باوکی موحه‌ممه‌د پله‌ی سێیه‌م له پله‌كانی قه‌ده‌ر: پله‌ی ویست‌و حه‌زو ئیڕاده‌یه، ئه‌ویش كه بریتیه له‌وه‌ی كه: باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌وه‌ی خوای گه‌وره ویست‌و ئیڕاده‌ی هه‌یه، خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- هه‌رچیه‌ك ئاره‌زوی هه‌بێت ئه‌یكات، وه هه‌رچ فه‌رمانێك ئاره‌زووی هه‌بێت‌ویست و ئیڕاده‌ی له‌سه بێت ئه‌یكات، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ئه‌كات، هه‌رچیه‌ك بیه‌وێت به‌و شێوه ته‌قدری ئه‌كات‌و ئه‌ندازه‌گیری بۆ ئه‌كات كه ویستی له سه‌ریه‌تی، هیچ كه‌سێك نیه بتوانێت فه‌رمانی خوا ڕه‌ت بكاته‌وه، هیچ كه‌سێك نیه بتوانێت له دوای فه‌رمانی خوا فه‌رمان ده‌ربكات، هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌و هه‌ر ئه‌ویش دروستكه‌ریانه، وه هه‌ر ئه‌و ئه‌توانێت چۆنی ئه‌وێت ئاوه‌ها بیانهێنێت‌و ژیانیان ڕێك‌و پێك بكات و ته‌گبیریان بۆ بكات، ویست‌و مه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره ڕه‌هاو بێ سنووره، به‌ڵام ویست‌و مه‌شیئه‌تی مرۆڤ سنووردار‌و به كۆت‌و به‌نده[ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيماً حَكِيماً ] [ الإنسان:30 ]. {دڵنیا بن ئێوه هیچ كارێكتان پێ ناكرێت‌و هیچتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر بێت، بێ گومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت كێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تی به‌نده چاكه‌كانیدا}. كه‌واته ویست‌و مه‌شیئه‌ت‌و هه‌ڵبژاردنی به‌نده به‌شێكه له قه‌ده‌ری خوا كه نوسیویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی بداته‌وه‌و و موحاسه‌به‌شی بكات له سه‌ری، به‌ڵام ویست‌و ئیراده‌ی به‌نده ناێته جێ دوای ویست‌و ئیراده‌ی خوای گه‌وره نه‌بێت، هه‌رچیه‌ك خوا ویستی له سه‌ر بوو ئه‌وه ئه‌بێت، وه هه‌رچیه‌كیش ویستی له سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له ڕاسپێریه‌كه‌یدا بۆ ئیبن عباس خوالێیان‌رِازی،بێ ده‌فه‌رموێت: [ واعلم أن الأمة لو اجتمعوا على أن ينفعوك لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك، ولو اجتمعوا على أن يضروك لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك، رفعت الأقلام وجفت الصحف ]: {بزانه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئوممه‌ت كۆ بێته‌وه تاكو سوودێكت پێ بگه‌یه‌نن ناتوانن پێت بگه‌یه‌نن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خوا بۆی نوسیویت، وه ئه‌گه‌ر كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكت لێ بده‌ن، ناتوانن زیانت لێ بده‌ن ئه‌وه نه‌بێت كه خوای گه‌وره له‌سه‌ری نوسیبیت، پێنوسه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه‌و په‌ڕه‌كانیش وشك بونه‌وه} الترمذی (2516)،احمد (1/303) عن ابن عباس. ئه‌م كارانه ته‌واو بوون‌و لێ بۆنه‌وه، وه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- هه‌ر خۆی ویست‌وئیراده‌ی هه‌یه به ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو گیانله‌به‌ر كۆ بێته‌وه‌و هه‌رچی هێزیان هه‌یه بیخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كارێ بكه‌ن، یان كارێ بێننه بوون، یان سوودێك بگه‌یه‌نن، یان زیانێك بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویست‌و ئیراده‌ی له سه‌ر نه‌بێت به هێچ شێوه‌یه‌ك ڕوونادات‌و ناكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆببنه‌وه‌و تاكو كارێك یان شتێك ڕه‌ت بكه‌نه‌وه چاكه بێت یان خراپه كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ دابێت‌و ویست ئیراده‌ی له سه‌ربێت، ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، چونكه دروستكراوه‌كان هه‌ر هه‌مووی به گشتی له ئاستی ویست‌و ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌دا هیچ توانایه‌كیان نیه، وه مه‌شیئه‌ت‌ه‌و ویستی خوای گه‌وره بێ قه‌یدوبه‌نده‌و هیچ شتێك نایگێرِێته‌وه‌و بێ سنووره. خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی هه‌رچیه‌ك بیه‌وێت ئه‌یكات، وه هیچ له دروستكراوه‌كانی ڕوونادات‌و نابێت مه‌گه‌ر ئه‌و بیه‌وێت‌و ئیراده‌ی له سه‌ر بێت.