موحه‌ممه‌د بیلال / دايناوه ژیان له سایه‌ی قورئاندا الحياة في ظلال القرآ‌ن نووسينی : سيد قطب وه‌رگێرانی : هادي علي عبدالكريم (هه‌ڵه‌بجه) الإتحاد الإسلامي العالمين للمنظمات الطلابية1412 هـ 1992 م ژیان له سایه‌ی قورئاندا نیعمه‌ته ، نیعمه‌تێکه هه‌ر که‌سێ نه‌ی چه‌شتبێ نازانێ چۆنه ! نیعمه‌تێکه ته‌مه‌ن به‌رز ئه‌کاته‌وه و خاوێن و پڕ به‌ره‌که‌تی ئه‌کات. سوپاس بۆ خوا که ماوه‌یه‌کی له ( ژیان له سایه‌ی قورئاندا) پێ به‌خشیم ، ئه‌وه‌نده‌م له‌و نازو نیعمه‌ته چه‌شت که هه‌رگیز له ژیانمدا نهم دیبوو. له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و نیعمه‌ته‌م چه‌شت که ته‌مه‌ن به‌رز ئه‌کاته‌وه و خاوێن و پڕ به‌ره‌که‌تی ئه‌کات. ژیام و گوێم له په‌روه‌ردگار ئه‌گرت که به‌م قورئانه ئه‌ی دواندم، منی به‌نده‌ی بچوکی بێ نرخ .. ئای چ به‌رزی یه‌که قورئان ئه‌یدا به ژیان ؟! ئای چ پله‌یه‌کی به‌رێزه په‌روه‌ردگار به مرۆڤی ئه‌به‌خشێ ؟! . له سایه‌ی قورئاندا ژیام و لهبهرزهوه ئه‌م ڕوانی بۆ ئه‌م جاهیلیه‌ته‌ی له زه‌ویدا شه‌پۆل ئه‌دات، وه بۆ هه‌ڵس وکه‌وتی مناڵانه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ڕوانئ بۆ خۆفش کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م جاهیلیه‌ته به‌وه‌ی که هه‌یانه له زانینی مناڵان و بیر‌و هۆش مناڵان و کار و پیشه‌ی مناڵان ..... وه‌ک چۆن پیاوێک ئه‌ڕوانێ بۆ یاری مناڵان و هه‌ڵس و که‌وتی مناڵان و گرو گاڵی مناڵان .. وه سه‌رسام ئه‌بووم .. ئه‌م خه‌ڵکه چی یان لێ قه‌وماوه چی یانه. وا له زه‌لکاو دا چه‌قیون و ئه‌م بانگه بڵنده به‌ڕێزه نابیستن؟! ئه‌و بانگه‌ی که ته‌مه‌ن به‌رز ئه‌کاته‌وه و خاوێن و پڕ به‌ره‌که‌تی ئه‌کات. بوونه‌وه‌ر له ڕوانگه‌ی قورئانه‌وه. له سایه‌ی قورئاندا ژیام و له‌و ڕوانگه تێر‌و و ته‌واو و مه‌زن و خاوێنه وورد ئه‌بوومه‌وه که بۆ بوون و ئامانجی بوون و بوونی ئاده‌می ی دیاری کردووه. ئینجا ڕوانگه و بۆ چوونه هه‌مه چه‌شنه‌کانی جاهلیهتم له‌گه‌ڵدا به‌راورد ئه‌کرد که مرۆڤایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دا تیایاندا ئه‌تلێنه‌وه و ئه‌م پرسی : چۆن مرۆڤ ئاوا له زه‌لکاوی بۆگه‌ندا وه له تاریکستانی بێ هیوادا ئه‌ژی ، وه له هه‌مان کاتا به‌هه‌شتی خاوێن و ڕازاوه‌ی قورئان پشت گوێ ده‌خات ؟! له سایه‌ی قورئاندا ژیام و هه‌ستم به پێکه‌وه گونجانێکی ڕێک و جوان ئه‌کرد له نێوان جووڵه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که خوا خۆی به‌دی هێنه‌ریه‌تی. له پاشا سه‌یرم ئه‌کرد سه‌رگه‌ردانیم ده‌بینی که دووچاری مرۆڤایه‌تی بووه به هۆی لا دانی له ڕێبازی یاساکانی بوونه‌وه‌ر، هه‌روه‌ها بهربهرهکانیشم ئه‌دی له نێوان سروشتی خاوێنی مرۆڤ و ئه‌و ڕێبازه لار‌و وێرانه‌ی که به‌سه‌ریا سه‌پێنراوه. ئینجا له دڵی خۆمدا ئه‌م وت : ئای چ شه‌یتانێکی ناله‌باره له ملی ڕێگا به مرۆڤ ئه‌گرێت و بۆ ئه‌م دۆزه‌خه‌ی ڕاده‌کشێ ؟! ئای .. داخ بۆ به‌نده‌کان !! له سایه‌ی قورئاندا ژیام و دییم ،، بوون ،، زۆر له ڕواڵه‌تی بینراوی گه‌وره‌تره.. جیهانی دیار و نادیاره نه‌ک جیهانی دیار به ته‌نها .. وه دنیا‌و قیامه‌ته ، نه‌ک ئه‌م دنیایه به ته‌نیا .. ژیانی ئاده‌می له ناو ئه‌م بواره فراوانه‌دا درێژ بۆته‌وه ، مردن کۆتایی کاروانه‌که نیه ، به‌ڵکو قۆناغێکه له ڕێگا دا ، وه ئه‌وه‌ی که ئاده‌می له دنیایه دا ده‌ستی ده‌که‌وێت هه‌موو به‌شه‌که‌ی نیه، به‌ڵکو به‌شێکی زۆر که‌میه‌تی ئه‌وه‌ی لێره له ده‌ستی ده‌رئه‌چێ له‌وێ له ناو ناچێ. سته‌م و ماف خواردن و تیاچوون نیه، جگه له‌مه‌ش ئه‌م قۆناغه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وی یه دهیبرێ : سه‌فه‌رێکه له بوونه‌وه‌رێکی زیندووی ئاوه‌دان و جیهانێکی دۆست و دڵسۆز دا . بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ست و گیانه‌و ڕووی ئاراسته‌ی په‌روه‌ردگار کردوه، هه‌روه‌ک مرۆڤی خاوه‌ن ئیمان بهخشوعه ـ وه ڕووی تێ ده‌کات: وَلِلّهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ سوره‌تی الرعد (15). واتا : ئه‌وانه‌ی له ئاسماکان و زه‌ویدان سوژده‌ی مل که‌چی بۆ خوا ده‌به‌ن، به‌خواستی خۆیان و به زۆر ، وه سێبهرهکانیشیان به‌یانیان و ئێواران. تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ…… سوره‌تی الإسرار (44) واتا : ئاسمانه‌کان هه‌ر حه‌وتیان وه زه‌وی و ئه‌وانه‌ی که تیایاندا‌و ته‌سبیحاتی خوا ده‌که‌ن ، وه هیچ شتێک نیه که ته‌سبیحات و ستایشی خوا نه‌کات. ئای چ خۆشی و ئارام و دڵنیاییه‌که ئه‌م باوه‌ڕ و ڕوانینه جوان و ڕێک و پێکه به دڵانی ده‌به‌خشێ؟! له سایه‌ی قورئان دا ژیام، دیم که ئاده‌می به‌ڕێزه زۆر زیاتر له هه‌موو ڕێزێک که مرۆڤایه‌تی له کۆن و نوێ‌دا زانیویه‌تی به فوویه‌ک له ڕۆحی خوا بووه به ئاده‌می و له گیانداران جیاکراوه‌ته‌وه فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُ سَاجِدِينَ سوره‌تی الحجر (29) واتا : خوا ڕوو ئه‌کاته فریشته‌کان و ئه‌فه‌رمووێ : کاتێک (ئاده‌م) م ڕێک وپێک کرد و له ڕۆحی خۆمم فوو تێ کرد هه‌مووتان سوژده‌ی ڕێز لێ گرتنی بۆ به‌رن. وه هه‌ر به هۆی ئه‌م فووه وه یه کراوه به‌جێ نشین له زه‌ویدا : وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً….. سوره‌تی البقرة (30) واتا : په‌روه‌ردگارت ـ ئه‌ی محمد ـ به فریشته‌کانی ووت : من له زه‌ویدا جێ نشین دائه‌نێم. وه هه‌موو زه‌وی وئاسمانهکانی بۆ رام کراوه. أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ….. سوره‌تی لقمان (20) واتا : ئایا نابینن که خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه بۆی ژێر بار کردوون . وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده پایه به‌رز و خاوه‌ن ڕێزه، خوای گه‌وره ه په‌روه‌ردگار بریاری داوه که ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی مرۆڤه‌کانی له‌سه‌ر کۆ ده‌بنه‌وه ، ئه‌بێ په‌یوه‌ندی باوه‌ڕ به خوا بێت، نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی که گیانداران له‌سه‌ری خر ده‌نبه‌وه وه‌ک له‌وه‌ر و له‌وه‌رگا و ران و مۆڵگا. [pagebreak] کاروانی باوه‌ڕ ئیماندار بنج و بنه‌ڕه‌تێکی قووڵی هه‌یه و له شییوهکانی زه‌ماندا په‌ل و پۆی لێداوه، یه‌کێکه له‌و کاروانه به‌ڕێزه‌ی که پێغه‌مبه‌ران پێشه‌وایه‌تی ده‌که‌ن: نوح و ئیبراهیم و اسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و یوسف و یونس و مو‌سا و عیسا و محمد(صلى الله عليه وسلم) ـ إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ سوره‌تی الأنبیاء (92) واتا : پێغه‌مبه‌ران و شوێن که‌وتوانیان یه‌ک ئوممه‌تن ، وه خوا په‌روه‌ردگاریانه و هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و بپه‌رستن. ئه‌م کاروانه به‌رێزه‌ی دوور‌و درێژه‌ی که له دێر زه‌مانه‌وه به‌رده‌وامه ـ وه‌ک له سایه‌ی قورئان دا ده‌رئه‌که‌وێ ـ به‌ره‌نگاری هه‌مان هه‌ڵوێست و هه‌مان گیروگرفت و هه‌مان تاقی کردنه‌وه بووه، به درێژایی مێژوو وه گۆڕانی شوێنه‌کان و جیاوازی نه‌ته‌وه‌کان به‌ره‌نگاری گومرایی و کوێری سته‌م کاری و هه‌واو ئاره‌زوو بووه. هه‌روه‌ها دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌و ئازار و هه‌ره‌شه‌و ده‌ربه‌ده‌ری بووه. به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خۆی به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی ئارام ده‌نێت و دڵنیایه که خوا یارمه‌تی ئه‌دات به‌ڵێنی خوایه : وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُواْ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّـكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِي مِلَّتِنَا فَأَوْحَى إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ الظَّالِمِينَ وَلَنُسْكِنَنَّـكُمُ الأَرْضَ مِن بَعْدِهِمْ ذَلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ ابراهیم (13 ـ14) واتا : کافره‌کان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان ئه‌ویت : دهربهدهرتان ئه‌که‌ین یان ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵی خۆمان . خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار هه‌واڵی پێ گه‌یاندن که : سته‌مکاران له ناو ئه‌به‌ین و دوای ئه‌وان ئێوه له زه‌ویدا دائهمهزرێنێن ، ئه‌م به‌ڵێنه‌ش بۆ ئه‌وانه‌یه که له گه‌وره‌یی خوا و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ترسن. [pagebreak] هۆ کاره‌کان و ده‌ستی په‌روه‌ردگار. له‌سایه‌ی قورئاندا ئێگهیشتم که له بوونه‌وه‌ره دا جێگا بۆ ڕێکه‌وتی کوێر نیه : إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ سوره‌تی القمر (49) واتا : خوا هه‌موو شتێکی به ئه‌ندازه و پێواند دروست کردووه. وه هیچ شتێک به حیکمه‌ت نیه، به‌ڵام مه‌رج نیه که حیکمه‌تی غه‌یبی نادیار به‌روانینی نزیک بینی ئاده‌می ده‌رکه‌وێ : …. وَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ سوره‌تی البقرة (216) واتا : ئه‌گونجێ شتێکتان پێ ناخۆش بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌تان بۆ چاکتر بێ ، وه ئه‌گونجێ شتێکتان پێ خۆش بێت، به‌ڵام بۆتان خراپ بێ، خوا ئه‌زانێ و ئێوه نازانانن. وه ئه‌و پێشه‌کی و هۆ کارانه‌ی که مرۆڤ ئه‌یان زانێ، ئه‌گونجێ ئه‌نجامه‌کانیان به دوایاندا بێنه دی وه ئه‌شگونجێ نه‌یه‌ته دی چونکه هۆکان و پێشه‌کی یه‌کان شوێنکار و ئه‌نجامه‌کانیان په‌یدا ناکه‌ن ، به‌ڵکو ئیراده‌ی بێ پایانی په‌روه‌ردگار دیاری یان ئه‌کات . ….. لَا تَدْرِي لَعَلَّ اللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَلِكَ أَمْرًا سوره‌تی الطلاق (1) واتا : تۆ نازانی ، ئه‌گونجێ خوا پاش ئه‌وه کارێک بێنێته دی. مرۆڤی خاوه‌ن باوه‌ڕ چاودێری هۆکان و پێشه‌کیه‌کان ئه‌کا، چونکه خوا فه‌رمانی پێ ئه‌کات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا دڵنیایه که خوا خۆی شوێنکار و ئه‌نجامه‌کانیان دیاری ئه‌کات. دڵنیا بوون له داد‌و ڕه‌حمه‌ت و دانایی و زانایی خوا ته‌نیا پهناکهیه بۆ ڕزگار بوون له دڵه ته‌په‌و دڵه ڕاوکه. هه‌روه‌ها له سایه‌ی قورئاندا ژیام و به دڵ و ده‌رونێکی هێمن و پڕ ئارامه‌وه ده‌ستی په‌روه‌ردگارم له هه‌موو کار و ڕووداوێک دا ده‌بینی. له ژێر چاودێری و ره‌حمه‌تی خوا دا ئه‌ژیام .هه‌ستم به کاریکه‌ری سیفه‌ته مه‌زنه‌کانی خوا ئه‌کرد .. أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ …… سوره‌تی النمل (62) واتا : کێ هه‌یه ـ جگه له خوا ـ وه‌ڵامی لێ قه‌وماو بداته‌وه ، کاتیک هاواری لێ ئه‌کات ، وه هه‌ر خوایه ته‌نگانه له‌سه‌ر خه‌ڵک هه‌ڵگرێت ؟!. ……… وَاللّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ سوره‌تی یوسف (21) واتا: خوا به‌سه‌ر کاروباری خۆیدا زاڵه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی نازانن. …… مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا ….. سوره‌تی هود(56) واتا : هیچ گیاندارێک نیه که له ژێر ده‌ستی توانای خوادا نه‌بێت. بوونه‌وه و نه‌دراوه‌ته ده‌ستی یاسا میکانیکیه که ڕوو کوێره‌کان . له دوای یاساکانه‌وه ئیراده‌یه‌کی به‌رێوه‌به‌ر و موتڵه‌ق هه‌یه و به‌ویستی خۆی ئه‌یه‌وێت و هه‌ڵئه‌بژێرێت. هه‌روه‌ها تێگه‌یشتم که ده‌ستی په‌روه‌ردگار کار ئه‌کات، به‌ڵام به‌رێگای تایبه‌تی خۆی، وه ئێمه بۆمان نیه که په‌له‌ی پێ بکه‌ین یان رێگای بۆ دابنێن. به‌رنامه‌ی خوایی وه‌ک ـ له سایه‌ی قورئاندا ده‌رئه‌که‌وێ ـ وا دانراوه که له هه‌موو قۆناغێک له قۆناغه‌کانی دروست بوونی ئاده‌میدا کار بکات، بۆ ئه‌م مرۆڤه دانراوه که له‌م زه‌وی یه‌دا ئه‌ژی، سروشت و توانا و لێ هاتنه‌کانی و هه‌موو ئه‌و بارانه‌ی تووشی دێت له هێز و لا وازی و گۆرانه‌کانی تر ره‌چاوی کردوون ، به‌رێزه‌وه ئه‌روانێ بۆ ده‌وری مرۆڤ و به هیچ شێوه‌یه‌ک له نرخی که‌م کاته‌وه. هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی خه‌یاڵی سه‌یری ناکات و زیاتر له توانا و لێ هاتن و ئه‌و فرمانانه‌ی له خوا بۆی دیاری کردووه به‌رزی ناکاته‌وه. وه ساویلکانه‌ش ته‌ماشای سروشت و سفه‌ته‌کانی ناکات به شێوه‌یه‌ک که به بریارێک دابمه‌زرێت یان به نووکه قه‌ڵه‌مێک بگۆرێت. به‌رنامه‌ی خوایی سه‌رجه‌م ده‌روانێ بۆ مرۆڤ و گشت لا یه‌نه‌کانی ره‌چاو ده‌ستی ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وپه‌ڕی پله‌کانی که‌ماڵ به‌رزی کاته‌وه و رێزی خود و سروشت و سیفه‌ته‌کانی ئه‌گرێت . به‌رنامه‌ی خوایی بۆ کاتێکی درێژ خایه‌ن دانراوه . خوا خۆی دروست که‌ری مرۆڤه و زانایه به دروست کراوه‌که‌ی، وه هه‌ر ئه‌ویش ئه‌م قورئانه‌ی بۆ ناردووه . بۆیه له رێگای به ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانیدا په‌له پرووزێ ناکات. کات له‌به‌ر دهسیدا درێژ و فراوانه، نهتهمهنی که‌سێک دیاری ئه‌کات وه نه ئاره‌زووی که‌سێک کاری تێ ئه‌کات که بترسێ مردن پێی بگات و به ئامانجی خۆی نه‌گات، هه‌روه‌ک له خاوه‌نی به‌رنامه‌کانی تری زه‌وی روو ئه‌دات ، ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ هه‌موو کاره‌که که ژیانی خۆیاندا ته‌واو بکه‌ن و ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌سه‌ر سروشت و فیتره‌ی خاوێندا یان ئه‌ده‌ن و هه‌موو ره‌وشت و رێزێک پێ شێل ئه‌که‌ن. بۆیه ئه‌بینین له رێگای په‌له‌و ههڵهشهیاندا چه‌نده‌ها قه‌سابخانه دائه‌نرێ و خوێن به‌هه‌ده‌ر ده‌پژێ وکارو بار ده‌شێوێت له ئه‌نجامدا خۆیان و به‌رنامه ده‌ستکرده لار‌و وێرهکانیشیان له ژێر لێدانی به‌کاری فیترهدا له ناو ئه‌چن. به‌ڵام ئیسلام به‌ئارام و له‌سه‌رخۆ له‌گه‌ڵ فیتره دا ئه‌روات، کاتیک لایدا راستی ئه‌کاته‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی تێکی بشکێنێ، کێشراوی خۆی ده‌جوڵێته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره ته‌واو ناکرێت. له جاری دووه‌م و سێ یه‌م و ده‌یه‌م دا ته‌واو ده‌بێ .. کات به‌ربڵاوه و ئامانج ئاشکرایه‌و رێگای گه‌یشتن به ئامانجی پیرۆز و مه‌زن هه‌میشه درێژ خایه‌نه. وه‌ک چۆن دره‌ختێکی گه‌وره له‌سه‌رخۆ گه‌شه ئه‌کات و ڕه‌گ و ڕیش له‌زه‌ویدا بڵاو ئه‌کاته‌وه و قه‌ده‌که‌ی بڵند ئه‌بێت و لق و په‌له‌کانی درێ ئه‌بنه‌وه و به ناو یه‌کا ئه‌چن، به هه‌مان شێوه‌ش داری ئیسلام له‌سه‌رخۆ گه‌شه ئه‌کات و هه‌میشه هه‌ر ویستی خوا دێته دی. ئه‌گونجێت لم و خۆڵ ڕووه‌کێک داپۆشێ یان کرم و مێروو هه‌ندێکی لێ بخۆن یان تینوێتی سیسی بکاتوه یان ئاوی زۆر نوقمی بکات، به‌ڵام جوتیاری شاره‌زا دڵنیایه که ئه‌و ڕووه‌که به‌رگه ئه‌گرێ و گه‌شه ئه‌کات و به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپێک دا زاڵ ئه‌بێت. بۆیه په‌له پروزی ناکات و دڵ گران نابێت و هه‌وڵ نادات که به‌رێگایه‌کی تری ناسروشتی پێی بگه‌یه‌نێت. به‌رنامه‌ی خوایش له هه‌موو بوونه‌وه‌ر دا هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئیش دهنکات .. …وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا سوره‌تی الاحزاب (62) واتا : هیچ گۆرانێک له یاسای خوایی دا به‌دی ناکرێت. هه‌روه‌ها تێگه‌یشتم که ڕاستی له دروست کردنی ئه‌م بوونه‌وه‌ره دا بنه‌ره‌ت و رێکه‌وت و ڕووداوی بێ مه‌به‌ست نیه. خوای په‌روه‌ردگار هه‌قه و هه‌موو دروست کراوێک بوونی خۆی له خواوه وه‌رگرتووه. خوا ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاستی دروست کردووه و کاری به‌تاڵ و بێ مه‌به‌ستی پێوه نه‌پێچراوه. خاوه‌ن باوه‌ڕ به جوانی هه‌ستی پێ ئه‌کات و به دڵنیایی ده‌ڵێت … رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً …. سوره‌تی ال عمران (191) واتا : خوای په‌روه‌ردگارمان : تۆ ئه‌م بوونهوهرهت به بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه، پاک و خاوێنی هه‌ر بۆ تۆیه. ڕاستی کۆڵه‌گه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه، ئه‌گه‌ر لێی بترازێت تێک ئه‌چێت و له‌ناو ئه‌چێت . وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ……. سوره‌تی المؤمنون (71) واتا : ئه‌گه‌ر ڕاستی شوێنی ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکی بکه‌وتایه ئه‌وا ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندایه تێک ئه‌چوون. بۆیه هه‌میشه ڕاستی هه‌ر سه‌رکه‌وتووه و به‌تاڵیش هه‌ر ئه‌بێ له‌ناو بچێ، ڕواڵه‌ت هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌نجام هه‌روها ده‌بێت . بَلْ نَقْذِفُ بِالْحَقِّ عَلَى الْبَاطِلِ فَيَدْمَغُهُ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ …… سوره‌تی الانبیا‌ء (18) واتا : خوای په‌روه‌ردگار ، به‌هێز ڕاستی به‌سه‌ر به‌تاڵدا ده‌هاوێژێت و به‌سه‌ختی برینداری ئه‌کات و ئه‌وه‌نده ناخایه‌نێ له ناو ده‌چێت. خێر و چاکه‌ش ـ هه‌ر وه‌کو ڕاستی ـ بنه‌ره‌تی یه و بۆ هه‌میشه له زه‌ویدا ئه‌مێنێته‌وه. … فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاء وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الأَرْضِ ….. سوره‌تی الرعد (17) واتا : کهف و پیسایی سه‌ر ئاو که‌وتوو ده‌روات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خشه بۆ خه‌ڵک له زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه. أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ اللّهُ مَثَلاً كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِي السَّمَاء * تُؤْتِي أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْرِبُ اللّهُ الأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ* وَمَثلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ الأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍ * يُثَبِّتُ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ وَيُضِلُّ اللّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللّهُ مَا يَشَاء سوره‌تی إبراهیم (24 ـ27) واتا : ئایا نابینی خوا چۆن نمونه‌ی ووشه‌ی چاک وه‌ک دره‌ختێکی چاک دێنێته‌وه که بنهرهتهکهی له زه‌ویدا دامه‌زرابێت و قه‌د و لقه‌کانی له ئاسماندا بێت و هه‌موو کاتێک به ئیزنی په‌روه‌ردگار به‌ر بدات، وه خوا ئه‌م نمونانه بۆ خه‌ڵک دێنێته‌وه به‌ڵکو بیر بکه‌نه‌وه .وه نموونه‌ی ووشه‌ی خراپ وه‌ک دارێکی خراپ وایه که له‌سه‌ر رووی زه‌وی یه‌وه هه‌ڵکه‌نرا بێ و ئارامی نه‌بێت. خوا به ووته‌ی دامه‌زرا و له ژیانی دنیا و قیامه‌تدا ئیمانداران دامه‌زراو ده‌کات، وه سته‌مکاران گومرا ده‌کات، وه خوا هه‌ر چ شتێکی بوێ ده‌یکات. ئای ئه‌مه چ دڵنیایی یه‌که ئه‌م باوه‌ره له ده‌رووندا دروستی ده‌کات ؟! وه چ ئارامێکه به‌سه‌ر دڵان‌دا ده‌یرێژێت ؟! وه چ هێز و سه‌ر بڵندیهکه به ئاده‌می ده‌به‌خشێت و به‌سه‌ر واقیعی بێ نرخدا زاڵی ده‌کات ؟!. [pagebreak] ڕێگای ڕزگاری له سایه‌ی قورئان دا ژیام و گه‌یشتمه ئه‌نجامێکی دڵنیا و ڕاست که : چاک بوون بۆ زه‌وی و حه‌وانه‌و بۆ مرۆڤایه‌تی هێمن و دڵئارامی بۆ مرۆڤ و سه‌ربه‌رزی و خاوێنی و به‌ره‌که‌ت ده‌ست ناکه‌ویت، وه پێکه‌وه گونجان له نێوان یاساکانی گه‌ردوون و ڕێبازی ژیاندا دروست نابێ جگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خۆی په‌روه‌ردگار.. وه گه‌ڕانه‌وه‌یش بۆ لای خوا ـ وه‌ک له سایه‌ی قورئان دا ده‌رده‌که‌وێت ـ ته‌نها یه‌ک شێوه و یه‌ک ڕێگای هه‌یه، ئه‌وه‌ی بریتی یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان به گشتی بۆ سه‌ر به‌رنامه‌ی خوایی که له قورئانی پیرۆز دا نه‌خشه‌یی بۆ کێشراوه. واتا فه‌رمانڕه‌وای قورئان له ژیاندا وه له هه‌موو کار و باریش دا، ئه‌گینا گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی یه وه جاهیلهت و ئاره‌زوو په‌رستی له جیاتی خواپه‌رستی .. فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ سوره‌تی القصص (50) واتا : ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه ـ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ـ ئه‌وا بزانه شوێن ئاره‌زوویان که‌وتوون. وه‌کیه گومڕاتر بێت له‌و که‌سه‌ی که شوێن ئاره‌زووی خۆی ده‌که‌وێت به‌بێ ڕێنمایی ـ یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه ، به‌ڕاستی خوا ڕێنمانی کۆمه‌ڵی سته‌مکاران ناکات. مل که‌چ کردن بۆ به‌رنامه‌ی خوایی به ئیختیار‌و ئاره‌زوو نیه بڵکو بریتی یه له: باوه‌ڕهێنان یان بێ باوه‌ڕی .. وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ …… سوره‌تی الاحزاب (36) واتا : کاتێک خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانێک بڕیار ئه‌ده‌ن، بۆ هیچ ئیماندارێک نی یه چ پیاوبێت چ ئافره‌ت که ئاره‌زووی خۆیانی تێدا به‌کار بهێنن. مه‌سه‌له‌که زۆر گرنگه چونکه مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕ و ئه‌قیده‌یه هه‌ر له بناغه‌دا.. ئینجا مه‌سه‌له‌ی کامه‌رانی مرۆڤایه‌تی یه یان سهرگهردانێتی. ئه‌م مرۆڤایه‌تی یه که ـ ده‌ستکرده‌ی خوایهـ گرێکانی سروشتی به کلیلی ده‌ستکردی خوا نه‌بێت ناکرێته‌وه، وه به‌ده‌رمانی ده‌ستکردی خوا نه‌بێ نه‌خۆشی یه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێت .. وه ته‌نها لهبهرنامهکای خوا دا کلیلی هه‌موو گرێ کوێره‌یه وه چاره‌ی هه‌موو ده‌ردێک دیاری کراوه.. وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ …… سوره‌تی الاسرا‌ء (82) واتا : ئه‌و قورئانه‌ی ده‌ینێرینه خواره‌وه مایه‌ی چاک بوونه‌وه ڕه‌حمه‌ته بۆ ئیمانداران . إِنَّ هَـذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ …. سوره‌تی الاسرا‌ء (9) واتا : به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه ڕێنمایی بۆ ڕاسترین ڕێگا ئه‌کات له هه‌موو شتێکدا. به‌ڵام به‌داخه‌وه مرۆڤایه‌تی نایه‌ویت ئامێر بۆ لای وه‌ستاکه‌ی به‌رێته‌وه، وهنایهوێت نه‌خۆشه‌که بۆ لای پزیشکه‌که‌ی به‌رێته‌وه. له مه‌سه‌له‌ی دڵ و ده‌روون و کامه‌رانی و سه‌رگه‌ردانی دا به‌و شێوه‌یه ناکات که له‌سه‌ری ڕاهاتووه ده‌رباره‌ی ئه‌و ئامێروو ده‌زگایانه که له ژیانی ڕۆژانه‌ی دا به‌کاریان ده‌هێنت. کاتێک ئامێرێک په‌کی ده‌که‌وێت ئه‌ی بات بۆ لای وه‌ستاو ئه‌ندازیاری ئهوکارگهیی ئامێره‌که‌ی دروست کردوه. به‌ڵام ئه‌و ڕێبازه به‌سه‌ر خۆیدا به جێناهێنێ و بیگێڕته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی که لێوه‌ی ده‌رچووه، بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار که ئه‌م ده‌زگا ئاڵۆزه سه‌رسوڕهێنه‌ره مه‌زنه‌ی دروست کردووه، که جگه له خوا که‌س ناتوانێت به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ دابنێت إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ *وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ سوره‌تی الملک (12ـ13) واتا : بێگومان خوا زانایه به‌وه‌ی که له دڵه‌کاندا یه ئایا خوا که ئاده‌می دروست کردوه نازانێ چی دروست کردوه ـ واتا به‌ڵێ ئه‌زانێ ـ چونکه خوا وورد بینوو خه‌به‌رداری بێ پایانه. ئا له‌م ده‌رگایه‌وه گومڕای ڕووی کردۆته مرۆڤایه‌تی هه‌ژاری سه‌رگه‌ردان که هه‌رگیز ڕێنمایی و حه‌وانه‌وه و کامه‌رانی ده‌ست ناکه‌وێت کاتێ نه‌بێ که سروشت و فیتڕه‌تی بگێڕته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری مه‌زن وه‌ک چۆن ئامێرێکی ساده ئه‌باته‌وه بۆ لای وه‌ستاکه. [pagebreak] ناهه‌موارترین کاره‌سات لا بردنی ئیسلام له‌سه‌رکردایه‌تی کردنی مرۆڤایه‌تی، ناهه‌موارترین کاره‌ساته له میژووی دوور‌و درێژیدا، کاره‌ساتێکی پشت شکێنی ئه‌وتۆیه که هه‌رگیز له کۆن و نوێ‌دا تووشی مرۆڤایه‌تی نه‌بووه. کاتێک ئیسلام سه‌رکردایه‌تی له زه‌وی دا گرته ده‌ست کار‌و باری زه‌وی به ته‌واوه‌تی تێک چوو بوو، ژیان بۆگه‌نی کردبوو ، سه‌رکردایه‌تی یه‌کان به گشتی ڕهزاڵ بوو بوو مرۆڤایه‌تیان گیرۆ ده‌ی چه‌نده‌ها کوێرهوی و گیروگرفت کردبوو.. ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ سوره‌تی الروم (41) . واتا : ئاژاوه و خراپه‌کاری له زه‌مین و ده‌ریادا بڵاو بوویه‌وه به‌ده‌ستی خه‌ڵکی خۆیان ، ئیسلام ئا به‌م قورئانه سه‌رکردایه‌تی گرته ده‌ست ، وه به‌م باوه‌ڕه نوێیه‌ی که ئه‌م قورئان هێنای ، وه به‌و به‌رنامه و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه خاوێن و تێر و ته‌واوه دامه‌زراوه کاروباری ژیانی وه‌یه‌ک خست. بۆیه هاتنی ئیسلام له دایک بوونێکی نوێ بوو بۆ مرۆڤ، که له ڕاستی دا زۆر گه‌وره‌تر بوو له دروست بوونی یه‌که‌م جاری قورئان ڕوانگه و باوه‌ڕێکی نوێی بۆ مرۆڤ هێنا ده‌رباره‌ی گه‌ردون و ژیان و ڕه‌وشت هه‌روه‌ها واقعیێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ وێنه‌ی بۆ هێنایه دی، که هه‌رگیز له مێژووی دوور و درێژ دا به خۆیه‌وه نی دیوه، وهتانانهت به خه‌یاڵیش به بیری دا نه ئه‌هات ، ئه‌گه‌ر قورئان بۆی پێک نه‌هێنایه. به‌ڵێ ، ئه‌و واقعه‌ی قورئان دروستی کرد له به‌رز ترین پله دا بوو له خاوێنی و جوانی دا ، وه له مه‌زنی و ئاسانی دا ، وه له واقعهتی و ئیجابێتی دا وه له هاوسه‌نگی و ڕێکخستن دا ،به ڕاده‌ییه‌ک که مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه ئه‌کرد . ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان له سایه‌ی ئه‌م قورئانه دا بۆی نه‌هێنایه‌ته دی . به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و کاره‌ساته ناهه‌مواره دڵ ته‌زێنه ڕووی دا‌و سه‌رکردایه‌تی زه‌وی له ده‌ستی ئیسلام ده‌هێنراو جارێکی تر جاهیلهت له شێوه فره چه‌شنه‌کانی دا گرتیوه ده‌ست. له شێوه‌ی بیر کردنه‌وه‌ی ماده په‌رستی دا که له‌م سهدهییهدا مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه ئه‌کات وه‌ک چۆن منداڵان به به‌رگی ڕازاوه‌و یاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌وه شانازی ده‌که‌ن. [pagebreak] یاسا گه‌ردوونی یه‌کان و به‌رنامه‌ی خوای. کۆمه‌ڵێکی گومڕاکه‌ره‌ی فێڵباز هه‌ن که دوژمنی مرۆڤایهتن به‌رنامه‌ی خوای ئه‌خه‌نه تاوێک و به‌رهه‌می زانی و داهێنی مرۆڤیش ده‌خه‌نه تاوێکی تر، ئینجا پێی ده‌ڵێن: هه‌ڵبژێره یان ئه‌بێ به‌رنامه‌ی خوای هه‌ڵبژێریت و واز له هه‌موو زانین و داهێنانێکی مرۆڤ بهێنیت له جیهانی مادده‌دا ، وه‌یان به‌رهه‌می زانین و داهێنانی هه‌ڵبژێریت و ده‌ست له به‌رنامه‌ی خوای له ژیاندا هه‌ڵبگریت ؟ بێگومان دانانی مه‌سه‌له‌که هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه نابێ و ئه‌م فێڵ و جادوویه‌کی مه‌به‌ست گڵاو و نیاز خراپه چونکه به‌رنامه‌ی خوای هه‌رگیز دژی به‌رهه‌می زانین و داهێنانی مرۆڤ نی یه به‌ڵکو هاندهرو ڕێک خهرێتی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت به کار و فه‌رمانی جێنشینی خۆی له زه‌ویدا هه‌ڵسێنێت به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا خۆی بۆی دیاری کردوه. وه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌نده توانا ولێهاتنی به مرۆڤ به‌خشی وه، وه ئه‌وه‌نده‌ی له یاساکانی گه‌ردوون بۆ ژێر بار کردووه که بتوانێت به چاکی ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی به جێ بهێنت هه‌روه‌ها پێک هاتنی مرۆڤ و گه‌ردوونی به شێوه‌یه‌ک پێکه‌وه گۆنجان دووه که مرۆڤ بتوانێت ببێ به خاوه‌نی ژیان و زانین و داهینان، به مه‌رجێک زانین و داهێنانی ببێته عیبادهت کردن بۆ خوا‌و هۆیه‌ک له هۆیه‌کانی سوپاس و ستایشی مرۆڤ بۆ په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایی ده‌خه‌نه تایه‌ک و به‌رهه‌می زانین و داهێنای مرۆڤین له جیهانی ماده‌دا ده‌خه‌نه تایه‌کی تر، بێگومان ئه‌وانه دوژمن و نیاز خراپن. هه‌رکاتێ مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستی به‌رنامه دانراوه‌کانی جاهیلهتهوه ماندوو ئه‌بێت ئه‌یه‌وێت پشوێک بدات سه‌رله نوێ ڕاوی دانێنه‌وه، نه‌وه‌ک هۆش بکاته‌وه وه‌ڵامی بانگه‌وازی ئیسلام بداته‌وه ساتێک له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگار دا بخهسێتهوه. کاسانێکی هه‌ن دوژمن و نیاز خراپ نین ، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی قوڵ و فراوانیان نی یه. بۆیه ئه‌و دۆزینه‌وه و پێشکه‌وتنانه‌ی مرۆڤ له جیهانی ماده‌دا به ده‌ستی هێناوه سه‌رسامی کردوون وابیر ده‌که‌نه‌وه که یاسا سروشتی یه‌کان و به‌رنامه‌ی خوای له گه‌ردون دا وه له واقعی ژیان دا له‌یه‌کتر جیان، وه وا هه‌ست ئه‌که‌ن که یاسا سروشتی یه‌کان بوارێکیان هه‌یه و به‌رنامه‌ی خوایش بوارێکی تر، وه به‌لایانه‌وه وایه که به‌بێ ڕووشته ئیمانی یه‌کان، یاسا سروشتی یه‌کان ئیشی خۆیان ئه‌که‌ن و ئه‌نجامه‌کانیان دێنه دی ، ئیتر مرۆڤه‌کان خاوه‌ن باوه‌ڕ بن یان بێ باوه‌ڕ شوێن به‌رنامه‌ی خوا بکه‌ون یان پشتی لێ هه‌ڵکه‌ن، به‌پێ شه‌ریعه‌تی خوا بجوڵێنه‌وه یان به ئاره‌زووی خۆیان! بێگومان ئه‌مه به‌هه‌ڵه‌دا چوونێکی ئاشکرایه چونکه هه‌ریه‌که ڕه‌وشته ئیمانی یه‌کان و یاسا گه‌ردوونی یه‌کان به‌شێکن له به‌رنامه‌ی خوای له بونه‌وه‌ردا وه ئه‌نجامه‌کانیان پێکه‌وه په‌یوه‌ستن به یه‌کا چوون . له هه‌ستی خاوه‌ن باوه‌ڕ دا له یه‌کتر جیا ناکرێنه‌وه هۆیه‌کیش نی یه له‌یه‌کتر جیایان بکاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و باوه‌ڕ و ڕوانگه ڕاست و جوانه‌یه که قورئان له دڵ و ده‌روون دا دروستی ئه‌کات، کاتێک له یاسای قورئاندا بژی. ئه‌وه‌تا قورئان ده‌رباره‌ی پێشینه‌کان و لادانیان له به‌رنامه‌ی خوای ئه‌دوێ و سه‌رئه‌نجامی لادانهکهیان ڕوون ئه‌کاته‌وه ئه‌فه‌رمووێ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آمَنُواْ وَاتَّقَوْاْ لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلأدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ * وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُواْ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيهِم مِّن رَّبِّهِمْ لأكَلُواْ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم سوره‌تی المائدة (65 .66) واتا : ئه‌گه‌ر دانیشتوانی شاره‌کان باوه‌ڕیان بهێنایه‌و له خوا بترسانایه ،ئه‌وا چاو پۆشیمان له تاوانه‌کانیان ئه‌کرد و ئه‌وانه ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه بۆیان نێرراوه‌ته خواره‌وه بیان کردنایه به به‌رنامه‌ی ژیانی خۆیان ، ئه‌وا له‌سه‌ر و خواری خۆیانه‌وه خێر و به‌ره‌که‌ت به‌سه‌ریاندا ئهرژاو له نازو نیعمه‌تدا ئه‌ژیان. وه ده‌رباره‌ی نووح و به‌ڵێنی نووح ـ سه‌لامی خوای لێ بێت ـ بۆ قه‌ومه‌که‌ی ئه‌فه‌رمووێ : فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا * يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا * وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا سوره‌تی نوح (10 ـ 12) واتا : خوا به‌ناوی نوحه‌وه بۆمانی ئه‌گێرێته‌وه و ئه‌فه‌رمووێت : پێم ووتن : داوای لێ بووردن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا زۆر لێ بوورده‌یه ( ئه‌گه‌ر وا بکه‌ن) ئه‌وا بارانی پڕ به‌ره‌که‌ت و زۆرتان به‌سه‌ر دا ئهرژێنێ و دارایی و مناڵی زۆرتان پێ ئه‌به‌خشێ وه باخاتی جوان و ڕووباری زۆرتان ئه‌داتێ. [pagebreak] هه‌روه‌ها کاتێک باسی واقعی ده‌روونی و ره‌وشتی مرۆڤه‌کان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیانی کۆمه‌ڵا یهتیاندا ئه‌کات ئه‌فه‌رمووێت : إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ سوره‌تی الرعد (11). واتا : به ڕاستی خوا باری ژیانی هیچ گه‌لێک ناگۆرێت تا خۆیان ڕه‌وشت ناته‌واویی خۆیان چاک نه‌که‌ن. باوه‌ڕ هێنان به خوا و په‌رستنی به‌رێکی و فه‌رمانره‌وایی شه‌ریعه‌ته‌که‌ی له زه‌ویدا بریتیه له به‌جێ هێنانی به‌شێک له یاساکانی خوایی. ئه‌مانه‌ش یاسای کاریگه‌رن و هه‌ر له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه ده‌رچوون که یاسا گهردوونیهکانیان لێ ده‌رچووه و و شوێنکاره‌کانیان به‌هه‌ست و تاقیکردنه‌وه ده‌بینین. هه‌ندێ جار ڕواڵه‌تی ڕوو که‌شتی وا ده‌گه‌یه‌نێت که یاسا گه‌ردوونیه‌کان و به‌رنامه‌ی خوایی بێ په‌یوه‌ندین، کاتێک ئه‌بینین که به‌جێ هێنانی یاسا سروشتیه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌رهه‌م ده‌هێنن با به‌رنامه‌ی خواییش سه‌ر پێچی لێ کرا بێ. ئه‌نجامی ئه‌م سه‌ر پێچی کردنه له کۆتاییدا هه‌ر ده‌رئه‌که‌وێت. کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی به‌خۆیه‌وه دێ، چونکه له خاڵی به یه‌ک گه‌یشتنی یاسا سروشتیه‌کان و ڕه‌وشتی ئیمانیهکانهوه هێڵی به‌رز بوونه‌وه‌ی ژیان ده‌ستی پێ کرد به‌ڵام هێڵی نزم بوونه‌وه‌ی له خاڵی جیابوونه‌وه‌یانه‌وه ده‌ستی پێ کرد .ئه‌م نزم بوونه‌وه و دابه‌زینه هه‌ر به‌رده‌وام بووتا گۆشه‌ی جیا بوونه‌وه گه‌وره‌تر بوایه ، تا له‌کۆتاییدا گه‌یشته نزمترین پله کاتێک یاسا سروشتیه‌کان و به‌رنامه‌ی خوایی هه‌موو پێکه‌وه پشت گوێ خران. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ شارستانێتی ماددی وه‌ک باڵندهـ یه‌کی گه‌وره ڕاوه‌ستاوه و به یه‌ک باڵ باڵه فرکێ ده‌کات به‌ڵام باڵه‌که‌ی تری شۆر بووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بینین له لابهکهوه له داهێنان و پێشکه‌وتنی ماددی دا به‌رز خاوێندا به‌ره‌و خوار ئه‌بێته‌وه و تووشی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی عه‌قڵی و ده‌روونی و ڕه‌وشتی بووه ، به‌راده‌یه‌ک پیاوه ڕۆشنبیر و هۆشیارهکانیان هاواریان لێ به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خوایی بدۆزنه‌وه که تاقه ڕێگای چاره‌سه‌ر کردن و ڕزگاری یه. شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌شێکه له یاسا گشتیه‌که‌ی خوا له گه‌ردووندا. به‌بێ هێنانی ئه‌م شه‌ریعه‌ته له ژیاندا شوێنکاری کاریگه‌ری له ڕێکخستنی جووڵه‌ی مرۆڤ و جووڵه‌ی گه‌ردووندا هه‌یه. شه‌ریعه‌تیش به‌رهه‌رمی ئیمانه و ئیمان بنچینه‌یه‌تی و به‌بێ ئیمان دانامه‌زرێت و له کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا به‌جێ ده‌هێنرێت. ئیمان ڕوانگه‌یه‌کی ته‌واوو تێره بۆ بوونه‌وه‌ر به گشتی، وه مرۆڤی خواناس دروست ئه‌کات له‌گه‌ڵ بارێزکاری له دڵ و ده‌رووندا وه خاوێنی له هه‌ستی و نه‌ستا وه جوانی له ڕهوشتا. ئا به‌م شێوه‌یه ته‌واو خوازی و پێکه‌وه گونجانێکی ڕێک و خوان له نێوان یاسا سروشتیه‌کان و به‌رنامه‌ی خواییدا هه‌یه. هه‌مووشتان به‌شه‌کانی یاسا گشتیه‌که‌ی په‌روه‌ردگارن له جیهانی گه‌وره‌دا . مرۆڤیش هێزێکه له هێزه‌کانی بوونه‌وه‌ر ، ویست وکرده‌وه‌کانی ، وه باوه‌ڕ و ڕه‌وشته‌کانی ، هه‌روه‌ها په‌رستش و جوڵانه‌وه‌کانی ، ئه‌مانه هه‌موو کارێگه‌ری یان له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا هه‌یه‌و به‌ستراون به‌یاسا گشتیه‌که‌ی خواوه که بوونه‌وه‌ری داناوه. ئه‌م هێزانه کاتێک ڕێک ده‌خرێن و کۆده‌بن ، ئه‌وا به چاکی ئیش ده‌که‌ن و به‌رهه‌می ته‌واو ده‌به‌خشن به‌ڵام کاتێک له یه‌ک جیا ده‌کرێنه‌وه و په‌رته‌وازه دابن ئه‌وا شوێنکار و کاریگهریهکانیشایان تێکده‌چێت و ژیان ده‌شێوێت و سه‌رگه‌ردانی و خراپه‌کاری بڵاو ده‌بێته‌وه ذَلِكَ بِأَنَّ اللّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمْ سوره‌تی الأنفال ـ53 ـ و اخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین.