سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وێنه‌ی هه‌شته‌م: ڕه‌بیعه‌
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر


وێنه‌ی هه‌شته‌م: ڕه‌بیعه‌

بسم الله‌ الرحمن الرحیم 

وێنه‌ی هه‌شته‌هه‌م :_ 
(ره‌بیعه‌) 
شه‌وێک له‌ مانگه‌ شه‌وه‌کانی هاوین سوار چاکێک خۆێ کرد به‌شاری(مه‌دینه‌ی پیرۆز) ته‌مه‌نی گه‌یشتبوه‌ نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ، ئه‌گه‌را کۆلان به‌کۆلان له‌دوای ماله‌که‌ی خۆیان ئاخۆ ئایا مالیان له‌ شوێنی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ یان نا ؟ ئه‌وه‌ نزیکه‌ی سی ساله‌ به‌جێی هێشتوه‌ نازانێ خێزان گه‌نجه‌که‌ی چی به‌سه‌رهاتوه‌ یان کۆرپه‌له‌که‌ی له‌زگی دایکی ئه‌بێت چی به‌سه‌رهاتبێت، کوره‌ یان کچ ؟ مردوه‌ یان زیندوو؟ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ بووه‌ ئایا چی لێهاتوه‌؟ وه‌ ئایا له‌و ‌پاره‌یه‌ی که‌ له‌ (ده‌سکه‌وتی جه‌نگ) وه‌ده‌ستی که‌وتوه‌ چی لێهاتوه‌ ،کاتێک ئه‌و رۆیشت بۆ جه‌نگ وجیهاد له‌رێ خوا له‌ (بوخارا،وسه‌مه‌رقه‌ند) له ‌هه‌زار و یه‌ک خه‌یالدا بوو، خه‌یال بردبیه‌وه‌ بۆ دوور وه ‌شێوه‌ی شاری (مه‌دینه‌ی پیرۆز) خه‌لک لێراهاتبوو له‌ بینینی سوارچاکه‌کان، ئه‌م سوارچاکه‌ له‌ خه‌یالدا رۆچوو بوو گه‌یشته‌ به‌رده‌م ده‌رگای مالێک له‌ کۆلانێکی ته‌سک که‌بینی ئه‌مه‌ ماله‌که‌ی خۆیه‌تی له‌ خۆشیا ئیزنی وه‌رنه‌گرت و یه‌کسه‌ر خۆی کرد به‌ماله‌که‌، چونکه‌ ماله‌که‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌ربانکه‌وه‌ گه‌نجێک هه‌ستی کرد که‌وا یه‌کێک واده‌رگا ئه‌کاته‌وه‌ به‌شمشێرێکه‌وه‌ گه‌نجه‌که‌ بۆی هاته‌خواره‌وه‌ وه‌وتی: ئه‌ی دوژمنی خوا خۆت شاردۆته‌وه‌ به‌م نیوه‌شه‌وه‌ وه‌ئه‌ته‌وێت هێرش 
بکه‌یه‌ته‌ سه‌رمالم ودایکم؟ هه‌روه‌ک شێر هێرشی بۆ کرد وه‌ بووه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگیان خه‌لکه‌که‌ی دراوسێکان هاتن وکابرایان گرت وه‌ له‌ژێر ده‌ستی خۆیان نا ئینجا کوره‌ گه‌نجه‌که‌ وتی: به‌رت ناده‌م تاوه‌کو ئه‌تبه‌م بۆ لای سه‌رۆک ئه‌ی دوژمنی خوا. 
کابرا وتی: دوژمنی خوا نیم وه‌هیچ تاوانێکم نه‌کردوه‌ ....... به‌لکو ئه‌مه‌ مالی خۆمه‌ خێزانی خۆمه‌ وه‌بینیم ده‌رگا کراوه‌ته‌وه‌ هاتمه‌ ژوره‌وه‌ ... دوای روی کرده‌خه‌لکه‌که‌وه‌ ئه‌ی خه‌لکینه‌ گوێم لێبگرن ئه‌م ماڵه‌مالی خۆمه‌.....به‌پاره‌ی خۆم کریومه‌ ......ئه‌ی خه‌لکینه‌ من (فه‌روخم).... دراوسێکان (فه‌روخ) یان نه‌ئه‌ناسیه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ ماوه‌ی سی ساله‌ ئه‌م خانوه‌ی به‌جێ هێشتوه‌ رۆیشتوه‌ بۆ جه‌نگ وتێکۆشان ... دایکی خاوه‌ن ماله‌که‌ خه‌وتبوو که‌ به‌خه‌به‌رهات له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ بینی مێرده‌که‌یه‌تی زۆر دل خۆش بوو خه‌ریک بوو زمانی لال بێت له‌خۆشیا، به‌لام هاواری کرد ئه‌ی (ره‌بیعه‌) وازی لێ بهێنه‌ ئه‌مه‌(باوکته‌) ئه‌ی دراوسێکان خواخێرتان بنوسێت برۆنه‌وه‌ماله‌کانتانه‌وه.‌ 
ئه‌ی (عبدالرحمن) ئه‌وه‌ی که‌به‌رهه‌لستی کردی ئه‌وه‌ کورت بوو،هه‌رکه‌ گوێ له‌م قسانه‌ بوو یه‌کسه‌ر ئه‌م لاولای ماچ کرد ده‌ستیان له‌ملی یه‌کترکرد (ره‌بعه‌) ده‌ست وقاچی (فه‌روخ) ی ماچ کرد... خێزانه‌که‌ی هاته‌خواره‌وه‌ به‌خێرهاتنی مێرده‌که‌ی کرد که‌ئه‌م هه‌روای ئه‌زانی نه‌ماوه‌ پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سی ساڵ هیچ هه‌والێکی نه‌بوو.... 
(فه‌روخ) دانیشت له‌لای خێزانی هه‌وال پرسین وچی کردوه‌ وچی نه‌کردوه‌ ئه‌م ماوه‌ییه‌ی که‌ ئه‌م لێره‌ نه‌بووه‌، به‌لام ئافره‌ته‌که‌ زۆر ئه‌ترسا خه‌ریک بوو هه‌موو خۆشیه‌کی له‌یاد بچێته‌و، چونکه‌ ئه‌گه‌ر لێ پرسی ئایا ئه‌م پاره‌زۆره‌ی که‌دای نابوو له‌لای نزیکه‌ی (سی هه‌زار دینار) بوو ئه‌گه‌ر پرسی ئه‌م پاره‌یه‌ت چی لێکرد؟ چۆن باوه‌ر ئه‌کات که‌ من ئه‌م پاره‌یه‌م له‌ کوره‌که‌ی سه‌رف کردوه‌ ؟؟ کاتێک خێزانه‌که‌ی له‌م خه‌یالانه‌دا بوو..(فه‌روخ) ئاده‌ی ئافره‌ت ئه‌وه‌ چوارهه‌زاردیناری ترم هێناوه‌ بیخه‌ سه‌ر سی هه‌زاردیناره‌که‌ی تر،به‌لکو بۆ خۆمان بێستانێک یان خانوێک ئه‌کرین !!!! ئافره‌ت خۆی مه‌شغول کرد به‌چه‌ند شتێکی تر (فه‌روخ) دوباره‌ی کرده‌وه‌ هه‌لسه‌ کوانێ ئه‌م پاره‌یه‌ی که‌ به‌جێم هێشتبوو ؟؟؟ 

ئافره‌ت : له‌شوێنێکم داناوه‌ ئێستا ناتوانم بیهێنم انشاء الله‌ دوای بۆت ده‌رئه‌هێنم، ده‌نگی بانگده‌ر قسه‌کانی پێ برین (فه‌روخ) هه‌لسا بۆلای ده‌ست شۆره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست نوێژبشوات. 
(فه‌روخ) ئه‌ی کوا کورم (ره‌بیعه‌) ؟. 
. ئافره‌ت : له‌پێش تۆوه‌ رۆیشت بۆمزگه‌وت وابزانم ناگه‌یت به‌نوێژی جه‌ماعه‌ت 
کاتێک (فه‌روخ) گه‌یشته‌ مزگه‌وت پێش نوێژ له‌نوێژه‌که‌یان ببونه‌وه‌ پێ رانه‌گه‌یشت دوای نوێژی (خه‌وتنانی) کرد به‌ته‌نیا ئینجا چوه‌ لای (ره‌وزه‌) نێوان گۆری پێغه‌مبه‌ر وشوێنی وتاری درودی خوای لێبێت، دوای چه‌ند نوێژێکی سونه‌تی کرد که‌ چه‌ند له‌مێژه‌ ئه‌م شوێنه‌ی نه‌دیوه‌، ئینجا خه‌ریک بوو برواته‌ ده‌ره‌وه‌ بینی له‌حه‌وشی مزگه‌وته‌که‌ خه‌لک کۆبونه‌ته‌وه‌ له‌چوار ده‌وری گه‌نجێک ئه‌م هه‌مو خه‌لکه‌ که‌ زۆر له‌و گه‌وره‌تربوون پێنوس وده‌فته‌ریان ئاماده‌کرد بوو که‌ ئه‌م مامۆستا گه‌نجه‌ چی ئه‌لێت بۆئه‌وه‌ی بینوسن ،زۆری هه‌ول دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌ مامۆستایه‌ بناسێت، به‌لام چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر دووربوو ده‌م وچاوی نه‌ئه‌ناسیه‌وه‌ ،،، (فه‌روخ) زۆری لا سه‌یربوو زیره‌کی ئه‌م گه‌نجه‌ سه‌لیقه‌ی ئه‌م گه‌نجه‌ زۆری نه‌برد ئه‌م گه‌نجه‌ وانه‌کانی ته‌واوکرد خه‌لک کۆبونه‌وه‌ له‌چوار ده‌وری بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بکه‌ن... 
(فه‌روخ) ئاوری داوه‌ بۆ کابرایه‌ک که‌له‌لای دانیشتبوو گوتی توخوا پێم بلێ ئه‌م شێخه‌ کێه‌ ؟؟؟ 
کابرا: گوتی ئه‌لێت تۆخه‌لکی (مه‌دینه‌) نیت ؟؟ 
(فه‌روخ) به‌لێ.. 
کابرا : ئه‌ی که‌س هه‌یه‌ له‌خه‌لکی شاری مه‌دینه‌ ئه‌م شێخه‌ نه‌ناسێ ؟؟ 
(فه‌روخ) لێم ببوره‌ من لێره‌ نه‌ژیاوم بۆ ماوه‌ی سی ساله...‌ 
کابرا : گوێم لێ بگره‌ بائه‌م شێخه‌ ت پێ بناسێنم .... ئه‌م شێخه‌ یه‌کێکه‌له‌گه‌وره‌ی (تابیعه‌کان) وه‌ئه‌م شێخه‌ گه‌نجه‌ (فه‌رموده‌ گێره‌ره‌ویه‌ ) ومه‌لای ئێمه‌یه‌ ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نیشی بچوکه....‌ 
(فه‌روخ) لاحول ولا قوة الا با الله‌ ..ماشاء الله...‌ 
کابرا : به‌رده‌وام بوو ئینجا له‌ مه‌جلیسی ئه‌م گه‌نجه‌ زانایه‌ پیاوی وه‌ک (مالکی کوری ئه‌نه‌س) هاوه‌لی پێغه‌مبه‌ری لێیه‌ پیاوی وه‌ک (ئه‌بو حه‌نیفه‌) و(یحی کوری سه‌عیدی ئه‌نساری ) و (سوفیانی سه‌وری) و(له‌یسی کوری سه‌عد) وجگه‌له‌وان تێدایه....‌ 
(فه‌روخ) ئه‌ی ... پێت نه‌وتم.... 
کابرا :نه‌یهێشت که‌وا قسه‌کانی ته‌واو بکات له‌ سه‌روی هه‌مویه‌وه‌ پیاو چاک دونیا نه‌ویست.... 
(فه‌روخ) به‌لام تۆ پێت نه‌وتم ؟ کێه‌ ؟؟ 
کابرا: به‌لێ ئه‌مه‌ ناوی (ره‌بیعه‌) یه...‌ 
(فه‌روخ) ره‌بیعه!!!!‌ 
کابرا: به‌لێ (ره‌بیعه ی خاوه‌ن هه‌لوێست) له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زانایان هیچ به‌له‌گیه‌ک له‌ قورئان وسه‌ننه‌ت نه‌بیننه‌وه‌ ئه‌وا دێن بۆ لای (ره‌بیعه‌) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆیان لێک بداته‌وه..‌ 
(فه‌روخ) ئه‌ی بۆچی نالێت ناوی باوکی ؟؟ 
(کابرا) ناوی (ره‌بیعه‌ی کوری فه‌روخ) له‌دایک بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی باوکی چووه‌ بۆ جه‌نگ وتێکۆشان دایکی په‌روه‌رده‌ی کردوه‌ ..باوکی دوێنی شه‌و هاتۆته‌وه...‌ 
دوای (فه‌روخ) فرمێسکی له‌چاوانی هاته‌خواره‌وه‌ نه‌ی ئه‌زانی هۆکه‌ی چیه‌ ؟؟؟ دوای به‌ره‌وه‌ ماله‌وه‌ چوه‌ به‌گریانه‌وه... کاتێک گه‌یشته‌وه‌ ماله‌وه... 
خێزانی ئه‌ی (فه‌روخ ) ئه‌وه‌بۆجی ئه‌گریت ؟؟ 
فه‌روخ) هیچ نیه‌ خێره...‌ (‌ 
‌کوره‌که‌م بینی گه‌یشتۆته‌ ئه‌م پله‌یه‌ی شه‌رف ورێز پێش ئه‌م که‌س نه‌گیشتۆته‌ ئه‌م پله‌یه.... 
(دایکی ره‌بیعه‌) یه‌کسه‌ر ئه‌م فرسه‌ته‌ی قۆسته‌وه‌ باوکی (ره‌بیعه‌) کامه‌ت پێ خۆشتره‌ ؟؟ 
پاره‌ومالی دونیا یان ئه‌م شه‌رف وپله وپایه‌ ی که‌کوره‌که‌ت پێ گه‌یشتوه‌ ....؟ 
(فه‌روخ) نه‌خێر به‌لکو ئه‌م پله‌و پایه‌ی ک ه‌کوره‌که‌م پێگه‌یشتوه‌ پێم خۆشتره‌ له‌ دونیاو له‌وه‌ی له‌م دونیا دایه..‌ 
ئافره‌ت : ده‌ی ئه‌م پاره‌یه‌ی که‌ له‌لای منت جێهێشتبوو له‌ کوره‌که‌ی تۆم سه‌رف کرد ئایا شتێکی چاکم نه‌کرد ؟ 
خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ له‌جیاتی خۆم هه‌موو موسلمانان... 



‌ باوکی زوبێر / [email protected] 

11 / شه‌وال /1430 کۆچی 
30 /9/ 2009 زاینی 

چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی ......نۆیه‌م .....ان شاء الله‌. 

 1606

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram