سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  - ته‌وحیدی خوایه‌تی له‌خۆگری ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیشه‌
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 

- ته‌وحیدی خوایه‌تی له‌خۆگری ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیشه‌.


شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الثالثة) توحيد الربوبية 
توحيد الألوهية متضمن لتوحيد الربوبية 
الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي 
من درس: توحيد الربوبية 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
ئه‌و ته‌وحیده‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێ بێت پێی هاتوون ته‌وحیدی خوایه‌تییه (توحيد الألوهية)‌، هه‌رچییه‌ك له‌ قورئاندا یان له‌ بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌راندا له‌ ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی هاتووه‌ و باس كراوه‌، ئه‌وه‌ هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ببێته‌ بناغه‌یه‌كی پته‌و و به‌نده‌ پابه‌ند بكات به‌ ته‌وحیدی خوایه‌تییه‌وه‌، عه‌ره‌به‌كانیش به‌م شێوه‌ بوون –وه‌ك دانه‌ر باسی كردووه‌- له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا دانیان ده‌نا به‌وه‌دا كه‌ خوا ته‌نهایه‌و -له‌دروستكردندا- هاوه‌ڵی نییه‌، ئه‌و خوایه‌یه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هێناوه‌ته‌ بوون، هه‌ر ئه‌وه‌ كاره‌كان ڕێك ده‌خات، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند بانگه‌شه‌و پاساوێكی تر چه‌ند خوایه‌ك -آلهة- تریشیان له‌گه‌ڵیدا داده‌نا، ده‌یانوت: بۆیه‌ ده‌یانپه‌رستین تاكو ئه‌م خوایانه‌ له‌ خوا نزیكمان بكه‌نه‌وه‌، ‌تاكو ئه‌م خوا بچووكانه‌ ببنه‌ نێوه‌ندن له‌ نێوان ئێمه‌ و خوای هه‌ره‌ گه‌وره‌دا!، هه‌روه‌ك له‌ كاتی به‌پیره‌وه‌هاتنیان بۆ حه‌ج ده‌یانگوت: (لبيك لا شريك لك، إلا شريكاً هو لك، تملكه وما ملك) واته‌: [خوایه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ هاتین و هیچ هاوه‌ڵێكت نییه‌، ته‌نها هاوه‌ڵێك نه‌بێت كه‌ ئه‌ویش هی خۆته‌، خۆی و هه‌رچیشی هه‌یه‌ تۆ خاوه‌نیتی و هی تۆیه‌]، به‌م شێوه‌یه‌ شیرك و هاوه‌ڵگیری له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كاندا به‌ هۆی به‌گه‌وره‌گرتنی جگه‌ له‌ خواوه‌ شوێنی خۆی كرده‌وه‌و هاته‌ ناویانه‌وه‌، با مه‌به‌ستیش به‌ندایه‌تی بوبێت بۆ خوا، ماده‌م كاره‌كه‌ شه‌رعی نه‌بێت كاره‌كه‌ی پووچ ده‌بتێه‌وه‌و لێی وه‌رناگیرێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر وه‌ك چۆن خوا به‌ گه‌وره‌و پیرۆز ده‌گریت كه‌سكێی دیكه‌شت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ گه‌وره‌و پیرۆز ڕاگرت، ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوادا هاوه‌ڵت بڕیار داوه‌ و كردوته‌ته‌ هاوشێوه‌و هاوشانی خوا -سبحانه‌وتعالی-، با له‌ ئه‌سڵ و بناغه‌شدا نییه‌ت و مه‌به‌ستت ساغ بێت. 

- خوای گه‌وره‌ گشت درووستكراوه‌كانی خۆی له‌سه‌ر حه‌نیفیه‌ت و ئایینی پاك و بێگه‌ردی ته‌وحید دروست كردووه‌، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی قودسیدا له‌ سه‌حیحی موسلیم له‌ (عیاض بن حمار)وه‌ ده‌فه‌رموێت: {وإني خلقت عبادي حنفاء فاجتالتهم الشياطين} (٣) [من به‌نده‌كانم به‌ حه‌نیفی ( بێگه‌ردو دوور له‌ هاوه‌ڵگیریی) دروست كردووه‌و ئیتر شه‌یتانه‌كان له‌ ته‌وحیده‌وه‌ ده‌ریانهێناون و به‌ره‌و شیرك و هاوه‌ڵگیریی بردویانن] هه‌روه‌ك ئیبن عه‌بباس له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا: كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِين [البقرة:٢١٣] فه‌رموویه‌تی: [فبقوا عَلَى الحنيفية عشرة قرون](٤) [ (له‌ دوای ئاده‌مه‌وه‌ خه‌ڵكی) ده‌ سه‌ده‌ له‌سه‌ر حه‌نیفییه‌ت (ئایینی ته‌وحید) مانه‌وه‌]ته‌قدیری ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌: خه‌ڵكی له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو له‌سه‌ر ئایینی یه‌كخواپه‌رستی بوون پاشان جیاوازییان تێ كه‌وت. 

- وه‌پێش ئه‌وه‌ش مرۆڤه‌كان جیاوازییان تێ بكه‌وێت هیچ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ ڕه‌وانه‌ نه‌كرا، به‌ڵكوو ته‌نها خوایان ده‌په‌رست، هه‌تا گه‌لی نوح ده‌ركه‌وتن و شیرك و هاوه‌ڵگیریی له‌ ناویاندا په‌یدا بوو، له‌ ناو گه‌لی نوح ‌دا چه‌ند كه‌سێكی پیاچاك و خواناس و بۆ خوا گونجاو هه‌بوون، به‌رده‌وام له‌ یادو به‌ندایه‌تی خوادا بوون، ئه‌وانیش كه‌ [وه‌دد، سواع، یه‌غوس، یه‌عوق، نه‌سرا] بوون، كه‌ پیاوچاك و بو خوا سوڵحاو بوون، كاتێك كه‌ مردن؛ شه‌یتان هات و كه‌وته‌ گه‌مه‌كردن به‌ بیروهۆشی گه‌له‌كه‌یان و وتی: ئه‌وانه‌ پیاوچاك و خواناس و بۆ خوا گونجاو بوون و كاتێ زیندوو بوون هه‌میشه‌ خوایان بیری ئێوه‌ دێنایه‌وه‌، ئه‌وه‌ته‌ ئه‌مڕۆ مردوون، جا ئێوه‌ وێنه‌یان بكێشن و په‌یكه‌ریان بۆ دروست بكه‌ن تاكو به‌ هۆی وێنه‌و په‌یكه‌ری ئه‌وانه‌وه‌ یادی به‌ندایه‌تی خواتان بێته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ ئێوه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌وان خواپه‌رستی ده‌كه‌ن و له‌ خوا نزیك ده‌بنه‌وه‌... ئه‌مانش به‌ گوێی شه‌یتانیان كردو كه‌وتنه‌ وێنه‌ بۆ كێشانیان و په‌یكه‌ریان بۆ دروست كردن، هه‌ر كاتێك وێنه‌كانیان ببینیایه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌وانیان بیر ده‌هاته‌وه‌و له‌ تاوان ده‌كشانه‌وه‌، پاشان علیم و زانست نه‌ماو چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی دی هاتن و بیریان چۆوه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ په‌رستراو نین و ته‌نها بۆ یادخستنه‌وه‌ی خوا وێنه‌و په‌یكه‌ریان بۆ كێشراوه‌، باوك و باپیرانیان ده‌بینی ئه‌هاتن بۆ لای ئه‌م په‌یكه‌رانه‌و ڕوو به‌وان له‌ خوا ده‌پاڕانه‌وه‌، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌بیرو هۆش و زه‌ینیاندا چه‌سپاو ڕه‌گی داكوتا، ئیتر به‌ تێپه‌ڕبوونی كات وایان لێ هات له‌ جیاتی خوا-سبحانه‌وتعالی- هاواریان له‌مانه‌ ده‌كردو لێیان ده‌پاڕانه‌وه‌، كاتێكش خوا -سبحانه‌وتعالی- نوح پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن گه‌له‌كه‌ی هه‌موو ئه‌م پیاوچاكانه‌یان ده‌په‌رست و له‌ جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌كردن، ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌ ڕووی دا كه‌ له‌ نێوان ئه‌و و گه‌له‌كه‌یدا ڕووی دا، خوا هه‌موویانی نوقم كردو له‌ ناوی بردن و ته‌فروتونای كردن، كۆمه‌ڵێكی كه‌م نه‌بێت باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنا، سه‌ر له‌نوێ جارێكی تر یه‌كخواپه‌رستی هاته‌وه‌-كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ساس و بنچینه‌یه‌- بۆ سه‌رزه‌وی، هاوه‌ڵگیریی كۆتایی پێ هات و له‌ ناو چوو، بێباوه‌ڕان هه‌روه‌ك نوح سه‌لامی لێ بێت دوعای لێ كردن دوابڕاو بوون كه‌سیان نه‌ما، به‌و جۆره‌ هیچ ماڵ و شوێن و جێگه‌یه‌كیان نه‌ما، ئیتر سه‌رله‌نوێ ته‌وحیدو خواپه‌رستی سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌، به‌ڵام شه‌یتانیش سه‌رله‌نوێ په‌یدا بۆوه‌و هاته‌وه‌، شیرك و بته‌كان سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌، به‌ جۆرێك كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ هه‌ق و ڕاستی نێردرا هه‌مان ناوی ئه‌و پیاچاكانه‌ی گه‌لی نوح كرابوونه‌ بت و به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌ ده‌په‌رستران، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كاتی نوح دا بوون، پاش ئه‌و هه‌موو ماوه‌ درێژه‌ی كه‌ ته‌نها خوا –سبحانه‌وتعالی- خۆی ده‌زانێت چه‌نده‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا –چونكه‌ شه‌یتان هه‌ر یه‌كێكه‌وه‌ یه‌ك مه‌به‌ستی هه‌یه‌- ئه‌و بتانه‌ وه‌ك ئیبن عه‌بباس ڕه‌زای خوای لێ بێت له‌ سه‌حیحی بوخاریدا ته‌فسیری كردووه‌، به‌ خودی ناوه‌كانی خۆیانه‌وه‌ هێنرانه‌وه‌ ناو خه‌ڵكی و جگه‌ له‌ خوا ده‌په‌رستران، هه‌ر تیره‌یه‌كی عه‌ره‌ب بتێك له‌و بتانه‌ كه‌ له‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌دا ناوی پیاوچاكێكی گه‌لی نوح بوو به‌ ناونیشانی خوایه‌ك ده‌په‌رست‌، له‌وه‌و پێش باسمان له‌وه‌ كرد كه: چۆن شیرك و هاوه‌ڵگیری هاتۆته‌ ناو وڵاتی عه‌ره‌به‌وه‌؟ ئه‌و كه‌سه‌ی دوای یه‌كخواپه‌رستی بناغه‌ی شیركی له‌ نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی دانا عه‌مری كوڕی له‌ححی خوزاعی بوو، ئایینی ئیبراهیمی گۆڕی، هۆی هێنانی ئه‌م بتانه‌ش چاولێكه‌ری و لاساییكردنه‌وه‌ی ژیاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی تر بوو‌، ئه‌م پیاوه‌ به‌ گه‌شتێك به‌ره‌و شام به‌ڕێكه‌وت، بینی وا خه‌ڵكی ئه‌وێ په‌یكه‌ریان بۆ بته‌كانیان ڕازاندۆته‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن، ئیتر ئه‌ویش هه‌ندێ له‌و بتانه‌ی ئه‌وێی هێناو له‌ كن ماڵی خوادا (بیت الحرام) داینان، ئه‌و ماڵه‌ی‌ یه‌كه‌م ماڵێك بوو خوا گێڕای به‌ شوێنی یه‌كخواپه‌رستی، ئه‌و هات و بتی تێدا داناو بناغه‌ی شیركی ده‌مه‌زراند، پاشان ئه‌م بتانه‌ په‌رستران و مانه‌وه‌و قوڕه‌یشیه‌كان نه‌وه‌ له‌ پاش نه‌وه‌ ئه‌م بتانه‌یان بۆ ده‌مایه‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ حاڵی مه‌ككه‌ به‌رده‌وام بوو تاكو پێغه‌مبه‌ری نه‌خوێنده‌وار (موحه‌ممه‌د صلی الله علیه وسلم) هات و بانگه‌وازی ئیبراهیمی زیندوو كرده‌وه‌و شیرك و هاوه‌ڵگیری بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ته‌فروتونا كرد. 

- شیرك و هاوه‌ڵگیری وه‌ك له‌ خوایه‌تی (ئولوهییه‌ت)دا هه‌بوو، له‌ په‌روه‌ردگارێتی (ڕبوبییه‌ت)دا ڕووی نه‌دابوو، ئه‌وانه‌ باواڕیان به‌ ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی هه‌بوو، وه‌ هۆی شیرك و هاوه‌ڵگیریشیان بریتی بوو له‌: به‌ گه‌وره‌گرتن و پێرۆزڕاگرتنی جگه‌ له‌ خوا –عزوجل- به‌ تایبه‌ت وێنه‌و په‌یكه‌ر. 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌م باره‌و هه‌روه‌ها نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی وێنه‌، له‌گه‌ڵ ته‌ختكردنی گۆڕه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا هێناوه‌و باسی كردووه‌، چونكه‌ ڕێگه‌خۆشكه‌رو پاساوون بۆ به‌ندایه‌تیی جگه‌ له‌ خوا و كه‌وتنه‌ناو شیركه‌وه‌.

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram