دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د - مه‌به‌ست له ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی ته‌نها به‌ڵگه‌هێنان و پابه‌ندبوونه به ته‌وحیدی خوایه‌تییه‌وه.. شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الخامسة) توحيد الربوبية . إنما يقصد بتوحيد الربوبية الاستدلال والإلزام به على توحيد الألوهية . الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: توحيد الربوبية به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته دانه‌ر -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ڕوانیویه‌تی كه ئه‌م ته‌وحیده له خودی خۆیدا داواكراو نییه، به‌ڵكوو كه له قورئاندا هاتووه ته‌نها مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ی پێ بهێنرێته‌وه و هاوه‌ڵگیرانی پێ پابه‌ند و ئیلزام بكرێت به‌وه‌ی كه هه‌ر خوا شایه‌نی په‌رستن و ده‌ستوورلێوه‌رگرتنه. ئه‌وانه‌ش وای داده‌نێن كه ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی له خودی خۆیدا داواكراو بێت و ئه‌و مه‌به‌ست بێت له به‌ندایه‌تیدا وه‌ك هه‌ندێك له گومڕایان و سۆفییه‌كان و هه‌ندێك له زانایانی كه‌لام وا ده‌ڵێن، ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ن. سۆفییه‌كان لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه كۆتا مه‌به‌ستی یه‌كخواپه‌رستی ئه‌وه‌یه باوه‌ڕت ببێت كه هیچ كه‌سێك له‌م بوونه‌دا كاریگه‌ریی نییه ته‌نها خوا نه‌بێت (سبحانه وتعالی). وه خاوه‌نی (جوهرة التوحيد) كه كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌كن له عه‌قیده‌ی ئه‌شعه‌ریدا دانراون ده‌ڵێت: والفعل في التأثير ليس إلا .. للواحد القهار جل وعلا ومن يقل بالقوة المودعـةِ .. فذاك بـدعي فلا تلتفتِ ومن يقل بالطبع أو بالعلة .. فذاك كفـر عند أهل الملة ته‌وحید ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ باوه‌ڕی ببێت هیچ كاریگه‌رێك (مؤثر) یان هیچ بكه‌رێك (فاعل) له بوونه‌وه‌ردا نییه خوا نه‌بێت (سبحانه وتعالی). ئیتر ئه‌م كه‌سه ئه‌گه‌ر هاواریشی له جگه له خوا كرد، سه‌ربڕینی بۆ جگه له خوا بوو یان هه‌رجۆرێك له جۆره‌كانی به‌ندایه‌تی بۆ جگه له خوا ئه‌نجام دا و ئه‌م هاوارلێكراوه یان ئومێدلێكراوه یان په‌رستراوه‌ش كه جگه له خوا هاواری لێ ده‌كات فریشته‌یه‌ك یان پێغه‌مبه‌رێك یان پیاوچاكێك بوو، هیچ نییه ته‌نها نێوه‌ند و هۆكار و تكاكارێك نه‌بێت و كاریگه‌ر و بكه‌ری حه‌قیقی هه‌ر خوایه. ئه‌مه لای ئه‌وان پێی ناوترێت شیرك و هه‌ركه‌سێكیش وتی موشریكه، ئه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌روگیانی و ده‌ڵێن ئه‌مه موسڵمانانی كافر كردووه و له خه‌واریجه‌كانه و تا كۆتایی ئه‌م قسانه‌ی كه ده‌یڵێن! كرۆك و كۆتا مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ته‌وحید لای ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئه‌وه‌نده له پله‌كانی ته‌وحیددا به‌رز بێته‌وه تا وای لێ دێت –وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن- باوه‌ڕی وا بێت كه هیچ كه‌سێك له‌م جیهانه‌دا كاریگه‌ریی نییه ته‌نها خوا نه‌بێت (لا تأثير فيه لأحد إلا الله). وه هه‌رچییه‌ك كار و كرده‌وه ده‌كرێت له‌م جیهانه‌دا هه‌مووی زاتی خوا خۆی ئه‌نجامیان ئه‌دات. ئێمه‌ش به به‌ڵگه‌ی بڕه‌ری ڕۆشن له په‌ڕاوی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها به‌و به‌ڵگه دڵنیابه‌خشانه‌ش كه هه‌موو موسڵمانێك له ده‌روونی خۆیدا ده‌یبینێته‌وه، ئه‌ویش كه هاوه‌ڵگیرانی سه‌رده‌می نه‌فامی باوه‌ڕیان نه‌بوو كه جگه له خوا كه‌سێكی تر كاریگه‌ریی هه‌یه له‌م دنیایه‌دا؛ باوه‌ڕیان نه‌بوو كه‌سێكی تری جگه له خوا بتوانێت دروست بكات یان ڕ‌ۆزی بدات. ئائه‌مه بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌كان و ئه‌وانه بوون كه خواكانی تریان له خواری خواوه ده‌په‌رست و هه‌ریه‌كه له (لات، عوززا، مه‌نات، هوبه‌ل، وه‌دد، سواع، یه‌غووس، یه‌عووق و نه‌سرا)یان ده‌په‌رست و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانیان بوون. باوه‌ڕیان وا نه‌بوو كه ئه‌مانه توانای ڕۆزیدان و دروستكردن و مراندنیان هه‌بێت، به‌ڵكوو ته‌نها وه‌ك نێوه‌ند و هۆكاری نزیكبوونه‌وه بۆ لای خوا ده‌یانپه‌رستن و هیچی تر: أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ. [الزمر:٤٣]. ئه‌وانه له كاتی به‌پیره‌وه‌هاتنی حه‌جدا ده‌یانگوت:" لبيك لا شريك لك إلا شريكاً هو لك، تملكه وما ملك." ئه‌و بێباوه‌ڕانه هیچ كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵات و كارێكیان بۆ جگه له خوا بڕیار نه‌دابوو. وه هیچكام له كافره‌كانی قوره‌یش باوه‌ڕی نه‌بووه كه لات یان هوبه‌ل ئه‌م شاخ و داخانه‌ی چوارده‌وری مه‌ككه‌ی دروست كردووه یان یه‌كێك له سه‌ران و ده‌مڕاستانی مه‌ككه‌ی وه‌ك قوسه‌ی یان عه‌بدولموته‌لیبی دروست كردووه. كه‌واته پێیان ده‌ڵێین: ئێوه ده‌تانه‌وێت بمانگێڕنه‌وه بۆ هه‌مان چاوگ و سه‌رچاوه‌ی شیركی كۆن، بۆ حه‌قیقه‌ت و كرۆكی شیرك و هاوه‌ڵگیریی كۆن. ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌و هاوه‌ڵگیرانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئیسلام ده‌كه‌ن –بۆ نموونه- باوه‌ڕیان وایه كه هیچ كاریگه‌رێك نییه ته‌نها خوا نه‌بێت (سبحانه وتعالی).