سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وێنه‌ی سێیه‌م: عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی زوبێر


وێنه‌ی سێیه‌م: عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر

بسم الله الرحمن الرحيم 


(هه‌رکه‌سێک حه‌زئه‌کات ته‌ماشای پیاوێک بکات که‌به‌هه‌شتیه‌ باته‌ماشای عوره‌وه‌ی کوری زوبێر بکات) 
(عبدالملک کوری مه‌روان) 

ماڵی خوای گه‌وره‌ ئه‌دره‌وشایه‌وه‌ به‌تیشکی زێرینی رۆژ که‌له‌نێوان کاتی عه‌سر ورۆژئاوابون ، که‌عبه‌ی پیرۆز هێمنی باڵی به‌سه‌رداکێشابوو ، وده‌نگی دوعاوپارانه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت وتابعیه‌کان ئه‌هات وخه‌لک به‌هێمنی کۆببونه‌وه‌ له‌ چوارده‌وره‌ی زانا به‌رێزه‌کان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ئاینه‌که‌یان ،وه‌له‌ته‌نیشت روکنی یه‌مانی چوار گه‌نجی ده‌موچاو روناک نه‌سه‌ب پاک وده‌م ویردوزیکری خوادانیشتبون ئه‌ت وت کۆتری مزگه‌وتن دڵ پاک وخاوه‌ن زانست ئه‌وانه‌ش ( عبدالله‌ کوری زوبێر وبراکه‌ی موسعه‌بی کوری زوبێر وبرایه‌که‌ی ترییان عوروه‌ی کوری زوبێر و عبدوالملک کوری مه‌روان ) به‌هێمنی له‌نێوان خۆیان دا وتیان باهه‌رکه‌سێک له‌ئێمه‌ بخوازیت چ داوائه‌کات له‌دونیا واتا ببیت به‌چ له‌ دونیا ؟ 
عبدالله‌ کوری زوبێر :_من ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ببم ده‌سلاتدار له‌ناوچه‌ی (حیجاز ) . 
موسعه‌بی کوری زوبێر :_ من ئه‌مه‌وێت ببم به‌ ده‌سلاتدار له‌عیراق . 
عبدوالملک کوری مه‌روان :_ به‌لام من له‌ئێوه‌ به‌ته‌ماع ترم ئه‌موێت ببم به‌خه‌لیفه‌ له‌دوای موعاوه‌یه‌ی کوری ئه‌بو سوفیان ره‌زای خوای لێ بێت . 
وه‌رویان کرده‌ عوروه‌ی کوری زوبێر وتیان تۆ بۆ بێ ده‌نگی حه‌ز ئه‌که‌یت ببیت به‌چ له‌ دونیا ؟ 
عوروه‌ی کوری زوبێر : _فه‌رموی خوای گه‌وره‌ به‌رکه‌ت بکاته‌ ئه‌وه‌ی که‌داواتان کردوه‌ له‌ دونیا به‌لام من ئه‌مه‌ویت ببم به‌زانایه‌کی ئیش که‌ر بۆ ئاینی خوا وخه‌لک لێم وه‌ربگرێت قورئان وسونه‌ت وله‌ژیانی کۆتایی دا ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنم وبچمه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ . 
رۆژان هات ورۆژان رۆیشت عبدالله‌ کوری زوبێر بوه‌ خه‌لیفه‌ له‌پاش مردنی یه‌زیدیکوری موعاویه‌ وهه‌مو ناوچه‌ی حیجاز ویه‌مه‌ن وعیراق وخوراسان ی که‌وته‌ ژێر ده‌ستی دوای کوژرا له‌نزیک ئه‌م جێگایه‌ی که‌ دانیشتبون . و موسعه‌بی کوری زوبێر له‌لایه‌ن عبدالله‌ کوری زوبێر برایه‌وه‌ ئه‌کرێت به‌ ده‌سلاتدار له‌ سه‌ر عیراق وه‌ئه‌ویشیان کوشت ،وه‌ عبدوالملک کوری مه‌روان بوه‌ خه‌لیفه‌ له‌پاش مردنی باوکی مولکی هه‌مو دونیای گرته‌ ده‌ست ئه‌ی بزانین عوروه‌ی کوری زوبێر بو به‌ چ ؟؟؟ 
وه‌رن باپێکه‌وه‌ بزانین چیرۆکی ئه‌م که‌ڵه‌ پیاوه‌ چیه‌ ؟ 
عوروه‌ی کوری زوبێر له‌دایک بونی یه‌ک ساڵ مابو له‌خیلافه‌تی عومه‌ر ره‌زای خوای گه‌وره‌ی لێبێت له‌یه‌کێک له‌هه‌ره‌ ماله‌کان که‌ نه‌سه‌ب پاک وده‌ست پاک ودیندار بوون ، 

باوکی زوبێر کوری عه‌وام حه‌واری پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت یه‌که‌م که‌س بو شمشێری راکێشا له‌پێناوی خوا ویه‌کێکه‌ له‌وده‌که‌سه‌ی که‌ موژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ دراوه‌ له‌سه‌ر دونیا ، 

ودایکی (ئه‌سماء )كچی ئه‌بوبه‌کری سدیق ره‌زای خوای لێبێت که‌ به‌خاوه‌ن دوو قایشه‌که‌ ناسراوه‌ ، 

وباپیری له‌دایکیه‌وه‌ ( ئه‌بوبه‌کری سدیق ) ره‌زای خوای لێبێت جێ نشینی پێغه‌مبه‌ری خوا بو ره‌زای خوای لێبێت ، 
وه‌داپیره‌ی له‌باوکیه‌وه‌ (سه‌فیه‌ی کچی عبد ولمته‌لب) ئامۆژنی پێغه‌مبه‌ره‌ درودی خوایان لێبێت ، 
وه‌پوری (عایشه‌ کچی ئه‌بوبه‌کری سدیقه‌) خوای گه‌وره‌ له‌خۆی وباوکی رازی بێت ،ئایا له‌م نه‌سه‌به‌ شه‌ریفتر هه‌یه‌ جگه‌ له‌ نه‌سه‌بی ئیمان وئیسلام ؟ 
وه‌ئه‌م که‌ڵه‌پیاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاواته‌که‌ی بێته‌ دی هه‌ڵسا به‌داواکردنی زانستی شه‌رعی له‌شوێن پێ هاوله‌به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌که‌وت له‌ماله‌وه‌یان وده‌ره‌وه‌ ونوێژکردنیان وبۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زانسته‌شه رعیانه‌یان لێ وه‌ربگرێت تاوه‌کو فه‌رموده‌ی گێرایه‌وه‌ له‌ ( عه‌لی کوری تالیب وعبدوالرحمن کوری عه‌وف وزه‌یدی کوری سابت وئه‌بوئه‌یوبی ئه‌نساری وئوسامه‌ی کوری زه‌ید وسه‌عیدی کوری زه‌ید وئه‌بو هوریره‌ وعبدوالله‌ کوری عه‌باس ونوعمانی کوری به‌شیر و به‌شێکی زۆری زانست له‌ پوری خۆی کا عایشه‌ بوو ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوا له‌هه‌مویان بێت وه‌رگرت ) تاوه‌کو بوه‌ یه‌کێک له‌ وحه‌وت زانایای شاری (مه‌دینه‌) که‌خه‌لک ئه‌گه‌ر کێشه‌یان بۆ دروست ببوایه‌ ئه‌هاتنه‌وه‌ لای ئه‌مان ، وده‌سلاتداره‌کان پرس ورایان پێ ئه‌کردن له‌ ئیش وکاری دین ودونیا . 
له‌وانه‌ ( عومه‌ری کوری عه‌بدوالعه‌زیز) کاتێک بوه‌ ده‌سلاتدار له‌شاری مه‌دینه‌ که‌ره‌وان کرابوو له‌لاین (عبدوالملک کوری مه‌روان ) خه‌لک هاتو پێشوازیان کرد له‌ عومه‌ر ئیجا نوێژی نیوه‌رویان کرد ئیجا ئه‌م داوای کرد که‌ که‌ ده‌ زانای شاری مه‌دینه‌ ببینێت له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌مویان عوروه‌ی کوری زوبێر بوو ئینجا پاشان به‌خێر هاتنی کردن وپێشوازی لێ کردن ورێزی لێ گرتن وسوپاسی خوای گه‌وره‌ی کرد ووتی ( من داوام له‌ئێوه‌ کردوه‌ بێن بۆ ئێره‌ بۆئیشێک که‌ پاداشت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ وه‌رئه‌گرن وه‌ئێوه‌ ئه‌بن به‌پشتی من له‌سه‌رراستی ومن نامه‌وێت هیچ ئیشیک بکه‌م به‌بێ پرسی ئێوه‌ وئێوه‌ش ئه‌بێت ئاگدار بن ئه‌گه‌ر بینیتان یه‌کێک زولم له‌وه‌ی تر ئه‌کات یان بینیتان یه‌کێک له‌پیاونی من زولم ئه‌کات داوتان لێ ئه‌که‌م توخوا ئاگدارم بکه‌نه‌وه‌ ) ئیجا عوروه‌ی کوری زوبێر دوعای خێری بۆ کرد وهیوادار بو که‌ سه‌ربکه‌وێت . 
