باوکی موحه‌ممه‌د پله‌ی دووه‌م له پله‌كانی قه‌ده‌ر بریتیه له نوسین كه دوای پله‌ی زانیاری دێت. باوه‌ڕمان هه‌یه كه خوای- سبحانه‌وتعالی- هه‌موو شتێكی نوسیوه، ئه‌وه‌ی كه بووه‌و ڕویداوه ئه‌وه‌ش كه ڕووی نه‌داوه‌و له داهاتودا ئه‌بێت، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ [ يس:12 ] { هه‌موو شتێكمان له كێبی ئاشكرادا ( تۆمارگه‌ی تایبه‌تیدا) به وردی تۆمار‌و ئامار كردووه. هه‌روه‌ها خوای باڵاده‌ست ئه‌فه‌رموێت: وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ [ الأنعام:38 ] {هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێك نیه به سه‌ر زه‌ویدا بڕوات‌و هیچ باڵنده‌یه‌ك به باڵه‌كانی بفڕێت‌و ئه‌وانیش ئوممه‌ت‌و گه‌لێك نه‌بن وه‌ك ئێوه (دڵنیابن) هیچ شتێك نیه پشت گۆێمان خستبێت له كتێبه (تایبه‌تیه‌كه‌ی لوح المحفوظ) دا. وه ئه‌م كتێبه كه ( لوح المحفوظ)ه-چاوگه‌ی هه‌موو كتێبه‌كانه- كه خوای گه‌وره یه‌كه‌م جار كه قه‌ڵه‌می دروست كرد لای خۆی نوسی. یه‌كه‌م جار كه‌خوای گه‌وره پێنوسی دروست كرد فه‌رمانی پێدا كه بنوسێت، ئنجا ئه‌ندازه‌ی هه‌موو شته‌كانی نوسی، وه ته‌ختی فه‌رمانرِه‌وایی (عرش)ی خوا له سه‌ر ئاو‌و بوو پێش ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی دروست بكات به په‌نجا هه‌زار ساڵ، ته‌ختی فه‌رمانره‌وایی خوا له‌و كاته‌دا له سه‌ر ئاو‌و بوو پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جیهانه دروست بكات‌و بیهێنێته بوون، وه هیچ شتێكیش له پێش ئه‌و زاته‌وه نه‌بووه‌و جگه له خۆی هیچ شتێكی دیكه نه‌بووه، وه هیچ شتێكیشی له گه‌ڵدا نه‌بووه، وه‌ك له ڕیوایه‌ته‌كاندا هاتووه. وه یه‌كه‌م شتێك كه خوای گه‌وره له‌م جیهانه‌ی كه ئێسته ئه‌یزانین‌و هه‌واڵیمان پێ گه‌یشتووه دروستی كردبێت ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی‌و ئاو‌و بووه، ئینجا دوای ئه‌وان پێنوسی دروست كرد، وه یه‌كه‌م جار كه پێنوسی دروست كرد فه‌رمانی پێدا كه بنوسێت، ئیتر هه‌رچی كه ئه‌بێت‌و ڕووئه‌دا تاكو ڕۆژی قیامه‌ت نووسی، وه ئه‌مه پێش دروست كردنی ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی بوو به په‌نجا هه‌زار ساڵ. كه‌واته: ئه‌م كاره خوای گه‌وه‌ره لێی بۆته‌وه‌و ته‌واو بووه، وه هه‌مووی نوسراوه جا ئه‌گه‌ر خه‌یرو چاكه بێت یان شه‌رِو خراپه.