دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی (توحيد الربوبية) موقع الشيخ الدكتور سفر الحوالي شرح العقيدة الطحاوية التوحيد (الحلقة الخامسة) توحيد الربوبية توحيد الربوبية الشيخ الدكتور سفر بن عبدالرحمن الحوالي من درس: التوحيد (الحلقة الثالثة) ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ يقول المُصنِّفُ رَحِمَهُ اللهُ تَعَالَى: [والمشهور عند أهل النظر إثباته بدليل التمانع، وهو: أنه لو كَانَ للعالم صانعان فعند اختلافهما مثل أن يريد أحدهما تحريك جسم والآخر تسكينه، أو يريد أحدهما إحياءه والآخر إماتته- فإما أن يحصل مرادهما أو مراد أحدهما أو لا يحصل مراد واحد منهما، والأول ممتنع، لأنه يستلزم الجمع بين الضدين، والثالث ممتنع، لأنه يلزم خلو الجسم عن الحركة والسكون، وهو ممتنع، ويستلزم أيضاً عجز كل منهما، والعاجز لا يكون إلها، وإذا حصل مراد أحدهما دون الآخر، كَانَ هذا هو الإله القادر، والآخر عاجزاً لا يصلح للإلهية، وتمام الكلام عَلَى هذا الأصل معروف في موضعه، وكثير من أهل النظر يزعمون أن دليل التمانع هو معنى قوله تعالى: لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا [الأنبياء:٢٢] لاعتقادهم أن توحيد الربوبية الذي قرروه هو توحيد الإلهية الذي بينه القرآ‌ن، ودعت إليه الرسل عليهم السلام وليس الأمر كذلك،، بل التوحيد الذي دعت إليه الرسل، ونزلت به الكتب، هو توحيد الإلهية المتضمن توحيد الربوبية، وهو عبادة الله وحده لا شريك له، فإن الْمُشْرِكِينَ من العرب كانوا يقرون بتوحيد الربوبية، وأن خالق السموات والأرض واحد، كما أخبر تَعَالَى عنهم بقوله: وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ [لقمان:٢٥] قُلْ لِمَنِ الْأَرْضُ وَمَنْ فِيهَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلا تَذَكَّرُونَ [المؤمنون:٨٤، ٨٥] ومثل هذا كثير في القرآ‌ن، ولم يكونوا يعتقدون في الأصنام أنها مشاركة لله في خلق العالم، بل كَانَ حالهم فيها كحال أمثالهم من مشركي الأمم من الهند والترك والبربر وغيرهم، تارة يعتقدون أن هذه تماثيل قوم صالحين من الأَنْبِيَاء والصالحين، ويتخذونهم شفعاء، ويتوسلون به‌م إِلَى الله، وهذا كَانَ أصل شرك العرب، قال تَعَالَى حكاية عن قوم نوح: وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً [نوح:٢٣] وقد ثبت في صحيح البُخَارِيّ ، وكتب التفسير، وقصص الأَنْبِيَاء وغيرها، عن ابن عباس رضي الله عنهماـ وغيره من السلف : أن هذه أسماء قوم صالحين في قوم نوح، فلما ماتوا عكفوا عَلَى قبورهم، ثُمَّ صوروا تماثيلهم، ثُمَّ طال عليهم الأمد فعبدوهم، وأن هذه الأصنام بعينها صارت إِلَى قبائل العرب، ذكرها ابن عباس ـرضي الله عنهماـ قبيلة قبيلة]. إهـ واته: [ئه‌وه‌ی كه لای ئه‌هلی نه‌زه‌رو تێروانین به ناوبانگه سه‌لماندنی خوایه به به‌ڵگه‌ی ته‌مانوع، كه: ئه‌گه‌ر دوو دروستكه‌ر بۆ ئه‌م جیهانه ببوایه، ئه‌وه له كاتی جیاوازییاندا وه‌ك به نموونه یه‌كێكیان بیه‌وێت لاشه‌یه‌ك بجوڵێنێت و ئه‌وی دیكه بیه‌وێت نه‌جوڵێت، یان یه‌كێكیان بیه‌وێت زیندووی بكاته‌وه‌و ئه‌وی تر بیه‌وێت بیمرێنێت، یان مه‌بستی هه‌ردووكیان یان یه‌كێكیان یان هیچی كامیان نایه‌ته جێ، جا یه‌كه‌میان كۆكردنه‌وه له نێوان دوو دژدا ده‌خوازێت و نابێت و قه‌ده‌غه‌یه (ممتنع)ه،، وه سێیه‌میش هه‌ر نابێت و قه‌ده‌غه‌یه، چونكه ده‌خوازێت لاشه‌كه هیچ جووڵه‌و ناچووڵه‌یبه‌كی نه‌بێت، كه ئه‌ویش نابێت و هه‌روه‌ها بێتوانایی هه‌ریه‌كه‌یان ده‌خوازێت، وه بێتواناش نابێته خوا، وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی یه‌كێكیشیان بێ ئه‌وه‌ی تریان بێته دی، ئه‌وه‌یان مه‌به‌سته‌كه‌ی هاتۆته دی ده‌بێته خوای باڵاده‌ست و به توانا، ئه‌وی دیكه‌یان بێ‌تاوان ده‌بێت و به كه‌ڵكی خوایه‌تی نایه‌ت، وه قسه‌ی ته‌واویش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له شوێنی خۆیدا زانراوه، وه زۆرێكیش له ئه‌هلی نه‌زه‌ر و تێڕوانین وا ده‌زانن كه به‌ڵگه‌ی ته‌مانوع ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوایه كه ده‌فه‌رموێت: لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا [الأنبياء:٢٢] ئه‌ویش له‌به‌ر بیروباوه‌ڕیان به‌وه‌ی كه ئه‌و ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتییه‌ی ئه‌وان بڕیاریان داوه‌و له‌سه‌رینی، هه‌مان ئه‌و ته‌وحیدی خوایه‌تییه‌یه كه قورئان ڕوونی كردۆته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێ بێت بانگه‌شه‌یان بۆ كردوو، كه كاره‌كه به‌و شێوه نییه، به‌ڵكووو ئه‌و ته‌وحیده‌ی پێغه‌مبه‌ران بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه‌و كتێبێ پێ هاتۆته خوارێ، ته‌وحیدی خوایه‌تییه كه ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیشی له خۆ گرتووه، كه به‌ندایه‌تیكردنی خوایه به تاك و ته‌نهاو بڕیارنه‌دانی هیچ هاوه‌ڵێكه بۆی، له‌ڕاستیدا هاوه‌ڵگیره‌كانی عه‌ره‌ب دانیان ئه‌نا به ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیداو باوه‌ڕیان پێی بوو، كه دروستكه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی یه‌كێكه، وه‌ك خوای متعال هه‌واڵی پێ داوین و ده‌فه‌رموێت: وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ [لقمان:٢٥] قُلْ لِمَنِ الْأَرْضُ وَمَنْ فِيهَا إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلا تَذَكَّرُونَ [المؤمنون:٨٤، ٨٥] هاووێنه‌ی ئه‌مانه‌ش له قورئاندا زۆر به دی ده‌كرێت، ئه‌وانه باوه‌ڕیان وا نه‌بوو كه بته‌كانیان له دروستكردن و به دێهێنانی ئه‌م جیهانه‌دا هاوبه‌شی خوان، به‌ڵكووو حاڵی ئه‌وانیش وه‌ك حاڵی سه‌رجه‌م موشریك و هاوه‌ڵگیرانی نه‌ته‌وه‌كانی هیندستان و تورك و به‌ربه‌رو جگه له‌وانیش بوو، جارێك باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌مانه په‌یكه‌ری كۆمه‌ڵێك پیاوی چاكن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان، وه ئه‌یانكردنه نێوه‌نده له نێوان خۆیان و خوادا، ئه‌یانكردنه هۆكارو وه‌سیله‌و خۆیان پێ له خوا نزیك ده‌كرده‌وه، كه ئه‌مه ئه‌سڵ و بنه‌مای شیرك و هاوه‌ڵگیری عه‌ره‌به‌كان بوو، خوای گه‌وره له گێرانه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به گه‌لی نوح ده‌فه‌رموێت: وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً [نوح:٢٣] وه له سه‌حیحی بوخاری و، كتێبه‌كانی ته‌فسیرو، چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران‌و، شتانی دیكه‌شدا له ئیبن عه‌بباس و جگه له‌ویش له پێشین جێگیر بووه كه فه‌رموویانه: [كه ئه‌مانه ناوی چه‌ند پیاوچاكێكی گه‌لی نوح بوون، جا كاتێك مردن خه‌ڵكه‌كه چونه سه‌ر گۆڕه‌كانیان و مانه‌وه له‌سه‌ریان، پاشان په‌یكه‌رو شێوه‌یان بۆ دروستكردن، پاشان كات تێپه‌ڕی و له دواییدا كه‌وتنه په‌رستنیان، وه خودی ئه‌م بتانه له ناو تیره‌و هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا به ناوه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌په‌رستران] ئیبن عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێت هۆز هۆز باسی كردوون و ناوی بردوون] اهـ شه‌رح و ڕاڤه‌كردن: دانه‌ر باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه بوونی خوا-سبحانه‌وتعالی- و دان پێانان به ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتیدا، كارێكه هه‌موو دروستكراوه‌كان به‌گشتی پێی هه‌ماهه‌نگن و له‌سه‌ری خۆڕسك كراون، وه باسی بێتوانایی ئه‌هلی كه‌لام و خاوه‌ن نه‌زه‌رو ئیجتیهادییه ژیرییه‌كانی كردووه، یان لێكۆڵینه‌وه كه‌لامیه‌كان، كه چۆن هه‌ركاتێك ئه‌وانه هاتبن و به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌سه‌ر بوونی خوا –سبحانه‌وتعالی- هێنابێته‌وه، فه‌یله‌سووفه‌كان هاتوون و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئه‌وانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، به‌م جۆره‌ش قسه‌كان یه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، چونكه ئه‌هلی كه‌لام هاتوون هه‌ر له هه‌مان ڕه‌گه‌زی فه‌یله‌سووفه‌كان ئه‌مانیش بنه‌ماكانی خۆیان داڕشتووه-فه‌یله‌سووفه‌كانیش شاره‌زاترن به بنه‌ماكانی خۆیان- جا ئه‌گه‌ر ئه‌مان به هه‌مان بنه‌مای فه‌یله‌سووفه‌كان به‌ڵگه‌ی خۆیان دانا، ئه‌وه زۆر به ئاسانی فه‌یله‌سووفه‌كان ده‌توانن هه‌ڵیوه‌شێنن و پووچی بكه‌نه‌وه، چونكه خۆیان بنه‌ماكانیان بۆ داناون و ئه‌وان شاره‌زاترن پێی. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێكیان ناچار بوون بڵێن: بوونی خوا و ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی، كارێكه ته‌نها به بیستن و وه‌حی جێگیر بووه‌و وه‌رگیراوه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر وه‌حی ده‌رباره‌ی نه‌هاتایه‌و ئاگاداری نه‌كردینایه ژیرییه‌كان بێ‌توانا ده‌بوون له سه‌لماندنیدا؛ چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ژیریی بیسه‌لمێنێ و دایبێنێ مه‌گه‌ر ژیریی تر دێن و ئه‌و به‌ڵگه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه، ئه‌مه بووه كه گه‌یاندونی به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئاوا بڕیار بده‌ن، وتیان: مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به وه‌حی و هه‌واڵدانه‌وه، ئه‌مه‌ش له زیاده‌ڕه‌وی و نه‌فامییانه‌وه بووه، به‌ڕاستی ئێمه ڕوونمان كردوه كه خوا -سبحانه‌وتعالی- كاتێ ئه‌م قورئانه‌ی ناردۆته خوارێ به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و به‌هێزی تێدادا ناردووه، قورئان تێورو نه‌زه‌ری فه‌لسه‌فی نییه، به‌ڵكوو هاتووه خواره‌وه‌ی خوایه‌كی به‌ده‌سه‌ڵاتی كاردروسته، فه‌رمانێكه گوێبیستی ده‌بی، هه‌واڵێكه لای خوا‌و باوه‌ڕی پێ دێنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند به‌ڵگه‌و بورهانی به‌هێزی له خۆ گرتووه كه له ده‌روازه‌ی خۆیدا هیچ شتێكی تر نییه ئه‌وه‌نده‌ی قورئان به‌هێزو متمانه‌به‌خش بێ، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره به به‌هێزترین به‌ڵگه‌و سه‌لماندن باسی باوه‌ڕهێنان به ڕۆژی دوایی ده‌كات، باسی ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌رانی ده‌كات، به‌ڵكوو له ڕووی هاوه‌ڵگه‌ڕاندا ده‌وه‌ستێت و ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صادِقِينَ [البقرة:١١١]،[النمل:٦٤]. [پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن به‌ڵگه‌كانتان بێنن] به نموونه: مه‌له‌سه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌كانی بیروباوه‌ڕه، قورئانی پیرۆز له سه‌ر ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵگه‌ی به‌هێزو به توانای خستۆته ڕوو كه هه‌ر كه‌سێك هه‌رچه‌نده خاوه‌ن ژیریی و سه‌لیقه‌ی به‌هێز بێت ناچار ده‌بێت ملكه‌چ بێت له ئاستیانداو توانای به‌رهه‌ڵستی نامێنێت، ته‌نها مه‌گه‌ر خۆبه‌زلزان و ملنه‌ده‌ر بێت، چونكه به‌ڕاستی ملنه‌دان و ملهوڕی سیما‌و سروشتی دوژمنانی خوای گه‌وره‌یه كه هه‌میشه خۆبه‌زلزان بوون و ملیان بۆ حه‌ق كه‌چ نه‌كردووه، وه هیچ پێغه‌مبه‌رێكیش نییه خوا ناردبێتی مه‌گه‌ر دوژمنی هه‌بووه. وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوّاً مِنَ الْمُجْرِمِينَ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِياً وَنَصِيراً [الفرقان:٣١] واته: [هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (كه تۆ ئه‌ی موحه‌ممه‌د دژایه‌تی ده‌كرێیت) بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه] هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك بۆ هه‌ر گه‌لێك نێردرابێت، گه‌له‌كه‌ی بوون به دوو كۆمه‌ڵه‌وه: كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م: چینی ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن پایه‌و خۆبه‌زلزان و ملهوڕان، كه له زاراوه‌ی قورئاندا به (الملأ) ناویان هاتووه. كۆمه‌ڵی دووه‌م: ئه‌وانه‌ی كه چه‌وساوه‌ن، ئه‌وانیش كه شوێنكه‌وته‌ن و له حاشیه‌ی خه‌ڵكین، وه سروشتی چینی به‌رزیش –خۆ به‌گه‌وره زانه‌كانی سه‌رزه‌وی- ئه‌وه‌یه كه كێبڕكێ و دوژمنایه‌تی هه‌موو بانگه‌وازێكی نوێ ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له چینه‌كانی خواره‌وه دروست بوبێت و گه‌شه‌ی كردبێ، ئه‌وانه‌ی كه هیچ ماڵ و سامان و پله‌و پایه‌یه‌كیان نییه، له به‌ر ئه‌وه وتیان: لَوْلا نُزِّلَ هَذَا القُرْآن آنُ عَلَى رَجُلٍ مِنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ [الزخرف:٣١] [هه‌روه‌ها بیانوویان گرت و وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه ده‌نه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێكی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌كانی دووشاره‌كه (مه‌ككه و طائف)]چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له خاوه‌ن ماڵ و سامان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان نه‌بوو، ئیتر به‌م جۆره دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستی پێغه‌مبه‌رانیان ده‌كرد. به‌رهه‌ڵستكاری و بڕوبیانوه‌كان كۆنن و هه‌ر له‌سه‌رده‌می نوح پێغه‌مبه‌ره‌وه درێژه‌یان هه‌یه، هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك گه‌له‌كه‌ی به كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌ڵستكاریی كۆن و دێریینه‌وه به‌ره‌نگاری بونه‌وه، ئه‌میش له به‌رامبه‌ردا به كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ی ڕۆشن و به‌هێز به‌ڕویاندا وه‌ستاوه، كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت باوه‌ڕیان پێ نه‌هێنێت و باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان نه‌كات، ئیتر لێره‌وه باوه‌ڕ به‌وه بێنێت كه خوا حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وه‌ته قورئانی پێرۆز بۆمان باس ده‌كات كه چۆن پێغه‌مبه‌ر مووسا سه‌لای لێ بێت هه‌ر خۆی و به ته‌نها به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین سته‌مكارو یاخی بوی ئه‌م دنیایه -كه‌فیرعه‌ون بوو- بۆته‌وه و هاتۆته لای و چی پێ وتووه، له ماڵی خۆیداو له ژێر چاودێری و ڕیعایه‌تی خۆیدا گه‌شه‌ی كرد‌و په‌روره‌ده كرا، نه‌یده‌زانی كه ئه‌مه باوك و دایك و خوشكی هه‌یه و خاوه‌ن كه‌سه، به‌ڵكوو وایده‌زانی دۆزراوه‌یه‌كه‌و له ده‌ریاوه هاتووه‌و دۆزیویانه‌ته‌وه، پاشان دێت و گه‌وره ده‌بێت و یه‌كێك ده‌كوژێت و ڕا ده‌كات له ده‌ستی، ئیتر قه‌ده‌ری خوا وایه هه‌ر ئه‌و كه‌سه دێته‌وه بۆ لای و داوای عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری لێ ده‌كات كه له‌ده‌ستی ڕای كردبووه، ئه‌و به دوایدا ده‌گه‌ڕێ تاكو تۆڵه‌ی لێ بسه‌نێته‌وه، كه‌چی ده‌بینێ كه بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كات و داوای ڕزگار بوونی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات لێی. به بانگه‌وازێكی نامۆ و نوێوه دێته پێشه‌وه، كه فیرعه‌ن توانای ئه‌وه‌ی نابێ ته‌نانه‌ت گوێشی لێ بگرێت و گرنگی پێ بدات، جا ئایا لێره‌دا مووسا بانگه‌وازه‌كه‌ی ته‌نها وه‌ك هه‌واڵ و خه‌به‌رێك دا به گوێجكه‌ی فیرعه‌وندا تاكو بیبیستێت و پاشان وازی لێ بێنێت؟ نه‌خێر، به‌ڵكوو پێی وت: أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُبِينٍ * قَالَ فَأْتِ بِهِ إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَادِقِينَ [الشعرا‌ء:٣٠،٣١] [مووسا وتی: باشه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و شتێكی ئاشكرات پیشان بده‌م * فیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێده‌كرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت!!]، مووسا سه‌لامی خوای لێ بێت ده‌ستی ده‌رهێناو سپی ده‌دره‌وشانه‌وه بۆ ته‌ماشاكه‌ران، گۆچانه‌كه‌ی دانا‌و بووه مارێك و ده‌ڕۆشت، پاشان ئه‌و به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌و مونازه‌ره گه‌وره‌یه ڕوو داده‌ت، كه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌رچۆن فیرعه‌ن له ناو خه‌ڵكیداو به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی ده‌كرد ئاوه‌هاش هه‌ر له ناو خه‌ڵكیدا ڕیسوای بكات و ئابڕووی به‌رێت، ڕاوێژی به دارووده‌سته‌كه‌ی كرد و پێیان وت: أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ [الشعرا‌ء:٣٦] [مۆڵه‌تێك بده به مووسا و براكه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ كاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌كان تا خه‌ڵكی كۆ بكه‌نه‌وه]، كاره‌كه زۆر ئاسانه، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه به ئه‌ندازه‌ی ئێمه فاڵچی و جادووگه‌ری هه‌بێت، ده‌ی با جادووگه‌ره‌كان هه‌موو كۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش كه حیكمه‌تێك بوو لای خواوه، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بمایه ده‌یانوت: جادووگه‌رێك ماوه‌و هه‌موو نه‌هاتوون، بۆیه هه‌موویان هاتن و كه‌سیان به‌جێ نه‌ما، فیرعه‌ون دووربینی ئه‌وه‌ی كردبوو بۆیه كه‌سیانی به‌جێ نه‌هێشت، هه‌موویان به گشتی هاتن تاكو به گومانی خۆیان ته‌حه‌ددای ئه‌م جادووگه‌ره نوێیه بكه‌ن: وَقَالُوا يَا أَيُّهَا السَّاحِرُ [الزخرف:٤٩] مووسا فه‌رمانی پێدان كه ئه‌وان له پێشدا گۆچانه‌كانی خۆیان هه‌ڵبده‌ن، ئیتر كاتێ كه هه‌ڵیاندا مووسا سه‌لامی لێ بێت ترسا‌و پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه خوا له‌وێدا وه‌حی بۆ بكات و ئارامی بكاته‌وه، وه پێشبینی ئه‌وه‌شی نه‌كرد كه خوا ده‌ینێرێته كن ئه‌م له سنوور ده‌رچووه زۆردار‌و ملنه‌ده‌رو خاوه‌ن جه‌به‌روته: و أوحينا الي موسي أن ألق عصاك فإذا هي تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ * فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ [الأعراف:١١٧،١١٨] [ ئێمه‌ش نیگامان كرد بۆ مووسا كه دارعاساكه‌ت فڕێ بده، جا ده‌ستبه‌جێ (هه‌ر كه فڕێی‌دا) ئه‌و فڕوفێڵه‌ی كه ده‌یانكرد هه‌مووی هه‌ڵلووشی * ئه‌وسا ئیتر حه‌ق چه‌سپاو ده‌ركه‌وت و پووچه‌ڵیش بووه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانكرد] ئه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی مووسا سه‌لامی لێ بێت له‌وێدا ڕوویاندا هیچ كام له‌وانه نه له جادووگه‌ران و نه له جه‌ماوه‌ره‌كه‌و نه له‌و كۆمه‌ڵ و خۆبه‌زلزانانه‌ی ئه‌وێ، نه‌یانتوانی ململانێ و مڵۆزمی تێدا بكه‌ن. ئه‌و ماره دێت و هه‌موو ماره‌كانی ئه‌وان لووش ئه‌دات، ئیتر ئه‌و جادووگه‌رانه‌ی فیرعه‌ون به تایبه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و شكاندنی مووسا هێنابوونی، كه واده‌ی پێدابون ئه‌گه‌ر هات و سه‌ركه‌وتن و مووسایان شكاند پاداشتیان ده‌داتێ و له خۆی نزیكیان ده‌خاته‌وه، ئا ئه‌وانه یه‌كه‌م كه‌سێك بوون ئیمانیان به مووسا هێنا: فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ * قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ * رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ [الشعرا‌ء:٤٦-٤٨]. [ئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو كڕنووشیان بۆ خودا برد * وتیانك ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانییه‌كان]. جا چ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌مه ڕوون و ڕۆشنتره كه دوابوو به مووسا سه‌لای لێ بێت، چ ئابڕوچونێك له‌وه سه‌رشۆڕكه‌رترو زه‌لیلتره بۆ دوژمنانی خوا له‌مه‌ی له ناو هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا تووشی فیرعه‌ن هات، جا هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران به‌سه‌راسیمه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك هاتووه تاكو بیسه‌لمێنێت مه‌سه‌له‌كه ته‌نها وه‌حی و گوێبیست بوون نییه به ته‌نها، به‌ڵكوو وه‌حی خۆی به به‌ڵگه‌و بورهانێكی جه‌ده‌لی وا هاتووه، كه هیچ موجاده‌له‌چییه‌ك و مونازیرێك ناتوانێت له ڕوویدا بوه‌ستێت و به به‌ڵگه‌وه به‌ره‌نگاری بێته‌وه مه‌گه‌ر ملهوڕی بكات و خۆی نه‌یه‌وێت شوێنیان بكه‌وێت، وه كه‌مترینی پێغه‌مبه‌رانیش كه سه‌راسیمه‌و موعجیزه‌یان بوبێ شوعه‌یب بووه سه‌لامی لێ بێت، وه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران به به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كی ڕۆشن هاتووه، وه‌ك خوا سبحانه‌وتعالی به -آيه بينة- ناوی ناوه-، خۆ ئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشی نه‌هێنابێ ئه‌وه نه‌بێ كه ته‌حه‌ددای گه‌له‌كه‌ی كردووه كه خوا سبحانه‌وتعالی به‌رگری لێ ده‌كات له شه‌ڕو فرت و فێڵیان ده‌یپارێزێت، ئه‌مه له خۆیدا موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆشن بووه، ئه‌گه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان تێی بڕوانن و بیری لێ بكه‌نه‌وه! ئه‌مانه هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستێتی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌بینین هیچ مونازه‌ره‌چییه‌ك و موجاده‌له‌كه‌رێك نه‌یتوانیوه به ڕووی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بوه‌ستێت و خوڕاگر بێت، جووله‌كه مشتوومڕو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها گاوره‌كانیش له‌گه‌ڵیدا كه‌وتونه موجاده‌له‌و مشت‌ومڕ، به‌ڵام هه‌موویان بێ‌توانا بوون له‌به‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم)، كاتێكیش شاندی نه‌جران هاتن بۆ مه‌دینه و كه‌وتنه گفتوگۆ و مشتوومڕ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا، خوای گه‌وره سه‌ره‌تای سووره‌تی "آل عمران"ی دابه‌زاند و ئه‌ویش به‌و ئایه‌تانه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن و به‌سه‌ریاندا خۆیندیه‌وه، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵگیرانیش زۆر مشتوومڕیان له‌گه‌ڵ كردووه، هیچ كام له‌مانه نه‌یانتوانیوه له‌به‌رده‌م به‌ڵگه‌و موجاده‌له‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) خۆ ڕاگربن، هه‌روه‌ها دوای خۆشی هاوه‌ڵه‌كانی له به‌ر هێزو توانای ئیمان و به‌هێزی به‌ڵگه‌یان، هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه به‌ڕوویاندا بوه‌ستێت و مشتوومڕو و مونازه‌ره‌یان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵكوو هه‌میشه‌و له هه‌موو هه‌ڵوێستێكدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕۆشن له‌به‌رده‌ستی ئه‌واندا بووه‌و نه‌یاره‌كانیان خۆیان بۆ نه‌گیراوه، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌وره به‌رزو بڵندی كردن و كردنیه خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی بڵند: بڵندی له به‌ڵگه‌و بورهاندا، بڵندی له شمشێرو زماندا، جا لێره‌وه ده‌زانین كه بێتوانایی موته‌كه‌لیمه‌كان له سه‌لماندنی به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارێتی خوا بێتوانایی خۆیانه، چونكه په‌یڕه‌وی قورئانیان-كه دڵنابوونه- ڕه‌تكرده‌وه‌و له‌سه‌ری نه‌ڕۆشتن، شوێن په‌یڕه‌وی فه‌یله‌سووفه‌كان و یۆنانییه پێشووه‌كان كه‌وتن، نه‌هاتن له چاووگی قورئانه‌وه به‌ڵگه‌كانیان هه‌ڵێنجن و به‌ره‌و ڕووی ناحه‌زانی ئه‌م دینه ببنه‌وه، ویستیان له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌رچیان بده‌نه‌وه، بۆیه له ئه‌نجامدا بێ‌توانا كه‌وتن. - به‌ڵگه‌ی ته‌مانوعیش: هه‌ندێ له موته‌كه‌لیمه‌كان له باره‌یه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڵگه‌یه‌ك وامان له‌سه‌ر بوونی خوا هێناوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت پووچی بكاته‌وه‌و نه‌یسه‌لمێنێت، ئه‌ویش كه به‌م جۆره‌یه: ئه‌گه‌ر گریمانمان كرد كه بۆ جیهان دوو خوای هاوشێوه هه‌ن، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌یان ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی له‌وی دیكه‌یان هه‌بێت، جا كاتێك یه‌كێكیان دێت ده‌یه‌وێت لاشه‌یه‌ك یان شتێك بجوڵێنێت، ئه‌وی دیكه‌یان ده‌یه‌وێت جێگیری بكات و ڕایگرێت و نه‌جوڵێ، جا یا به یه‌كه‌وه هه‌ردوو ویسته‌كه به‌جێ دێن كه ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێ، چونكه نابێ لاشه‌یه‌ك له ساته‌وه‌ختێكدا بزواو و نه‌بزواویش بێت! وه یان هه‌ردوو هیچ كاك له هه‌ردوو ویست و ئیراده‌كه‌یه ناێنه جێ كه ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها به‌تاڵ و نه‌گونجاوه، چونكه هیچ لاشه‌یه‌ك له یه‌ك كاتدا له جووڵه یان نه‌جوڵان –السكون- به ده‌ر نییه، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ویسته‌كه به یه‌كه‌وه به‌تاڵ بوونه‌وه، ئه‌وه كه‌واته هه‌ردووكیان بێ توانان، كه هه‌رده‌بێت ویست و ئیراده‌ی یه‌كێكیان به‌جێ بێت، و ویستی ئه‌وی تریان جێبه‌جێ نه‌كرێت، جا ئه‌وه‌ی ویسته‌كه‌ی هاته جێ: ئه‌وه خوای تاك و ته‌نهایه، ئه‌وه‌ی تریش خوا نییه، وتیان: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ژیرییه له‌سه‌ر سه‌لماندنی بوونی خوا، ئه‌مه‌ش كۆتای به‌ڵگه‌ی ژیریی ئه‌هلی كه‌لامه له‌سه‌ر بوونی خوا‌و له‌وه به‌هێزتریان نییه، كه به‌ڕاستی نموونه‌ی ئه‌م جۆره به‌ڵگانه بێئاگایی و نه‌فامی و هه‌رزه‌یی موته‌كه‌لیمه‌كان و نه‌فامییان به خوای گه‌وره ده‌خاته ڕوو، وتیان: ئه‌مه ئه‌و به‌ڵگه ژیرییه‌یه كه قورئان پێی هاتووه، كه له‌ڕاستیدا ئه‌وان له زاناكانی یۆنان ئه‌مه‌یان وه‌رگرتووه نه‌ك له قورئان، كه به‌م شێوه‌یه بوونی خوا ده‌سه‌لمێنن كه ئێمه‌ی موسڵمان هیچ پێویستمان پێی نییه‌و بێ نیازنین له جۆره به‌ڵگه‌یه‌كی ئاوه‌ها. هاتن و به بۆچوونی خۆیان ئایه‌تێكیان كرده به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا [الأنبياء:٢٢] [ئه‌گه‌ر له هه‌ردووكیاندا (ئاسمان و زه‌وی) چه‌ند خوایه‌كی تر هه‌بووایه غه‌یری (الله)، ئه‌وه كاول و وێران ده‌بوون و تێك ده‌چوون به‌سه‌ر یه‌كدا] واته: ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ك خوا هه‌بووایه، ئه‌وه ئه‌م خوایه ده‌یویست ئاسمانه‌كان و زه‌وی بخاته جووڵه، وه خواكه‌ی تریش نه‌یده‌ویست بجوڵێن، جا یان هه‌ردوو ویسته‌كه یه‌ك ده‌گرنه‌وه، یان هه‌ردووكیان جیاواز ده‌بن له یه‌كتر، وه یان ته‌نها یه‌ك ویست و ئیراده‌یان به‌جێ دێت و زاڵ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه ئه‌م جیهانی ئه‌مڕۆیه‌و ویست و ئیراده‌ی خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه كه خوایه سبحانه‌وتعالی. - دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه: كه ئه‌و ته‌وحیده‌ی خوا له‌م ئایه‌ته‌دا بڕیاری داوه ته‌وحیدی دروستكردن –توحید الخلق- ته‌وحیدی په‌روه‌ردگارێتی نییه، به‌ڵكوو مه‌به‌ست به ته‌وحید لێره‌دا: ته‌نها ته‌وحیدی خوایه‌تیی-توحیدالألوهية-ه، هه‌ر ئه‌م ته‌وحیده بووه كه بابه‌تی جه‌نگ و هه‌رای نێوان پێغه‌مبه‌ران و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان بووه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایه‌تانه هێناویانه‌و دانیان پێدا ناوه، مه‌به‌ست سه‌لماندنی یه‌ك دروستكه‌ر بۆ ئه‌م بونه‌وه‌ره نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێكی تر جگه له خوا په‌رسترا، ئه‌وه ئاشووب و خراپه‌و فه‌ساد دێته جێ، چونكه په‌رستراو هه‌ر یه‌كێكه كه خوای گه‌وره‌یه. ته‌نها یه‌ك په‌رستراو له ئاسمان هه‌یه كه خوای گه‌وره‌یه -تبارك و تعالی- وه هیچ وێرانبوون و ناڕێكییه‌ك له ئاسماندا نییه به هیچ جۆرێك، له‌وێدا فریشته‌كان هه‌ن كه شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان به‌ندایه‌تی و پاك و بێگه‌ردی خوا ده‌كه‌ن و پچڕان و ماندووبوونیان نییه، كه‌واته هیچ ئاشوب و ناڕێكییه‌ك له ئاسمانه‌كاندا نییه، چونكه په‌رستراو له ئاسمانه‌كان هه‌ر یه‌كێكه: وَهُوَ الَّذِي فِي السَّمَاءِ إِلَهٌ وَفِي الْأَرْضِ إِلَه [الزخرف:٨٤] واته:[ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه له ئاسماندا په‌رستراوه‌و له‌سه‌ر زه‌ویشدا په‌رستراوه]، به ته‌نها په‌رستراوێتی خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كاندا دیار‌و به‌رچاو و ڕۆشنه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {أطت السما‌ء وحق لها أن تئط، ما فيها موضع شبر إلا وفيها ملك ساجد أو راكع أو قائم} (١) بۆیه هه‌رچی ناته‌واوی و ناڕێكی هه‌یه لێیان به دووره، بۆیه كاتێك خوای گه‌وره بڕیاری دا كه جێنشینێك له‌سه‌ر زه‌وی دا‌نێت، فریشته‌كان وتیان: أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ [البقرة:٣٠] له به‌ر ئه‌وه فه‌رمووی: أَمِ اتَّخَذُوا آلِهَةً مِنَ الْأَرْضِ هُمْ يُنْشِرُونَ لَوْ كَانَ فِيهِمَا آلِهَةٌ إِلَّا اللَّهُ لَفَسَدَتَا [الأنبياء:٢١،٢٢] خوای گه‌وره باس ده‌كات كه ئه‌وانه له زه‌ویدا خوایان بۆ خۆیان بڕیار داوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاسماندا فریشته نزیكه‌كان له خوا زیاتر كه‌سی تریان نه‌په‌رستووه، وه هیچ خوایه‌كی دیكه‌یان جگه له‌و بڕیار نه‌داوه، ڕێك و پێكی و كاردانیی ئاسمان ڕوون و ئاشكرایه، هه‌روه‌ها هه‌ر شوێنێكیش له زه‌ویدا ته‌نهاخوای تێدا بپه‌رسترێت و هاوبه‌شی بۆ بڕیار نه‌درێت، چاكی و رێك و پێكی تێدا دیار‌و به‌رچاوه، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی له‌گه‌ڵ خوادا شتانی تر ده‌په‌رسترێن و هاوبه‌ش و بریار بۆ خودا بریار ده‌ده‌ن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی خوایه‌تیدا، ئه‌وه ئه‌و شوێنه پریه‌تی له فه‌سادو خراپه‌كاری و وێرانیی ..