ناوی پێغه‌مبه‌ر عیسا (سه‌لامی لێ بێت) له قورئاندا عوسمان ستار خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی) ده‌فه‌رموێت: انما المسیح عیسی ابن مریم رسول الله و كلمته القاها الی مریم و روح منه. هه‌ر که‌س ده‌یه‌وێت بزانێت پێغه‌مبه‌ر عیسا (سه‌لامی لێ بێت) کێیه با قورئان بخوێنێته‌وه تا بزانێت چ مرۆڤێکی به‌توانا و چ پێغه‌مبه‌رێکی به‌رز و به‌ڕێزه. ئه‌گه‌ر چاوێك به قورئاندا بخشێنین، ده‌بینین که قورئان نه‌ك هه‌ر باسی موعجیزه‌کانی ده‌کات به‌ڵکوو ناوه‌که‌شی کردووه به موعجیزه‌یه‌کی دیار و به‌رچاو. بۆیه له ئه‌نجامی لێکدانه‌وه‌ی ژماره قورئانییه‌کان، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ناوی پێغه‌مبه‌ر عیسا (سه‌لامی لێ بێت) خۆی موعجیزه‌یه‌کی قورئانییه. له‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین که به شێوه‌یه‌کی ئاسان ئه‌م موعجیزهیهتان بۆ ڕوون بکه‌ینه‌وه و ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به ژماره‌کان. واته چه‌ند جار ناوی عیسا و ناوی دایکی "مه‌ریه‌م" هاتبێت، ژماره‌ی جاره‌کان ده‌نووسین به‌یه‌که‌وه، ئینجا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه و پاشان دابه‌شیان ده‌که‌ین به‌سه‌ر ژماره حه‌وتدا. ئه‌ویش به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری قورئان بکه‌ین، ده‌بینین (٢٥) جار ناوی عیسا (سه‌لامی لێ بێت) هاتووه و وشه‌ی (ابن. 35) جار هاتووه وه وشه‌ی مریم (34)جار هاتووه. ئه‌م ژمارانه له په‌نا یه‌کتردا ده‌نووسین بێ کۆکردنه‌وه و دابه‌شیان ده‌که‌ین به‌سه‌ر ژماره حه‌وتدا. 343525/7 =49075 وه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی پیته‌کان بنوسین وه‌ک عیسی ابن مریم 4 3 4 ئه‌گه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ش به‌یه‌که‌وه بنوسین ئه‌وا به سه‌ر (7)دا دابه‌ش ده‌بن 434/7=62 وه‌ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه لێره‌دا په‌یوه‌ندی نێوان دووباره‌بونه‌وه ناوه‌کان به پیتهکانیانهوه، بۆ زیاتر تێگه‌یشتن دوباره ژماره‌کان ده‌نوسینه‌وه ژماره‌ی دوباره بونه‌وه‌ی وشه‌کان 343525/7=49075 ژماره‌ی پیتی وشه‌کان 434/7=62 کاتێک ژماره‌ی وشه‌کانمان به‌یه‌که‌وه نوسی و دابه‌شمان کرد به شهر (7) دا ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م ژماره‌یه ده‌ر چو (49075)وه ژماره‌ی پیته‌کانمان نوسیوو دابه‌شمان کرد به‌سه‌ر ژماره (7)دا ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م ژماره‌یه ده‌رچوو(62) ئاگه‌ر ئه‌و دوو ژماره‌یه به‌یه‌که‌وه بنوسین واتا بێ کۆکردنه‌وه ئه‌ویش به‌سه‌ر (7)دا دابه‌ش ده‌بێت (6249075/7=892725 وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر (25)دا که‌ژماره‌ی دوباره بونه‌وه‌ی وشه‌ی عیسایه سه‌لامی لێبێ لهقورئاندا ئه‌وا بێ زیادو که‌م دابه‌ش ده‌بێت 892725/25=35709 وه‌ک بینیمان یاسایه‌کی زۆر جوان هه‌یه له قورئاندا بۆ ناوی پێغه‌مبه‌ر عیسا سه‌لامی لێبێ، به‌ڵام هه‌ندێ جار خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر عیسای به (المسیح) ناو بردووه بابزانین ئایا وشه‌ی (المسیح) یش وه‌ک (عیسا) هه‌مان یاسای سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌گرێت. وشه‌ی (المسیح) (11) جار له قورئاندا هاتووه وه وشه‌ی( ابن)(35جار وه وشه‌ی (مریم)(34)جار وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا. ئه‌م ژمارانه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌کانی تر ده‌نوسین بێ کۆکردنه‌وه. المسیح ابن مریم 11 35 34 ژماره‌که‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌چێت 343511 / 7 = 49011 خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێت (إنما المسیح عیسی إبن مریم رسول الله) باسهرنجێکی ئه‌م ڕسته‌یه بده‌ین که خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌رمویه‌تی و بزانین چی موعجیزه‌یه‌کی شاراوه‌ی تیایه وه هه‌مان یاسای پێش‌و بۆ ئه‌م ڕسته‌یه‌ش به کار ده‌هێنین. المسیح المسیح ابن مریم رسول الله 6 4 3 4 4 4 ئه‌م ژمارانه له په‌نا یه‌کتردا ده‌نوسین بێ کۆکردنه‌وه پاشان دابه‌شی ده‌که‌ین به‌سه‌ر (7) دا،(444346/7=63478) ئه‌گه‌ر ژماره‌کانیش وه‌ک خۆی بنوسینه‌وه و کۆی بکه‌ینه‌وه ئه‌وا ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌کاته (25)وه(25)جاریش ناوی عیسا له قورئاندا هاتووه وه‌ک باس کرا (6+4+3+4+4+4=25) وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ش دووباره دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر(34)دا که ژمارای دووباره بونه‌وه‌ی ناوی (مریم) ی دایکی پێغه‌مبه‌ر عیسایه له قورئاندا. 63478/34=1867 . هه‌روه‌ها هه‌مان یاسای دابه‌شکردن هه‌یه بۆ ناوی (مریم) له قورئاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌مومان ده‌زانین که(مریم) دایکی پێغه‌مبه‌ر عیسایه به‌ڵام با بزانین به پێی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌ره‌وه ناوی(مریم)سه‌لامی لێبێ چۆن ڕێک ده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ ناوی هه‌ریه كه له (عیسی و المسیح ). وه‌ک که‌مێک له‌مه‌و پێش ئاماژه‌ی پێکرا وشه‌ی (عیسا)(35)جارهاتووه له قورئان دا وه (المسیح)(11) جار و (مریم) (34). مریم المسیح 34 11 کاتێک ئه‌م دوو ژماره‌یه به‌یه‌که‌وه ده نوسین بێ مانه‌وه به سه‌ر (7)دا دابه‌ش ده بێت (1134/7=162) ئه‌گه‌ر هه‌مان یاسا له‌گه‌ڵ ووشه‌ی (عیسی)(ع)په‌یره‌و بکه‌ین ده‌بینین هه‌مان ئه‌نجاممان ده‌ست ده‌که‌وێت مریم عیسی 34 25 2534/7=362 ئه‌گه‌ر هه‌رسێ وشه‌که‌ی به یه‌که‌وه کۆبکه‌ینه‌وه واته (مریم) وه(المسیح)وه(عیسیا) ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر به‌سه‌ر (7)دا دابه‌ش ده‌بێت: مریم المسیح عیسی 34 11 25 2534/7=362 هه‌ر وه‌ها ڕسته‌ی (المسیح عیسی ابن مریم) به هه‌مان شێوه ده‌رده‌چێت: المسیح المسیح ابن مریم 11 25 35 34 ئه‌م ژمارانه له په‌نا یه‌کتردا ده‌نوسین بێ کۆکردنه‌وه پاشان دابه‌شی ده‌که‌ین به‌سه‌ر (7) دا(11+25+35+34=105) ئاشکراشه (105) به‌سه‌ر (7)دا دابه‌ش ده‌بێت له‌کۆتایدا ده‌ڵێین: ئه‌و که‌سانه‌ی گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی که (عیسا)ی کوری مریم زیاتر له مرۆڤێکه با ئه‌م بابه‌ته به ویژدانه‌وه بخوێنێته‌وه تا بزانێن که ئه‌م یاسا جوان و سه‌رسوڕ هێنه‌ره ڕێکه‌وت نیه‌و له خۆیه‌وه نه‌هاتوه به‌ڵکو خوای گه‌وره ڕێکخه‌ری ئه‌م یاسایه‌یه، تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر تاک و ته‌نهای خوا و له سه‌ر ئه‌وه‌ی که قورئانی پیرۆز له لای ئه‌وه‌وه بۆ مرۆڤ هاتو وه، وه شاهید بیت له سه‌ر ئه‌وه‌ی (عیسا)ی کوڕی (مریم) سه‌لامی لێبێ به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و هه‌ر که‌سیش له‌وه زیاتر بڵێت ئه‌وه قسه‌ی خۆیه‌تی و درۆده‌کات. نوسینی/ عبد الدائم الکمیل وه‌رگێر/ عوسمان ستار