عوروه‌ی کوری زوبێر ئه‌م زانسته‌ی که‌ هه‌ی بوو به‌کرده‌وه‌ جێ به‌جێ ئه‌کرد به‌رۆژی گه‌رم به‌رۆژوئه‌بو به‌شه‌وی تاریک شه‌ونوێژی ئه‌کرد زمان پاراوبوو به‌زیکری خوا وزۆر براده‌ر بوو له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز هه‌موو رۆژ سێ چاره‌کی قورئانی پیرۆزی ئه‌خوێنده‌وه‌ له‌ موسحه‌ف وشه‌ویش ئه‌وه‌ی تری مابوو له‌ به‌ری ئه‌خوێنده‌وه‌ به‌رده‌وام وابو هه‌رله‌وکاته‌ی گه‌نجێکی ناسک تاوه‌کو پیربونی ومردنی نه‌زانراوه‌ وازی لێ هێنابێت یه‌ک جار نه‌بێت که‌ئێستا رونی ئه‌کینه‌وه‌ ، عوروه‌ی کوری زوبێر نوێژ ببوه‌ گلێنه‌ی چاوی ببوه‌ به‌هه‌شتی له‌سه‌رزه‌وی ئه‌وه‌نده‌جوان نویژی ئه‌کرد هه‌ر له‌راوه‌ستانی وکرنۆش بردنی وقورئان خوێندنی زۆر دورو درێژی ئه‌کرده‌وه‌ ،ئه‌وه‌تاجارێکیان کابرایه‌کی بینی جارێکیان نوێژی ئه‌کرد به‌لام نوێژه‌که‌ی زۆر کورت کرده‌وه‌که‌ته‌واوبوو عوروه‌ی کوری زوبێر پێ وت (کوری برام ئه‌وه‌هیچ کارێکت به‌خوای گه‌وره‌ نه‌بوو ؟به‌خوامن هه‌موو شتیک داوا ئه‌که‌م له‌خوای گه‌وره‌ تاوه‌کو خوێش داوا ئه‌که‌م ) ، عوروه‌ی کوری زوبێر زۆر ده‌ست کراوه‌بوو له‌خێر کردن تاوه‌کو ئه‌گێرنه‌وه‌ که‌ له‌شاری مه‌دینه‌ جوانترین بێستان ی هه‌بوو که‌هیچ بێستانیک له‌م شاره‌ وه‌ک هی ئه‌و نه‌بوو هه‌ر له‌ ئاوی سازگاری وبه‌روبومی جوانی وسێبه‌ری بلاوی وتاوه‌کو ساڵ دوانزه‌ی مانگ چوارچێوه‌ی بۆ ئه‌کرد نه‌وه‌کو مه‌رومالات بچێته‌ ناوه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌روبومی هه‌بوو ئینجا تاوه‌کو پێ ئه‌گه‌یشت به‌روبومه‌که‌ی له‌چه‌ند شوێنێکه‌وه‌ چوارچێوه‌ی بێستانه‌که‌ی ئه‌روخاند بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک به‌هه‌وه‌سی خۆی بچێته‌ناوه‌وه‌ چه‌ندی پێ ئه‌خورێت بیخوات وچه‌ندی پێ ئه‌بدرێت بیبات ،وه‌ عوروه‌ی کوری زوبێر هه‌رکه‌ئه‌چوه‌ ناوبێستانه‌که‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ی ئه‌خوێنده‌وه‌ ( کاتێک بچیته‌ ناو بێستانه‌که‌ته‌وه‌ بلیت ماشا الله‌ هیچ هێزێک نیه‌ ته‌نها هێزی الله‌ نه‌بێت ) (سوره‌تی که‌هف –ئایه‌تی 39 )‌ . 
وه‌له‌یه‌کێک له‌ساڵه‌کانی خیلافه‌تی وه‌لیدی کوری عبدالملک کوری مه‌روان خوای گه‌وره‌ویستی بوو که‌ عوروه‌ی کوری زوبێر تاقی بکاته‌وه‌ به‌تاقی کردنه‌ویه‌ک که‌که‌س ناتوانی به‌رگه‌ی بگرێت ته‌نها مه‌گه‌ر خاوه‌ن باورێکی به‌هێز ‌بێت دڵنیا کی زۆر به‌هێزی هه‌بێت ئه‌وه‌بوو وه‌لیدی کوری عبدالملک کوری مه‌روان عوروه‌ی کوری زوبێری بانگ کرد بۆشاری( دیمه‌شق ) بۆمیوانداری که‌گه‌یشته‌ لای خه‌لیفه‌ زۆربه‌جوانی پێشوازی لێ کرد ورێزی لێ گرت ئه‌وان له‌قسه‌ کردن بوون کوری عوروه‌ی کوری زوبێر چوه‌ شوێن به‌خێوکردنی (ئه‌سپه‌کان) بۆ ته‌ماشاکردنی یه‌کێک له‌ ئه‌سپه‌کان هه‌لبه‌زیه‌وه‌ وکه‌وته‌ کوتانی کوری عوروه‌ی کوری زوبێر وه‌تاوکو گه‌یشتن به‌ منداله‌که‌ گیانی سپاردبوو ،ئه‌م باوکه‌ جه‌رگ سوتاوه‌تازه‌ له‌شاردنه‌وه‌ی کوره‌که‌ی هاتبونه‌وه‌ تاوکو هه‌ستی به‌ئازارێکی زۆرکردله‌یه‌کێک له‌قاچه‌کانی که‌دکتۆر بینی گوتی قاچت توشی (وه‌ره‌م) بووه‌ خه‌لیفه‌ دکتۆره‌کانی کۆکرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری میوانه‌که‌ی بکه‌ن به‌لام دکتۆره‌کان وتیان ئه‌بێت قاچی ببرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌برێته‌وه‌ ئه‌وا ته‌شه‌نا ئه‌کات بۆ هه‌مو گیانی وه‌ئه‌بێته‌ هۆی مردنی ،وکاتیک دکتۆروتی ئه‌بێت که‌مێ (ئاره‌ق) بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک که‌قاچمان بریته‌وه‌ ئاگات له‌خۆ نه‌مێنیت عوروه‌ وتی شتی وا نابێت نامه‌وێت پشت ببه‌ستم به‌ شتی حه‌رام ،دکتۆره‌کان وتیان باشه‌ باکه‌مێ (ماده‌ی بێ هۆشکه‌ر) بده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاگات لێ نه‌مێنێ کاتیک ئه‌برینه‌وه‌ قاچه‌کانت وتی( نه‌خێر نامه‌وێت ئاگام له‌خۆم نامێنیت له‌ زیکری خوا ) ئینجا کۆمه‌لیک پیاو هاتن بۆ وتی ئه‌م پیاونه‌ بۆجی هاتون وتیان با بت گرن کاێک قاچت ئه‌برنه‌وه‌ وتی (نه‌خێر من که‌سم ناویت زیکری خوا ئه‌که‌م ئێوه‌ش قاچم ببرنه‌وه‌) ئینجا کاتێک دکتۆر مینشاری له‌سه‌ر قاچی دانا بیبرێته‌وه‌ وتی (لااله‌الاالله‌ ، الله‌ اکبر) ئینجا قاچیان بریه‌وه‌ ورۆنیان قرچانده‌وه‌ گه‌رم کرد بۆئه‌وه‌ی داخی بکه‌ن تاوه‌کو خوێن به‌ربون رابوه‌ستێ به‌لام ئه‌م هه‌رزیکری خۆی ئه‌کرد ئینجا کاتیک رۆنه‌کیان به‌سه‌ر داکرد له‌هۆش خۆی چوو نه‌ی توانی ئه‌م رۆژه‌ قورئان خوێندنه‌که‌ی وه‌کو جاران بخوێنێت ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار بوو که‌ قورئان خوێندنه‌که‌ی له‌ده‌ست بچێت ،وه‌کاتێک به‌خۆی هاته‌وه‌ قاچه‌ براوه‌که‌ی به‌ده‌ست گرت وتی (سوێند به‌خوایه‌ی که‌ منی له‌سه‌ر تۆ هه‌لگرتبوو کاتێک له‌شه‌وه‌تاریکه‌کان پێ ئه‌رۆیشتم بۆ مزگه‌وت تائێستا پێ نه‌چومه‌ بۆ گوناه ) . 
به‌راستی خه‌لیفه‌ وه‌لیدی کوری عبدالملک کوری مه‌روان زۆر دڵی ناخۆس بوو به‌وه‌ی که‌به‌سه‌ر میوانه‌که‌ی هات ودڵ گران بوو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ خه‌لیفه‌ وه‌لیدی کوری عبدالملک کوری مه‌روان چه‌ند میوانێکی هاتبوو له‌ (هۆزی عه‌به‌س) دانیشتبوون کابرایه‌کی کوێریان تێدا بوو خه‌لیفه‌ پرسیاری له‌کابرای کوێر کرد باشه‌ بۆچی چاوت کوێر بووه‌ ؟ کابرا وتی (ئه‌ی خه‌لیفه‌ من له‌هۆزه‌که‌ی خۆم ده‌وله‌مه‌ندترین که‌س بووم له‌هۆزه‌که‌ی خۆم له‌ماڵ ومنداڵ مه‌رومالات سه‌روه‌ت وسامان چومه به‌ماڵ ومنداله‌وه‌ بۆ یه‌کێک له‌ دۆله‌کان له‌وێ ژیان ببمه‌سه‌ر شه‌وماینه‌وه‌ له‌وشوێنه‌ کاتی شه‌و یه‌ک باران ده‌ستی پێکرد لافاو هه‌رچی ماڵ ومناڵ وخێزانم ومه‌رومالتم هه‌م بوو هه‌موی رۆیشت له‌گه‌ڵ لافاوه‌که‌دا ته‌نها یه‌ک مندالی شیره‌ خۆره‌ و یه‌ک حوشترم بۆ جێما حوشتره‌که‌ زۆر هاج وهار بوو حه‌بله‌که‌ی ملی پچراند وهه‌لات منیس چوم بۆ دوای حوستره‌که‌ بهێنمه‌وه‌ که‌مێ دوور که‌وتمه‌وه‌ بینیم ده‌نگی گریانی منداله‌که‌ به‌رزبۆه‌ تا ئاورم دایه‌وه‌ بینیم مندالکه‌ له‌ده‌‌م (گورگێکه‌ ) وا ئه‌ی خوارد منیش دوای حوشتره‌که‌ که‌وتم نزیک بومه‌وه‌ یه‌ک له‌قه‌ی دا له‌ چاوانم هه‌ردوو چاوی کوێر کردم ) به‌یه‌ک شه‌و به‌بێ ماڵ ومناڵ وچاوه‌که‌م مامه‌وه‌ ) ئینجا خه‌لیفه‌ وه‌لیدی کوری عبدالملک کوری مه‌روان به‌کاره‌که‌ره‌کی وت هه‌لسه‌ برۆ ئه‌م کابرا کوێره‌ ببه‌ لای عوروه‌ی کوری زوبێر بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت که‌ خه‌لکی تر هه‌یه‌ له‌م زیاتر ناخۆشی به‌سه‌ر هاتوه‌ . وه‌کاتێک عوروه‌ی کوری زوبێر یان برده‌وه‌ بۆ شاری مه‌دینه‌ وچوه‌ ژوره‌وه‌ بۆ ماله‌وه‌یان به‌خێزانه‌که‌ی وت ( نه‌که‌ن دڵتان ته‌نگ بیت وخه‌م مه‌خۆن خوای گه‌وره‌ چوار کوری پێ داوم یه‌کێکیانی برده‌وه‌ وچوار ده‌ست وقاچی پێ دام یه‌کێکیانی برده‌وه‌ بۆخۆی وه‌ الحمد لله‌ زۆری پێ داوم وکه‌می برده‌وه‌ بۆخۆی وه‌ئه‌گه‌ر یه‌ک جار تاقی کردمه‌وه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند جارێک خۆشی له‌گه‌لم کردوه‌ ) وکاتێک گه‌یشته‌وه‌ ماله‌وه‌ بۆشاری مه‌دینه‌ خه‌لک له‌هه‌مو لایه‌ک هاتن سه‌رخۆشیان لێ کرد جوانترین که‌س که‌سه‌ره‌خۆشی لێ کرد (ئیبراهیم کوری ته‌لحه‌) وتی ( موژده‌ت لێ بێت ئه‌ی باوکی عبدالله‌ یه‌کێک له‌مندالکانت ویه‌کێک له‌ قاچه‌کانت پێش تۆ که‌وتن بۆ به‌هه‌شت وه‌هه‌موو دوای یه‌ک ئه‌که‌وێت ان شا الله‌ وه‌خوای گه‌وره‌ تۆی بۆئێمه‌ هێشته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانستی لێ وه‌ربگرین خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ) . و عوروه‌ی کوری زوبێر به‌رده‌وام بوو له‌ بلاو کردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی وه‌به‌رده‌وام به‌مناله‌که‌نی ئه‌وت (کوره‌کانم فێری زانست ببن وهه‌ولی بۆبده‌ن چونکه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند بچوک بن له‌چاه‌ خه‌لک ئه‌وا گه‌وره‌ئه‌بن ئایا چ شتێک ناشرین تر هه‌یه‌ له‌وه‌ که‌ مرۆڤ پیر ببێت ونه‌زان بێت ؟) وه‌ عوروه‌ی کوری زوبێر وای ئه‌زانی که‌ خێر کردن دیاریک بو ئه‌ده‌یت به‌خوای گه‌وره‌ بۆیه‌ ده‌ی فه‌رموو ( کوره‌کانم ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان دیاریتان دا به‌خوای گه‌وره‌ با دیاریکی جوان بێت ،وئه‌ی فه‌رموو کوره‌کانم ئه‌گه‌ر بینیتان پیاوێک کارێکی چاکی کرد ئه‌وا هانی بده‌ن بۆی باله‌چاوخه‌لکانێکی تر کێشی نه‌بیت وه‌ئه‌گه‌ر بینیتان پیاوێک ئیشێکی خراپی کرد پێ بلێن باله‌چاوخه‌لکی تر باش بێت ) وبه‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌کردن به‌نه‌رمی ئه‌ی وت (کوره‌کانم له‌قسه‌ی پیاوچاکان داهاتوه‌ باقسه‌کانت نه‌رم وچاک بێت وده‌م وچاوت گه‌ش بێت وئه‌بیته‌ خۆشه‌ویسترین که‌س ) . وه‌ئه‌گه‌ر کاتیک بیبینایه‌ خه‌لک روچونه‌ له‌ سه‌رف کردنی بێ سود ئه‌وا ئه‌م ئاگاداری ئه‌کردنه‌وه‌ وبه‌و ژیانه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا تێدابوو له‌ نه‌بونی و گرانی ئه‌وه‌تا (محمدکوری کینده‌ره‌ ) ئه‌فه‌رموێت گه‌یشتم به‌ عوروه‌ی کوری زوبێر وتی پێم باوکی عبد الله‌ وتم به‌لێ وتی ( من گه‌یشتم به‌دایکه‌ عایشه‌ وتی کوری خۆم وتم به‌لێ وتی جاری واهه‌بوو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا جاری واهه‌بوو چڵ شه‌و ئاگر له‌ماڵی ئێمه‌دا هه‌ل نه‌ئه‌بو ئه‌لێت منیش دایه‌گیان به‌چی ئه‌ژیان وتی دوو شته‌ ره‌شه‌که‌ مانای ئاو وخورما ) . ئینجا عوروه‌ی کوری زوبێر ژیانێکی پر له خێر وبه‌ره‌که‌ت برده‌سه‌ری جاتاوه‌کو کۆتایی ژیانی هات ئه‌م رۆژه‌ی که‌ تیایدامرد نه‌خۆس که‌وت وه‌به‌رۆژی بوو چه‌ندی پێیان وت رۆژوه‌که‌ت بشکێنه‌ وتی نه‌خێر ئه‌مه‌وێت که‌ بگه‌م به‌خوای گه‌وره‌ به‌زمانی به‌رۆژوه‌ بگه‌مه‌وه‌به‌خوای گه‌وره‌ وئه‌م حه‌زی ئه‌کرد بگاته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ بورۆژو بیت وله‌ئاوی که‌وسه‌ر بخواته‌وه‌ ئینجا گیانی سپارد به‌خوای گه‌وره‌ ره‌حمه‌تی خوای گه وره‌ت لێبیت ئه‌ی عوروه‌ی کوری زوبێر سه‌لامت لێبێت له‌ به‌هشتانێکی نه‌براوه‌ ان شاء الله‌ 

باوکی زوبێر / [email protected] 

19 / شه‌عبان 1430 کۆچی 
10 / 8 / 2009 زاینی 

چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی چواره‌م ان شاء الله ....... 

 265

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus