عه‌لمانیه‌ت چۆن دین ده‌گۆڕێ و لاوازی ده‌كات له‌ده‌روونی موسڵماناندا.؟ نووسینی: مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود به‌ڵێ عه‌لمانیه‌ت ڕێگه‌ی زۆره بۆ تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ما به‌هاداره‌كانی دینی ئیسلام له‌مێشك و ده‌روونی موسڵماناندا، له‌وانه: 1- خه‌ڵه‌تاندن و له‌خشته بردنی بڕێ خه‌ڵكی ئیمان كز‌و لاواز به‌ماڵ و سامانی دنیا‌و (مه‌نصه‌ب) و پله‌و پایه، وه‌یان هه‌ندێ ژنی لاواز به‌كرێ ده‌گرن، هه‌تا لێره‌و له‌وێ بره‌وو ڕه‌واج بده‌ن به ئاڵای عه‌لمانیه‌ت، ئه‌ڵبه‌ته به‌ر له‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌یان پێ بسپێرن، به‌هه‌ندێ ناوی زله‌و جل و به‌رگی فشۆڵه (نمایش)یان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا، هه‌تا گوتار‌و قسه‌یان قبووڵ بێت و بایه‌خیان بدرێتێ. 2- هێندێ له‌وانه له‌مه‌ڵبه‌ندی تایبه‌تیدا -له خۆرئاوا- گۆشده‌كه‌ن و پێیانده‌گه‌یه‌نن و ناو‌و نازناوی به‌رزیان پێده‌به‌خشن وه‌ك بڕوانامه‌ی (دكتۆرا) یان مامۆستای زانكۆ، پاشان ده‌یانگێڕنه‌وه بۆ زانكۆكان هه‌تا له‌وێوه ورده ورده ده‌ست پێ بكه‌ن و ژه‌هری خۆیان بڕێژن و كه‌سێكیش نه‌توانێ له‌به‌رده‌میاندا هیچ شتێك بڵێت (چونكه بڕوانامه‌ی دكتۆرای هێناوه‌ته‌وه‌و بیریاره!!) هه‌ر ئه‌مه‌یشه ئه‌مڕۆ له‌زانكۆكاندا پتر په‌رچه‌می عه‌لمانیه‌ت بڵنده‌و بازاڕی گه‌رمه‌و خوێندكارانیش هیچیان پێناگوترێ! 3- وروژاندنی باس و خواسی بڕێ له مه‌سه‌له‌كان و ئاڵۆزكردنیان و سه‌رقاڵكردنی مه‌ردم پێیانه‌وه، بۆ نموونه مه‌سه‌له‌ی ژنان و مافیان ده‌خه‌نه ناو به‌رنامه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گشت بۆنه‌و جێگاكاندا دیفاع و به‌رگری لێده‌كرێ و ده‌بێته كێشه‌و مشت و مڕی ناو خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و، كۆڕ‌و سیمیناری زۆری بۆ ده‌به‌سترێ و، كتێب و نوسراوی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و زۆرێكی زۆرینه ژنانی پێ له‌خشته ده‌به‌ن و، به‌وه ده‌توانن ده‌نگ و ڕه‌نگیان بكڕن و مل به‌یاسا گرنگه ئیسلامیه‌كان نه‌ده‌ن و یاخی ببن. 4- نیشاندانی زانا به‌ڕێزه‌كانی ئیسلام و بانگبه‌رانی ئیسلام -له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا به‌گشتی- به‌چینێكی زۆر دواكه‌وته‌و نه‌زان و له‌كاروانی ڕۆشنبیری به‌جێماوو بێ سیاسه‌ت و كه‌م ئاگا له‌گۆڕانكارییه نوێكانی دنیا‌و كاروانی پێشكه‌وتن و، مادده‌په‌رست و خۆفرۆش و خائین و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئازادی و ڕزگاریدا، ئه‌وجۆره تۆمه‌تانه‌و ده‌یانی تریش، بۆ ئه‌وه‌یه كه لای جه‌ماوه‌رو گه‌ل ئیعتیبار‌و متمانه‌یان نه‌مێنێ و كه‌سێ بۆ قسه‌یان گوێ نه‌گرێ و، له‌ولایشه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه ته‌ختتر ببێ بۆ فێرخوازانی عه‌لمانییه‌ت و ته‌نیا خۆیان بۆ خۆیان كوێخاو ده‌مڕاسی گه‌ل بن! 5- وروژاندنی كێشه‌و ئیختلافاتی ناو زاناكان له‌مه‌سه‌له بابه‌تیه‌كان، به‌جۆرێكی وا مه‌ردم وا لێی تێ بگا كه (دین) هه‌ر هه‌مووی جێگه‌ی كێشه‌و ئیختیلافاته‌و به‌ده‌گمه‌ن شتێك ده‌ستكه‌وێ زاناكان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕابن له‌سه‌ری، مه‌به‌ستیش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه (دین) شتێكی وا یه‌قین نیه هه‌تا زاناكان بتوانن له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون و بێده‌نگبن به‌رامبه‌ری. 6- داهێنانی قوتابخانه‌و زانكۆ‌و چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی تری ڕۆشنبیری گۆشكراوو په‌روه‌رده‌كراو به‌شیری بێگانه‌و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌و نه‌یار به‌كۆمه‌ڵگه ره‌سه‌نه‌كه‌مان، هه‌تا زۆر به‌جیدییانه هه‌ڵسن بۆ بره‌و پێدان به‌عه‌لمانیه‌ت و لاوازكردنی په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه‌و نه‌هێشتنی (التزامات) به‌دینه‌وه‌و جورئه‌ت بخه‌نه به‌ر كچ و كوڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كان كه ئه‌وان پتر هه‌وڵ بده‌ن له‌ژێر ڕكێفی ئیسلام خۆ ئازاد بكه‌ن و، ئه‌خلاق و قییه‌م شتێكه ئیسلام دایهێناوه بۆ زه‌وتكردنی سه‌ربه‌ستیی و ئازادیی له‌بنیادم! ئه‌مه كورته‌یه‌كبوو له‌ماناو مه‌به‌ستی (عه‌لمانییه‌ت) و ئاسه‌واره شه‌ڕوخراپه‌كانی، خرانه به‌ر چاوی ئێوه‌ی به‌ڕێزو دڵسۆز به ئیسلام و نیشتمانی خۆشه‌ویستمان، به‌و هیوایه به‌زیندوویانه وه‌ریان گرین و، پاشانیش دیینی خوا تێكه‌ڵ به عه‌لمانیه‌ت نه‌كه‌ین و، عه‌لمانیه‌ت وه‌ك مانا‌و مه‌به‌سته ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرین و، ئیسلامیش به‌مانا فراوان و ڕاستیه‌كه‌ی خۆی قبووڵ بكه‌ین، به‌ڵێ ڕاسته كه ئیسلام كۆمه‌ڵێ (مه‌بادئ) و بنه‌مای خواپه‌رستی له‌خۆ گرتووه: نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج و زه‌كات... به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سیاسه‌ت و ئابووری و عه‌لاقات و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و ناوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان و، ڕێككه‌وتننامه‌و یاسای جه‌نگ و ئاشتیی و (ته‌عامول) له‌گه‌ڵ هه‌مسایانی خۆیدا، ئه‌وجا هێزو ده‌سه‌ڵات و سوپا‌و له‌شكرو ئیداره‌ی وڵات و حكوومه‌تی و، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هه‌موو ئیمان و باوه‌ڕه به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی و، به‌پێغه‌مبه‌ران و به‌كتێبه‌كان و به‌گشت بڕیاره ئه‌زه‌لییه‌كانی خوا (خێری و شه‌ڕی) و حوكم و بڕیاره‌كانیش -سه‌رجه‌م، گه‌وره‌و بچوك- هه‌ر به به‌رنامه‌و یاساكانی خوای گه‌وره، ده‌بێ ئاوا ئیسلاممان قبووڵ بێت، ئه‌گینه هه‌ر شتێك، هه‌ر فیكره‌و بۆچوونێكی نوێی -به‌ده‌ر له ئیسلام- سه‌ر هه‌ڵبداو ڕاكێشرێته وڵاتی ئیسلامییه‌وه‌و موسڵمانانیش به‌خێرایی شان بده‌نه به‌ری و ببنه سه‌ربازو نۆكه‌ری، بێگومانبن هه‌رگیز دینی ئاوا لای خوا وه‌رناگیردرێ، بۆ نموونه: موسڵمانی عه‌لمانی، موسڵمانی دیموكراسیخواز، نیشتمانی، سۆشیالیستی، به‌عسی، لیبراڵی، ماركسی.. هتد ئه‌مانه ده‌درێنه دواوه‌و هه‌ڵگری فیكره‌كه‌شی به موسڵمان حسێب ناكرێ (من أحدث فی أمرنا هذا مالیس منه فهو رد) ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێت، ئێمه خوا ناوی ناوین موسڵمان: (هو سماكم المسلمین من قبل وفی هذا..) ته‌نها موسڵمان، بێ هیچ (ئیزافه)و (وه‌صف)ێك: موسڵمانی عه‌لمانی، یان ماركسی، یان.. یان.. خوا وه‌ری ناگرێ، دینه‌كه‌شمانی ناو ناوه (ئیسلام): (إن ا‌لدین عند الله الإسلام).. (ورضیت لكم الإسلام دینا..).. (ومن یبتغ غیر الإسلام دینا فلن یقبل منه..)، دیاره دینێكی وا به‌رنامه‌ی چڕوپڕیشی هه‌یه، بۆ گشت بوار‌و لایه‌نه‌كانی ژیان، (23) ساڵ ژیانی پێغه‌مبه‌ر و پاش ئه‌ویش خه‌لیفه‌كانی و به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵات و دام و ده‌زگایه‌وه بوویان: ڕاگه‌یاندن، دارایی، ڕێكخستن، سه‌ربازیی و ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و (فتوحات)و، ڕێككه‌وتن و په‌یمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌و نه‌یاره‌كانی، ئاخۆ ئه‌و شێوه جم و جووڵ و به‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ترسه له خوا مانای جۆشدانی (دین) و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه نیه؟ مانای به‌ڕێكردنی دین و دنیا پێكه‌وه نیه..؟ ده‌سا بۆ ئیتر پاش ئه‌و ته‌جروبه سه‌ركه‌وتووه، پڕووپاگه‌نده‌ی لێكبڕانی دین و ده‌وڵه‌ت بكرێت، داخ ئه‌و داخه‌یه ئه‌مڕۆش ده‌یانه‌وێ به‌فه‌توای هه‌ندێ مامۆستاكان (عه‌لمانیه‌ت) بشه‌رعێنن و (بیقه‌وڵێنن) و بیكه‌نه به‌دیلی ئه‌و ئیسلامه‌ی سه‌دان ساڵ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداری كردووه.