به نموونه وه‌ك (زوهری)، وه‌ك زانایان ده‌ڵێن، (زوهری)و جگه له‌ویش كۆمه‌ڵه فه‌رمووده‌یه‌كی ئێجگار زۆر له شونێكهوتوان و هاوه‌ڵان و دۆستانیانه‌وه(اقرانهم) ده‌گێڕنه‌وه، وه فهرموودانێكی زۆر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، جا ئه‌گه‌ر وێنه‌ی ئه‌وانه وتیان: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی، ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه له شوێنكه‌وته بچوكه‌كانن (صغار التابعین). - جا فه‌رمووده‌كه ئیمامی مالیك به موڕه‌سه‌لی ڕیوایه‌تی كردووه، ئه‌م موڕسهلهش لای هه‌ندێك له زانایان ره‌ت ئه‌كرێته‌وه‌و لای هه‌ندێكی دیكه‌شیان وه‌رگیراوه، پاشان چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه به مه‌رفوعی له (ئه‌بی سه‌عیدی خودری)یه‌وه هێناوه، وه ئیمام ئه‌حمه‌دیش له (المسند)دا چه‌ند شاهیدێكی بۆ هێناوه، كه‌واته ده‌ڵێین: فه‌رمووده‌كه به كۆی ئه‌م شاهیدانه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ پله‌ی سه‌حیح. - به‌ڵام سه‌باره‌ت به مانا‌و چه‌مكی فهرموودهكهو چی ده‌گه‌یه‌نێت، پێیان ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، به‌ڵكوو هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به ڕاهایی و بێ سنوور دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان وه‌رگیراو نه‌بوو، ئه‌وه ڕاست نییه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر داوایه‌كی كردبێت وه‌رگیراو بوبێت، ئه‌مه‌ش كارێكی نامۆ و جێی سه‌رسامی نییه، به‌ڵكوو فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا دوعای كردووه‌و دوعاكه‌ی وه‌رنه‌گیراوه، چونكه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- حیكمه‌ت و دانایی گه‌وره‌و به جێی هه‌یه له‌مه‌داو هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانیش په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن. ئه‌و زاته -تبارك وتعالی- شته‌كانی ئه‌ندازه‌گیریی كردووه، له له‌وحی پارێزراو (لوح المحفوظ)دا چه‌نده‌ها كار‌و پێوانه‌و قه‌ده‌ری نووسیوه كه حیكمه‌ت و دانایی وا ده‌خوازێت، جا ئه‌م كارانه دێن و له بوونه‌وه‌ردا ڕوو ده‌ده‌ن، نه پێغه‌مبه‌ران و نه جگه له‌وانیش عیلم و زانستیان گه‌مارۆی ئه‌وانه ناده‌ن و پێی شاره‌زا نابن. جا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دێت و داوایه‌ك ده‌كات و له خوا ده‌پاڕێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش –تبارك و تعالی- ئه‌ندازه‌ی گرتووه‌و بڕیویه‌تییه‌وه كه ئه‌و كاره (به ڕوویه‌كی تردا) به‌جێ دێت و ڕوو ده‌دات، ئیتر لێره‌دا داوای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌رگیراو نابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه‌رگیراو نییه لای خوا-سبحانه‌وتعالی-، یان پله‌و پایه‌و جاهی لای خوا نییه، نه‌خێر، به‌ڵكوو بێ گومان كه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران لای خوا وه‌رگیراون، خوا خۆی هه‌ڵیبژاردوون و پله‌و جێگه‌ی به‌رزی پێ به‌خشیون، به تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ڕێزدارترینیانه، ئه‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌مه له ڕۆژی قیامه‌ت و پله‌و جاهی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تره، به‌ڵام له‌مه‌دا خوای گه‌وره حیكمه‌ت و كاردروستی زۆری هه‌یه. - نموونه‌ی ئه‌مه: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه پیاوچاكێكی خواناس بێت، له هه‌ر شتێك‌دا داوا له خوا بكات داوا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت، كه له‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌بوون دوعا‌و نزایان وه‌رگیراو بووه وه‌ك (سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس) خوا لێی ڕازی بێت، جا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوچاكه له خواترسه دوعای كرد كه خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دووباره بنێرێته‌وه، یان ئه‌بوبه‌كر زیندوو بكاته‌وه تاكو بیبینێت، دوعاكه‌ی وه‌ناگیرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه پاڕانه‌وه‌شی وه‌رگیراو بێت، به‌ڵام دروست نییه زیاده‌ڕه‌وی و سنوورشكێنی له دوعادا، نابێت دوعایه‌ك بكرێت كه له سنووری به‌نده‌دا نه‌بێت، دوعایه‌كی له‌و شێوه له سنوورشكێنی و زیاده‌ڕه‌وییه له دوعاكردن، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه داوای شتی وا بكه‌یت له خوا، جا ئه‌گه‌ر داوای شتی وات له خوا كرد، ئه‌وه تۆ سنوورشكێنیت كردووه له دوعاكهداو پاڕانه‌وه‌كه‌ت وه‌رناگیرێت، با له شته‌كانی دیكه‌شدا پاڕانه‌وه‌ت وه‌رگیراو بێت، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش له ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل دا به‌نده‌یه‌كی خواناس هه‌بوو، نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی وه‌رگیراو بوو، پێی وترا: دوعا له مو‌سا بكه سه‌لامی لێ بێت، كاتێك دوعای لێ كرد له باتی ئه‌وه‌ی نزاكه‌ی وه‌رگیرێت، زمانی وه‌ستاو ڵاڵ بوو په‌نا به خوا، بووه شوم و خهسارهتمهندنی و نه‌گبه‌تی بۆی، چونكه سنووركێشی و زیاده‌ڕه‌وی له دوعاكه‌دا كرد. - له به‌ر ئه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم)وه هاتووه كه سێ داوای له خوای گه‌وره كردووه، دوانیان گیرا بوون و وه‌رگیراون، به‌ڵام سێیه‌میان وه‌رنه‌گیراوه، پاشان خوای گه‌وره ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: :{يا مُحَمَّد إني إذا قضيت قضاء فإن قضائي لا يرد} (٥) [ئه‌ی موحه‌ممه‌د من ئه‌گه‌ر شتێكم بڕییه‌وه‌و بڕیارم له‌سه‌ر دا، ئه‌وه بریارهكهم ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نییه]، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سێ داواكاری له په‌روه‌ردگاری ده‌كات: داواكاریی یه‌كه‌م: {أن لا يهلك أمته بسنة بعامة} (٥) [ئوممه‌ته‌كه‌ی به وشكی و قاتوقڕی و وشكه‌ساڵی له ناو نه‌چن] واته: به وشكی و بێباڕانی و قاتوقڕی له ناو بچن و هیچیان نه‌مێنن، وه‌ك ڕیوایه‌ته‌كه‌ی تر ڕوونی كردۆته‌وه، وه له ڕیوایه‌تێكی گشتگیرتر له‌مه هاتووه كه داوا ئه‌كات له خوا –سبحانه‌وتعالی- كه: {أن لا يهلكهم بما أهلك الأمم قبلهم} (٥) [كه تیانا نه‌بات به‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه پێشووه‌كانی پێ له ناو بردووه]، وه له هه‌ندێ ڕیوایه‌تدا –كه هه‌موویان سه‌حیحن- دیاری ده‌كات كه نوقم بوونه، ده‌ڵێت: {اللهم لا تهلكهم بالغرق، أو قَالَ: دعوت ربي ألا يهلك أمتي بالغرق} (٥) [خوایه به نوقم بوون له ناویان نه‌به‌یت، یان فه‌رمووی: پاڕامه‌وه له په‌روه‌ردگارم كه ئوممه‌ته‌كه‌م به نوقم بون له ناو نه‌بات] خواش هات به ده‌م داواكه‌یه‌وه‌و لێی قبوڵ كرد. داواكاریی دووه‌م: {أن لا يسلط عَلَى أمته أهل الشرك} (٥) [ئه‌هلی شیرك و كه‌سانی موشریك زاڵ نه‌كات به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌یدا] له ڕیوایه‌تێكدا ده‌ڵێت: {ولا يسلط عليهم عدواً من سوى أنفسهم فيستبيح بيضتهم} (٥)، [وه دوژمنێكیان به‌سه‌ردا زاڵ نه‌كات له جگه له خۆیان كه هه‌موو شتێكیان حه‌ڵاڵ بكات (له ناویان به‌رێت و ته‌فروتونایان بكات)]، خوای گه‌وره ئه‌م داوایه‌شی له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وه‌رگرت و به هیچ جۆرێك كافران زاڵ ناكات به‌سه‌رماندا به شێوه‌یه‌ك بنه‌بڕمان بكه‌ن و له ڕیشه‌مان بێنن، به‌رده‌وام له‌م ئوممه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌مێننه‌وه، به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك سه‌ركه‌وتوون و له‌سه‌ر فه‌رمانی خوا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌یان ده‌كات زیانیان پێ ناگه‌یه‌نێت و تا فه‌رمانی خوا دێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن، جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان و هاوه‌ڵگیران به‌سه‌رماندا زاڵ ناكات به جۆرێك كه به ته‌واوی له ناومان به‌رن و هیچ موسڵمانێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نه‌هێڵن، ئه‌مه ڕوو نادات. داواكاریی سێیه‌م: {أن لا يجعل بأسنا بيننا شديداً} (٥) [توندوتیژی و سام و بێباكیمان له یه‌كتر له نێوماندا توند‌و به‌هێز نه‌كات] ئه‌مه‌یان له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌رنه‌گیراو، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {يا محمد، إني إذا قضيت قضاء فإن قضائي لا يرد، وإني لن أهلك أمتك بسنة بعامة}(٥) یان {وإني وعدتها ألا أهلكها بسنة بعامة وألا أسلط عليهم عدوا من سوى أنفسهم فيستبيح بيضتهم حتى يقتل بعضهم بعضا، ويسبي بعضهم بعضا} (٥) وه ئه‌مه‌ی له فه‌رمووده‌كه‌دا باسكراوه، له قورئاندا به ڕاشكاوی له گه‌ڵ هۆی هاتنه خوارهوهكهیدا هاتووه، ئه‌ویش فه‌رمووده‌ی خوایه -سبحانه‌وتعالی- كه ده‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَاباً مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْض [الأنعام:٦٥]. ئیمامی بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌م ئایه‌ته‌دا ڕیوایه‌ت ده‌كات كه كاتێك قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَاباً مِنْ فَوْقِكُمْ [الأنعام:٦٥] هاته خواره‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: {أعوذ بوجهك}(٦)،[په‌نا ئه‌گرم به ڕووی تۆ] پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) په‌نای گرت له‌وه‌ی كه خوا سزامان له‌سه‌روو خۆمانه‌وه بۆ دابه‌زێنێت، یان به‌ردباران بكرێین له ئاسمانه‌وه، یان نوقم بوون و باران یان هه‌ر سزایه‌كی تر له ئاسمانه‌وه بێت، وه‌ك بروسكه، یان له‌رزین و ڕاچڵه‌كاندن و ئه‌وانه، فه‌رمووی: أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌مه‌شیان فه‌رمووی: {أعوذ بوجهك}(٦)، خوای گه‌وره‌ش –سبحانه‌وتعالی- دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌ی وه‌رگرت و په‌نای داوین و به دووری خستوین له‌وه‌ی كه سزایه‌ك له ژێر خۆمانه‌وه بێت بۆمان و له‌ناومان به‌رێت، یان ڕۆبچین به زه‌ویدا یان نوقم ببین، یان هه‌ر سزایه‌ك له ژێرمانه‌وه بێت و هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام له ناو به‌رێت، مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه كه سزایه‌كی وا نایه‌ت كه هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام یه‌كپارچه تیا بچن و له ناویان به‌رێت، ئه‌نا ڕۆچوون و هه‌روه‌ها نوقمبوون و بوومه‌له‌رزه‌ش بۆ هه‌ندێ له ئوممه‌ت ڕوو ده‌دات و تووشی دێن، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست له ناونه‌چوونی هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامه به گشتی، پاشان فه‌رمووی: أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْض پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌مه‌یان فه‌رمووی: {هذه أهون، هذه أيسر}(٦)، [ئه‌مه‌یان له‌سه‌رخۆ تره، ئه‌مه‌یان ئاسانتره]، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پاش ئه‌و سێ دوعا‌و داواكارییانه هاتۆته خوارێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای له په‌روه‌ردگاری كردووه، دوانیانی لێ وه‌رگیراوه‌و سێیه‌میان وه‌رنه‌گیراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له سێیه‌میاندا نه‌یفه‌رموو: په‌نا ئه‌گرم به ڕووی تۆ (أعوذ بوجهك)، به‌ڵكوو فه‌رمووی: {هذه أهون هذه أيسر}(٦)، ئه‌مه زاهیرو ڕووكه‌شی ئایه‌ته‌كه‌یه، خواش زاناتره. - به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا وه‌ك ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه، وه ئیمامی ئه‌حمه‌دیش له (المسند)دا ڕیوایه‌تی كردووه، كه خوای گه‌وره دوو دوعا‌و نزای پێغه‌مبه‌ری وه‌رگرتووه‌و سێیه‌میانی وه‌رنه‌گرتووه، وه له ڕێگه‌كانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژێكی چاك و جوان و درێژ‌و به ملكه‌چی و خشوعه‌وه كردووه، مه‌عاز –له هه‌ندێ ڕیوایه‌تیشدا خه‌باب- پێی ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، تۆ نوێژێكت كرد، نه‌مدیوه له‌وه‌و پێش نوێژی وا بكه‌یت! فه‌رمووی: {نعم، إنها صلاة رغب ورهب}(٧) [به‌ڵێ، ئه‌وه نوێژی نزا‌و داخوازی و ترس بوو] ئه‌م نوێژه‌ی كرد تاكو ڕوو بكاته په‌روه‌ردگاری و به دڵ و به كوڵ و داوای كارێكی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: {إني صليت هذه الصلاة، وإني سألت ربي ثلاثاً، فأعطاني اثنتين ومنعني الثالثة}(٧) [من ئه‌م نوێژه‌م كرد، وه من سێ شتم له په‌روه‌ردگارم داوا كرد، دوانیانی پێ دام و سێیه‌میان لێ گرتمه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌ی كرد لێم(لێی وه‌رنه‌گرتم)] - به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش –كه ئه‌ویش هه‌ر سه‌حیحه- بوخاری و ئیمامی ئهحمهدو جگه له‌وانیش ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن كه: {كان يقنت بعد الركوع إذا قَالَ: سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد، يدعو عَلَى بعض الْمُشْرِكِينَ، يقول: اللهم العن فلاناً والعن فلاناً}.(٨) [(پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) دوای ڕكوع و كاتێك ده‌یگوت (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) قنوتی ده‌خوێند، نزای له هه‌ندێك له هاوه‌ڵگیران ده‌كرد و ده‌یگوت: خوایه نه‌فره‌ت له فڵان و فڵان بكه‌یت] وه له‌وانه‌ی ناویان هاتووه له‌م دیاری كراون، له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا وه‌ك له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی (المسند)دا هاتووه: (حارسی كوڕی هیشام، سوهه‌یلی كوڕی عه‌مر، سه‌فوانی كوڕی ئومه‌ییه)(٨) هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ناوه‌كانی خۆیان دوعای قنوتی له‌سه‌ر چه‌ند تیره‌و هۆزێكی عه‌ره‌بی كردووه: {قنت عَلَى رعل وذكوان وعصّية، فأنزل الله -تَبَارَكَ وَتَعَالَى- عَلَى النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ [آل عمران:١٢٨]}.(٩) [قنوتی له‌سه‌ر ڕهعل و زهكوان و عهسیه كرد، ئه‌وجا خوای گه‌وره ئه‌مه‌ی بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر هێنایه خوارێ و فه‌رمووی: [بێگومان تۆ هیچ شتێكت له كاروباری به‌نده‌كان به‌ده‌ست نییه(به‌ڵكوو هه‌موو شت به ده‌ستی خوا خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌رگرێت، یان سزا‌و ئازاریان بدات، (سه‌ربه‌سته)، چونكه ئه‌وان سته‌مكارن] واته: تۆ له‌م كاره‌دا هیچ شتێكت بۆ نییه، به‌ڵكوو ته‌نها گه‌یاندن و بانگه‌وازو ڕوونكردنه‌وه‌ت بۆ هه‌یه، به‌ڵام له ناوبردن و تیاچوونی ئه‌وانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا، ئه‌گه‌ر ویستی لێیان ئه‌بورێت و عه‌فویان ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر ویستیشی ئه‌شكه‌نجه‌و سزایان ئه‌دات، كاره‌كه هه‌مووی بۆ خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه -سبحانه‌وتعالی-، جا كاتێك ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئیتر به‌رده‌وام نه‌بوو له قنوت كردن له‌سه‌ر ئه‌وانه، كاتێكیش مه‌ككه فه‌تح كرا هه‌ر یه‌ك له (سوهه‌یلی كوڕی عه‌مر و سه‌فوانی كوڕی ئوممهیهو حارسی كوڕی هیشام) موسڵمان بوون، هه‌روه‌ها كه تیره‌كانی دیكه‌ش موسڵمان بوون له‌وانه: ڕهعل و زهكوان و عهصییه. وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دوعای له تیره‌ی(مضر)كرد، پێشان باسمان له هاتنی شاندی نه‌وه‌ی عبدالقیس كرد كاتێك هاتنه خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وان كه له یه‌كه‌مین و سه‌ره‌تاكانی ئه‌و تیره‌و هۆزانه‌ی عه‌ره‌به‌كان بوون له باوه‌ڕیان هێناو گۆێڕایهڵبوون بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی بوخاری و موسلیم دا هاتووه: {قالوا: إنا لا نستطيع أن نأتيك إلا في الشهر الحرام، لأن بيننا وبينك هذا الحي من مضر}(١٠) [وتیان ئێمه ته‌نها له مانگه تابووهكاندا نه‌بێت ناتوانین بێینه لات، چونكه له نێوان ئێمه‌و تۆدا ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی (مضر) هه‌یه (ئه‌وان ناهێڵین بێین بۆ مه‌دینه)]، كافره‌كانی (مضر)يش له نه‌وه‌ی ته‌میم و چوارده‌وریان له نێوه‌ڕاستی (نه‌جد)دا بوون و ڕێگر بوون نێوان ئه‌وان و هاتنیان بۆ مه‌دینه بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، ته‌نها له مانگه تابووهكاندا نه‌بێت ڕێیان پێ نه‌ده‌دان، چونكه كاتێك وه‌رزی مانگه تابووه‌كان بهاتایه عه‌ره‌به‌كان ده‌ستیان له كوشتن و شه‌ڕكردن ئهكێشایهوه، ئه‌وانیش له توندترین و به‌هێزترینی بێباوه‌ڕان بوون له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، پێغه‌مبه‌ریش دوعای لێ كردن و فه‌رمووی: {اللهم اشدد وطأتك عَلَى مضر، واجعلها عليهم سنينَ كسني يوسف}(١١) [خوايه فشار‌و په‌ستانی خۆت له‌سه‌ر (مضر) توند‌و به‌هێز بكه، وه وه‌ك ساڵه‌كانی یوسفیان به‌سه‌ر بێنه] واته: به وشكی و بێ‌بارانی له ناویان به‌ریت و بیانگریت، وه‌ك چۆن گه‌لی یوسفت گرت سه‌لامی خوای لێ بێت و حه‌وت ساڵ به بێ باران و وشكه‌ساڵی مانه‌وه، جا ئه‌م دوعایه‌ی پێغه‌مبه‌ریش خوا گیرای نهكردو هۆزی (مضر) له دواییدا موسڵمان بوون و هاتنه ناو ئیسلامه‌وه و هیدایه‌تیان وه‌رگرت و گه‌ڕان له ئیمانداران. - كه‌واته: ئه‌و هاوهڵگیرانه، یان بانگخوازانی شیرك و هاوهڵگیریی یان خاوه‌ن هه‌واو ئارهزهووه شیركییانه كه ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {اللهم لا تجعل قبري وثنا يعبد}(٤)، وه پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) دوعای وه‌رگیراوه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نییه، جا كه‌واته ئێمه هه‌ر چییهكمان كرد‌و هه‌چ پهرستنێكمان ئه‌نجام دا له كن گۆڕه‌كه‌ی و هه‌رچۆنێك به ده‌وریدا هاتین و هاوارمان لێكرد‌و بارگه‌و بنه‌مان به نیه‌تی سه‌ردانی ئه‌وێ پێچایه‌وه، ئه‌مه نابێته شیرك؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داوای له خوا كردووه كه گۆڕه‌كه‌ی نه‌كرێته بت و بپه‌رسترێت و خواش داواكه‌ی وه‌رگرتووه، كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌یكه‌ین هیچ په‌یوه‌ست نییه به بتپهرستییهوهو به‌شێك نییه لێی! پێیان ده‌ڵێین: ئه‌م قسه‌یه په‌رچ ئه‌درێته‌وه به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی كردووه‌و لێی وهڕنهگیراوه، ئه‌شتوانین حیكمه‌ت و دانایی له‌وه‌دا به‌دی بكه‌ین كه خوا –سبحانه‌وتعالی- ته‌قدیری كردووه‌و بڕیاری داوه كه ئه‌وه‌ی له ئوممه‌تانی پێشودا بووه له‌م ئوممه‌ته‌شدا ڕوو بدات، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا جێگیر بووه: {لتتبعن سنن من كَانَ قبلكم حذو القذة بالقذة}(١٢) [بێگومان ئێوه شوێن ڕێوشوێن و رێگای ئه‌وانه‌ی پێشخۆتان ده‌كه‌ون، شوێنكه‌وتنی هه‌نگاو به هه‌نگاو] خوا ته‌قدیری كردووه‌و هیچ ڕهتكردنهوهیهكیش نییه بۆ قه‌ده‌ری خوا، خوا –سبحانه‌وتعالی- ته‌قدیری كردووه كه ئه‌م ئوممه‌ته ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شیرك و هاوهڵگیریی، وه كۆمه‌ڵێك له‌وانه به موشریكان ده‌گه‌ن و خۆیان وه‌ك ئه‌وان لێ ده‌كه‌ن، وه ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ڵناسێت تاكو: {لا تقوم الساعة حتى تضطرب أليات نسا‌ء دوس عَلَى ذي الخلصة }(١٣) _وه‌ك له فه‌رمووده‌ی دروستدا هاتووه-، جا ئه‌مه له‌وانه‌یه كه خوا -سبحانه‌وتعالی- ته‌قدیری كرووهو هیچ ڕهتكردنهوهیهكش بۆ بڕیاری خوا نییه. به‌ڵام پاڕانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)و فه‌رمووده‌كه‌ی: {اللهم لا تجعل قبري وثنا يعبد} چه‌ند كه‌ڵك و سوودێكی گه‌وره‌ی تێدایه وه‌ك باسكرا كه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو ئه‌و به‌ندانه كۆ ده‌كاته‌وه كه جگه له خوا كه‌سانی تریان په‌رستوون و هاواریان لێ كردوون، ئه‌وانه‌ش كۆ ده‌كاته‌وه كه په‌رستراون، هه‌ردووكیان كۆ ده‌كاته‌وه‌و پرسیار له‌وان و له‌وانیش ده‌كات، تاكو بزانرێت به چی وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه؟! له‌وانه‌ی خوا –سبحانه‌وتعالی- له ڕۆژی قیامه‌تدا پرسیاریان لێ ده‌كات، مه‌سحیه سه‌لامی لێ بێت، خوای گه‌وه‌ر ده‌فه‌رموێت: وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ [المائدة: ١١٦].[كاتێكیش خوا (له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه تۆ به خه‌ڵكیت وتووه: منیش و دایكیشم به دوو خوا دابنێن له خواری خواوه؟] جا خوای متعال پرسیار له عیسا ده‌كات، هه‌روه‌ها پرسیار له پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاو فریشته‌كان ده‌كات: ئایا ئێوه ڕازی بوون به‌وه‌ی له خواری خواوه بپه‌رسترێن و هاوارتان لێ بكرێت؟ ئا‌یان ئێوه بانگه‌شه‌ی خه‌ڵكیتان كردووه تاكو له خواری خواوه بتانپهرستن و هاوارتان لێ بكه‌ن؟ هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، من فه‌رمانی وام پێ نه‌داون و هه‌رگیز پێم نه‌گوتون بم په‌رستن و هاوارم لێ بكه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بووم ئه‌وانه عیبادهت و بهندایهتم بكه‌ن، من بۆ یه‌كخواپه‌رستی نه‌بێت با‌نگم نه‌كردوون و هیچ ئاگاهی و زانیاریم به‌م به‌ندایه‌تییه نییه، عیسا سه‌لامی لێ بێت ده‌فه‌رموێت: مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ [المائدة:١١٧] [من هیچ شتێكم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی كه تۆ فه‌رمانت پێ داوم] جا ئه‌گه‌ر شیرك و هاوهڵگیرییش له‌م ئوممه‌ته‌دا په‌یدا بوو، ئه‌وه‌ی به‌ناو شوێنه‌كه‌وتوانی عیسا بۆ عیسای ده‌كه‌ن و هاواری لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مانیش كردیان، گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و گۆڕی دۆستانی خوا‌و پیاوچاكانی ئه‌م ئوممهتهیان به گه‌وره گرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان به گه‌وره‌ی ده‌گرن، وه گۆڕی پێغه‌مبه‌رانیان كرده مزگه‌وت و شوێنی عیبادهت، ئا لێره‌دا پاڕانه‌وه‌و دوعاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سوودی ده‌بێت، چونكه