باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌وه‌ی باسكرا ئه‌و بینش و تێگه‌یشتنه ڕاست و دروسته بوو كه هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان له چه‌مك و مانای قه‌ده‌ر تێ گه‌شتبوون، هه‌ر بۆیه‌ش باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر پاڵی پێوه‌نان و هه‌ڵینان بۆ ئه‌وه‌ی له دنیادا هه‌وڵ بده‌ن و كار بكه‌ن و به پاساوی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك نوسراوه‌و ته‌واو بووه‌و لێ بۆته‌وه پاڵی لێ نه‌ده‌نه‌وه، هه‌ر ئه‌م باوه‌ڕِه بوو وای لێ كردن كه له هه‌موو بوار‌و گۆڕه‌پانه‌كانی ژیاندا كۆشش بكه‌ن و به‌رده‌وام بن له سه‌ر به‌ندایه‌تی و گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگار، بۆیه توانیان هه‌م له دنیادا سه‌ربه‌رزو به عیززه‌ته‌وه بژین هه‌م ڕوسوری لای خوای گه‌وه‌رش بن له دواڕۆژدا. مرۆڤێك بزانێت و تێ بگات له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له ئه‌هلی به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی بێت كارئاسانی و ڕێخوشكه‌ری بۆ ئه‌كرێت و ته‌نگه‌شه له ڕێگه‌ی لا ئه‌برێت، ده‌ره‌نجامی چی ئه‌بێت؟ بێ گومان هه‌وڵ ئه‌دات و خۆی ماندوو ئه‌كات و كۆشش ئه‌كات تاكو له خێر‌و چاكه به‌رده‌وام بێت و هه‌میشه له پێشه‌وه‌دا ئه‌بێت بۆ به ده‌ست هێنانی خێر‌و چاكه تاكو ببێته ئه‌هلی به‌خته‌وه‌ری و له هاوه‌ڵانی به‌هه‌شت بنوسرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و گومڕاو له ڕێ ده‌رچوون، ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره هه‌ڵس و كه‌وت ئه‌كه‌ن و ئه‌جوڵێنه‌وه. كه‌سێك باوه‌ڕی به قه‌ده‌ر هه‌بێ به ته‌واوی پێویسته هه‌وڵ و توانای خۆی بخاته گه‌ڕ له دنیاداو به‌ره‌و چاكه‌و به‌خته‌وه‌ری هه‌نگاو بنێت، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: : {المؤمن القوي خير وأحب إلى الله من المؤمن الضعيف، وفي كلٍّ خير، احرص على ما ينفعك ولا تعجز، فإن أصابك أمر فلا تقل : لو أني فعلت كذا وكذا لكان كذا، ولكن قل: قدر الله وما شا‌ء فعل، فإن لو تفتح عمل الشيطان} مسلم (2664) عن أبي هريرة. باوه‌ڕداری به‌هێز چاكترو خۆشه‌ویستره لای خوای گه‌وره له باوه‌ڕداری لاواز، وه له هه‌ردوكیاندا چاكه‌و خێر هه‌یه، سور به له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوودو قازانجی بۆت هه‌یه‌و بێ توانا مه‌به، وه ئه‌گه‌ر شتێكت لێ هات و كارێكت توش هات مه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌و ئه‌وه‌م بكردایه‌و ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌و به‌و شێوه‌یه ده‌بوو، به‌ڵكو بڵێ: خوا ئه‌ندازه‌گیری كردووه‌و هه‌رچیش بیه‌وێت ئه‌یكات، چونكه وشه‌ی-ئه‌گه‌ر-لو- ده‌رگای شه‌یتان ئه‌كاته‌وه}، كه‌واته: مرۆڤ له سه‌ری پێویسته كه هه‌وڵ و كۆشش بكات، وه سور بێت له سه‌ر به جێهێنانی كاری به‌ندایه‌تی و گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگاری، به‌رده‌وام بێت له سه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌یگه‌یه‌نن به ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و لێی نزیك ده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته سوربه و هه‌وڵ بده‌و كۆشش بكه، جا ئه‌گه‌ر تۆ باوه‌ڕدارێكی به هێز بویت و به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدا بویت بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره، ئه‌وه بزانه خوا تۆی خۆش ئه‌وێت و كارئاسانیت بۆ ئه‌كات، ئه‌و كاته زۆر باشتریت له باوه‌ڕدارێكی لاواز كه هیچ هه‌وڵێك نادات و هیچ كۆشش و ماندو بونێكی نیه. ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی سوره له سه‌ر به ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و هۆكاره‌كانی نزیكی له په‌روه‌ردگاری ئه‌گرێته به‌رو كۆشش ئه‌كات له گۆێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌دا، بێ گومان باشتره‌و خۆشه‌ویستره لای خوا له‌و باوه‌ڕداره‌ی كه لاواز‌و بێ توانایه‌و گوێ به هیچ نادات و هیچ هه‌وڵ و كۆششێك ناكات و پاڵی لێ داوه‌ته‌وه‌و خۆی به ته‌مای قه‌ده‌ر كردووه، جا ئیتر هه‌رچیه‌كی توش بوو‌و هه‌ر ناهه‌مواری و نائومێدیه‌كی هاته ڕێ ئه‌وا ئه‌یداته پاڵی قه‌ده‌ری خوا‌و ئه‌ڵێ خوا بۆی داناووم كه وام لێ بێت و قه‌ده‌ری خوایه، كار‌و هه‌وڵ و تێكۆشانی نیه و ئه‌بینیت به‌رده‌وام ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر وام بكردایه وا ده‌بوو، ئه‌گه‌ر وا نه‌بومایه‌و وا نه‌ئه‌بوو، وه هه‌روه‌ها قسانی تری له‌م جۆره، هه‌ر له ناو ئه‌گه‌رو ئه‌گه‌ردا ئه‌ژی، جا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردووه كه مسوڵمان به‌و شێوه‌یه بێت و هه‌رچیه‌ك ناته‌واوی نسكۆیی هاته پێش له ژیانیدا بیداته ده‌ستی قه‌ده‌رو لێی دا‌نیشێت، فه‌رمووی: { فلا تقل : لو أني فعلت كذا وكذا لكان كذا، ولكن قل: قدر الله وما شا‌ء فعل، فإن لو تفتح عمل الشيطان} : مه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌و ئه‌وه‌م بكردایه ئاوا‌و ئاوا ئه‌بوو، به‌ڵكو بڵێ: خوا ئه‌ندازه‌گیری ئه‌م كاره‌ی كردووه‌و هه‌رچیش ئه‌و بیه‌وێت ئه‌بێت و ئه‌كرێتْ، چونكه ئه‌گه‌ر-لو- ده‌رگای شه‌یتان ئه‌كاته‌وه}، ئا به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕێنمونیامان ئه‌كات، بۆیه ده‌بنین هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان له هه‌موو كه‌س به هه‌ڵپه‌ترو گه‌رم و گوڕتر بوون له سه‌ر گۆێڕایه‌ڵی و هه‌وڵ و كۆشش له پێناوی خوادا بۆ؟! چونكه ئه‌م ڕاستیه‌یان به باشی ئه‌زانی كه مرۆڤ له دنیادا بۆ هه‌ر كارێك كه بیه‌وێت به‌رهه‌م بێت ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بدات و كۆششی بۆ بكات، مانای باوه‌ڕ بوون به قه‌ده‌ر ئه‌وه نیه پاڵی لێ بده‌یته‌وه‌و ئیتر هه‌موو نسكۆ‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیانت به‌ره‌و ڕووی قه‌ده‌ر بكه‌یته‌وه. ئه‌وان زۆر به باشی له مه‌فهومو چه‌مكی قه‌ده‌ر تێ گه‌یشتبوون تاكو توانیان له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت و پێوانه‌داردا مرۆڤایه‌تی به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن و نورو ڕۆشنایی ئه‌م ئاینه بگه‌یه‌ننه سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تی و په‌ی به تاریكیه‌كانی ژیان به‌رن و خۆشیان و گه‌لانێكیش كه ڕزگاریان كردن بخه‌نه ڕوناكی و به‌خته‌وه‌ری ئیمانه‌وه. با نموونه‌یه‌ك بێنێنه‌وه: خه‌و بینینی چاك (الرؤياالصالحة): كاتێك مرۆڤ له حاڵه‌تێكی ئاسایی و باشدایه، ئه‌بینێت له خه‌ویدا كه خوا نه‌وه‌یه‌كی چاك و باشی پێ داوه، وه‌ك ئه‌زانین كه خه‌وو (ئه‌و به‌شه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی دروست ئه‌بینرێت) به‌شێكه له چل و شه‌ش به‌شی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، یان شتێكه له جیهانی نادیار‌و خوا ئه‌یخاته خه‌وی یه‌كێك له به‌نده‌كانیه‌وه‌و له داهاتودا ڕوئه‌دات، جا ئه‌م كه‌سه ئه‌و خه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه بینی و دڵخۆش بوو به‌وه‌ی كه نه‌وه‌یه‌كی پاك و چاكی لێ ئه‌بێته‌وه، له‌م كاته‌دا ئه‌بێ چی بكات باشه؟ گومانی تیا نیه كه هه‌وڵ ئه‌دات هۆكاره‌كانی بگرێته به‌ر ئه‌ویش به گه‌ڕان به دوای هاوسه‌ری ژیانی و پێكه‌وه‌نانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر تا بتوانێت له ڕێی خێزانه‌وه نه‌وه‌یه‌كی باش و ڕێك و پێك بنێته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه وازی هێناو هۆكاری نه‌گرته به‌رو وتی: به هیوای قه‌ده‌ری خوام، ئایا هیچی بۆ سه‌وز ئه‌بێت و خه‌وه‌كه‌ی دێته دی؟! بێ گومان نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه مرۆڤێكی ژیر نیه‌و نازانێت چۆن زینده‌گی بكات له ژیانیدا. جا ئه‌نده‌زه‌گیری(القدر) زانیارییه‌كه لای خوای گه‌وره‌یه‌و ئاگاداره پێی، نوسینێكه‌و خوا نوسیویه‌تی، خوای گه‌وره ویست و ئیراده‌ی له سه‌ریه‌تی و هه‌ر ئه‌بێ بێته جێ، ئه‌وجا ئه‌و كاره‌ی له ئێمه‌دا دروست كردووه‌و هۆكاری بۆ سازاندوین تاكو به ده‌ستی بێنین و كۆششی تیا بكه‌ین، مانای ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه پێویسه‌ته پێشبڕكێ بكه‌ین له‌م ژیانه‌دا له سه‌ر به ده‌ستهێنانی ڕێگاكانی خێر‌و چاكه، له سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و پابه‌ند بوون به به‌رنامه‌ی خواوه، كۆشش بكه‌ین له‌و ڕێگه‌یه‌ی ئه‌مانگه‌یه‌نێته ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به هه‌شتی به‌رینی په‌روه‌ردگار تاكو ببین له‌وانه‌ی كه شایه‌نی به‌خته‌وه‌روی كامه‌رانین و كارئاسانیان بۆ ئه‌كرێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه، هه‌روه‌ها كه خه‌ڵكی نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی و بێ باوه‌ڕی به هۆی هه‌وڵ و كۆشش و پێشبڕكێیان له خراپه‌كاری و بێ باوه‌ڕیان، ڕێگه‌ی لادان و سه‌رنگۆ بونیان بۆ ئه‌خرێته سه‌ر پشت و ئاسان ئه‌بێت لایان تا به ته‌واوی گومڕا ئه‌بن و له ڕێ ده‌رئه‌چن، خوا بمانپارێزی له لادان و گومڕابوون و خه‌ڵكانی گومڕاو سه‌ره‌نگۆ.