دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ١- حلوول و ئیتتیحاد موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثانية) الحلول والاتحاد الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي . من درس: "التوحيد (الحلقة الثانية) " ئه‌م ده‌رسه به قسه‌كردن له‌سه‌ر حلوول و ئیتتیحاد و جیاوازیی نێوان هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ستپێ ده‌كات. پاشان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی و چۆن ئه‌م ته‌وحیده هیچكه‌سێك نه‌چووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و هه‌موو باوه‌ڕیان پێی بووه. ١- حلوول و ئیتتیحاد جه‌همیه‌كان ده‌ڵێن: جێگیركردن و سه‌لماندنی سیفه‌تێك یان زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌ی كه بوونی واجبه-وه‌ك ناوی ده‌به‌ن- چه‌ندێتی و ژماره‌كردنی كۆنه‌كان –تعدد القدماء- یان چه‌ند دانه‌بوونی واجبه‌كان ده‌خوازێت، جا هه‌ر ئه‌و (واجب الوجود)ه‌هۆكاری یه‌كه‌مه و له‌وه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بوونیان مومكن و گونجاوه -واته دروستكراوه‌كان- هاتوون و په‌یدا بوون، جا ئه‌گه‌ر سیفاته‌كانمان بۆ جێگیر كرد له‌وه‌وه ده‌خوازێ و پێویست ده‌بێ كه چه‌ند زاتێكیشی لێ بكه‌وێته‌وه، كه‌واته ئێمه هیچ شتێك جێگیر ناكه‌ین ته‌نها زاتێكی ڕه‌ها نه‌بێ. (چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن كه سه‌لماندن و جێگیركردنی هه‌ر سیفاتێك مانای بوونی زاتێكی تره ئه‌مه‌ش كه نابێت و مه‌حاڵه).(وه‌رگێڕ). وه باوه‌ڕیان به تێوری هاوشێوه‌و خه‌یاڵ (المثل)ی ئه‌فلاتونی هه‌یه كه ده‌ڵێ: جیهانی خه‌یاڵ بوونی هه‌یه‌و جیهانێكی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه‌یه. ئه‌مانه په‌رچ ده‌د‌رێنه‌وه به‌وه‌ی كه: ئه‌م سیفاتانه هه‌موویان ئی یه‌ك زاتن و ناێته هه‌ژماردن. قسه‌ی جه‌همیه‌كانیش درێژبوونه‌وه‌ی قسه‌ی فه‌یله‌سووفه یۆنانییه كۆنه‌كانه له سه‌لماندنی بوونه كولییه ڕه‌هاكان كه خودێك(اعیان)ێكیان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌یندا نییه. ده‌ڵێن: مرۆڤ كه له دنیادا بوونی هه‌یه‌و ئه‌ژی هه‌ر ئه‌و چاوگی بوونی كوللی و ته‌واوی ڕه‌هایه بۆ مرۆڤ. پێیان ده‌ڵێین: به‌ڕاستی بوونی مرۆڤێكی كوللی و ته‌واو هیچ دیاریكردنێكی نه‌بێ (له واقعدا) ئه‌وه ته‌نها له له زه‌ینی مرۆڤدا بوونی هه‌یه‌و خه‌یاڵ ده‌كرێت، به‌ڵام له دنیای واقعدا هیچ شتێك نییه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م فڵان و ئه‌و فڵانه، واته هه‌ر مرۆڤێك بونێكی دیاریكراوی هه‌یه به خودی خۆیه‌وه. جیاوازی له‌نێوان حلوول و ئیتتیحاددا بۆچی نه‌رێكردنی سیفه‌ته‌كان ڕێگه‌یه‌كه بۆ حلوول و ئیتتیحاد؟ یه‌كه‌مجار باسی جیاوازی نێوان حلوول و ئیتتیحاد ئه‌كه‌ین: حلوول: ئه‌وه‌یه كه زاتی خوا حه‌ل ببێت (تێكه‌ڵ ببێت) -وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن- و بچێته زاتێكی تره‌وه، وه‌ك چۆن نه‌سرانییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌سیح ده‌یڵێن، كاتێ ده‌ڵێن: خوایه‌تی چۆته مه‌سیحه‌وه و له‌گه‌ڵی تێكه‌ڵ بووه، جا كاتێك كه مردووی زیندوو ده‌كرده‌وه ئه‌وه ئولوهییه‌ته‌كه‌ی بوو مردووه‌كه‌ی زیندوو ده‌كرده‌وه -خوا به‌رز و بانتره له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یڵێن-. ئیتتیحادیش: ئه‌وه‌یه زاتێك ئه‌وه‌نده له زاتێكی تر نزیك بێته‌وه تاكوو ده‌بنه یه‌ك دانه، جا ئه‌وانه‌ی وتیان: خوا له هه‌موو شوێنێكه ده‌ڵێن: ئه‌وه خودی زاتی خۆیه‌تی له‌و شوێنانه كه ئه‌وه‌ش قسه‌ی حلوولیه‌كانه یان ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌دا یه‌كیان گرتووه و به‌وه‌ش بوونه‌ته یه‌ك شت وه‌ك ئیتتیحادییه‌كان ده‌ڵێن. جا موته‌كه‌لیمه نه‌فامه‌كان به سیفاته‌كانی خوای گه‌وره عه‌قیده‌ی حلوولیان به حه‌قی خوادا بڕیار دا و وتیان خوا له هه‌موو شوێنێكه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئیتتیحاد هه‌یه، ئه‌وانه هه‌ر له بنچینه‌دا خاوه‌نی تیۆریی فه‌نابوونی هیندی سۆفیگه‌رین كه ده‌یانگوت: خوا ده‌په‌رسترێت پاشان ده‌په‌رسترێت پاشان نزیك ده‌بیته‌وه لێی، (ن الله يُعبد ثُمَّ يُعبد ثُمَّ يُتَقْربُ إليه)، ڕۆح و گیان به‌ته‌واوی پاڵفتگه ده‌بێت و پاك ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامی دنیانه‌ویستی و به‌ندایه‌تی و هات وچۆ له شوێنه چۆڵه‌كان و دانیشتن و مانه‌وه له ئه‌شكه‌وته‌كان و شوێنانی تردا، هه‌تا وای لێ دێت له‌گه‌ڵ زاتی خوای تاكدا یه‌ك ئه‌گرێت و ده‌بنه یه‌ك شت. وه ئایینی سۆفییه‌كانیش له نه‌سرانییه‌كان خراپتره، چونكه نه‌سرانییه‌كان وتیان: خوا له‌ناو مه‌سیحدا حه‌ل بووه و چۆته ناویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مان ده‌ڵێن خوا چۆته ناو هه‌موو شتێكه‌وه یان له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌كاندا یه‌كی گرتووه. هه‌موو شتێك خود یان زاتی خودا خۆیه‌تی، وه له‌مه‌دا ئیبن عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: العبد رب والرب عبد .. يا ليت شعري من المكلف إن قلت عبد فذاك رب .. أو قلت رب أنى يكلف واته: به‌نده خوایه وه خواش به‌نده‌یه، ئه‌ی هاوار بۆ من ده‌بێ كێ ته‌كیلیفی له‌سه‌ر بێت و به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر بێت. ئه‌گه‌ر وتت به‌نده‌یه ئه‌وه خۆ (ئه‌و به‌نده‌یه) خوایه، خۆ ئه‌گه‌ر وتت خوایه ده‌ی خوا چۆن ته‌كلیفی ئه‌كه‌وێته سه‌ر. هه‌روه‌ك له چه‌ند دێرێكی تری‌دا ده‌ڵێت: فيحمدني وأحمده .. ويعبدني وأعبده واته: سوپاسم ئه‌كات (واته خوا) و سوپاسی ئه‌كه‌م، وه ئه‌مپه‌رستێ و ئه‌یپه‌رستم. هه‌روه‌ها له پارچه هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌یدا ده‌ڵێت: أدين بدين الحب أنى توجهت ...... ركائبه فالحب ديني وإيماني واته: من به ئایینی خۆشه‌ویستی ده‌ڵێم و دینداری ده‌كه‌م به هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بێت، چونكه خۆشه‌ویستی دین و ئمیانی منه. مانای: خۆشه‌وستی خوا یان عیشق و شه‌یدابوونی ڕه‌هاو بێ سنووری خواییه، ئه‌ویش كه خۆشه‌ویستیی زندیق و له ئایین ده‌رچووه‌كانه وه‌ك زانایانی پێشین ده‌فه‌رموون: "من عبد الله بالحب وحده فهو زنديق، ومن عبد الله بالخوف وحده فهو حروري خارجي، ومن عبد الله بالرجاء وحده فهو مرجئ، ومن عبد الله بالحب والخوف والرجاء فهو المؤمن الحنيفي". واته: هه‌ركه‌س ته‌نها به خۆشه‌ویستی خواپه‌رستی بكات ئه‌وه زندیق و له ئایین ده‌رچووه، وه هه‌ركه‌س ته‌نها به ترس خواپه‌رستی كرد ئه‌وه حه‌روریی خارجییه (واته له خه‌وارج و ده‌رچووه‌كانه)، وه هه‌ركه‌سێكیش ته‌نها به هیواو ئومێد خوای په‌رست ئه‌وه موڕجیئییه، وه هه‌ركه‌سێك به خۆشه‌ویستی و ترس و ئومێده‌وه خوا په‌رستی كرد ئه‌وه باوه‌ڕداری حه‌نیفی پاك و بێگه‌رده. جا ئه‌وانه به خۆشه‌ویستی ڕه‌هاو بێ سنوور ده‌ڵێن، له به‌ر ئه‌وه هه‌رچی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان هه‌یه حه‌ڵاڵی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ته ده‌ڵێن: تۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ویست و ئه‌ویش تۆی خۆش ویست، لێی زویرو توڕه نابیت ئه‌گه‌ر شتێكی له ماڵ و سامانه‌كه‌ت برد یان هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر كردی ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی له نێوانتاندایه، وه ئێمه‌ش له نێوان ئێمه‌ی خوادا خۆشه‌ویستی ڕه‌ها هه‌یه‌و له زاتی خوادا تواوینه‌ته‌وه‌و فه‌نا بوین، ئیتر هیچ گوێ ناده‌ین به هه‌ر تاوانێك ئه‌نجامی بده‌ین، چونكه له خو و ڕه‌وشی خوشه‌ویست ئه‌وه‌یه له هه‌ڵه‌و تاوانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆش ده‌بێت و لێی ناگرێ، پاشان به‌ڵگه به هۆنراوه‌ی عه‌ره‌ب دێننه‌وه و ده‌یكه‌نه به‌ڵگه‌ی خۆیان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ: وقف الهوى بي حيث أنت ... فليس لي متأخر عنه ولا متقدم تاكو ده‌ڵێ: ئاره‌زووه‌كانم وه‌ستاندیانم له‌و شوێنه‌ی تۆی لێییت، نه پێشی ئه‌كه‌وم و نه پاشی ئه‌كه‌وم. أجد الملامة في هواك لذيذة ... حبـاً لذكـرك فليلمن اللوم هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ: ئه‌بینم له هه‌واور ئاره‌زووه‌كانی تۆدا چێژ‌و له‌ززه‌تێك ده‌بینم، ئه‌ویش له خۆشه‌ویستی یادی تۆ و جا ئیتر با لۆمه‌كه‌ر هه‌ر لۆمه‌م بكات. يا حبيباً من أجله أحببت العمر ... وأوقفت كل عمري عليه ئه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی له پێناویدا ته‌مه‌نم خۆش ویست و هه‌موو ته‌مه‌نم له‌سه‌ری دانا. جا ئه‌مانه دێن و مانای ئه‌م هۆنراوانه دێنن و به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا ده‌یسه‌پێنن، ده‌ڵێن: ماده‌م خۆشه‌ویست هیچ شتێك له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناگرێ، ئیتر هه‌رچییه‌ك بكه‌ین ئاساییه‌و تۆڵه‌و سزای تێدا نییه. به ڕاستی خوا په‌رچی جووله‌كه‌و نه‌سرانییه‌كانی دایه‌وه كاتێ وتیان ئێمه ڕۆڵه‌و نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواین، خوا یان سزامان نادات یان ئه‌گه‌ر سزاشمان بدات ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه‌و پاشان ده‌مانخاته به‌هه‌شته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى نَحْنُ أَبْنَاءُ اللَّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُمْ بِذُنُوبِكُمْ بَلْ أَنْتُمْ بَشَرٌ مِمَّنْ خَلَقَ [المائدة:18] [جووله‌كه‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویست و نزیكی ئه‌وین، پێیان بڵێ: كه‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان ده‌دات (له دنیادا به ئاشكرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌كه‌نه‌وه)، نه‌خێر وا نییه، چونكه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێكن له‌و خه‌ڵكه‌ی كه دروستی كردووه] هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: لَيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ يَعْمَلْ سُوءاً يُجْزَ بِهِ [النساء:123] [ (پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی كتێبه، ئه‌وه‌ی گوناهه‌و خراپێك بكات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت] به‌ڵكوو پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر وان و ئه‌وانیش له‌م سوننه‌ته خواییه به‌ده‌ر نین، ئاده‌م كاتێ سه‌رپێچی خوای كرد خوا سزای دا له سه‌ری، وه ئه‌و تاوانه‌ی كه داوود كردی سه‌لامی لێ بێت گریاو په‌شیمان بۆوه لێی، به‌ڵكوو خوای گه‌وره به هه‌ڕه‌شه هه‌ڕه‌شه‌ی له پێغه‌مبه‌ران كردووه فه‌رموویه‌تی: وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ [الزمر:65]. [به دڵناییه‌وه خوا وه‌حی و نیگای بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بده‌یت كاروكرده‌وه چاكه‌كانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه]. بابه‌تی داهاتوو: په‌یوه‌ندیی حلوول و ئیتتیحاد به نه‌فیكردنی سیفه‌ته‌كانه‌وه.