ده‌ستپێك باوکی موحه‌ممه‌د بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس بۆو خوایه‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی هێناوه‌ته بوون، تاریكی و ڕوناكی فه‌راهه‌م هێناوه، وه درودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم)، كه خوای گه‌وره به‌ڵگه‌كانی پێ ڕۆشن كرده‌وه‌و ئاینی ڕوون كرده‌وه، ئیدی هیچ كه‌سێك نه‌مایه‌وه بانگه‌وازه‌كه‌ی پێگه‌یشتبێ (صلى الله عليه وسلم)، یا باوه‌ڕی هێناوه یان به‌ڵگه‌ی په‌روه‌ردگاری جیهانیانی له سه‌ر دانراوه، وه هه‌ر بۆ خواشه به‌ڵگه‌ی هه‌ر به‌رز له سه‌ر به‌نده‌كانی به گشتی. .بابه‌تی قه‌ده‌ر بابه‌تێكی ئیجگار گه‌وره‌و گرنگه، باوه‌رِبوون پێی پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی باوه‌ڕو به بێ ئه‌وه باوه‌ڕ دانامه‌زرێت مرۆڤ ناچێت ڕیزی باوه‌ڕدارانه‌وه، ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ئه‌ژین گومانه‌كان زۆر‌و وروژاوون، پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ی قه‌ده‌ر زۆر بوون، كه له ڕاستیدا ئه‌و پرسیار‌و گومانانه وه نه‌بێ شتێكی تازه بن، به‌ڵكو له كۆنیشدا هه‌ر بوون، هه‌ر كاتێك زنیاری و زانست كه‌م بۆوه ئیتر گومان و ختوكه‌ی شه‌یتان خۆی ئه‌كات به ده‌رونی مرۆڤدا، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا گومانه كۆنه‌كان و نوێیه‌كانیش به یه‌كه‌وه كۆ بونه‌وه، شه‌یتانه‌كانی ئاده‌می و جنۆكه مێشكی خه‌ڵكیان ئاخنیوه به كۆمه‌ڵێ گومان و شتی ناڕه‌وا له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌م هۆیانه وای كردووه كه خه‌ڵكی پێویستی به ڕونكردنه‌وه‌ی بابه‌تی قه‌ده‌ر بێت، هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م پایه‌كانی تری باوه‌ڕو بابه‌ته‌كانی تری عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕ. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه‌نام* بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته زۆری پریسیاركردن بوو له باره‌یه‌وه، پێمان باش بوو كه ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر ئه‌م پایه گرنگه بێت له پایه‌كانی باوه‌ڕ، وه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی ورد‌و گوماناویه، وه به پێی توانا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه هه‌رچی به‌ڵگه‌كان هه‌یه له‌م بواره‌دا باسیان بكه‌ین‌و وه‌ڵامی هه‌موو گومان‌وپرسیاره‌كانیش بده‌ینه‌وه به یارمه‌تی خوای گه‌وره.