باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گومانی به شێك له‌و موشریك و هاوه‌ڵگیرانه‌ی كه خۆیان پاڵداوه‌ته پاڵ قه‌ده‌رو به‌و بیانوه‌وه پشتیان له یه‌كتاپه‌رستی كردووه، جا كاتێك كه ئه‌وانه مه‌شیئه‌ت و ویستی خوای گه‌وره‌یان كرده پاساوێك بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر شیرك و هاوه‌ڵگیریان، خوای گه‌وره له چوار جێگه له قورئانی پیرۆزدا ئه‌و پاساوه‌ی ئه‌وانی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌و به‌ڵگه‌كانیانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له سوره‌تی [الانعامِ] سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا {له‌مه‌ودوا موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!!} [ الأنعام:148 ] هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له سوره‌تی [النحلٍ]ِ دا دوپاتی ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێت: وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ نَحْنُ وَلا آبَاؤُنَا وَلا حَرَّمْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ {ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ئه‌لێن: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بوایه هیچ شتێكمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست، نه ئێمه‌و نه باو‌و باپیرانیشمان، هیچ شتێكیشمان حه‌رام نه‌ده‌كرد به بێ ئه‌و} [ النحل:35 ] ، له‌م دوو شوێنه‌دا موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان پاساویان ئه‌وه‌یه كه مه‌شیئه‌ت و ویستی خوا له سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌وان به‌و شێوه‌یه بن و موشریك بن، خوای گه‌وره‌ش پاساویان ناهێڵێت و به‌ڵگه‌یان ده‌بڕێت. وه له سوره‌تی[ الزخرفٍ]دا ده‌فه‌رموێت: وَقَالُوا لَوْ شَاءَ الرَّحْمَنُ مَا عَبَدْنَاهُمْ مَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ {وه ئه‌وانه ئه‌یانووت ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه.. ئێكو ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، ئه‌مانه ته‌نها درۆ نه‌بێت هیچی تر ناڵێن(به‌وقسه‌یه‌یان)[ الزخرف:20 ] مانای ئه‌م ئایه‌ته چیه؟ ئه‌یانوت: خوای عزوجل ویستی له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌م بتانه بپه‌رستین، واته: خوا ڕازیه به‌وكاره، وه ئه‌گه‌ر بیویستایه ئێمه نه‌مانئه‌په‌رستن، جا ئه‌م قسه‌یان بۆ باوه‌ڕنه‌كردن و به درۆخستنه‌وه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بوو، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بانگی ئه‌كردن تاكو واز له بت په‌رستی بێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌یانووت: چیت ئه‌وێ لێمان ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)ئه‌ته‌وێ واز له بته‌كانمان بێنین؟ نه‌خێر، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه‌و مه‌شیئه‌تی له سه‌ر بوایه ئێمه نه‌مان ئه‌په‌رستن، وه ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئێمه هاوبه‌شیمان بۆ بڕیار نه‌ئه‌دا، واته: بت په‌رستی ئێمه‌و هاواركردنمان له جگه له خوا كارێكه كه خوا ویستویه‌تی و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر بووه، ئیتر تۆ بۆ وازمان لێ ناهێنی و داواما لێ ئه‌كه‌یت كه خوا به تاك و ته‌نها بپه‌رستین!! وه له جێگه‌ی چواره‌مدا -واته له جێگه‌ی فه‌رمانكردن به چاكه- ئه‌یانووت: أَنُطْعِمُ مَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ أَطْعَمَهُ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلالٍ مُبِينٍ {ئايا ئصمة خواردن بدةين بة كةسصك ئةطةر خوا بيويستاية خؤراكي ثص دةبةخشي؟} [ يس:47 ] چۆن ئێمه خواردنیان بده‌ینێ كه ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خواردنی پێ ئه‌دان؟ كه‌واته مه‌به‌ستی ئه‌وانه ئه‌وه‌بوو كه باوه‌ڕ نه‌هێنن، چونكه خوا ویستویه‌تی كوفر‌و بێ باوه‌ڕی ببێ، له به‌ر ئه‌وه ئه‌یانه‌وێت چاكه‌و ئیحسان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه خۆی ڕۆزی ئه‌دان و برسێتی نه‌ئه‌هێشتن. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه ته‌نها پاساو هێنانه‌وه‌یه بۆ پشتگۆێ خستن و به درۆخستنه‌وه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ، له به‌ر ئه‌وه خوای متعال له سوره‌تی [النحل] دا به دوای قسه‌كه‌ی ئه‌واندا ئه‌م ئایه‌تانه‌ی هێنایه خواره‌وه و فه‌رمووی: وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ[ النحل:36 ] { بێ گومان له ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه كه پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دوره په‌رێزبگرن له هه‌موو په‌رستراوێكی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵكه (كه بیروهۆش و ژیری خسته‌كاروبه شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خواش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌كردو به سه‌ریا ده‌چه‌سپابێت} جا ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌و شێوه بێ كه ئێوه ئه‌ڵێن؛ ئه‌ی باشه بۆچی خوا پێغه‌مبه‌رانی ناردووه‌و كتێبی بۆ ناردونه خواره‌وه، خوا بۆیه پێغه‌مبه‌رانی ناردووه تاكو پێتان بڵێن: ئه‌مه خوا پێی خۆشه بكرێت و ئه‌مه‌ش خوای پێی ناخۆشه بكرێت؟! واته تا ڕێگه‌تان بۆ ڕۆشن بكه‌نه‌وه‌و پاساوتان نه‌هێڵن و چیتر به ناوی قه‌ده‌رو ڕازی بونی خواوه گومڕا نه‌بن و سه‌رتان لێ نه‌شێوێ. كه‌واته موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان له ناخی ده‌رونیاندا باوه‌ڕیان نه‌بوو به قه‌زاو قه‌ده‌رو ده‌یانویست به‌و پاساوانه خۆیان بپه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌هاتن بۆ لای پێغه‌مبه‌ر –وه‌ك له فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا هاتووه- ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی مجاده‌له و مشتومڕو كێشمه‌كێشم له سه‌ر قه‌ده‌ر بكه‌ن؛ جا كاتێك ئه‌وان به‌وشێوه‌یه بوون و مه‌به‌ستیان ته‌نها خۆ لادان بوو له باوه‌ڕهێنان، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێنایه خواره‌وه:إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ {به ڕاستی ئێمه هه‌موو شتێكمان به ئه‌ندازه دروستكردووه} [ القمر:49 ] جا ئه‌وانه باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی كه پشت هه‌ڵكه‌ن له فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌یانووت ئێمه باوه‌ڕمان به ویست و مه‌شیئه‌تی خوا هه‌یه، وه بۆیه واشیان ئه‌گوت تاكو بیكه‌نه پاساوێك بۆ وازهێنان له فه‌رمانه‌كان و كردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، له به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رموێت له سوره‌تی[الا‌نعام]دا: قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ {ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێیان بڵێ: كه‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێر‌و ته‌واوه‌كان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی به ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاری هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون} [ الأنعام:149 ] سبحان الله! خوای گه‌وره له‌و قسه‌یه‌یاندا كه ئه‌یانكرد به درۆی خستنه‌وه كه مه‌به‌ستیان پێی هه‌ر ئه‌وه بوو كه هیدایه‌ت وه‌رنه‌گرن و مه‌سه‌لی ویست و مه‌شیئه‌تی خوا بكه‌ن پاساوێك بۆ باوه‌ڕنه‌هێنانیان وه‌ك ئه‌فه‌رموێت: سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا [ الأنعام:148 ] به‌ڵام له سوره‌تی [النحل]دا ئه‌فه‌رموێت: و لو شا‌ء الله لهداكم أجمعين ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه به‌رچاو ڕۆشن نه‌بێت ڕه‌نگه بڵێت: وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ندێ له ئایه‌ته‌كان پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێكی تریان بن-په‌نا به خوا-، گومانی تیا نیه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چون ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی بیویستیایه -به ویستی كه‌ونی و قه‌ده‌ری- ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵكی به گشتی ڕێڕۆشن ئه‌كرد بۆ ئیمان و هیدایه‌تی ئه‌دان، جا له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویست به ناردنی پێغه‌مبه‌ران و هاتنه‌خواره‌وه‌ی كتێبه‌كانی ناكات و هه‌موویان هیدایه‌ت ئه‌دات و ئیتر هیچی تر پێویست ناكات، به‌ڵام خوای گه‌وره مرۆڤی كردۆته خاوه‌ن ویستی خۆی و خۆی به‌رپرسیاره له هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی ئیسلام یان كوفر، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِراً وَإِمَّا كَفُوراً {به ڕاستی ئێمه ڕێنمونیمان كرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ئه‌توانێت ببێته كه‌سایه‌تیه‌كی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس} [ الإنسان:3 ] هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ {پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه كراوه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێت با بێ باوه‌ڕ بێت}الكهف:29. به‌ڵام خوای گه‌وه‌ر به ناردنی پێغه‌مبه‌ران به‌ڵگه‌ی له سه‌ر داناوون و هه‌موو پاساوێكی بڕٍیون كه بیانه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ نه‌هێنن و بێ باوه‌ڕببن، واته مرۆڤ له به‌شی سه‌رپشكیدا ده‌توانێت كوفر‌و بێ باوه‌ڕی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ئه‌م بێباوه‌ڕیه‌ی به فریای ناكه‌وێت و نابێته پاساوێك بۆی، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: قل فلله الحجة البالغة فلو شا‌ء لهداكم أجمعين {ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: كه‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێر‌و ته‌واوه‌كان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌و هه‌مووتانی به ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاری هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون}. كه‌واته: ئه‌مه جۆری یه‌كه‌مه له جۆره‌كانی پشت هه‌ڵكرتن و ملنه‌دان و پاساو هێنانه‌وه به‌وه‌ی كه له قه‌ده‌ره‌وه نوسراوه له سه‌ریان به‌و شێوه‌یه بن، ئه‌ویش ملنه‌دان و به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و قه‌ده‌ریانه‌یه كه ناو ئه‌برێن به قه‌ده‌ریه موشریكه‌كان، ئه‌وانه كه ئه‌یانه‌وێت به ویست و ئیراده‌ی خوا پاساوی به‌رده‌وام بوون له سه‌ر بێ باوه‌ڕی و هاوه‌ڵگیری و ملكه‌چ نه‌كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره بده‌نه‌وه چ كردن بێت یان به‌رگری و قه‌ده‌غه بێت، له‌و ڕێگه‌یه‌وه باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران و فه‌رمانه‌كانیان نه‌هێنن.