فه‌رموویه‌تی: {اللهم لا تجعل قبري وثنا يعبد} ئه‌مه به‌رائه‌ت و پاكانه‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌رامبه‌ر خوادا -سبحانه‌وتعالی-، كه به هیچ جۆرێك به‌وه ڕازی نه‌بووه‌و ڕێی پێ نه‌داوه. جا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چونكه ده‌یزانی شتی وا له ئوممه‌ته‌كه‌یدا ڕوو ده‌دات، خۆی به‌ری كرد‌و پاكانه‌ی لای خوای گه‌وره كرد له‌و كاره، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بفه‌رموێت: خوایه من به‌رائه‌ت و پاكانه‌ی خۆم ده‌به‌مه لای تۆ له‌وه‌ی كه گۆڕه‌كه‌م بكرێته بت و بپه‌رسترێت، جا ئه‌گه‌ر كردیان و ئه‌نجامیان دا ئه‌وه كارێكه نه ڕێگه‌م پێ داوه‌و نه پێی ڕازی بووم و نه بڕیارم له‌سه‌ر داوه، وه‌ك عیسا سه‌لامی لێ بێت نه فه‌رمانی پێ داوه‌و نه پێی ڕازییه‌و نه دانی پێدا ناوه كه له جیاتی خوا بپه‌رسترێت و هاواری لێ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {لا تطروني كما أطرت النَّصَارَى عيسى ابن مريم} (١٤) [ئه‌وه‌نده به‌رزم مه‌كه‌نه‌وه وه‌ك نه‌سرانییه‌كان عیسای كوڕی مه‌ریه‌میان به‌رز كرده‌وه (له ئاستی مرۆڤ فڕاندیان و سیفه‌تی خوایان پێ دا)]، وه وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: {لعن الله اليهود والنَّصَارَى اتخذوا قبور أنبياءهم مساجد}(١٥) [نه‌فره‌تی خوا له جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كان بێت، گۆڕی پێغه‌مبه‌رانیان كردبووه مزگه‌وت(شوێنی خواپه‌رستی)]. - جا ئه‌م گومانه كه بانگخوازانی شیرك له كۆنداو هه‌روه‌ها هاوچه‌رخه‌كانیش كه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین و پێی هه‌ڵده‌ستین شیرك و بتپه‌رستی نییه. ده‌ڵێین: بێگومان بتپه‌رستی و شیرك له‌م ئوممه‌ته‌دا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام خوا –سبحانه‌وتعالی- پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پاك كردۆته‌وه‌و به‌ری كردووه له رازیبوون به‌م شیركه، جا ئێوه كاتێك گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌نه بتێك و (به تایبه‌ت) سه‌فه‌ری بۆ ده‌كه‌ن و به ده‌وریدا دێن و ده‌چن، وه كاتێك هاواری لێ ده‌كه‌ن و داوای كۆمه‌كی لێ ده‌كه‌ن، به‌م كاره‌تان دژایه‌تی و پێچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌رتان كردووه ته‌نانه‌ت له‌م فه‌رمووده‌یه‌شدا، چونكه ئه‌وه‌تا داوا له خوا ده‌كات كه گۆڕه‌كه‌ی نه‌كرێته بت و بپه‌رسترێت، ئه‌وه‌ته ئێوه ده‌یكه‌نه بت. وه ئیمام ابن كثير ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا پیرۆزه‌دا كه ده‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَاباً مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعاً وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ [الأنعام:٦٥]. هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كۆ كردۆته‌وه كه خوا –سبحانه‌وتعالی- داوا‌و نزای پێغه‌مبه‌ری تێدا گیرا كردووه‌و ئه‌وه‌ش كه گیرا نه‌بوون. ................ (١) رواه البخاري (٤٦٣٦) عن ابن عباس. فه‌رمووده‌كه: [صارت الأوثان التي كانت في قوم نوح في العرب بعد أما ود كانت لكلب بدومة الجندل وأما سواع كانت لهذيل وأما يغوث فكانت لمراد ثم لبني غطيف بالجوف ثم سبأ وأما يعوق فكانت لهمدان وأما نسر فكانت لحمير لآل ذي الكلاع أسماء رجال صالحين من قوم نوح فلما هلكوا أوحى الشيطان إلى قومهم أن انصبوا إلى مجالسهم التي كانوا يجلسون أنصابا وسموها بأسمائهم ففعلوا فلم تعبد حتى إذا هلك أولئك وتنسخ العلم] (٢) رواه عبد بن حميد كما ذكره السيوطي في الدر المنثور (٨ /٢٩٤) من حديث محمد بن كعب. (٣) سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه، تاریكی و ڕوناكی فه‌راهه‌م هێناوه (كه‌چی له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوارانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان یه‌كێك له دروستكراوه‌كانی خوا ده‌كه‌نه هاوتای خوا. (٤) رواه مالك (٢٦١) من حديث عطاء بن يسار مرسلاً، ورواه البزار كما في الكشف (٤٤٥) من حديث أبي سعيد مرفوعاً . (٥) رواه مسلم (٢٨٨٩) من حديث ثوبان. فه‌رمووده‌كه: [إن الله زوى لي الأرض فرأيت مشارقها ومغاربها، وإن أمتي سيبلغ ملكها ما زوي لي منها وإني سألت ربي لأمتي أن لا يهلكها بسنة بعامة فأعطانيها وسألته أن لا يسلط عليهم عدوا من سوى أنفسهم فأعطانيها وسألته أن لا يجعل بأسهم بينهم فمنعنيها وقال يا محمد إني إذا قضيت قضاء فإنه لا يرد] (٦) رواه البخاري (٤٣٥٢)، الترمذي (٣٠٦٥)، أحمد (٣/٣٠٩) عن جابر بن عبد الله. (٧) رواه مسلم ٢٨٩٠ من حديث سعد بن أبي وقاص، ورواه النسائي (٣/٢١٧) في قيام الليل، والترمذي (٢١٧٥) من حديث خباب، وجاء من حديث معاذ عند ابن ماجه (٣٩٥١) [صلى رسول الله صلى الله عليه وسلم يوما صلاة فأطال فيها فلما انصرف قلنا أو قالوا يا رسول الله أطلت اليوم الصلاة قال إني صليت صلاة رغبة ورهبة سألت الله عز وجل لأمتي ثلاثا فأعطاني اثنتين ورد على واحدة سألته أن لا يسلط عليهم عدوا من غيرهم فأعطانيها وسألته أن لا يهلكهم غرقا فأعطانيها وسألته أن لا يجعل بأسهم بينهم فردها علي] (٨) رواه البخاري (٤٠٠٩، ٤٠٧٠، ٤٥٥٩، ٧٣٤٦) من حديث ابن عمر. وتعيين الأسماء عند البخاري (٣٨٤٢)، وأحمد (٢/ ٩٣) عن ابن عمر [أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا رفع رأسه من الركعة الآخرة من الفجر يقول اللهم العن فلاناً، اللهم العن فلانا وفلانا وفلانا بعدما يقول سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد فأنزل الله "ليس لك من الأمر شي‌ء" إلى قوله "ظالمون" وفي رواية يدعو على صفوان بن أمية، وسهيل بن عمرو، والحارث بن هشام.] (٩) رواه البخاري (٩٥٨، ٢٩٤٧)، ومسلم (٦٧٧) من حديث أنس. (١٠) [إن وفد عبد القيس لما أتوا النبي صلى الله عليه وسلم قال من القوم أو من الوفد قالوا ربيعة قال مرحبا بالقوم غير خزايا ولا ندامى فقالوا يا رسول الله إنا لا نستطيع أن نأتيك إلا في شهر الحرام وبيننا وبينك هذا الحي من كفار مضر فمرنا بأمر فصل نخبر به من وراءنا وندخل به الجنة وسألوه عن الأشربة فأمرهم بأربع ونهاهم عن أربع أمرهم بالإيمان بالله وحده قال أتدرون ما الإيمان بالله وحده قالوا الله ورسوله أعلم قال شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة وصيام رمضان وأن تعطوا من المغنم الخمس ونهاهم عن أربع عن الحنتم والدباء والنقير والمزفت وربما قال المقير وقال احفظوهن وأخبروا به‌ن من وراءكم] رواه البخاري (٥٣) ، ومسلم (١٧) من حديث ابن عباس. (١١) [اللهم أنج الوليد بن الوليد وسلمة بن هشام، وعياش بن أبي ربيعة والمستضعفين من المؤمنين اللهم اشدد وطأتك على مضر واجعلها عليهم كسني يوسف، اللهم العن لحيان ورعلا وذكوان وعصية عصت الله ورسوله ثم بلغنا أنه ترك ذلك لما أنزل عليه ليس لك من الأمر شي‌ء] برواه مسلم (٦٧٥) من حديث أبي هريرة. (١٢) [لتتبعن سنن من كان قبلكم حذو القذة بالقذة، شبراً بشبر وذراعاً بذراع، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه، قيل له: اليهود والنصارى، قال: فمن.]رواه البخاري (٣٤٥٦)، ومسلم (٢٦٦٩) من حديث أبي سعيد. (١٣) رواه البخاري (٧١١٦ ،٧١١٧) ومسلم (٢٩٠٦) من حديث أبي هريرة. (١٤) رواه البخاري (٣٢٦١، ٦٤٤٢) عن ابن عباس عن عمر بن الخطاب (١٥) رواه البخاري (٤٣٥)، ومسلم (٥٣١) عن عائشة.