دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر وێنه‌ی شه‌شه‌م: حه‌سه‌نی به‌سڕی *بسم الله الرحمن الرحيم * وێنه‌ی شه‌شه‌م :_ ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) (چۆن گه‌لێک گومرا ئه‌بێت که پیاوێکی وه‌ک حه‌سه نی به‌سری تێدا بێت) (مه‌سله‌مه‌ی کوری عبد الملک) موژده‌ده‌ر هات وموژده‌ی دا به خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا دایکی باوه‌رداران (دایکی سه‌له‌مه) که خزمهتکارهکایان (خه‌یره) کورێکی چاوگه‌ش و جوانی بووه ، دایکی باوه‌رداران (دایکی سه‌له‌مه) زۆرخۆش حال بوو ده‌م چاوی گه‌شایه‌وه وه ناردی به‌دوایی (خه‌یره) وکۆرپهلهکهی تاوه‌کوو له‌مالی دایکی باوه‌رداران کاتی پاش مندال بوون ببه‌نه‌سه‌ر ، چونکه (خه‌یره) زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌لای دایکی باوه‌رداران چه‌ند کاتێکی پێ چوو تاوه‌کوو (خه‌یره) و کۆرپه‌له چاوگه‌شه‌که‌ی هاتن بۆلای دایکی باوه‌رداران که‌چاوی پێ که‌وت به‌م منداله چاوگه‌شه، چاوی پر بوو له‌جوانی و میهره‌بانی وبێ تاوانی هه‌نده‌ی تر دڵی دایکی باوه‌رداران گه‌شایه‌وه وتی: ئه‌ی (خه‌یره) ناوت لێناوه؟ وتی: نه‌خێر دام ناوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆناوی لێ بنێیت. ئینجا دایکی باورهداران وتی: به‌ب هرهکهتی خوا ناوی ئه‌نێم (حه‌سه‌ن) ئینجا ده‌ستی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان و دوعای خێری بۆ کرد . به‌ڵام خۆشه‌ویستی (حه‌سه‌ن) ته‌نها له‌لایه‌ن دایکی باوه‌رداران نه‌بوو، به‌ڵکوو له‌ماڵی یه‌کێک له هاوه ڵهبهرێزهکانی پێغه‌مبه‌ر که‌ناوی (زه‌یدی کوری سابت)ه که (وه‌حی) بۆ پێغه‌مبه‌ر ئه‌نوسیه‌وه، چونکه باوکی (حه‌سه‌ن) که‌ناوی (یه‌سار) بوو خزمه‌ت کاری مالی ئه‌م هاولهبهرێزهی پێغه‌مبه‌ربوو ،( حه‌سه‌نی به‌سڕی) له‌ماڵێک گه‌وره‌بوو که‌ماڵی پێغه‌مبه‌ر بوو له‌لایه‌ن دایکی باوه‌رداران (دایکی سه‌له‌مه) که‌ناوی (هند کچی سهیل) بوو، ئه‌م ئافره‌ته یه‌کێک بوو لهخانهدانترین ئافره‌تی مه‌کكه که له‌کاتی پێش ئاینی ئیسلام توانیوه‌تی بخوێنیت وبنوسێت، وه ئه‌مه بووه هۆی گێرانه‌وه‌ی (387) فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر که زۆرترین فه‌رموودی گێراوه‌ته‌وه له‌یه‌ک که‌س ،(حه‌سه‌نی به‌سڕی) زۆر له‌وه زیاتر خۆش به‌ختر بوو، چه‌ند جار (خه‌یره) ئه‌چوو بۆ بازار بۆشت کرین، که ئه‌م کۆرپه‌له چاوگه‌شه ئه‌گریا (دایکی سه‌له‌مه) شیری خۆی ئه‌دا به‌م کۆرپه‌له چاو گه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت و هێمن بێته‌وه . بۆیه (دایکی سه‌له‌مه) له‌دوو روه‌وه دایکی (حه‌سه‌نی به‌سڕی) یه :_ رووی یه‌که‌م :_ به‌و شێوه‌یه‌ی که دایکی باوه‌ردارانه . رووی دووه‌م :_ به‌و شێوه‌یه‌ی که شیری پێ داوه . (حه‌سه‌نی به‌سڕی) له‌م که‌شوهه‌وایه گه‌وره بوو که له‌نێوان مالانی دایکی باوه‌رداران و هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کان تاوه‌کوو (حه‌سه‌نی به‌سڕی) گه‌وره‌بوو بووه گه‌نجێکی جوان و قه‌شه‌نگ، تاوه‌کوو چه‌ند فه‌رمووده‌ی گێراوه‌ته‌وه له هاوه‌لانی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت)، له‌وانه (عوسمانی کوری عه‌فان، و عه‌لی کوری ئه‌بوتالیب ، و عه‌بدوڵڵای کوری عومه‌ر، و عه‌بدوڵڵای کوری عه‌بباس ، و ئه‌نه‌سی کوری مالیک ، و جابری کوری عه‌بدوڵڵا و هی تر) له هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کان -ره‌زاو رحمه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێبێت-. به‌ڵام زۆر دلی به عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب ئه‌بووه‌وه تاوه‌کوو لێی جیاواز نه‌ئه‌بووه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوه‌ڵه به‌رێزه له پاراوی زمانی و ته‌قواو له خواترسانی و زانستی که له‌پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی وه‌رگرتبوو . (حه‌سه‌نی به‌سڕی) که‌ته‌مه‌نی گه‌یشته (چوارده ساڵ) له گه‌ڵ باوکی به‌رێ که‌وتن بۆشاری (به‌سره) بۆیه ناوبانگی ده‌رکرد له‌دوایی به (حه‌سه‌نی به‌سڕی). شاری (به‌سره) ئه‌وکات قه‌ڵا و پێگه‌ی موسڵمانان بوو بۆ جیهاد کردن بۆیه شار رازابووه به‌گه‌وره هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر وتابیعیه به‌رێزه‌کان و ڕێزی وانه شه‌رعیه‌کان جمه‌ی ئه‌هات له‌ناو مزگه‌وته‌کان له‌وانه ریزی هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر (عه‌بدوڵڵای کوری عه‌بباس) که زانای ئه‌م ئوممه‌ته‌یه به فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (حه‌سه‌نی بهسڕیلهم هاوله به‌رێزه زانستێکی زۆری لێ وه‌رگرت له‌وانه (ته‌فسیرو فقه و ئه‌ده‌ب و زمانی عه‌ره‌بی و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر) تاوکوو ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) بووه زانایه‌کی به‌رێزی ئه‌م ئوممه‌ته ناوی (حه‌سه‌نی به‌سڕی) له شاراندا بڵاوبووه‌وه . ئه‌وه‌تا خه‌لیفه‌ی باوه‌رداران (مه‌سله‌مه‌ی کوری عه‌بدولمه‌لیك) پرسیاری کرد له (خالیدی کوری سه‌فوان) گوتی: باسی (حه‌سه‌نی به‌سڕی)م بۆبکه چونکه تۆ له‌هه‌موویان باشتر ئه‌یناسیت. (خالیدی کوری سه‌فوان) ده‌یوت: ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) ناو دلی وه‌ک روکه‌شی وایه وقسه‌ی وه‌ک کرده‌وه‌ی وایه ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به کرده‌وه‌ی چاک بکا ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه که خۆی فه‌رمان ئه‌کات به چاکه و ئه‌گه‌ر نه‌هی له خراپه بکات ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه که نه‌هی له‌خراپه ئه‌کات و من بینیم ماڵی دونیای نه‌ئه‌ویست ئینجا خه‌لک داوایان لهوئهکرد ، ئینجا (مه‌سلمه) گوتی (به‌سه به‌سه چۆن خه‌ڵک گومرا ئه‌بێت پیاوێکی وای تیابێت)؟!! ئینجا کاتێک (حه‌جاجی کوری یوسفی سه‌قه‌فی) بوو به ده‌سه‌ڵاتدار له وڵاتی عێراق که چه‌ند پیاوێکی سته‌مکار بوو (حه‌سه‌نی به‌سڕی) له‌و نه‌وبوو که بهرهوهروی راوه‌ستا و دژایه‌تی کرد و ته‌نها له‌خوای گه‌وره ئه‌ترسا . جارێکیان (حه‌جاج) خانوێکی گه‌وره‌ی دروست کرد و بانگی خه‌ڵکی کرد بۆ ئه‌وه‌ی بێن ته‌ماشای بکه‌ن (حه‌سه‌نی به‌سڕی) ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ی بچێت قسه بۆخه‌ڵکه‌که بکات بۆیه چووه چوار ده‌وره‌ی و سورایه‌وه گوتی (ته‌ماشامان کرد که ئه‌م پیسی ناو پیسان مه‌به‌ستی حه‌جاج بوو که ئه‌م كۆشك و ماڵه‌ی دروست کردوه به‌ڵام نازانێ که (فیرعه‌ون) كۆشكێكی زۆر له‌وی گه‌وره‌تر دروست کرد، دوایی خوای گه‌وره فیرعه‌ونی له‌ناو برد خۆزگه (حه‌جاج) ئه‌زانێت که ئه‌هلی ئاسمان رقیان لێه‌تی و خه‌ڵکی ئه‌رز ئه‌ویان هه‌لخه‌له‌تاندوه). تاوه‌کو یه‌کێک له‌ئاماده‌بوان دلی پێ سوتا وتی به‌سه ئه‌ی باوکی سه‌عید به‌سه. (حه‌سه‌نی به‌سڕی) فه‌رمووی به کابرا به‌خوا بێ ده‌نگ نابم چونکه خوای گه‌وره په‌یمانی له‌زانایان وه‌رگرتوه که حه‌ق بۆخه‌لک روون بکه‌نه‌وه ونهیشارنهوه . دوای (حه‌جاج) به پیاوانی خۆی گوت: ئه‌ی بێ غیرهتینه به‌نده‌یه‌ک له به‌نده‌کان دێت ئاوا به من ئه‌لێت!! ئێوه‌ش رائه‌وه‌ستن وه‌ڵڵاهی ئه‌بێت خوێنی ئه‌وتان دهردخوارد بده‌م!! دوای گوتی به سهربرهکه خۆت ئاماده بکه و به چه‌ند پۆلیسێکی گوت: برۆن ئه‌م کابرایه‌م بۆ بهێنن! که ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) یان هێنا بۆ لای (حه‌جاج) لێوی خۆی جولاند ئینجا حه‌جاج پێ گوت فه‌رموو فه‌رموو ئه‌ی باوکی سه‌عید لێره دابنیشه له‌شوێنی خۆی داینا ئینجا خه‌ڵک زۆر پێیان سه‌یر بوو تا که‌مێک پێش ئێستا حه‌جاج ئه‌وه‌نده توره بوو له (حه‌سه‌نی به‌سڕی) که ئه‌ی ویست خوێنی برژێنێ و بیدا به پیاوانی خۆی ئه‌ی بۆ ئێستا ئه‌وا نه‌رم بووه؟ ئینجا حه‌جاج پرسیاری لێ ئه‌کرد و( حه‌سه‌نی به‌سڕی) وه‌ڵامی ئه‌دایه‌وه تاوه‌کوو ته‌واو بوو ئینجا گوتی بۆنی خۆش بهێنن ده‌ستی به‌بۆنی خۆش ئه‌کرد و له ریشی ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) ئه‌دا تاوه‌کوو ته‌واو بوو دوای حه‌جاج وتی: تۆ گه‌وره‌ی زانایانی ئه‌ی باوکی سه‌عید دوایی (حه‌سه‌نی به‌سڕی) رۆیشت ئینجا جێگری حه‌جاج به‌دوایی (حه‌سه‌نی به‌سڕی) که‌وت وتی: ئه‌ی باوکی سه‌عید پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیت حه‌جاج ئه‌وه‌نده توره ببو خوێن له‌چاوانی ئه‌باری به‌ڵام من بینیم که‌تۆ هاتیته ژوره‌وه ده‌مت جولاند چیت وت؟!! (حه‌سه‌نی به‌سڕی) ده‌ڵێ گوتم: ( ياولي نعمتي وملاذي عند كربتي اجعل نقمته بردا وسلاما علي كما جعلت النار بردا وسلاما علی ابراهيم ) . زۆرن ئه‌و چیرۆکانه‌ی که تیایدا ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) قسه‌ی حه‌قی تێدا کردوه وهبهروهروی ده‌سه‌ڵاتداران بۆته‌وه.. جارێکیان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌میری باوه‌رداران (عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) کۆچی دوایی کرد (یه‌زید) هاته سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌بو لایدا له رێگای حه‌ق و وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشتر نه ئه‌بوو کاتێک بووه ده‌سه‌ڵاتدار که‌سێکی کرده ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق به‌ناوی (عومه‌ری کوری هبیره) (یه‌زید) نوسراو له‌دوو نوسراو ئه‌ی نارد بۆ(عومه‌ری کوری هه‌بیره) که‌تیایدا بۆی ئه‌نووسی توندبه له‌گه‌ل خه‌لک و هه‌ندێک جار برۆ با لههگهڵ حه‌قیش نه‌بیت. بۆیه (عومه‌ری کوری هه‌بیره) بانگی هه‌ردوو زانای کرد" واته:( شه‌عه‌بی) و( حه‌سه‌نی به‌سڕی) و تێی گه‌یاندن که (یه‌زید) فه‌رمانی پێ ئه‌کات به هه‌ندێک جار به خراپه ئایا له ئایین ده‌ر ئه‌چێت ؟ زانا( شه‌عه‌بی) ولامێکی داوه تۆزێ نه‌رمی تێدابوو بۆ خه‌لیفه و سه‌رکرده‌ی عێراق (عومه‌ری کوری هه‌بیره) و( حه‌سه‌نی به‌سڕی) بێ ده‌نگ بوو . (عومه‌ری کوری هه‌بیره): تۆچی ئه‌لێت ئه‌ی باوکی سه‌عید؟ ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) ئه‌ی کوری هه‌بیره له‌خوا بترسه بۆ یه‌زید به‌ڵام مه‌ترسه له یه‌زید بۆ خوا ، وه بزانه خوای گه‌وره ئهتپارێزی له یه‌زید به‌ڵام یه‌زید ناتپارێزی له‌خوای گه‌وره ، وه بزانه خه‌ریکه فریشته‌یه‌ک بۆت دا ئه‌به‌زێت له‌سه رقهرهوێلهکهت لات ببات وه بتبات له فراوانی قه‌سره‌که‌ت بۆ ته‌نگی گۆره‌که‌ت ئینجا لهگۆرهکهت (یه‌زید) نابینه‌وه به‌ڵكوو ئه‌م کرده‌وانه‌ت ئه‌بینیه‌وه که سه‌رپێچی خوای (یه‌زید)ت پێ ئه‌کرد ، ئه‌ی کوری هه‌بیره بزانه ئه‌گه‌ر له‌گوێ رایه‌لی خوای گه‌وره دابیت ئهوائهت پارێزێ له‌خراپه‌ی (یه‌زید) و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خراپه‌ی (یه‌زید) دابیت ئه‌وا ئه‌تداته ده‌ست خراپه‌ی یه‌زید، و بزانه نابێت گوێرایه‌لی هیچ که‌سێک بکرێت مادام ئه‌م که‌سه گوێ رایه‌لی خوا ناکات . ئینجا (عومه‌ری کوری هه‌بیره) گریا و تاوکو چاوه‌کانی پر له فرمێسک بوو ئینجا چه‌ندین دیاریدا به ( حه‌سه‌نی به‌سڕی)، دوایی خۆی و زانا (شه‌عه‌بی) چوونه‌وه بۆ مزگه‌وت و خه‌لک کۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا چی‌یان وتووه به ئه‌میری عیراق، زانا (شه‌عه‌بی) وتی خه‌لکینه ( هه‌رکه‌سێک ئه‌یه‌وێت خوای گه‌وره به‌باشتر بزانێت له سه‌ر خه‌لکی تر له‌هه‌موو شوێنێک با بیکات سوێند به‌و خوایه‌ی که روحی منی به‌ده‌سته ئه‌م قسه‌یه‌ی که (حه‌سه‌نی به‌سڕی) به (عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ی) وت ئه‌م زانی به‌ڵام به‌خوا ویستم دلی (عومه‌ری کوری هه‌بیره) رازی بکه‌م به‌ڵام ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) ویستی خوای گه‌وره له‌خۆی رازی بکات خوای گه‌وره ئه‌وی له(عومه‌ری کوری هه‌بیره) نزیک کرده‌وه منی دوور کرده‌وه . ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵ ژیا به‌ڵام خه‌ڵک هه‌ر له ئامۆژگاریه‌کانی دلی نه‌رم ئه‌بۆوه وه چاوه‌کانی پر ئه‌بوو له فرمێسک ئه‌گه‌ر گوێی له ئامۆژگاریه‌کانی ئه‌بوو ، ئه‌وه‌تا کاتێک پرسیاریان لێ کرد له باره‌ی دونیا ئه‌ویش وتی پرسیارم لێ ئه‌که‌ی له باره‌ی دونیا و رۆژی دوایی؟ (نموونه‌ی ژیانی دونیا و رۆژی دوایی وه‌ک رۆژهه‌لات و رۆژ ئاوایه چه‌ند تۆ له‌لایه‌کیان دوور نزیک بکه‌ویته‌وه ئه‌وا له‌وه‌ی تریان دوور ئه‌که‌ویته‌وه . وه پێم ئه‌لێت پێناسه‌ی دونیا‌م بۆ بکه پێناسه‌ی چیت بۆ بکه‌م دونیایه‌ک سه‌ره‌تاکه‌ی هه‌ول دان وماندوو بونه وکۆتایهکهی له‌ناو چونه !!! وه له حهلالهکهی حیسابه‌و له حه‌رامه‌که‌ی لێپێچینه‌وه‌یه ....... هه‌رکه‌سێک تیایدا ده‌وله‌مه‌ند بوو ئه‌وا توشی تاقی کردنه‌وه بوو وه هه‌رکه‌سێک هه‌ژار بوو ئه‌وا دل غه‌مگین ئه‌بێت ...... جارێکی دی پرسیاریان لێ کرد له‌باره‌ی خۆی وخه‌لک ؟؟ وتی: قورمان به‌سه‌ری چیمان له‌خۆمان کرد ؟!! ئاینه‌که‌مان به‌که‌م زانی ودونیامان به باشتر زانی !!! وهرهوشتمان له‌ده‌ست چوو جل وبه‌رگمان نوێ کرده‌وه .... یه‌کێک له ئێمه له‌سه‌رلای چه‌پ ئه‌خه‌وێت وه له‌مالی خه‌لک ئه‌خوات ....خواردنه‌که‌ی به‌دزی په‌یدا کردوه .. پاره‌که‌ی به بێ ئیش کردن په‌یدا کردوه ..... داوای شیرینی ئه‌کات پاش ترشی .... داوای شتێکی گه‌رم ئه‌کات پاش شتێکی سارد .... داوای شتێکی فێنک ئه‌کات پاش شتێکی وشک .... تاوه‌کوو ورگی پر بوو له خواردن سک ئێشه ئه‌گرێت ئینجا قرقێنه ئه‌داته‌وه له زۆر خواردن ... دوای ئه‌لێ رۆله شتێکم بۆ بهێنه تاوه‌کوو خواردن هه‌زم بکات ...هه‌ی گێله ته‌نها دینه‌که‌ته هه‌زم ئه‌که‌یت ... کوا دراوسێ نهدارهکهت ؟؟؟؟ کوا هه‌تیوه برسیه‌کان ؟؟؟؟ کوا هه‌ژارو نه‌داره‌کان ؟؟؟ کوا ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردی که بیدهیهت به بێ چاره‌کان ؟؟ خۆزگه ئه‌تزانی تۆ ژماره‌ی .... هه‌رکاتێک رۆژئاوا ئه‌بێت ئه‌وا ژماریهکت لێ که‌م بۆوه ... دوایی هه‌مووی ئه‌روات .. ئینجا له‌شه‌وی هه‌ینی سالی سهدودهی کۆچی وه‌ڵامی بانگی خوای گه‌ره‌ی دایه‌وه که‌به‌یانی بۆوه شاری به‌سه‌ڕه هه‌ژا له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ی کۆچی دوایی (حه‌سه‌نی به‌سڕی). ئینجا ئه‌مه یه‌که‌م رۆژه له مێژووی شاری به‌سره که نوێژی (عه‌سر) نه‌کرێت به جه‌ماعه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك چوو بۆ سه‌ر قه‌بران به دوای ته‌رمی ( حه‌سه‌نی به‌سڕی)دا. هه‌زاران ره‌حمه‌ت له ( حه‌سه‌نی به‌سڕی) بێت ئامین .... باوکی زوبێر / [email protected] 4 / شه‌وال /1430 کۆچی 23 / 9 / 2009 زاینی چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی.... حه‌وته‌م......ان شا‌ء الله