باوکی موحه‌ممه‌د نوسین و جۆره‌كانی نووسین چه‌ند به‌شێكی هه‌یه‌و دوروو درێژه، خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- ئه‌م ئه‌ندازانه‌ی كه له بوونه‌وه‌ردا هه‌ن زانراوونوسراوون به چه‌ند ته‌قدیرات و ئه‌ندازه‌یه‌كی جیاواز ته‌قدریری كردوون، كه هه‌ندێكیان له گه‌ڵ هه‌نێكیاندا پێكه‌وه نین. پێش ئه‌وه‌ی كه خوا -سبحانه‌وتعالی- ئه‌م بونه‌وه‌ره دروست بكات هه‌رچی كه تیایدا ڕووئه‌دات نوسیویه‌تی، وه ئه‌م نوسینه ئه‌توانین ناوی بنێین نوسینی بوونه‌وه‌ری- (الكتابة الكونية) هه‌رچی له بونه‌وه‌رو ئه‌وه‌ی كه ڕوو ئه‌دات نوسراوه، كاتێك كه خوای گه‌وره ئاده‌می دروست كرد‌و له پشتیشی نه‌وه‌كانی له جیهانی په‌نهاندا دروست كردوو ده‌ری هێنان، وه كۆمه‌ڵێكیانی لێ كردن به ئه‌هلی به‌هه‌شت، وه كۆمه‌ڵێكیشیانی لێ كردن به ئه‌هلی دۆزه‌خ، ئینجا خه‌ڵكانێكی نووسی بۆ ئاگر، وه خه‌ڵكانێكیشی نووسی بۆ به‌هه‌شت پێش ئه‌وه‌ی دروستكراوه‌كان دروست بكرێن، وه ته‌نها له‌و كاته‌دا مرۆڤی یه‌كه‌م دروست كرابوو كه ئاده‌م بوو، وه له پشتیدا نه‌وه‌كه‌ی ده‌رهێناو بوونه دوو كۆمه‌ڵ: كۆمه‌ڵێك له به‌هه‌شت، وه كۆمه‌ڵێك له ئاگری بڵێسه‌داری دۆزه‌خ، ئه‌م نووسینه‌ش په‌یوه‌ندی به جۆری مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه‌و ئه‌توانین ناوی بنێین: نوسنی جۆریه‌تی ( الكتابة النوعية) به مانای بۆ جۆریه‌تی و چۆنیه‌تی مرۆڤ نوسراوه به‌وه‌ی كه هه‌ندێكیان خراپ‌وسه‌رلێ شێواون، وه هه‌ندێكیشیان باش‌و به‌خته‌وه‌رن، به پێی زانیاری خوای گه‌وره خۆی -سبحانه‌وتعالی- وه به‌وه كه ئه‌وان-واته به‌نده‌كان- له داهاتوودا ئه‌یكه‌ن‌و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. ئینجا نووسینێكی دیكه‌ش هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به هه‌ر یه‌كێك له دروستكراوه‌كانه‌وه هه‌یه له نه‌وه‌كانی ئاده‌م، كه‌واته كه‌ون‌و بوونه‌وه‌ر هه‌مووی به گشتی نووسینێكی هه‌یه، وه ڕه‌گه‌زی مرۆڤ –جۆری مرۆڤ- نووسینێكی هه‌یه، وه هه‌موو مرۆڤێكیش به ته‌نها به جیا نووسینێكی هه‌یه. جا ئه‌م نووسینه-واته ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به مرۆڤه‌وه هه‌یه- كه‌ی ده‌بێت؟ ئه‌م نووسینه ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین كه عبدالله‌ی كورِی مه‌سعودو ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك خوالێیان رِازی بێت له هه‌ردوو سه‌حیحدا بۆمان ئه‌گێرِنه‌وه، عبدالله‌ی كوڕی مه‌سعود ئه‌فه‌رموێت: ڕاستگۆی رِاستگۆیان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆی باس كردم و فه‌رمووی: [ إن أحدكم يجمع خلقه في بطن أمه أربعين يوماً نطفة، ثم يكون علقه مثل ذلك، ثم يكون مضغة مثل ذلك، ثم يرسل إليه الملك فينفخ فيه الروح، ويؤمر بأربع كلمات : بكتب رزقه، وأجله، وعمله، وشقي أو سعيد، فوالله الذي لا إله غيره، إن أحدكم ليعمل بعمل أهل الجنة حتى ما يكون بينها وبينه إلا ذراع فيسبق عليه الكتاب، فيعمل بعمل أهل النار فيدخلها، وإن أحدكم ليعمل بعمل أهل النار حتى ما يكون بينه وبينها إلا ذراع، فيسبق عليه الكتاب، فيعمل بعمل أهل الجنة فيدخلها] رواه البخاری (3208) و(3332) ومسلم (2643) عن ابن مسعود. {هه‌ر یه‌كێك له ئێوه له سكی دایكی‌دا كه كۆئه‌بێته‌وه‌و دروست ئه‌بێت چل رِۆژ نوتفه‌یه‌كی-بچوكه-، ئینجا هاووێنه‌ی ئه‌و-واته چل رِۆژی تر- هه‌ڵواسراوێكه –به ڕه‌حمی دایكیه‌وه- ئینجا هاووێنه‌ی ئه‌و- واته چل رِۆژی تر- پارچه گۆشتێكه، ئنجا فریشته‌یه‌ك ئه‌نێردرێته لای‌و گیان-رۆح- ئه‌كات به به‌ریدا، وه فه‌رمان ئه‌دات به نووسینی چوار وشه: به نووسینی بژێوی‌و رِِۆزی، ئه‌جه‌ل‌و ته‌مه‌نی، كاروكرده‌وه‌كانی، ئایا نه‌گبه‌ته-بێ باوه‌ڕه- یان به‌خته‌وه‌ره-باوه‌ڕداره-، وه سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه هیچ په‌رستراوێك نیه جگه له‌و، ئی واتان هه‌یه كه به‌كاری ئه‌هلی به‌هه‌شت كار ئه‌كات له ژیانیدا تا وای لێ دێ له نێوان ئه‌وو به‌هه‌شتا ته‌نها هه‌نگاوێكی ئه‌مێنێت، نوسراوه‌كه‌ی پێشی ئهكهوێتو ئه‌وجا به‌كاری ئه‌هلی دۆزه‌خ كار ئه‌كات‌و ئه‌چێته دۆزه‌خه‌وه، وه ئی واتان هه‌یه كه به‌كاری ئه‌هلی دۆزه‌خ كار ئه‌كات تاكو وای لێ دێ كه له نێوان ئه‌وو دۆزه‌خدا ته‌نها هه‌نگاوێك ئه‌مێنێت، ئه‌وجا نووسراوه‌كه‌ی پێشی ئهكهوێتو به كاری ئه‌هلی به‌هه‌شت كار ئه‌كات‌و ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه }. وه هاوشێوه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش هه‌روه‌ها له سه‌حیحه‌یندا هاتوو كه ئه‌نه‌سی كورِی مالیك ئه‌یگێرِێته‌وه . مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه نوسینێك هه‌یه په‌یوه‌ندی به هه‌موو كه‌سێكه‌وه هه‌یه، هیچ ده‌رونێكی هه‌ناسه‌كێش نیه، یان هیچ دروستكراوێك نیه كه خوا نه‌ینوسیبێت كه چی بۆ ئه‌بێت، یه‌كه‌م جار كه گیان ئه‌كرێت به به‌ریدا ئه‌م چوار وشه‌یه‌ی بۆ ئه‌نوسێت له كاتێكدا پارچه گۆشتێكه‌و له تاریكایی ڕه‌حمدایه، خوا- سبحانه‌وتعالی- ڕزق‌ورِۆزی‌و ته‌مه‌نی‌و كاروكرده‌وه‌ی چی ئه‌كات له‌م دنیایه‌داو هه‌روه‌ها له ئه‌هلی به‌خته‌وه‌ریه یان له ئه‌هلی نه‌گبه‌تی‌و بێ باوه‌ڕیه، ئه‌مه جۆرێكه له جۆره‌كانی نووسین. ئیجا دوای ئه‌وه نووسینێك ساڵانه‌ی حه‌ولی هه‌یه- ته‌قدیرێكی سالاَنه‌ی حه‌ولی- له ساڵه‌كه‌دا، واته ساڵ به ساڵ ئه‌م نوسینه ده‌نوسرێته‌وه بۆی، جا له چ شه‌وێكدایه ئه‌م نوسینه؟ ئه‌وه له شه‌وی ڕێزدا(ليلة القدر)یه، ئه‌و شه‌وه كه هه‌موو كارێكی چاك‌ورَێك‌و پێكی تیا جیا ئه‌كرێته‌وه. خوای گه‌وره له‌و شه‌وه‌دا هه‌رچیه‌ك له جیهانی بوندا ڕوو بدات تاكو شه‌وی داهاتوو ساڵی داهاتوو هه‌مووی ده‌نوسێت، ته‌نانه‌ت له فه‌رمووده‌دا هاتووه: إن الرجل ليرى في الأسواق ماشياً، وهو مكتوب عند الله تعالى من الأموات{ ئی وا هه‌یه له له بازڕدا ئه‌بێنرێت به ساغ‌و سه‌لامه‌تی‌و دێت‌و ده‌ڕوات، به‌ڵام لای خوای گه‌وره له ڕیزی مردووه‌كاندایه}مانای: ئه‌م كه‌سه هاتووچۆ ئه‌كات‌و دێت‌و ده‌چێت‌و پێ ئه‌كه‌نێت، به‌ڵام ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده نه‌ماوه بگاته شه‌وێكی تری (ليلة القدر)-له ساڵی داهاتوودا، چونكه له‌م ساڵدا ده‌مرێت، له‌و كاته‌ی كه خوای گه‌وره بۆی دیاری كردووه گیانی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه، كه له زانیاری خوای گه‌وره‌دا رِابوردوو ئێسته‌و داهاتوو هیچ جیاوازیه‌كیان نیه‌و زانا‌و شاره‌زایه به هه‌موو شتێك . ئینجا دوای نووسین‌و ته‌قدیری ساڵانه، نووسین‌و ته‌قدیری ڕۆژانه ئه‌نوسرێت، وه ئه‌م ته‌قدیره‌ش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره هه‌واڵی داوه‌و ئه‌فه‌رموێت: يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ [ الرحمن:29 ] { هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له ئاسمانه‌كان‌و زه‌ویدا به‌رده‌وام به گوفتارو به زمانی حاڵ، داوای پێداویستی‌و داخوازیه‌كان له په‌روه‌ردگار ئه‌كه‌ن، هه‌موو رِۆژێك‌و هه‌موو كاتێك خوای گه‌وره له كاری خۆیدایه‌تی (بێ شومار كاره‌كان تاو‌و تۆی ده‌كات له‌م بونه‌وه‌ره‌دا له جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری‌و فریشته‌كان‌و ..هتد)} .خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- هه‌موو ڕۆژێك كه‌سانێك زه‌لیل‌و سه‌رشۆرِئه‌كات، كه‌سانێكی دیكه‌ش سه‌ربه‌رزو به‌خته‌وه‌ر ئه‌كات، ئه‌به‌خشێت، ئه‌گرێته‌وه، به‌رزئه‌كاته‌وه، دائه‌به‌زێنێ، وه‌ك چۆن خۆی ئاره‌زوو بكات‌و مه‌به‌ستی بێت، جا ئه‌م پێوان‌و قه‌ده‌رانه‌ی خوای گه‌وره رِۆژانه ئه‌نجامیان ئه‌دات، به‌وشێوه‌یه‌ی كه ویست‌وئیراده‌ی خۆی له سه‌ر بێت، به‌و شێوه‌یه‌ش كه له پێشدا له (اللوح المحفوظ )دا نوسیویه‌تی. جا هه‌ردوك له‌م دوو پله‌یه له پله‌كانی قه‌ده‌ر(زانیاری و نوسین)، ئه‌توانین بیانكه‌ین به دوو پله‌وه ئه‌گه‌ر وتمان: زانیاری پله‌یه‌كه، وه نووسینیش پله‌یه‌كی تره، وه ئه‌شتوانین بیانكه‌ین به یه‌ك پله‌و بڵێین: پله‌ی زانیاری‌و نوسین، ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره زانیویه‌تی هه‌مووی له (اللوح المحفوظ )دا نووسیوه، كه‌شوێنێكی پارێزراوه.