دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - په‌یوه‌ندیی حلوول و ئیتتیحاد به نه‌فیكردنی سیفه‌ته‌كانه‌وه (عه‌قیده‌ی ته‌حاوی) موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثانية) الحلول والاتحاد الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: "التوحيد (الحلقة الثانية) " ئه‌م ده‌رسه به قسه‌كردن له سه‌ر حلوول و ئیتتیحاد و جیاوازیی نێوان هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ستپێ ده‌كات. پاشان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی و چۆن كه ئه‌م ته‌وحیده هیچكه‌سێك نه‌چووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و هه‌موو باوه‌ڕیان پێی بووه. ٢- په‌یوه‌ندیی حلوول و ئیتتیحاد به نه‌فیكردنی سیفه‌ته‌كانه‌وه ئه‌وانه‌ی نه‌فی سیفاته‌كانیان ده‌كرد هه‌ر له پێش حلولی و ئیتحادیهكانهوه ده‌ركه‌وتن، چونكه جه‌همی كوڕی سه‌فوان له ساڵی ١٢٨ كۆچی‌دا كوژرا، به‌ڵام یه‌كه‌مین دادگای ئاشكرا كه دانرا بۆ ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر حلول و ئیتتیحاد دهكردو دادگایی كران له‌سه‌ری له نزیكه‌ی ساڵی ٢٨٠ی كۆچی يان له‌وه‌و دواتر بوو، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له ناو به‌غداد بڵاوبۆوه كه ئه‌مانه زهنادیقهن و له ئایین ده‌رچوون، ئیتر جونه‌یدو ذوالنونی میسری‌و ژماره‌یه‌كی زۆری زیاتر له ٨٠ كه‌سیان لێ كۆكردنه‌وه، گیران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا، به‌ڵام وتیان: ئێمه ئیسلامه‌تیمان ئاشكرایه‌و هه‌ر پێنج دروشمه‌كان به‌جێی دێنین و هیچ زه‌نده‌قه‌و دهرچوونێكمان له دین نییه، ئه‌وجا ته‌وبه‌یان پێ كردن، ئه‌وكه‌سه‌ش سه‌ره‌تا سكاڵاكه‌ی لێ كردن و دژیان وه‌ستاو مهسهلهكهیانی به‌رزكرده‌وه بۆ داداگا غولام خه‌لیل بوو كه یه‌كێك بوو له قوتابیه‌كانی قوتابی ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به مه‌سه‌له‌ی غولام خه‌لیل ناوی ده‌ركردووه‌و ناسراوه. - ئه‌وانیش مه‌زهه‌به‌كه‌یان له سه‌ر مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وی نه‌فیكردنی سیفاته‌كان بونیاد نابوو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: ئه‌هلی حلوول و ئیتتیحاد وتیان: ماده‌م سیفاته‌كان مهنفین و خواش بونێكی ڕه‌های بێ سیفاتی هه‌یه، كه‌واته ئه‌م بوونه خودی زاتی خوا خۆیه‌تی. جا ئه‌وه‌ی تا ڕادده‌ی به جه‌همی بوون و نه‌فیكردنی گشت سیفاته‌كان كاریگه‌ر بووه به زانایانی كه‌لام، ئه‌وه گونجاوه لای سۆفیه‌كان ببێته ئیتتیحادی و حلولی، چونكه وای لێ دێ هیچ شتێكی دیكه ناسه‌لمێنێ ته‌نها بونێكی ڕه‌ها-مطلق- نه‌بێت، هاتنه لای سۆفیه‌كان و وتیان: ئه‌م بوونه ڕاهایهی كه هیچ سیفه‌تێكی نییه خودی ئه‌و شتانه‌ن كه هه‌ن. له به‌ر ئه‌وه كاتێك ئه‌فلاتون وتی: جیهانی بوونه‌كان(الموجودات) هه‌یه‌و جیهانی خه‌یاڵ (المثل)یش هه‌یه كه‌س نه‌یدیوه‌و كه‌سیش نه‌یبیستووه ئه‌فلاتون نه‌بێ، جیهانی به‌رچاو و هه‌بووش هه‌یه (ئه‌م جیهان به‌رچاوه‌یه كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین)، وه بوونی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه هه‌ر ئه‌م شتانه‌ن كه هه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه كه ئه‌فلاتون ده‌یڵێ بوونی هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌و بوونه حه‌قیقی و سهلمێنراوانهن كه به چاو ده‌یانبینین، وه لێره‌وه وتیان: هه‌موو به‌نده‌كان و ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كان به‌ره‌و یه‌ك مه‌به‌ست و یه‌ك شت و یه‌ك حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ده‌ڕۆن، ئه‌ویش حه‌قیقه‌تی بوون(الوجود) و حه‌قیقه‌تی بوونه‌كان(الموجودات)ه؛ به‌ڵام ههندێیكان له ئاماژهكهیاندا ئاماژه‌ی به چه‌ند دانه‌یه‌ك كردووه‌و هه‌ندێكیشان بۆ یه‌كدانه. جا ئه‌وانه هه‌روه‌ك شاعیره‌كه‌یان ده‌ڵێت: له‌م بوونه‌دا هیچ حه‌قیقه‌تێك نییه ته‌نها ئه‌و(زاتی خوا) نه‌بێت، سۆفیهكانیش زیاتر له‌مه چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ڕۆحانییان زیاد كردووه و ده‌ڵێن: مرۆڤ ئه‌گه‌ر به چاوی به‌سیره‌ت و ڕۆشنییه‌وه سه‌یری ئه‌م بوونه‌ی كرد ئه‌وه بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موو سهراب و خه‌یاڵن، مرۆڤ و دار‌و و به‌ردو شتانی تر له بنچینه‌دا هیچ بوونێكیان نییه، به‌ڵكوو بوونی حه‌قیقی و ڕاستی هه‌ر خوایه. جا لێره‌وه هه‌ردوو تێورهكه: كه‌لامی و سۆفیگه‌ری یه‌ك كه‌وتن و كۆ بوونه‌وه و یه‌ك مهدلولیان دا به ده‌سته‌وه ئه‌ویش: یان حلول وه یان: ئیتتیحاد، هه‌ردووكیشیان له نزیكی یه‌كن. - له‌به‌ر ئه‌وه دانه‌ر لێره‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ده‌یانبه‌ستێته‌وه و له‌سه‌ریان داده‌نێت و ده‌ڵێت: كوفر‌و بێباوه‌ڕییان قێزه‌ونتره له كوفی نه‌سرانییه‌كان، ئه‌وه‌ته نه‌سرانییه‌كان وتیان كه خوا تێكه‌ڵی مه‌سیح بووه‌و چۆته ناویه‌وه، خوای تعالی كافری كردن: لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَم [المائدة:٧٢] ئه‌مه كه كوفره، ده‌ی ده‌بێت بۆو كه‌سه چۆن بێت كه ده‌ڵێت: خوا ئه‌م دار‌و به‌ردو شتانه‌ن و ئه‌مانه كه داروبهردیشن له هه‌مان كاتیش‌دا به‌شێكن له خوا، ئه‌مه قێزه‌ونترو گه‌وره‌تره له كوفری نه‌سرانییه‌كان. وه له لق و به‌شه‌كانی ئه‌م قسانه‌و ئه‌م ته‌وحیده لای ئه‌وان: فیرعه‌ون و گه‌له‌كه‌ی ئیمانی ته‌واویان هه‌بووه، له‌سه‌ر حه‌قیقه‌ت و ڕاستی خوایان ناسیوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئیبن عه‌ره‌بی به ڕاشكاوی ده‌ڵێت فیرعه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵه نه‌بووه كاتێك وتویه‌تی: أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى [النازعات:٢٤]، فیرعه‌ون به‌م قسه‌یه‌ی هه‌ق و ڕاستی نه‌بێت هیچی دیكه‌ی نه‌وتووه، چونكه له‌و(خوا) زیاتر هیچ شتێكی دیكه له بووندا نییه، فیرعه‌ون كاتێك وتویه‌تی من خوام، قسه‌ی له‌سه‌ر خودی حه‌قیقه‌تی كوللی و زاتی بوونه‌كه كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه حه‌للاج و ئه‌بو یه‌زیدی به‌ستامی و جگه له‌وانیش وتویانه: "سبحاني سبحاني ما أعظم شأني" و "ما في الجبة إلا الله"!!. واته: "پاك و بێگه‌ردی بۆ خۆم، پاك و بێگه‌ردی بۆ خۆم، ئای كه شان و پایه‌م به‌رزه"، حه‌للاجیش وتویه‌تی: "له جبه‌كه‌ی به‌رمدا جگه له خوا هیچ شتێكی دیكه‌ی تێدا نییه!!" فیرعه‌ونیش كه وتی: أنا ربكم الأعلى به‌م قسه‌یه كافر بوو، ده‌ی چی جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌م دوو قسه‌یه‌دا هه‌یه؟! گومانی تێدا نییه هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌كه یه‌كێكن و یه‌ك مهدلولیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه پێوه‌ره‌كه‌یان پێچه‌وانه كردۆته‌وه ده‌ڵێن: هه‌ر یه‌ك له حه‌للاج و ئه‌بو یه‌زیدی به‌ستامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتویانه:" سبحاني، سبحاني" و "ما في الجبة إلا الله" هه‌ر ئیماندارن و موسڵمانن، فیرعه‌ونیش موسڵمان و ئیماندار‌و یه‌كخواپه‌رست بووه و له شیركه‌وه ڕای كردووه به‌ره‌و ته‌وحید. - له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مانه -له‌وانه ئیبن سینا- ده‌ڵێن: قورئان هه‌مووی شیرك و هاوهڵگیرییه، ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستی ته‌نها لای ئێمه‌یه، چونكه دوودانه‌یی –الإثنية- شیرك و هاوهڵگیرییه. خۆ ئه‌گه‌ر وتت: دروستكهرو دروستكراو، پهرستهرو په‌رستراو، ئه‌وه شیركه چونكه تۆ چه‌ند دانه‌ت كردوون. به‌ڵام ته‌وحید بریتییه له: باوه‌ڕ بوون به‌وه‌ی كه بوون (الوجود) هه‌مووی یه‌كێكه، وه هیچ شتێك له بووندا نییه ته‌نها ئه‌و –زاتی خوا- نه‌بێت. حه‌للاج ده‌ڵێت: حتى لقد عاينه خلقه ...... كنظرة الحاجب للحاجب كاتێكیش به حه‌للاج وترا كه ئه‌م قسه‌یه‌ی تۆ كوفره وتی: كفرت بدين الله والكفر واجبٌ ...... عليَّ وعند الْمُسْلِمِينَ قبيح كافر بووم به ئایینی خوا، كافر بوون لای موسڵمانه‌كان قێزه‌ون و خراپه به‌ڵام له‌سه‌ر من واجب و ئه‌ركه‌و ده‌بێ بێباوه‌ڕ بم. (باوه‌ڕم به‌وه نییه كه ئێوه ده‌ڵێن خوا‌و به‌نده یان دروستكهرو دروستكراو ... هه‌رچی له‌م بوونه‌دا هه‌یه هه‌مووی خوایه و خوا هه‌موو شتێكه) مانای: تێڕوانینی ئێوه تێڕوانیێكی كوفرییانهیه و هیچ گرنگ نییه به‌لامه‌وه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن. - به‌ڵكوو ده‌ڵێن: مو‌سا سه‌لامی خواێ لێ بێت بانگه‌وازی بۆ هاوبه‌شبڕیاردان بۆ خوا ده‌كرد، چونكه بانگه‌شی دوودانه‌یی ده‌كرد (خوا‌و به‌نده- دروستكهرو دروستكراو)، به‌ڵام فیرعه‌ن یه‌كخواپه‌رست و خواناس بووه، چونكه بانگه‌شه‌ی بۆ لای یه‌ك شت ده‌كرد، چونكه ئه‌و له چاوگی حه‌قیقه‌ته‌وه قسه ده‌كات، وه له به‌شه‌كانی ئه‌م ته‌وحیده لای ئه‌وان: بت په‌رسته‌كان له‌سه‌ر هه‌ق و سه‌واب بوون و ته‌نها خوا نه‌بێت كه‌سی تریان نه‌په‌رستووه، چونكه بوون هه‌مووی یه‌كێكه -بوونێكی ڕه‌هایه- وه هیچ بوونێكی حه‌قیقی نییه ته‌نها ئه‌و –زاتی خوا- نه‌بێت وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، ئه‌م مهوجوداتانه خود‌و زاتی خوا خوێن و جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ خوادا!! - پاشان دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: [مما نلزمهم به التحليل والتحريم بين الأم والأخت والأجنبية] [ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌یانگرین و له سنووری خۆیان دهیانوهستێنین، حه‌ڵاڵی و حه‌رامییه له نێوان دایك و خوشك و كه‌سێكی نه‌ناسیاودا]، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ند زاتێكی جیاجیا ئه‌سه‌لمێنێت ئه‌وه كه‌سێكه باوه‌ڕی به چه‌ند خوایه‌ك هه‌یه، ته‌وحیدیش لای ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شته‌كان یه‌ك زاتن، چی جیاوازییه‌ك له نێوان نه‌ناسیاو ئه‌وی تردا هه‌یه؟! له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین له ژیاننامه‌و كتێبه‌كانیاندا موعاشهرهیان به به‌ره‌ڵایی كردووه‌و وتویانه: ئه‌مه حه‌ڵاڵه له حه‌قی ئه‌واندا، حه‌رامكردن ته‌نها له هه‌قی عه‌وامه چونكه له‌سه‌ر شیرك و هاوهڵگیرین، ته‌وحیدی عه‌وام ئه‌وه‌یه بڵێت: "لا إله إلا الله" ، باوه‌ڕی ببێت كه خوا له‌سه‌رووی ئاسمانه‌كانه، چونكه تێ ناگه‌ن، به‌ڵام ئه‌مان كرۆك و حه‌قیقه‌تی ته‌وحیدیان ناسیوه، زانیویان كه شته‌كان هه‌موو هه‌ر یه‌كن، به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌میاندا ڕووخاون، ئیتر ئه‌وه نه‌ماوه بڵێن ئه‌مه حه‌رامه‌و ئه‌و حه‌ڵاڵه، هه‌موو شتێك بۆیان حه‌ڵاڵه. - وه ابن الجوزي له "تلبيس ابليس"دا به‌شێكی درێژی سه‌باره‌ت به سۆفیه‌كان باس كردووه، له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌و عیشق و ئه‌وینه‌وه هه‌یه كه له نێوان خۆیاندا به‌كاری دێنن –په‌نا به‌خوا-، قسه‌ی وا باس ده‌كات مرۆڤ سه‌ری داده‌خات له بیستینیدا، هیچ كه‌س باوه‌ڕ ناكات ئه‌و جۆره كارانه ته‌نانه‌ت موسڵمانێكی فاسیقیش به ئاشكرا ئه‌نجامی دابێت، نه‌خوازه‌ڵا ئه‌مه ئه‌خلاقی دۆستان و خۆشه‌ویستانی خوا بوبێت كه پێشه‌واو مێخی داكوتراون له‌م زه‌ویه‌داو ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه به‌ڵاو موسیبه‌ت له ئاسمانه‌وه ده‌هاته خوارێ و خێر‌و به‌ره‌كه‌ت وشك ده‌بۆوه‌و نه‌ده‌ما، بۆ نموونه یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانیان: "نوری" –كاتێك قه‌ڵه‌ڕه‌شێك له‌سه‌ر منارهیهكهوه هاواری كرد- وتی: "به دهنگتهوهم به دهنگتهوهم. وتیان: بۆ؟ وتی: ئه‌وه حه‌ق (زاتی خوا) بوو بانگی كردم." جا ئایا زاتی حه‌ق له قهڵهڕهشێكدایه خوا په‌نامان بدات؟! ئه‌مانه هه‌موویان چاوگ و گهرانهوهكهیان بۆ یه‌ك شته ئه‌ویش: مه‌سه‌له‌ی فه‌نابوونی سۆفێگهرییه كه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی كه‌لامیی دامه‌زراوه. - پاشان دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: [ومن فروعه أن الأَنْبِيَاء ضيقوا عَلَى النَّاس]. [وه له‌به‌شه‌كانی ئه‌م ته‌وحیده ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ران (به‌ندایه‌تییان) له‌سه‌ر خه‌ڵك ته‌سك كردۆته‌وه]. چونكه به دیدو تێڕوانینی ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران ته‌نها یه‌ك په‌رستراویان بۆ خه‌ڵكی دیاری كردووه، له كاتێكدا له تێڕوانینی ئه‌واندا په‌رستراوه‌كان ئێجگار زۆرن و له یه‌ك دانه‌دا كورت هه‌ڵنه‌هاتووه، وه چه‌نده‌ها جۆری جیاوازیشیان له‌به‌ندایه‌تی بۆ دابین كردوون و هه‌ر یه‌ك به جۆر‌و شێوازێك. ئه‌مه كه ئایینی خوایه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به گشتی له بیروباوه‌ڕو به‌ندایه‌تی و شه‌ریعه‌ت سنوورداریان كردووه، به‌ڵام ئه‌مانه كاره‌كه‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌رفراوان كردووه‌و ده‌ڵێن: خواكان و په‌رستراوه‌كان و به‌ندایه‌تییه‌كان چهندانهن و هه‌موو بۆ خوان و له خواوه‌ن، به‌ڵكووو وتیان: بكه‌ری حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه خوایه، لێره‌شه‌وه تێوری جه‌بریی له‌گه‌ڵ تێوری سۆفیگه‌ریی یه‌ك ده‌گرنه‌وه. - به‌ڵكوو له‌وه‌ش خراپتریان وت: له ڕاستی و حه‌قیقه‌تدا هیچ بكه‌رێك نییه له‌م جیهانه‌دا خوا نه‌بێت-ئه‌مه حه‌قیقه‌تی ته‌وحیده لای ئه‌وان- وه بوونی مرۆڤه‌كان شتێكی عاریزهو هیچ حه‌قیقه‌تێكی نییه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك بڕێ پاره‌ی دا به یه‌كێكی تر، ئه‌وه به‌خشه‌ری حه‌قیقی خوایه، لێره‌دا ده‌بێت بزانین كه هیچ گومانێك له‌وه نییه كه هه‌ر خوا ڕۆزیده‌ره، به‌ڵام پێویسته وریا‌و ئاگادار بین له‌وه‌ی كه ئه‌مانه وێنه‌ی ئه‌م نموونانه دێنن و پاشان نموونه‌ی تری ده‌خه‌نه گه‌ڵ و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر زیناكهریش زینای كرد، ئه‌وه بكه‌ری حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه هه‌ر خوایه؟! –په‌نا به‌خوا-، جا لێره‌دا پێویسته جیاوازی بخرێته نێوان دروستهكهری هۆكاره‌كان (الخالق للأسباب) و بكه‌ری هۆكاره‌كان (الفاعل للأسباب)، بوونی خوا به‌وه‌ی دروسكهری هۆكاره‌كانه ئه‌مه شتێكه‌و، وه بوونیشی به‌وه‌ی كه بكه‌ری هه‌موو هۆكاره‌كانه شتێكی تره، من خوا دروستی كردووم و كردومیهته هۆكارێك تاكو بڕێك پاره بده‌مه فڵان كه‌س، لێره‌دا ناڵێین: خوا به بێ به‌هۆكارگرتنی من ئه‌و بڕه پاره‌ی داوه به فڵان كه‌س. هه‌ریه‌ك له جهبریهكان و قه‌ده‌ریه‌كان یه‌ك شتن و ده‌ڵێن: مرۆڤ وه‌ك په‌ڕێك وایه به ده‌م باوه، هه‌رچییه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌یكات بێ ویست و ئیراده‌ی خۆیه‌تی و سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا، وه خوا سه‌پاندویه‌تی و بۆی بڕاندۆته‌وه (مرۆڤ هه‌موو ویست و ئیراده‌ی لێ سه‌نراوه‌ته‌وه)، جا ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌مان له‌گه‌ڵ كوفر‌و ناشیرینشیدا هێشتا هه‌ر نزیكتره له ژیرییه‌وه له قسه‌ی ئه‌وانی تر. بابه‌تی داهاتوو: ته‌وحیدی پهروهردگارێتێ. .. سه‌لماندنی بوونی خوا مه‌سه‌له‌یه‌كی خۆڕسكه.