دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د نه‌فیكردنی سیفه‌ته‌كان سه‌رده‌كێشێت بۆ حلوول و ئتتیحاد شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الأولى) أنواع التوحيد نفي الصفات أفضى إلى الحلول والاتحاد نفي الصفات أفضى إلى الحلول والاتحاد الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: "أنواع التوحيد" نه‌فیكردنی سیفاته‌كان سه‌ر ئه‌كێشێ بۆ حلول و ئیتتیحاد (١) پاشان دانه‌ر -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- دێته سه‌ر باسی مه‌سه‌له‌یه‌كی ترسناك ئه‌ویش كه: ئه‌م قسه‌یه (نه‌فیكردنی سیفاته‌كانی خوای گه‌وره) سه‌رئه‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك باس حلوول و ئیتیحاد (١) بكه‌ن له‌گه‌ڵ خوادا. ئه‌مه‌ش كه مه‌ترسیدارتره له نه‌فی و نه‌رێكردنی سیفه‌ته‌كان به‌ته‌نها. نه‌فیكردنی سیفه‌ته‌كان كوفر و بێباوه‌ڕییه به خوای -عزوجل- و خاوه‌نه‌كه‌ی له میلله‌تی ئیسلام دێنێته ده‌ر، چونكه به‌درۆخستنه‌وه‌ی كتێبی خوایه -سبحانه وتعالی- كه خۆی وه‌سفی خۆی پێ كردووه. به‌ڵام بێباوهڕتر و كوفرتر له‌وه مه‌زهه‌ب و په‌یڕه‌وی حلوول و ئیتیحاده، ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن: هیچ دیاریكراوێك نییه له ده‌ره‌وه‌دا (ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین و بیروهۆش) –لا یوجد متعینا فی الخارج-. - ئه‌م زاراوه‌یه‌ش له زاراوه‌ی یۆنانیهكانهو له‌وێوه هێناویانه، زمانی عه‌ره‌بیش له‌به‌ر به‌رفراوانی توانای له خۆگرتنی ئه‌م جۆره زاراوانه‌ی هه‌یه، مانای ئه‌م زاراوه‌یه‌ش: هه‌ر شتێكی دیاریكراو له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین و بیرۆهۆشدا هه‌بوو ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ خاوه‌ن سیفات بێ، وه خواش لای ئه‌وان به ڕه‌هایی(مطلق) هیچ سیفه‌تێكی نییه، -كه‌واته- هیچ بونێكی دیاریكراو له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین و بیروهۆشدا نییه، به‌ڵكوو هه‌ر له زه‌ین و بیر‌و هۆش و ژیریدا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌س. جا هه‌ندێ له زانایانی سۆفیگه‌ری هاتن و له سه‌ر ئه‌م قسه‌یه شتێكی دیكه‌یان دانا، وتیان: ما ده‌م خوا له‌به‌ر چاودا-الاعیان- بوونی نییه بوونی نییه، ده‌ی كه‌واته له ڕاستیدا خوایه‌ك نییه جگه له‌م شتانه‌ی دیارن و له به‌رچاومانن، ئه‌مانه‌ش كه زاتی خوان سبحانه‌وتعالی و زاتی په‌روه‌ردگار له‌مانه پێك هاتووه –خوا بانتره له‌وه‌ی كه ئه‌وانه ده‌یڵێن-، جا به‌م شێوه‌یه مه‌سه‌له‌ی وحدة الوجود يان حلولیان تێكه‌ڵاو كرد‌و هێنایانه پێش، ئه‌م جیهانه هه‌ر خۆشی په‌روه‌ردگارو خوایه، وه هه خۆشی دروستكهرو دروستكراوه به یه‌كه‌وه، هه‌ر بۆیه دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت: ["وهذا أقبح من كفر النَّصَارَى"] چونكه نه‌سرانیه‌كان ته‌نها به مه‌سیحه‌وه تایبه‌تیان كردووه و ده‌ڵێن: مه‌سیح خوایه‌و یان خوا چۆته ناو مه‌سیحه‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵاو بووه، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌ڵێن: چۆته هه‌موو شتێكه‌وه‌و له هه‌موو شتێكدایه، شته ده‌ره‌كییه‌كان (ئه‌و شتانه‌ی له‌م جیهانه ده‌بینرێن و له به‌رچاومانن) ئه‌مانه خودی خوان و خوا شتێكی دیكه نییه جگه له‌مانه. بۆیه كوفر‌و بێباوه‌ڕی ئه‌مانه له كوفری نه‌سرانیه‌كان خراپتر‌و وێرانكه‌رتره. ئینجا دانه‌ر باسی ئه‌وه ئه‌كات كه ئه‌م قسه‌یه چ مانایه‌ك ئه‌گه‌یه‌نێت و ئاكامه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆی ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: "من فروع هذا التوحيد أن فرعون وقومه كاملوا الإيمان عارفون بالله عَلَى الحقيقة"[له به‌شه‌كانی ئه‌م ته‌وحیده ئه‌وه‌یه كه: فیرعه‌ون و شوێنه‌كه‌وتوانی خاوه‌نی باوه‌ڕی ته‌واو بوون و خوایان به دروستی ناسیوه]. واته: هه‌ركه‌سێ ئینكاری بوونی خوای كرد‌و نه‌یسه‌لماند ئه‌وه له ئه‌سڵدا باوه‌ڕداره به خوا، وه قسه‌كه‌ی فیرعه‌ون كه وتی: أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى [النازعات:24] [ (فیرعه‌ون به‌گه‌له‌كه‌ی خۆی وت)من په‌روه‌ردگاری هه‌ره بڵندی ئێوه‌م]ڕاسته و فیرعه‌ون له بنچینه‌دا هه‌ر خوایه‌و خواش فیرعه‌ونه. جیاوازییه‌ك نییه له نێوان خوا‌و فیرعه‌وندا، جا ئه‌مه‌یه لازم و خوازراوی قسه‌كه‌یان، به‌ڵكوو هه‌ندێ له سۆفیه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه فیرعه‌ون ڕاستی كردووه كاتێك وتویه‌تی: أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَى [النازعات:24]، چونكه هیچ شتێك له بووندا نییه ته‌نها ئه‌و زاته نه‌بێت، (هه‌رچییه‌ك له‌م بونه‌دا هه‌یه له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا ئه‌و زاته‌یه) فیرعه‌ونیش قسه‌ی له سه‌ر زاتی حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه كردووه، وه فیرعه‌ون خۆشی به‌شێكه له‌م زاته حهقیقییهو درۆی نه‌كردووه كاتێك ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه، وه له به‌ر ئه‌وه كتێبیان داناوه له سه‌ر جێگیركرن و سه‌لماندنی ئیمانی فیرعه‌ن، هه‌ندێكیان وتویانه: فیرعه‌ون هه‌ر له ئه‌سڵ و بنچینه‌دا كافرو هاوبه‌ش بڕیارده‌ر نه‌بووه، وه هه‌ر كه‌سێكیش بتی په‌رست، یان ئه‌ستێره‌ی په‌رست، یان داروو به‌ردی په‌رست، ئه‌وه شتێكی دیكه‌ی جگه له خوا نه‌په‌رستووه، به‌ڵكوو ناوه‌كان له یه‌ك جیاوازن، یان تێڕوانینه‌كان جیاوازن، ئه‌نا هه‌موو هه‌ر به‌ره‌و یه‌ك مه‌بست ئه‌چن و هه‌موو ئه‌وانه خوان و خواش هه‌موو ئه‌وانه‌یه. له‌مه‌شدا چه‌نده‌ها هۆنراوه‌یان داڕشتووه -داواكارین له خوا بمانێارێزێ- هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌كانی (ابن الفارض) و (ابن عربي) دا هاتووه، به‌ڵكوو له كتێبی (الفتوحات المكية) ی ابن عربي زۆرێك له هاوشێوه‌ی ئه‌م قسانه‌ی تێدایه. (عبد الكريم الجيلي) هۆنه‌رو شاعیریان ده‌ڵێت: وما الكلب والخنزير إلا إلهنا .. وما الله إلا راهب في كنيسة واته: سه‌گ و به‌راز جگه له‌وه‌ی خوامان بن هیچ تر نیین، وه خواش شتێكی تر نییه گۆشهگیرێك نه‌بێ وا له كه‌نیسه‌یه‌كدا. په‌نا ئه‌گرین به خوا له‌م قسه بێ نرخ و ڕووخاوه كه مرۆڤ شه‌رم ئه‌كات قسه‌یه‌كی ئاوه‌ها به ده‌میدا بێت: سه‌گ و به‌راز خوایانن، وه خواش لای ئه‌وان گۆشهگیرێكهو له كه‌نیسه‌یه‌كدا دانیشتووه‌و خه‌ریكی خه‌ڵوه‌ته. هه‌روه‌ها (ابن عربي) ده‌ڵێت: أدينُ بدينِ الحبِ أنَّى توجهت .. ركائبُهُ فالحبُ ديني وإيماني فأصبح قلبي حاوياً كل ملـةٍ .. وكعبةُ أوثانٍ وديرٌ لرهبانِ ئایینه‌كه‌م ئایینی ئه‌وین و خۆشه‌ویستییه، خۆشه‌ویستیی دین و ئیمانمه، دڵم بۆته شوێن پێگه‌ی هه‌موو میلله‌ت و دینێك، ڕووگه‌ی بت په‌رستییه‌و دێری گۆشه‌نشین و ڕاهیبهكانی ئایینی نه‌سرانییه. مانای: هه‌موو ئایبنهكان لای ئه‌و یه‌كسانن، چونكه جووله‌كه‌و گاور‌و مهجووسیهكان و موسڵمانه‌كان هه‌موویان یه‌ك شت ئه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه سه‌گ و به‌راز ئه‌په‌رستێ، وه ئه‌وه‌ش كه دار‌و به‌ردو ئه‌ستێره‌كان ئه‌په‌رستێت، هیچ جیاوازیه‌ك نیيه له نێوان ئه‌مانه‌دا چونكه بوون–الموجود- هه‌ر یه‌كێكه، وه‌ك (ابن عربي) ده‌ڵێت: العبد رب والرب عبد ... ياليت شعري من المكلف إن قلت عبد فذاك رب .. أو قلت رب أنى يكلف واته: به‌نده خوایه‌و خواش به‌نده‌یه، ئای خۆزگه ده‌مزانی كێ موكه‌لله‌ف و فه‌رمان به‌سه‌ردا دراوه، ئه‌گه‌ر وتت به‌نده‌یه ئه‌وه خۆ خوایه، خۆ ئه‌گه‌ر وتیشت په‌روه‌ردگاره ده‌ی چۆن فه‌رمانی به‌سه‌ردا ده‌درێ و ته‌كلیفی په‌رستشی لێ ده‌كرێ. واته: ته‌كلیف له بنچینه‌دا هه‌ر نییه‌و هیچ كه‌س داوای هیچ جۆره به‌ندایه‌تیه‌كی لێ ناكرێ؛ ئه‌گه‌ر ته‌كلیفمان له به‌نده كرد هیچ مانایه‌كی نییه چونكه به‌نده خۆی خوایه، وه ئه‌گه‌ر تهكلیفیشمان له خوا كرد، ئه‌وه خوا ته‌كلیفی لێ ناكرێ و ته‌نها به‌نده‌یه كه ده‌بێ ته‌كلیفی ئاراسته بكرێ، كه‌واته له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا ته‌كلیف هه‌ڵده‌گیرێت و نامێنێت، جا ئه‌مه‌یه دین و ئایینی ئه‌وانه كه ناویا ناوه: ته‌وحیدی تایبه‌تی تایبه‌تان -توحيد خاصة الخاصة-، وه له به‌شه‌كانی ئه‌م ته‌وحیده ئه‌وه‌یه كه: هیچ جیاوازیه‌كی حه‌ڵاڵ و حه‌رامیی نییه له نێوان دایك و خوشك و كه‌سێكی دووروو نه‌ناسیاودا، چونكه هه‌موو هه‌ر یه‌كن، ته‌نانه‌ت دانیان به ههندێكیدا ناوه، هه‌ندێك له‌وانه كاتێك ویستویانه زینا له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا بكه‌ن و ئه‌ویش خۆی نه‌داوه به ده‌سته‌وه‌و به‌رگری كردووه پێی وتووه: من خوام، قسه‌و بیروباوهڕهكانیشیان له كتێب و سه‌رچاوه‌كاندا هه‌یه، ده‌ی سبحان الله چۆن كه‌سانێك پاڵ ئه‌درێنه لای ئه‌م ئایینه كه به‌م شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه قسه‌یان بێت؟! هه‌روه‌ها له قسه‌كانیان: ئاو و عه‌ره‌ق هه‌ردووكیان ده‌خورێنه‌وه و هیچ كامیان حه‌رام نین. وه له به‌شه‌كانی ئه‌م ته‌وحیده: پێغه‌مبه‌ران كار‌و فه‌رمانیان له سه‌ر خه‌ڵكی ته‌سك كردۆته‌وه -خوا بانترو بڵندتره له‌وه‌ی كه ئه‌مانه ده‌یڵێن- چونكه ئه‌وانه (واته پێغه‌مبه‌ران) كۆمه‌ڵێ به‌ندایه‌تی و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی دیاریكراویان بۆ ئێمه هێناوه، وایان كردووه كه ته‌نها یه‌ك ڕێگه هه‌بێ بۆ لای خوا‌و ئه‌وانی دیكه به تاڵ و ناڕه‌وا بن، له كاتێكدا هه‌موو ڕێگه‌كان ئه‌چنه‌وه لای خوا‌و ئه‌تگه‌یه‌نن به خوا، وه هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌ك – په‌نا به خوا وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن- له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه بێت پێكراو و ته‌واوه، وه پێغه‌مبه‌ران كاریان له سه‌ر خه‌ڵكی ته‌سك كردۆته‌وه و شتێكی فراوانیان سنووردار كردووه!! إبن سبعين كه یه‌كێكه له پێشه‌واكانی سۆفییه حلولیه‌كان، (الذهبي) و جگه له‌ویش ته‌رجه‌مه‌ی ژیانیان كردووه، له‌وه‌ی له سه‌ری باس ده‌كه‌ن: ئه‌م كابرایه له مه‌ككه خوا په‌رستی ده‌كات، ماوه‌یه‌كی زۆر له ئه‌شكه‌وتی حراء ده‌مێنێته‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كات وه‌حی بۆ بێت. له كاتی ته‌وافدا له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی ده‌سوڕانه‌وه ئه‌و ده‌وه‌ستاو ڕوو به خه‌ڵكه‌كه ده‌یوت: ئه‌مانه وه‌ك گوێدرێژ وان كه به ده‌وری جهنجاڕدا دێن و ده‌چن، پێی وترا: باشه ماده‌م تۆ ئه‌م قسانه ده‌كه‌ی بۆچی لای كه‌عبه‌دا خوا په‌رستی ده‌كه‌یت، ده‌یوت: چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م وه‌حیم بۆ بێت. وتیان: دوای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئیتر وه‌حی وه‌ستاوه و كه‌ی وه‌حی ماوه؟ وتی: به‌ڕاستی كوڕه‌كه‌ی ئامینه (واته پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) كاری فراوانكاری له سه‌ر خه‌ڵكی ته‌سك كرده‌وه. (واته وای كردووه كه ته‌نها له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه به‌ندایه‌تی بكرێت و خوا بناسرێت، ئه‌نا هه‌موو ڕێگه‌كان هه‌ر مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن به‌خوا!) جا ئه‌مه دین و ئایینی ئه‌مانه‌یه، داواكارین له خوای گه‌وره سه‌لامه‌تمان بكات و بمانپارێزێت. وه ئه‌وان له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا كۆمه‌ڵێكی زندیق و له دین ده‌رچوون، چونه‌ته ژێر په‌رده‌ی خۆوهپاڵدان بۆ لای ئه‌م ئایینه تاكو بیڕوخێنن و له ناوی به‌رن، وه ئه‌م نه‌زه‌ری و بانگه‌شانه‌ی ئه‌م سۆفیانه هه‌مووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بتپه‌رستی یۆنانی. فه‌یله‌سووفه ڕه‌واقیه‌كان له هه‌موو كه‌س زیاتر له به‌ندایه‌تی و زوهدو دنیانهویستیدا له پێش و چالاكتر بوون، ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت حیكمه‌ت و دانایی بڕژێته ناو دڵته‌وه‌و پێی بدوێی، ئه‌وه له ڕۆژێكا ته‌نها ده‌نكێك یان ناوكێك زیاتر مه‌خۆ. هه‌روه‌ها فه‌یله‌سووفه مهشائیهكان هه‌بوون: یه‌كێك له‌وانه ده‌رسێكی هه‌روا–تقلید-ی به ڕۆشتنه‌وه وه‌رده‌گرت و ده‌یگوت: بیركردنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆیشتندا قوڵترهو باشتر ده‌چێته مێشكه‌وه، له به‌رئه‌وه ناویان لێنان زۆر هاتوچۆكهرهكان –المشائین-. به‌ڵام ڕه‌واقیه‌كان ئه‌وه له شهر شوێن و كۆڵانه‌كاندا داده‌نیشتن، بۆیه ناویان لێ نان ڕه‌واقیه‌كان. وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان به (وحدة الوجود) و (الحلول) و (الأتحاد) (1) هه‌یه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خواپه‌رستی و دینانهویستی زۆرمان له دنیادا ئه‌نجام دا، وه شته‌كانمان له سه‌ر خۆمان ته‌سك كردوه، حیكمه‌ت و دانایی و زانیاری له‌دوننی -العلم اللدني- مان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت، وه زانیاری ناوه‌وه -العلم الباطن- دێته ناو دڵمانه‌وه، ئیتر ئه‌و كاته ده‌گه‌ینه ئاستێك كه ده‌توانین بڵێین: دڵم بۆی گێڕامه‌وه له په‌روه‌ردگارمه‌وه (حدثني قلبي عن ربي)، له به‌ر ئه‌وه(به ئه‌هلی سوننه‌ت) ده‌ڵێن: ئێوه ئایینه‌كه‌تان له مردوێهكهوه بۆ مردویه‌كی تر وه‌رده‌گرن (مه‌به‌ستیان ئه‌ویه ئه‌وانه‌ی كه ئێوه عیلمیان لێ وه‌رده‌گرن مردوون) وه‌ك ده‌ڵێن: عبدالرزاق بۆ گێڕامه‌وه -كه مردووه- له -معمر -وه‌كه مردووه-، له أيوب -كه مردووه-، به‌ڵام ئێمه علیم و زانستمان له‌و زیندوێكهوه وه‌رده‌گرین كه نامرێت و هه‌ركاتێك بمانه‌وێت ڕاسته‌وخۆی عیلمی لێ وه‌رده‌گرین –خوا زۆربه‌رزو بانتره له‌وه‌ی كه ئه‌وانه ده‌یڵێن-. (١) (الأتحاد) واته باوه‌ڕ به بوونی دوو زات، زاتێك بۆ دروستكه‌ر وه زاتێكیش بۆ دروستكراو، پاشان ئه‌م دوو زاته یه‌ك ئه‌گرن و تێكه‌ڵاو ئه‌بن تاكوو ده‌بنه یه‌ك زات. (الحلول) واته تێهه‌ڵكێشانی شتێك له شتێكی دیكه، حلوولییه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن: خوا تێكه‌ڵ به به‌شێك له مرۆڤ ده‌بێت. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له ئایینی نه‌سرانیدا به بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنی لاهووت و ناسووت ناسراوه، كاتێك كه لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه خوا تێكه‌ڵ به مه‌سیح بووه و تێیدا تواوه‌ته‌وه! وه هه‌ریه‌ك له سۆفییه‌كان و سه‌به‌ئییه‌كان و نوسهیرییهكان و باتنییه‌كان به‌م بیرۆكه‌یه كاریگه‌ر بوون و لێیان وه‌رگرتووه. (وحدة الوجود) بيروباوه‌ڕێكی هیندیی ئیلحادییه، هه‌روه‌ك له كۆندا فه‌یله‌سووفه‌كانی یۆنان باوه‌ڕیان پێی بووه و له‌سه‌ریشی سۆفییه ڕۆچووه‌كان و هه‌ندێ له مه‌زاهیبه فه‌لسه‌فییه هاوچه‌رخه‌كان شوێنیان كه‌وتوون. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه خوا و بوون (الوجود) یه‌ك شتی لێجیانهبۆوهن و بوونی ئه‌م جیهانه هه‌مان بوونی خوایه؛ هه‌موو شتێك خوایه و خوا هه‌موو شتێكه. لای ئه‌وان به‌نده و خوا نییه، به‌نده خودی پهرستراوهكهیه و خواش به‌نده‌یه؛ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان به‌نده و خوادا نییه.