سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  فه‌زڵی قورئان له‌ سوننه‌تدا
گۆڕینی فۆنت

فه‌زڵی قورئان له‌ سوننه‌تدا
 
موحه‌ممه‌د بیلال 

ئه‌هلی قورئان ئه‌ونه‌ ئه‌هلی خوای په‌روه‌ردگارن 

عن أنس رضي الله عنه قال: قال رسول الله (إن لله تعالى أهلين من الناس. قالوا: يا رسول الله من هم؟ قال: هم أهل القران أهل الله وخاصته. (صحيح الجامع ٢١٦٥). له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ -خوای لێ ڕازی بێ- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌یفه‌رموو: "بۆ خوای گه‌وره‌ دوو ئه‌هل هه‌یه‌ (دوو کۆمه‌ڵه‌ له‌ خه‌ڵکی) له‌ ئاده‌میزاده‌کان." پرسیاریان کرد له‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ کێن؟ فه‌رمووی: "ئه‌وانه‌ ئه‌هلی قورئانن که‌ ئه‌هلی خوان و هه‌ڵبژارده‌ین." 

حديث أبي أمامة الباهلي رضي الله عنه قال سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: اقرؤوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعاً لأصحابه. (صحيح مسلم)ى فه‌رمووده‌ی ئه‌بی ئه‌مامه‌ باهلی -خوای لێ ڕازی بێ- فه‌رمووی گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو -دروود و ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێ- ئه‌یفه‌رموو: "قورئان بخوێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌بێته‌ تکاکارێ بۆ خوێنه‌ره‌که‌ی یان هاوه‌ڵه‌که‌ی." 

قورئانخوێن پله‌ی به‌رزی وه‌رده‌گرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی چه‌ند له‌ قورئانی له‌به‌ره‌ 

عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقال لصاحب القران اقرأ و ارتق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها. (صحيح الجامع ٨١٢٢). له‌ عەبدوڵڵا کوڕی عه‌مر -خوایان لێ ڕازی بێ- فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: "به‌ هاوه‌ڵی قورئان (قورئانخوێن) ئه‌وترێ بخوێنه‌ به‌جوانی و به‌موره‌ته‌لی (ڕێکوپێکی) هه‌روه‌كچۆن له‌ دونیادا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌تخوێند، ماڵه‌که‌ت یان جێگای تۆ له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌و جێگایه‌یه‌ که‌ ئاخیر ئایه‌تی تیا ده‌خوێنیت." 

قورئان فریای خوێنه‌ره‌که‌ی ده‌که‌وێ له‌ کفنکردنه‌وه‌ 

حديث جابر رضي الله عنه كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يجمع بين الرجلين من قتلى أحد في ثوب واحد ثم يقول : أيهم أكثر أخذاً للقرآن ؟ فإذا أشير إلى أحدهما قدمه في اللحد. (صحيح البخاري). فه‌رمووده‌ی جابر -خوای لێ ڕازی بێ- له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم) چوونه‌ سه‌ر دوو جه‌نازه‌ که‌ له‌ناو یه‌ك داپۆشراودا بوون؛ دوایی فه‌رمووی: کام له‌م دووانه‌ قورئانی زیاتر ئه‌خوێند؟ کاتێ ده‌ستیان بۆ یه‌کێکیان ڕاکێشا، فه‌رمووی ئه‌و پێش بخه‌ن بۆ ناو قه‌بره‌که‌. 

خوای گه‌وره‌ فریشته‌ و به‌زه‌ی و ڕه‌حمه‌تی خۆی ئه‌نێرێته‌ خوارێ بۆ سه‌ر قورئان خوێنه‌ران 

حديث أبى هريرة رضي الله عنه عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال ( ما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه فيما بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده ) . (صحيح مسلم) ( يتلون كتاب الله ويتدارسونه ) أي يتعاهدونه خوف النسيان . 
فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ ئه‌بی هوره‌یره‌وه‌ خوای لێ ڕازی بێ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم)فه‌رمووێ : (هه‌ر کۆڕو کۆمه‌ڵێک کۆببنه‌وه‌ له‌ ماڵێک له‌ ماڵه‌کانی خوای گه‌وره‌ (مزگه‌وت) وه‌ کتێبه‌که‌ی خوای گه‌وره‌ی تیا بخوێننه‌وه‌ وه‌ له‌ نێوان خۆیان دا یه‌کتری فێرکه‌ن و لێی تێبگه‌ن، ئه‌وا بێ گومان خوای گه‌وره‌ به‌زه‌ی خۆی و ڕه‌حمه‌تی ئه‌نێرێته‌ سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ وه‌ فریشته‌کانی له‌ نێوانیان کۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌و لێیان ئه‌بیست و گوێیان لێیانه‌ به‌ خوای په‌روه‌ردگاری ڕاده‌گه‌یه‌نن). 
( یتلون کتاب الله ویتدارسونه ) واتا کۆمه‌کی یه‌کتری ئه‌که‌ن له‌ ترسی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بیریان نه‌چێته‌وه‌ . 
خوای گه‌وره‌ پاداشتی خوێنه‌ری قورئان ئه‌داته‌وه‌ به‌ پێی هه‌ر پیتێ له‌ قورئان به‌ زیاتر: 
حديث عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال : قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم) ( من قرأ حرفاً من كتاب الله فله به حسنة ، والحسنة بعشر أمثالها لا أقول (الم) حرف ولكن : ألف حرف ولام حرف ، وميم حرف ) . (صحيح الجامع 6469) 
فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ عبدالله کوڕی مه‌سعوده‌وه‌ خوای لێ ڕازی بێ ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووێ :( هه‌ر که‌سێ یه‌ک پیت له‌ کتێبی خوای گه‌وره‌ بخوێنێته‌وه‌ (قورئانی پیرۆز) ئه‌و پاداشتی خێری هه‌یه‌ ، وه‌ پاداشتێکی به‌ ده‌یه‌ وه‌ ناڵێم (الم) پیتێکه‌ به‌ڵکو : ئه‌لیف پیتێکه‌ و لام پیتێکه‌و ، میم یش پیتێکه‌ ). 
ڕێز گرتن له‌ هه‌ڵگری قورئان (ئه‌و که‌سانه‌ که‌ قورئانیان له‌به‌ره‌) ڕێزگرتنه‌ له‌ پایه‌بڵندی خوای گه‌وره‌: 
عن أبى موسى الأشعري رضي الله عنه قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم) ( إن من إجلال الله إكرام ذي الشيبة المسلم وحامل القرآن غير الغالي فيه والجافي عنه وإكرام ذي السلطان المقسط ) . (حسن) (صحيح الجامع 2199) 
له‌ ئه‌بی موسای ئه‌شعه‌ری خوای لێ ڕازی بێ فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم)فه‌رموو (له‌ پایه‌ بڵند یو به‌رزی و ڕێزگرتنی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ یه‌ که‌ ڕێز بگیرێت له‌ موسڵمانێکی سه‌رسپی به‌ ساڵا چوو وه‌ هه‌ڵگری قورئان به‌ مه‌رجێ که‌ غلوی تێدا نه‌کا و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی ده‌ستوری خوێندنه‌وه‌ی و ناڕه‌وانی تێدا نه‌کات وه‌ ڕێزگرتن له‌ سوڵتانێکی ڕاستگۆ و دادپه‌روه‌ر). 
(إن من إجلال الله) پایه‌ داری و شکۆداری ، ( غیر الغالی فیه )ئه‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌ی خوێنێت بڵێن ئه‌و که‌سه‌ قورئان خوێنه‌ یان له‌ سنوره‌کانی ده‌رنه‌چێ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی به‌ کاری نه‌ هێنێت ( والجافی عنه ) گۆڕانکاری له‌ خوێنه‌وه‌ی نه‌کا و هه‌ڵی زمانه‌وانی ده‌ستوری خوێنه‌ی تیانه‌کات کاریش به‌ فه‌رمانه‌کانی بکا. 
قورئان خوێن عابای ڕێز و ته‌کریمی ئه‌خرێته‌ سه‌ر شان و تاجی ڕێز و ته‌کریمی پێ ده‌به‌خشێنرێ . 
حديث أبى هريرة رضي الله عنه : عن النبي (صلى الله عليه وسلم) قال : ( يجيء صاحب القرآن يوم القيامة ، فيقول : يا رب حله ، فيلبس تاج الكرامة . ثم يقول : يا رب زده فيلبس حلة الكرامة ، ثم يقول : يا رب ارض عنه ، فيقال اقرأ وارق ويزاد بكل آية حسنة ) . (حسن) (صحيح الجامع8030) 
فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ ئه‌بی هوره‌یره‌وه‌ خوای لێ ڕازی بێ : له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ: (له‌ قیامه‌ت قورئان خوێنه‌کان ئه‌هێنن و داوه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌که‌ن که‌ : ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێزداری که‌ : خوای گه‌وره‌ تاجی ڕێزی له‌سه‌ر ده‌نێ : ئینجا ده‌ڵێن : ئه‌ی په‌روه‌ردگار زیاتر ڕێزداری که‌ ئه‌و جا په‌روه‌ردگار عابای ڕێزی له‌ شان داده‌نێ ، دوای ده‌ڵێن : ئه‌ی په‌روه‌ردگار لێی ڕازی به‌ ، ئه‌و جا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ بخوێنه‌ ، به‌ خوێنه‌وه‌ی هه‌ر ئایه‌تێ چاکه‌کانی زیاد ئه‌کا). 
قورئانی پیرۆز خوێنه‌ره‌کانی پایه‌دار ده‌کات له‌ دونیا و قیامه‌ت: 
قال عمر رضي الله عنه : أما إن نبيكم قد قال : ( إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواماً ويضع به آخرين ) . (صحيح مسلم) 
حه‌زره‌تی عمر خوای لێ ڕازی بێ فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان درودی خوای له‌سه‌ر بێ ئه‌ی فه‌رموو: (خوای گه‌وره‌ پله‌و پایه‌ی کومه‌ڵانێک به‌م قورئانه‌ به‌رزده‌کاته‌وه‌ وه‌ کۆمه‌ڵانێکی تری ڕۆئه‌چن و بێ نرخ ئه‌بن). 
( يرفع بهذا الكتاب ) : ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ شه‌و و ڕۆژ ده‌یخوێننه‌وه‌ لێ بێ ئاگا نین و کارو کرده‌وه‌کانیان به‌ پێی فه‌رمانه‌کانی ناو قورئان جێ به‌ جێ ده‌که‌ن لێی لاناده‌ن (ويضع به ) :به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وانه‌ لێ بێ ئاگان و بێ نرخ سه‌یری ئه‌که‌ن و گوێناده‌ن به‌ فه‌رمانه‌کانی و خۆیان له‌ ئاستی دا که‌ڕ و لاڵ ئه‌که‌ن. 
چاک تان ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ قورئان فێر ده‌بێ و فێری خه‌ڵکی ده‌کات. 
حديث عثمان رضي الله عنه : عن النبي قال: ( خيركم من تعلم القرآن وعلمه ) . (صحيح البخاري)فه‌رموده‌یه‌ک له‌ حه‌زره‌تی عوسمان خوای لێ ڕازی بێ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: ( خێردارتان و چاک تان ئه‌وه‌یه‌ که‌ فێری قورئان ئه‌بێت و فێری خه‌ڵکی ئه‌کات) 
وه‌ سێتی پێغه‌مبه‌ر به‌ قورئان 
قال طلحة بن مصرف : سألت عبد الله بن أبي أوفى رضي الله عنهما : هل كان النبي(صلى الله عليه وسلم) أوصى ؟ فقال : لا . فقلت : كيف كتب على الناس الوصية أو أمروا بالوصية ؟ قال : ( أوصى بكتاب الله) . (صحيح البخاري) 
له‌ ته‌ڵحه‌ کوڕی موسرف: ده‌ڵێت پرسیارم کرد له‌ عبدالله کوڕی ئه‌بی ئه‌وفا خوایان لێ ڕازی بێ : ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێ وه‌سێتی کردوه‌ ؟ ئه‌ویش له‌ وه‌ڵام دا فه‌رمووی نه‌خێر. منیش وتم چۆن ؟ له‌سه‌ر خه‌ڵکی وه‌سێتی کردوه‌ به‌ سوننه‌تێ و خۆی نه‌ی کردوه‌ ؟ ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه‌ فه‌رمووی (ئه‌و وه‌سێتی بۆ ئێمه‌ کرده‌وه‌ به‌ ده‌ست گرتن به‌ کتێبی خوا (قورئان)) 
قال الحافظ : قوله ( كيف كتب على الناس الوصية ) أو كيف ( أمروا بالوصية ) أي كيف يؤمر المسلمون بشيء ولا يفعله النبي . 
حافظ : ده‌فه‌رمووێ (چۆن فه‌رمانی داوه‌ به‌ خه‌ڵکی که‌ وه‌سێت بکه‌ن ) یان چۆن ( فه‌رمانی کردوه‌ به‌ وه‌سێت) یان چۆن فه‌رمانی داوه‌ به‌ موسڵمانان و خۆی پێی هه‌ڵنه‌ساوه‌ یان نه‌ی کردووه‌ درودی خوای له‌سه‌ر بێ ؟ 
له‌وه‌ڵام دا ئه‌وه‌ جوابی بوو که‌ وه‌سێتی کردوین به‌ ده‌ست گرتن به‌ به‌رنامه‌که‌ی خوا چونکه‌ هه‌موو شتێکی بۆ ئیمانداران تیا ڕوون کراوه‌ته‌وه‌. 
دوعای خێر و داوای ڕه‌حمه‌تی پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌و که‌سانه‌ که‌ قورئان ده‌خوێنن : 
حديث ابن عباس رضي الله عنهما : أن النبي دخل قبراً ليلاً . فأسرج له سراج فأخذه من قبل القبلة وقال : ( رحمك الله إن كنت لأواهاً تلاء للقرآن ) وكبر عليه أربعاً . (قال الترمذي : حديث حسن) 
فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ کوڕی عباس خوایان لێ ڕازی بێ : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)دابه‌زیه‌ ناو گۆڕێک ئه‌و شه‌وه‌ : که‌مێک جێگای بۆ نه‌رم کرد و وه‌له‌لای قیبله‌یه‌وه‌ و فه‌رمووی : ( خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمه‌ت پێ بکات ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه‌ بووبێتیت که‌ خوێنه‌ری قورئان بوون ) وه‌ چوار جاریش ته‌کبیری له‌سه‌ر کرد (الله اکبر). 
پایه‌ داری قورئان له‌به‌رکه‌ر: (له‌به‌رکردنی) 
حديث أبي موسى الأشعري رضي الله عنه قال : قال رسول الله ( مثل المؤمن الذي يقرأ القرآن كمثل الأترجة ، ريحها طيب وطعمها طيب . ومثل المؤمن الذي لا يقرأ القرآن كمثل التمرة ، لا ريح لها وطعمها حلو . ومثل المنافق الذي يقرأ القرآن مثل الريحانة ، ريحها طيب وطعمها مر ، ومثل المنافق الذي لا يقرأ القرآن كمثل الحنظلة ، ليس لها ريح وطعمها مر ) . (البخاري ومسلم) 
فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ ئه‌بی موسا ئه‌شعه‌ری خوای لێ ڕازی بێ له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ ( نموونه‌ی ئه‌و ئیمانداره‌ی که‌ قورئان ده‌خوێنێت وه‌ نموونه‌ ی (الأترجة‌) جۆرێکی خورمایه‌ که‌ تام خۆش و بۆن خۆشه‌ ، بۆنی خۆشه‌ و خواردنیش خۆشه‌ ، وه‌ نمونه‌ی ئیماندارێ که‌ قورئان نه‌خوێنێ وه‌ک خورما یه‌ک وایه‌ ، که‌ هیچ بۆنی نه‌بێ و خواردنی بێ تام و ناخۆش بێ ، وه‌ نموونه‌ ی مونافقێ (دووڕوو) که‌ قورئان ئه‌خوێنێ وه‌ ڕێحان وایه‌ ، بۆنی خۆشه‌ به‌ڵام خواردنی ناخۆش و بێ له‌زه‌ته‌ ، وه‌ نمونه‌ی مونافقێ که‌ قورئان ناخوێنێته‌وه‌ وه‌ک (الحنظلة‌) (ئه‌مه‌ گیایه‌کی سه‌وزه‌ زاناکان ده‌ڵێن وه‌ک گه‌ڵایی زه‌یتون وایه‌ که‌ تاڵو بێ تامه‌) ، که‌ بۆنی نیه‌ تامی ناخۆشه‌. 

فه‌زڵی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شاره‌زایه‌ له‌ قورئان و ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵی تێدا ده‌کات و نازانێ بیخوێنێته‌وه‌ : 
حديث عائشة عن النبي قال : ( مثل الذي يقرأ القرآن وهو حافظ له مع السفرة الكرام ، ومثل الذي يقرأ وهو يتعاهده ، وهو عليه شديد فله أجران ) . (البخاري ومسلم)فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ دایکی ئیمانداران (عائیشه‌ خاتون)خوای لێ ڕازی بێ خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێ( نمونه‌ی ئه‌وه‌ که‌ قورئان ده‌خوێنێت و له‌به‌ری ده‌کات شاره‌زایه‌ تیادا خوای گه‌وره‌ له‌ فریشته‌ پایه‌ دارو به‌ڕێزه‌کان دا به‌ ڕێان ده‌کات ن وه‌ نمونه‌ی ئه‌وانه‌ که‌ قورئان ده‌خوێنن و وه‌ هه‌ڵه‌ی تێداده‌که‌ن وه‌ زۆر هه‌وڵده‌ده‌ن که‌ فێر بن به‌ڵام له‌لایان گرانه‌ ئه‌وانه‌ دوو پاداشتی خێری گه‌وره‌یان هه‌یه‌). 

( السفره‌ ) کۆمه‌ڵه‌ فریشته‌یه‌کی به‌ڕێزو پله‌ داره‌کانن . 
خوای گه‌وره‌ گوێ له‌ قورئان خوێنی ده‌نگ خۆش ئه‌گرێت: 
حديث أبي هريرة رضي الله عنه أنه كان يقول : قال رسول الله ( ما أذِن الله لشيء ما أذن لنبي يتغنى بالقرآن ) . (البخاري ومسلم) فه‌رمووده‌یه‌ک له‌ ئه‌بی هوره‌یره‌ خوای لێ ڕازی بێ ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ر خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێ فه‌رمووی (خوای گه‌وره‌ گوێ له‌ قورئان خوێنی ده‌نگ خۆش و ڕه‌وان خۆێن ئه‌گرێت و وه‌ وه‌ ڕێگای داومه‌تیێ که‌ به‌ ده‌نگی خۆش و ڕێک و پێکی بخوێنمه‌وه‌). 
واتای ( أذِن ) گوێگرتنه‌، واتای ( یتغنى بالقرآن ) واتا به‌ ده‌نگێکی خۆش یان به‌ شێوه‌یه‌کی باش و ڕێک و پێک. 
حه‌سوودی بردن به‌ که‌سێ که‌ قورئان بخوێنت و یان له‌به‌ری بێت: خێر و پاداشتی هه‌یه‌ 
عن ابن عمر رضى الله عنهما قال : قال رسول الله : ( لا حسد إلا في اثنتين : رجل آتاه الله القرآن فهو يتلوه آناء الليل وآناء النهار ورجل آتاه الله مالاً فهو ينفقه آناء الليل وآناء النهار ). (البخاري ومسلم) 
له‌ کوڕی عمر خوایان لێ ڕازی بێ ئه‌فه‌رمووێ : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی یه‌تی ( حه‌سوودی بردن دروست نیه‌ ته‌نها به‌ دوو که‌س نه‌بێ : به‌ پیاوێک که‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی قورئانی پێ به‌خشیوه‌ که‌ به‌ شه‌و و به‌ ڕۆژ ده‌یخوێنێته‌وه‌ وه‌ به‌ پیاوێکیش که‌ خوای گه‌وره‌ ماڵی پێ به‌ خشی بێت ئه‌ویش له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ به‌ شه‌و و ڕۆژ بیبه‌خشێ). 

له‌به‌رکردنی قورئان زۆر خێر تره‌و پاداشتی گه‌وره‌ته‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی دونیا: 
عن عقبة بن عامر الجهني قال : خرج علينا رسول الله(صلى الله عليه وسلم) ونحن في الصفة فقال : ( أيكم يحب أن يغدو إلى بطحان والعقيق فيأخذ ناقتين كوماوين زهراوين بغير إثم بالله ولاقطع (قطيعة) رحم ؟ ) قالوا : كلنا يا رسول الله ، قال : ( فلئن يغدو أحدكم كل يوم إلى المسجد فيتعلم آيتين من كتاب الله خيرا له من ناقتين وإن ثلاث فثلاث مثل أعدادهن من الإبل ) . 
فه‌زڵی هه‌مه‌ جۆره‌: 
عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم) : ( إذا قرأ ابن آدم السجدة فسجد اعتزل الشيطان يبكي يقول : يا ويله ) وفي رواية (ياويلى) ( أمر ابن آدم بالسجود فسجد فله الجنة وأمرت بالسجود فأبيت فلي النار ) . (صحيح مسلم) له‌ ئه‌بی هوره‌یره‌وه‌ خوای لێ ڕازی بێ ده‌گێرێته‌وه‌ : پێغه‌مبه‌ر خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی :( کاتێ که‌ نه‌وه‌کانی باوکه‌ ئاده‌م قورئان ده‌خوێننه‌وه‌ و سوژده‌ ده‌بن (شه‌یتان کۆستی ئه‌که‌وێت و ده‌ست ئه‌کات به‌ گریان : هاوار ئه‌کات داو بێ دایه‌تی ) له‌ گێرانه‌وه‌یه‌کی تر دا ئه‌ڵێت (ئه‌ی هاوار) (فه‌رماندرا به‌ نه‌وه‌کانی ئاده‌م که‌ سوژده‌ به‌رن سوژده‌یان برد و به‌هه‌شت بوو به‌مه‌نزڵگایان وه‌ فه‌رماندرا به‌ من که‌ سوژده‌ به‌رم سوژده‌ نه‌برد و بێ فه‌رمانم کرد ئاگر و دۆزه‌خ بوو به‌ مه‌نزڵگه‌م. 
الله تعالى يباهى بالمجتمعين على القرآن الملائكة 
عن معاوية رضى الله عنه : أن الرسول (صلى الله عليه وسلم)خرج على حلقة من أصحابه فقال : ( ما يجلسكم ؟ ) فقالوا : جلسنا نذكر الله تعالى ونحمده على ما هدانا الإسلام ، و من علينا به . فقال : ( أتاني جبريل صلى الله عليه وسلم فأخبرني أن الله تعالى يباهي بكم الملائكة ) . (صحيح مسلم) 
له‌ معاویه‌ خوای لێ ڕازی بێ : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رچو بۆ لای کۆمه‌ڵێک له‌ هاوه‌ڵانی فه‌رمووی ( ئه‌وه‌ بۆ دانیشتون و کۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌)؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ فه‌رمویان کۆبووینه‌ته‌وه‌ بۆ یادای خوای په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وه‌ی سوپاس و ستایشی بکه‌ین که‌ ڕێگای نیشانداوین بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ پیرۆزه‌ ، وه‌ ته‌واوی نیعمه‌ته‌کانی له‌سه‌ر ئێمه‌ : ئه‌وجا فه‌رمووی درودی خوای له‌سه‌ر بێ : ( جبره‌ئیل سلامی خوای لی بێ هات بۆلام و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێدام که‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا کۆکردوونه‌ته‌وه‌).

 568

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus