باوکی موحه‌ممه‌د قه‌ده‌ریه‌كان ئه‌وانه‌ن كه عبدالله كوڕی عومه‌ر خوالێیان ڕازیبێ ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی له باوكیه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و فه‌رموده به ناوبانگه‌یه كه جوبره‌ئیل هاته لای پێغه‌مبه‌رو باسی بنه‌ماكانی ئیمان و ئسلامی لێ پرسی، كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئیمان بریتیه له باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر، جا كاتێك كۆمه‌ڵێك له عێراقه‌وه هاتن بو لای و باسیان بۆ كرد كه یه‌كێ به ناوی -معبد الجهنی- و كه‌سانێكیش كه له گه‌ڵیدان ملناده‌ن بۆ باوه‌ڕهێنان به قه‌ده‌رو باوه‌ڕیان پێی نیه‌و ئه‌ڵێن: ئه‌م كاره(واته قه‌ده‌ر) هه‌ر یه‌ك بۆ خۆی خاوه‌نی كاری خۆیه‌تی و ئه‌وه نیه نوسرابێت. عبدالله به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی وت: {أبلغوهم أنني منهم بريء، وأنهم مني برآء، والله لو أنفق أحدهم مثل أحد ذهباً ما تقبل منه إلا أن يؤمن بالقدر} رواه مسلم (8)، وأبو داود (4695)، وابن حبان (168) عن ابن عمر . {پێیان ڕابگه‌یه‌نن كه من به‌ریم له‌وانه، وه ئه‌وانیش له من به‌رین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ی كێوی ئوحود ئاڵتون ببه‌خشێت، لێی وه‌رناگیرت مه‌گه‌ر باوه‌ڕ به قه‌ده‌ر بێنێت} هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ئه‌م قسه‌یه له -ئیبن عباس- یشه‌وه خوالێیڕازیبێ گێڕدراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌وانه فه‌رمویه‌تی : {لو مكنت من أحد منهم لدققت عنقه} روى معناه الآجري (2/872،875) .عن ابن عباس. { ئه‌گه‌ر ههرهیهكهیانم به‌ر ده‌ست بكه‌وتایه ملم لی ئه‌كرده‌وه(له گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ی كه كردویانه). جا یه‌كه‌م شیرك و هاوه‌ڵگیریه‌ك له ناو ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه‌دا ڕویدا‌و به‌رپا بوو قه‌ده‌ریه‌كان بوون و به هۆی ئه‌وانه‌وه بوو، یه‌كه‌م داڕنینێك و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌كی ئیمان بوو، وه یه‌كه‌م شتێك له مه‌سه‌له‌كانی باوه‌ڕ بوون به غه‌یب و نادیاردا ڕویدا‌و به‌رپابوو، بێ باوه‌ڕی بوو به مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ر، وتیان: ئه‌م كاره (مستأنف)ه واته: به‌نده خۆی ئه‌و كارانه دروست ئه‌كات كه ئه‌نجامیان ئه‌دات چ تاوان و سه‌رپێچی كردن وه چ گۆێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به نوسین و دیاریكردنی له‌وه‌و پێشه‌وه نیه. تاكو به ته‌واوی بیروبۆچون و ڕێڕه‌ی قه‌ده‌ریه‌كان بزانین، سه‌ره‌تا باسی په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌كه‌ین، چونكه هه‌ر دژه به دژه‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه. په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت كامه‌یه كه به‌ڵگه‌ی كتاب و سوننه‌تی له سه‌ره‌و پێویسته باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت و له سه‌ری بڕۆین؟ په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ردا ئه‌وه‌یه كه: هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌ك له كرده‌وه‌كانی ئێمه هه‌یه، ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م خۆمان ئه‌یكه‌ین و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین، وه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وانه‌ی داوه‌ته پاڵ خۆمان و وه‌سفی ئێمه‌ی پێ كردووه و ئه‌فه‌رموێت: فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْراً يَرَهُ * وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً يَرَه { جا ئه‌وه‌ی به ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێر‌و چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه*ئه‌وه‌ش كه ئه‌ندازه‌ی سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شهڕوخراپهی كردبێت ئه‌یبینێته‌وه} [ الزلزلة:7-8 ] وه له قورئاندا زۆر جار ئه‌مانه دوباره ئه‌بنه‌وه: ئه‌یكه‌ن، ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: نوێژ ئه‌كه‌ن، زه‌كات ئه‌ده‌ن.. وه هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كانی دیكه‌ش؛ هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ن.. وه‌كو: هاوبه‌ش په‌یدا ئه‌كه‌ن، زینا ئه‌كه‌ن، ئیتر هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ش، هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه له قورئانی پیرۆزدا هاتووه پاڵدراونه‌ته لای مرۆڤ خۆی. مرۆڤ بكه‌ری كاره‌كانی خۆیه‌تی، به‌ڵام خوای گه‌وره مرۆڤی دروستكردووه‌و كرده‌وه‌كانیشی هه‌ر خوا دروستی كردوون، به‌ڵام به‌نده هه‌ڵئه‌سێ به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه، كه‌واته: خوا كرده‌وه‌كه دروست ئه‌كات به‌ڵام به‌نده ئه‌نجامی ئه‌دات. قه‌ده‌ریه‌كان ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به قه‌ده‌ر نه‌بوو ئه‌یانگوت: نه‌خێر، به‌ڵكو مرۆڤ خۆی كرده‌وه‌كانی خۆی دروست ئه‌كات -دروستكه‌ری كرده‌وه‌كانیه‌تی- په‌نا به خوا له‌وه‌ی كه ئه‌یڵێن. ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر وتمان خوا دروستكه‌ری كردهوهكانمانه، چۆن خوا خۆی كرده‌وه‌كان دروست ئه‌كات له به‌نده‌كانیداو ئه‌وكات پاداشت و تۆڵه‌شیان ئه‌داته‌وه له سه‌ری؟ ئه‌مه‌یه ئه‌و گومانه‌ی كه بڵاویان ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌ت پێیان ده‌ڵێن: كرده‌وه‌كان خوای گه‌وره دروستی كردوون، به‌ڵام مرۆڤ ئه‌نجامیان ئه‌دات، وه خوای گه‌وره -سبحانه و تعالی- ویستی له سه‌ربووه(شا‌ء ذلك)، خوای -سبحانه و تعالی- ویستویه‌تی كه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌كات سه‌رپێچی بكات و ئه‌وه‌ی كه بێ باوه‌ڕه بێ باوه‌ڕ بێت، وه ئه‌وه‌ی كه موشریك هاوهڵگیره موشریك و هاوه‌ڵگیر بێت، به‌ڵام ئایا هه‌رچی ئه‌وه‌ی كه خوا دروستی كردووه‌و ئه‌وه‌ی كه ویستویه‌تی پێی ڕازیه بكرێت؟ نه‌خێر. كه‌واته زۆر پێویسته كه ڕوناكیهك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به وردی باسی بكه‌ین، تاكو بزانین هۆی چیه وا موشریك و هاوه‌ڵگیره‌كان ئه‌م كاره‌یان لێ تێكه‌ڵاو بووه‌و سه‌ریان لێ شێواوه؟ وه هۆی چیه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكیش ئه‌م مه‌سه‌له‌ی قه‌زاو قه‌ده‌ریان لێ تێكه‌ڵاو بووه؟