سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وێنه‌ی پێنجه‌م: (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و كوڕه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌لیك)
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر


وێنه‌ی پێنجه‌م: (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و كوڕه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌لیك)


بسم الله الرحمن الرحيم 


(ئایا نه‌تزانیوه‌ هه‌موو گه‌لێک نه‌جیب زادیه‌کی هه‌یه‌ ، وه‌نه‌جیب زاده‌ی به‌نی ئومه‌ییه‌ عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیزه‌ ئه‌و رۆژی زیندوبونه‌وه‌ به‌ته‌نیا دێت به‌یه‌ک گه‌ل حیساب ئه‌کرێت؟!! ) 
(موحمه‌دی کوری عه‌لی کوری حوسێن ) 


زۆرنه‌بوو تابیعی به‌رێز ئه‌میری باوه‌رداران(عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) خۆلی ئه‌ته‌کاند له‌ده‌ستی له‌ناشتنی خه‌لیفه‌ (سوله‌یمانی کوڕی عه‌بدولمه‌لیك) تاوه‌کوو گوێی له‌ زرمه‌یه‌ك بوو وتی: ئه‌مه‌ چییه‌؟ وتیان: ئه‌مه‌ ئه‌سپ وسواره‌که‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌سه‌ری دابنیشی، ئه‌مه‌ هی خه‌لیفه‌یه‌ ئه‌میش به‌ لاچاوێکی ته‌ماشای کرد وتی: لای به‌ن پیرۆزی خۆتان بێت هێستره‌که‌ی خۆم کوا بۆم بهێنن ئه‌مه‌م به‌سه،‌ جا خه‌ریک بوو سواری پشتی هێستره‌که‌ بێت به‌رپرسی پۆلیس وکۆمه‌لێک له‌پۆلیس هاتن وتی: چیتان ئه‌وێت وتیان: هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی ببین به‌پاسه‌وان! ئه‌میش وتی: پێویستیم به‌ئێوه‌ نییه،‌ به‌ڵکوو منیش یه‌کێکم له‌ موسلمانان ، دوایی به‌رێکه‌وت بۆ مزگه‌وت له‌گه‌ل موسلمانان پاش سوپاس وستایشی خوای گه‌وره‌ وسه‌لاوات دان له‌سه‌رپێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت وتی: (ئه‌ی خه‌لکینه‌ خۆتان ئه‌زانن من به‌خۆشی خۆم نه‌بومه‌ به‌پێشه‌وای ئیمانداران به‌ڵکووخۆتان منتان هه‌لبژاردوه‌ وبه‌بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام لێبیت! جا من ئه‌وه‌ وازئه‌هێنم له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی گه‌وره‌یه‌ وئه‌مانه‌تێکی گه‌وره‌یه‌ بۆخوتان یه‌کێک هه‌لبژێرن) ئینجا خه‌ڵک به‌یه‌‌ک ده‌نگ هاواریان کرد نه‌خێر تۆمان ئه‌وێت تۆمان ئه‌وێت! کاتێک بینی که‌وا خه‌لک رازین به‌بوونی ئه‌م به‌ئه‌میر ده‌ستی به‌قسه‌کردو وتی: ( ئه‌ی خه‌لکینه‌ له‌خوا بترسن وگۆر هه‌یه‌ ورۆژی زیندوبونه‌وه‌ هه‌یه‌ وای بۆ باس کردن تاوه‌کوو دڵه‌کانیان جۆش وخرۆش کرد وچاوه‌کانیان پر بوو له‌ فرمێسك، وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ گوێرایه‌ڵ بن تاوه‌کوو من گوێرایه‌لی خوا بم وگوێرایه‌لی که‌سێک ناکرێت ئه‌گه‌ر له‌ فه‌رمای خوا ده‌رچیت) . 

دوایی به‌ره‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌رێکه‌وت بۆئه‌وه‌ی که‌مێک پشوبدات، چونکه‌ زۆرماندوو بوو له‌ناشتنی خه‌لیفه‌ (سوله‌یمان) که‌گه‌یشته‌وه‌ ماله‌وه‌ خه‌ریک بوو چاوی بکه‌وێته‌ خه‌وه‌وه‌ کوره‌ نازداره‌که‌ی (عه‌بدولمه‌لیك) که‌ته‌منی حه‌ڤده‌ ساڵ ئه‌بوو گوتی باوکه‌ خه‌ریکی چیت؟ وتی: کورم ماندوم ئه‌مه‌وێت که‌مێ پشوو بده‌م پێش نوێژی نیوه‌رۆ، ئینجا هه‌رچی حه‌ق هه‌یه‌ ئه‌مه‌وێت بیگه‌رێنمه‌وه‌ بۆخه‌لک (عه‌بدولمه‌لیك) وتی: باوکه‌ گیان ئایه‌ چ زامنه‌ که‌تۆ ئه‌گه‌یته‌ نوێژی نیوه‌رۆ نامریت تاوه‌کوو حه‌قی خه‌لک بگه‌رێنیته‌وه‌؟ ئینجا ( عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌ی کوره‌که‌ی خه‌و له‌چاوانی زراو هێزێک له‌گیانی دا جولاندی وتی: (کوره‌کم لێم نزیک به‌ره‌وه‌، ئینجا نێوچه‌وانی ماچ کرد وتی: سوپاس بۆخوا که‌له‌نه‌وه‌ی من یه‌کێک هه‌یه‌ ده‌ستگرم بێت بۆ راستیی) ئینجا یه‌کسه‌ر هه‌ڵسا ورۆیشت بۆ مزگه‌وت بانگی خه‌لکی دا وتی: هه‌رکه‌سێک سته‌می لێکراوه‌ بابێت وه‌ری بگرێته‌وه‌ . 

بابزانین (عه‌بدولمه‌لیك) کێیه‌ ؟ 
با بزانین ئه‌م کوره‌ کێیه‌ که‌ خه‌لک وتیان: کوره‌که‌ باوکی خسته‌ نێو عیباده‌ته‌وه‌؟ 
به‌یه‌که‌وه‌ چیرۆکی ئه‌م گه‌نجه‌ بزانین چیه‌ ؟ 
( عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) پازده‌ مندالی هه‌بوو! سێیان له‌وانه‌ کچ بوون هه‌موویان به‌شی خۆیان نه‌جیب زاده‌و ‌له‌خواترس بوون، به‌ڵام ناوه‌نده‌كه‌یان که‌ناوی (عه‌بدولمه‌لیك) بوو له‌هه‌موویان خواپه‌رستتربوو ئه‌قلی پیاوی گه‌وره‌ی هه‌بوو، زیاتر له‌هه‌موویان له‌خوا ئه‌ترسا وزۆر له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی پێشه‌وا عومه‌رئه‌چوو . 
ئه‌وه‌تا کوری مامه‌ی (عاسم) ئه‌فه‌رموێت: جارێکیان هاتم بۆ شاری (دیمه‌شق) بۆسه‌ردانی مالی مامه‌م ئه‌لێت: شه‌و که ‌تاریک بوو هه‌رکه‌سه‌وچوینه‌ سه‌رجێگای خۆمان بۆخه‌وتن، دوایی (عه‌بدولمه‌لیك) که ‌زانی من خه‌وم لێکه‌وت، هه‌لسا هێدی هێدی چراکه‌ی کوژانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی من هه‌ستی پێ نه‌که‌م چی ئه‌کات! دوای من خه‌وم لێکه‌وت که‌نیوه‌ی شه‌وه‌ به‌خه‌به‌رهاتم بینیم (عه‌بدولمه‌لیك) نوێژی ئه‌کرد! ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه‌ که‌خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت (ئایا ئه‌گه‌ر بیانهێلینه‌وه‌ چه‌ند سالێکی دی ، دوای دێته‌ سه‌ریان خه‌شم وعه‌زابی خوا ، دوای به‌که‌ڵکیان نایه‌ت ئه‌وه‌ی تیایدا بوون له‌خۆشی) سوره‌تی (الشعرا_ ئایه‌تی 204 -206) . 
ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێند وهه‌نیسکی زۆر به‌توندی ئه‌داوه‌ له‌گه‌ڵی ئه‌گریا وفرمێسکی ئه‌هاته‌خواره‌وه‌! ئه‌لێ منیش وتم: ئێستا نا ئێساتا دلی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رگریانیی! دوایی منیش وتم: (سبحان الله‌ والحمد لله‌ ) ئینجا ئه‌م خۆی بێ ده‌نگ کرد وه‌ک بڵێی هیچ نه‌بووه‌ . 

ئینجا (عه‌بدولمه‌لیك) ئه‌م پیاو چاکه‌ خه‌ریکی داواکردنی زانیاری شه‌رعیی بوو، ئه‌وه‌نده‌ خه‌ریکی زانیاری بوو تاوه‌کوو بووه‌ یه‌کێک له‌(زاناکانی) سه‌رده‌می خۆی ، ئه‌وه‌تا جارێکیان ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) هه‌موو زاناکانی کۆکرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دانه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قانه‌ی که‌ له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کانی ئه‌موه‌ی له‌خه‌لک سه‌ندرابوو، به‌ زۆر وتی: چی بکه‌م ئینجا زاناکان وتیان: ئه‌مه‌ له‌سه‌رده‌می پێشی تۆ بووه‌، تۆ هیچ گوناهێکت نییه‌ ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) دڵی ئاوی نه‌خوارده‌وه‌ به‌م فه‌توایه‌ وتی: چی بکه‌م؟! یه‌کێک له‌زاناکان وتی: بانگی (عه‌بدولمه‌لیك) بکه‌ن! بانگیان کرد، که‌بانگیان کرد ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) وتی: ئه‌ی (عه‌بدولمه‌لیك) چی ئه‌لێیت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م حه‌قانه‌ی که‌پێش ئێمه‌ له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کان له‌ خالک سه‌ندرابوو به‌زۆر؟ (عه‌بدولمه‌لیك) وتی: من وائه‌بینم بیانده‌یته‌وه‌ مادام تۆ هێزت هه‌یه‌ وئه‌م خه‌ڵکه‌ ماون له‌ژیان، ئنجا ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) دلی ئاوی خوارده‌وه‌ به‌م قسانه!‌ هه‌موو حه‌قه‌کانی گه‌رانده‌وه‌ بۆ خاونه‌کانی . 
له‌گه‌ل له‌خواترسانی (عه‌بدولمه‌لیك) به‌لام باوکی ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌کردوبه‌یادی ئه‌هێنایه‌وه‌، ئه‌وه‌تا ده‌سته‌راستی ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) (مه‌یمونی کوری مه‌هران) ئه‌فه‌رمویت: جارێکیان چوومه‌ژوره‌وه‌ بۆ لای ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) په‌ره‌یه‌کی له‌ده‌ست بوو ئه‌ی نوسی بۆ کوره‌که‌ی: ( کوری شیرینم ئه‌زانم که‌ تۆ زۆر سه‌رراستی وتێم ئه‌گه‌ی من چی ئه‌لێم ، وه‌خوای گه‌وره‌ سوپاس وستایش بۆئه‌و له‌گه‌وره‌ترین شتی تا بچوکترین شتی، کوری شیرینم بزانه‌ چاکه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رباوکت ودایکت زۆره‌ ، وکوری شیرینم ئاگات له‌خۆت بێت له‌ فیزوخۆ به‌زل زانین چونکه‌ کردوه‌ی شه‌یتانه‌ وه‌ئه‌م دوژمنی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی باوه‌ردارانه‌ ، وه‌بزانه‌ من که‌ئه‌م شتانه‌ت بۆئه‌نوسم هیچ شتێکی خراپم له‌تۆنه‌زانیوه‌ ته‌نها باشه‌ نه‌بێت، به‌لام من هه‌ست ئه‌که‌م که‌مێک له‌خۆت بای بویت ) ئینجا (مه‌یمون) ئه‌فه‌رموێت ( عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز) گوتی: ئه‌ی (مه‌یمون) من له‌خۆم ئه‌ترسم خۆشه‌ویستی ئه‌م کوره‌ خراپه‌کانی له‌به‌رچاوانم نه‌بێت برۆ بۆ لای بزانه‌ کاری چییه‌! چونکه‌ ئه‌م مێرد منداله‌ زۆری لێ ئه‌ترسم شه‌یتان هه‌لی بخه‌له‌تێنێ !!! 
ئینجا (مه‌یمون) ئه‌فه‌رمویت منیش رۆیشتم بۆلای که‌گه‌یشتم بینیم گه‌نجێکی زۆر جوان وده‌م چاوروناک له‌سه‌ر فه‌رشێکی موو دانیشتبوو سلاوم کرد وه‌لامی دامه‌وه‌ زۆر به‌ئه‌ده‌به‌وه‌ زۆر خۆی به‌که‌م پیشان ئه‌دا . 
(عه‌بدولمه‌لیك) فه‌رموی: بیستومه‌ له‌باوکمه‌وه‌ ئه‌ی (مه‌یمون) که‌تۆ پیاوێکی باش وچاکی، جا توخوا ئامۆژگاری خێرم بکه‌ وهیوا دارم تۆ یه‌کێک بیت له‌وان . 
(مه‌یمون) وتی چۆن خۆت ئه‌بینیت ؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) سوپاس بۆخوا له‌گه‌وریی خوای گه‌وره‌ باشم ، به‌لام ئه‌ترسم گومانی باشی باوکم زۆر بێت که‌چی منیش وا نه‌بم ومن ئه‌ترسم که‌واخۆشه‌ویستی ئه‌و بۆ من منی له‌یاد کردبێت! 
(مه‌یمون) ئه‌لێ منیش سه‌رم سورما له‌ باوک وکورکه‌ی كه‌ قسه‌یان کرد !!! 
(مه‌یمون) ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێوت له‌کوێه‌ ؟؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) له‌پارچه‌ ئه‌رزێک له‌کابرایه‌کم کریوه‌ به‌پاریه‌ک که‌فلسێکی حه‌رامی تێدا نییه‌ ، ومن ئه‌م پاره‌یه‌ی که‌ له‌جه‌نگ وجیهادا ده‌ست ئه‌که‌وێت هیچی وه‌رناگرم . 
(مه‌یمون) ئه‌ی خواردنت چییه‌ ؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) شه‌وێک (گۆشت) وشه‌وێک (نیسک ورۆن) وشه‌وێک (خه‌ل ورۆن) !!!! ئایا ئه‌مه‌ به‌ش ئه‌کات؟ 
(مه‌یمون) باشه‌ هیچ فیزو ته‌کبورت نییه‌؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) به‌لێ شتیکی وا هه‌بوو له‌ ناخمدا به‌لام کاتێک باوکم ئامۆژگاری کردم چاکی کردمه‌وه‌ وه‌دونیای له‌به‌رچاوم دا بێ نرخ کرد خوای گه‌وره‌پاداشتی خێری باوکایه‌تی بداته‌وه‌ . 
(مه‌یمونی کوری مه‌هران) ئه‌فه‌رموێت کاتێکی زۆر له‌گه‌ل ئه‌م مێرد منداله‌ دانیشتم ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی بچوک بوو به‌لام ئه‌قلێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو ئه‌ده‌بیکی جوان ،کاتیک کۆتایی نیوه‌رۆهات گه‌نجێک هات وتی: ته‌واو بوو 
(مه‌یمونی کوری مه‌هران) وتی: له‌چی کارێک ته‌واو بوون؟؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) مه‌به‌ستی (حه‌مام) بوو . 
(مه‌یمون) چۆن ؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) خه‌ڵکیان کرده‌ ده‌ره‌وه‌ . 
(مه‌یمون) کوری شیرینم پێش ئێستا زۆر له‌به‌رچاوم گه‌وره‌بویت به‌لام ئێستا نازانم بۆ که‌مێ دلم لێت دوو دله‌ !! 
(عه‌بدولمه‌لیك) زۆر ترسا وتی: بۆ مامه‌گیان (انا لله‌ انا الیه‌ راجعون) بۆچی بووه‌ مامه‌ گیان ؟؟ 
(مه‌یمون) حه‌مام بۆ تۆته‌نها چۆل ئه‌کرێت؟؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) وتی نه‌خێر . 
(مه‌یمون) ئه‌ی بۆچی خه‌ڵک ئه‌که‌یته‌ ده‌ره‌وه‌؟ ئه‌ته‌وێت جیا بیت له‌خه‌ڵکه‌وه‌ ؟ فیزو ته‌که‌ببور ئه‌که‌یت ؟ دوایی ئه‌ز‌یه‌تی خاوه‌ن حه‌مامه‌که‌ ئه‌ده‌یه‌ت ؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) خاوه‌ن حه‌مامه‌که‌ من کرێیه‌کی زیادی ئه‌ده‌مێ . 
(مه‌یمون) ئه‌ی باشه‌ ناترسیت ئه‌م پاره‌ زیاده‌یه‌‌ی كه‌ ئه‌یده‌یت زێده‌ مه‌سروفه‌ وله‌ فیزو ته‌کبوره‌؟ دوایی بۆچی له‌گه‌ل خه‌لک ناچیته‌ حه‌مامه‌وه‌ تۆش وه‌ک ئه‌وان نیت ؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) ئه‌زانی من بۆناجم بۆ حه‌مام له‌گه‌ل خه‌لک ؟ چونکه‌ خه‌لکێکی گێل دێن بۆ حه‌مام به‌روتی هیچ جلیان له‌به‌رنییه‌ وه‌منیش پێم ناخۆشه‌ به‌زۆری جلیان له‌به‌ر بکه‌م دوایی لێم بترسێن وا بزانن من به‌ ده‌سه‌لاته‌که‌م زۆرییان لێ ئه‌که‌م، بۆیه‌ من نامه‌وێت (عه‌وره‌تیان ) ببینم به‌ته‌نیا ئه‌چم بۆ حه‌مام، مامه‌ گیان ئامۆژگاریم بکه‌! ورێگایه‌کم پێ نیشان بده‌ تا له‌م شته‌ رزگارم ببێت ؟ 
(مه‌یمون) راوه‌سته‌ تاوه‌کوو شه‌و خه‌لک هه‌موی ئه‌چێته‌وه ‌بۆماله‌وه‌ ئینجا تۆ برۆ بۆ حه‌مام . 
(عه‌بدولمه‌لیك) باشه‌ په‌یمان بێت جاریکی ترواناکه‌م ، وبه‌رۆژناچم بۆحه‌مام وه ‌ئه‌گه‌ر ساردی ئه‌م ولاتانه‌ نه‌بێت هه‌رنه‌ ئه‌چوم بۆ حه‌مام .دوایی که‌مێ سه‌ری له‌قاند وتی: توخوا مامه‌ گیان ئه‌م شته ‌له ‌باوکم بشاره‌وه‌ من ئه‌ترسم لێم زویرببێت وئه‌جه‌ل نه‌هێلێت بیبینمه‌وه‌ جاریکی تر گه‌رده‌نی خۆمی پێ ئازاد بکه‌م . 
(مه‌یمون) باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌میری باوه‌رداران پێی گوتم چیت بینی پێت خۆشه‌ درۆ بکه‌م ؟ 
(عه‌بدولمه‌لیك) نا استغفرالله‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسی له‌باره‌ی منه‌وه‌ بلێ شتێکی له‌دل گه‌وره‌ببو دوایی من ئامۆژگاریم کردوئه‌میش وازی لێ هێنا . 
(مه‌یمون کوری مه‌هران) ره‌حمه‌تی خوا له‌م کوروباوکه‌ بێت هیچ نه‌م بینیوه‌ کورو باوکێک ئا‌وا بن ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ لێیان بێت . 
ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌پێنجه‌م پێشه‌وای باوه‌رداران بیت ئامین 

باوکی زوبێر / [email protected] 

7 / ره‌مه‌زان / 1430 کۆچی 
27 / 8 / 2009 زاینی 

چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی ......شه‌شه‌م .....ان شاء الله‌ 

 655

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus