پله‌ی یه‌كه‌م: زانیاری (العلم). باوکی موحه‌ممه‌د یه‌كه‌م پله له پله‌كانی قه‌ده‌ر، واته یه‌كه‌م شتێك كه پێویسته باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت له مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌ردا، ئه‌وه‌یه كه: زانین‌و دڵنیایی‌و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌بێت به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره-سبحانه وتعالی- زانایه به هه‌موو شتێك،عیلم و زانستی خوای گه‌وره گه‌مارۆی هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك له زانیاری خوا به ده‌رنیه، زانایه به‌وه‌ی كه بووه‌و ڕویداوه، به‌وه‌ش كه له داهاتوودا ده‌بێت، وه زاناشه به‌وه‌ی كه هێشته نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر ببێت چۆنه، خوای گه‌وره نهێنی‌و شاره‌وه‌كان ده‌زانێ، وه ئه‌و قسه ئاشكرایانه‌ی كه ده‌كرێ‌و ئه‌وانه‌ش كه شاراوه‌و په‌نهانن ده‌یانزانێت، خوای گه‌وره ئاگای له هه‌موو جوڵه‌یه‌ك هه‌یه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا، هه‌چ دڵۆپێك له باران كه ئه‌بارێت ئه‌زانێت كه‌ی ئه‌بارێت وه له كوێ ئه‌بارێت، وه هه‌موو تیله‌ی چاوێك یان به گوێدا سپانێك ئه‌زانێت، هه‌چ بۆچوون‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ك به هۆش‌و بیری هه‌چ دروستراوێكدا بێت خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- ئه‌یزانێت و ئاگاداره پێی، وه زانینیشی پێی پێش ئه‌وه بووه كه ئه‌م بوونه‌وه‌ره دروست بكات‌و بیهێنێته بوون، واته له كاتێكدا نه‌بووه كه كاره‌كه ڕویدا بێت، به‌ڵكو له پێش ڕودانی هه‌ر شتێك‌دا خوای گه‌وره ئاگاداره پێی، وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه هاتبێته بوون، زانیاری خوای گه‌وره هه‌ربووه‌و هه‌ر ئه‌بێت به به‌رده‌وامی، هیچ شاراوه‌یه‌كی لێ وون نابێت‌و لێی ناشارێته‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی دروستكراوه‌كانیه‌وه ئاشكرا‌و په‌نهانه له زانیاری خوای گه‌وره‌دا یه‌كسانه‌و هیچ جیاوازیه‌كیان نیه، ئاشكرا‌و په‌نهان له زانست و زانیاری خوای باڵاده‌ستدا یه‌كسانن. به‌ڵگه‌كانی قورئان‌و سوننه‌ت له‌م بواره‌د له هیچ كه‌س ون‌و شاراوه نین، مه‌به‌ستمان: مه‌سه‌له‌ی زانیاری‌و پله‌ی زانیاریه له پله‌كانی قه‌ده‌ر، باوه‌ڕمان هه‌یه به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- زانایه (علیم واته خاوه‌نی ته‌واوی عیلم و زانیاریه‌و هیچ شتێكی لێ ون نابێ)، له به‌ر ئه‌وه هه‌رچیه‌ك كه ئێمه ئه‌یكه‌ین له گوێڕایه‌ڵی یان سه‌رپێچیكردن خوای گه‌وره ئاگاداره‌و زانایه پێی، وه زانیاری خوای گه‌وره تازه نابێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئێمه كارێكمان كرد، به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌ی دروستی كردبین ئاگادار‌و زانا بووه پێی، به‌ڵكو پێش ئه‌وه‌ی كه ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی‌و بوونه‌وه‌ر به گشتی دروست بكات، وه به‌رده‌وام شاره‌زاو زانا بووه پێی. خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- سه‌رژمێری ئه‌و كارانه‌مان هه‌موو ئه‌كات‌و پاداشت و سزای له سه‌ر وه‌رئه‌گرین، هه‌روه‌ها موسیبه‌ت‌و نارِه‌حه‌تیه‌كان‌و ڕووداوه‌كانی كه له بوونه‌وه‌ردا ڕوو ده‌ده‌ن له هه‌رچاكه‌و خراپه‌یه‌ك، خوا گه‌وره زانایه پێی. جا له سه‌ر باوه‌ڕدار به خوای گه‌وره پێویسته كه باوه‌رِی به قه‌ده‌ر ببێت، وه یه‌كه‌م شتێكیش كه ده‌بێ باوه‌رِی پێی بێ باوه‌ڕ بوونه به زانیاری‌و علیمی خوای گه‌وره به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویسته بیزانین.