ئامانجەکانی عەلمانییەت ..؟! نووسینی: مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود 1- حوكم وبڕیاره‌كان به (ما أنزل الله) ره‌فز بكرێت و پشته‌سه‌ربخرێن و، شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌ته‌واوی بواره‌كانی ژیانداوه‌لا بنرێت و، له‌باتی (وحی) نیگای خوا بۆ پێغه‌مبه‌رمان (محمد) سڵاو‌و دروودی هه‌تاهه‌تایی له‌سه‌ربێت؛ قانوون ویاساكانی خورهه‌ڵات و خۆرئاوا ره‌وابێت و، بانگه‌وازیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ردام و ده‌زگاكاندا به دواكه‌وتن و (ئیرهاب) بدرێته قه‌ڵه‌م و لای سوڵته‌ی سه‌رده‌م حیسابی تایبه‌تی خۆی بۆده‌كرێت و، ته‌نانه‌ت له ژیانی سه‌ره‌تاییش بێبه‌ش ده‌كرێ و هیچ كارێكی ده‌وڵه‌تیشی پێ ناسپێردرێ ولای گه‌ل و جه‌ماوه‌ریش به پیاوی بێگانه نیشانده‌ده‌رێ، بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان تین و كاریگه‌ری نه‌بێ به‌سه‌ریانه‌وه. 2- مێژووی پڕله سه‌روه‌ری ئیسلام هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌ولای خوێنكاران و خه‌ڵكانی دنیا گه‌مه‌و گاڵته‌ی پێ بكرێت و، سه‌رده‌می ڕوناك و زێڕینی ئیسلام، به‌سه‌رده‌مێكی تاریكی و دواكه‌وتوانه دابنرێت و، له په‌یمانگاو زانكۆكاندا به ئاره‌زووی مامۆستای پۆله‌كه (ته‌قییم)بكرێ و بگوترێته وه…! نابێ هیچ خوێندكارێكی موسڵمانیش فزه بكا، ئه‌گینه -له‌ژێر سایه‌ی دیموكراسییدا!- به‌ئیرهابی داده‌نرێ و، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌مه جۆره‌یشی لێده‌كرێت، بچوكه‌كه‌یان ده‌ركردنه‌و، سبه‌ینێش له هیچ ده‌زگایه‌كی ده‌وڵه‌تییدا جێی نابێته‌وه! 3- په‌روه‌رده‌و تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندن چه‌واشه بكرێ و، ببێته خزمه‌تگوزاری بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی عه‌لمانیه‌ت، ئه‌وسا له‌مه‌شه‌وه: أ-له‌گشت قۆناغه‌كانی خوێندن و قوتابخانه‌كاندا بیرۆكه‌ی عه‌لمانیه‌ت ره‌واجی بدرێتێ و به‌نیشانه‌ی پێشكه‌وتن دابنرێت. ب- كه‌م سه‌یركردنی مادده دینییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی فه‌تره‌ی كاته‌كه بۆیان، یان هه‌ر بخرێته دوای دواوه، ئه‌وكاته كه نه مامۆستا توانای لا ماوه، نه خوێندكاریش وزه‌ی پێماوه بۆ وه‌رگرتنی، یان له‌وانه‌ی ئاییندا ده‌رچێ و ده‌ر نه‌چێ هه‌ر ده‌رچووه..! ج- ڕاگرتنی گشت ده‌قه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانیان، هه‌تا لاوازی بیرۆكه‌ی ئه‌وان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لانه‌برێ. د- تێكدانی گشت ده‌قه شه‌رعییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی ڕاڤه‌كردنیانه‌وه، به‌جۆرێ شیته‌ڵ بكرێن خزمه‌ت به عه‌لمانیه‌ت بكه‌ن، له‌باتی ئامانجه دینییه‌كان! 4- دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستا دینداره‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێن و جێگا ئیدارییه‌كان، یان خانه نشین كردنیان! و-كه‌م ته‌ماشا كردنی خوێندكاره دینداره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌توانن له‌گه‌ڵ مامۆستاكاندا (موناقه‌شه) بكه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان و دووریش نیه سه‌ری ساڵ جه‌زره‌به‌ی خۆی وه‌رگرێ و ژیری بكه‌ن! ز-هه‌ركه‌سێك بیرۆكه‌ی عه‌لمانیه‌تی له‌گیرفاندا نه‌بێ، دژی یه‌كڕیزی نیشتمانی (الوحدة الوطنیة) دابنرێت و، ته‌نها هه‌ر عه‌لمانی هاوڵاتی دڵسۆز‌و ره‌سه‌نه! 5- بڵاوبوونه‌وه‌ی (ئیباحییه‌ت)ی بێ سنوور‌و به‌دڕه‌وشتی و، ڕووخاندنی بینای خێزان –كه یه‌كه‌م تۆمه له‌یاسای كۆمه‌ڵایه‌تیداو دنه‌دنه‌ی هاوڵاتیان و گه‌نجه‌كان بۆ ئیباحییه‌ت - ئه‌وه‌ش له‌ڕێی: أ- ئه‌و یاسایانه‌ی كاره زۆر خراپ و دزێوه‌كان رێ پێده‌ده‌ن و هیچ تۆڵه‌یه‌كیان له‌به‌رامبه‌ره‌وه دانانێن، دیاره ئه‌وكاته- زیناو داوێن ناپوختی و موماره‌سه‌ی كاری جینسی له‌پرۆسه‌ی ئازادیی كه‌سێتی گشت كه‌سێكه‌وه ده‌بێ ئه‌و ئازادیه‌ش بپارێزرێ! ب- ڕاگه‌یاندنه جیاواز‌و جۆراوجۆره‌كان: ڕۆژنامه‌كان و گۆڤار‌و ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌كان كه شه‌وانه و ڕۆژانه ماندو نابن له‌دژایه‌تی (فه‌زیله) و به‌هاكان و مرۆڤایه‌تی و كردنه‌وه‌و ڕازانه‌وه‌ی سه‌دان هاوینه‌هه‌وارو جێگا گه‌شت و گه‌ڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی وروژاندنی (غه‌ریزه)ی جینسی لاوه‌كان و، ئه‌وجار تێڕژاندنی سه‌دان و هه‌زاران كچ و كوڕی لاو‌و مێرمنداڵ و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و سه‌ماو سووڕدان له‌به‌رده‌م یه‌كتردا. ج- دژ وه‌ستانی (حیجاب)و له‌چك و جل و به‌رگی كوردیی -كه له‌گه‌ڵ پۆشاكه ئیسلامییه‌كه‌ماندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌و، سه‌پاندنی خۆ ده‌رخستن و (سفووری) و تێكه‌ڵكردنی كچ و كوڕ له په‌یمانگاو دانشگاكاندا. 6- دژایه‌تیكردنی بانگه‌وازی ئیسلامی له‌ڕێگای: أ- چاودێرییه‌كی توند‌و تیژ له‌سه‌ر بڵاوكراوه ئیسلامیه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ واڵاكردنی ده‌رگای ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و هه‌ر كتێبێكی چه‌واشه‌كه‌رو فریوده‌رو لاده‌ر له‌ڕێبازی ئیسلام و شه‌ریعه‌تی ئیسلام. ب-فراوانكردنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م هۆكانی ڕاگه‌یاندنه عه‌لمانیه‌كان، تا باشتر‌و زیاتر ده‌نگ و ڕه‌نگیان بگات به‌جه‌ماوه‌رو گه‌ل و مه‌به‌سته مادییه‌كانی خۆیانیان بۆ ڕاڤه بكه‌ن و ئیسلامیش به‌دینێكی دواكه‌وته‌و پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان بنوێنرێ. 7- ته‌فرو تووناكردنی بانگبه‌رانی دینی خوا‌و دژایه‌تیكردنیان و تۆمه‌تبار كردنیان به‌جۆره‌ها درۆ‌و ده‌له‌سه‌و قسه‌ی نابه‌جێ و ناپه‌سه‌ند به‌رامبه‌ریان و، تاوانباركردنیان به‌پیاوی بێگانه‌و، دواكه‌وته له‌كاروانی ته‌كنه‌لۆژیاو باسه زانستیه‌كان و، خاوه‌ن عه‌قڵێكی دواكه‌وته‌و گوشراوو، كۆنه په‌رست! 8- گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی دژی عه‌لمانیه‌تن، له‌ڕێ گرتن و كوشتن و نه‌فی و شار به‌ده‌ركردنیان. 9- بێزاریی و حاشا له (جیهاد) و هێرشكردنه سه‌ری و، دانانی به‌كارێكی ڕێگری و ناهه‌ق و ناڕه‌واو هه‌مه جیانه، چونكه جیهاد بۆ سه‌رخستنی دینی خوایه‌و، بۆ سه‌رخستنی فه‌رمان و بڕیاره‌كانی خوایه، دیاره عه‌لمانیه‌ت (دین)یان له‌كاروباری دنیا دابڕیوه‌و هه‌ر ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن كه دین په‌یوه‌ندییه له نێوان خۆی و خواوه‌ندیدا -ئه‌ویش ئه‌گه‌ر حاشا له‌بوونی خوا نه‌كه‌ن-، ده‌سا ئیتر چۆن جیهاد قبووڵ ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌ت ده‌ده‌ن جیهاد بكرێت؟! 10- بانگێشه بۆ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری.. واته: كۆكردنه‌وه‌ی گشت هاوزمانان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی و وه‌لانانی (دین)و گوێ نه‌دان به‌بنه‌ما به‌هاداره‌كانی دین! ئه‌مانه‌و ده ئه‌وه‌نده‌ی تریش عه‌لمانیه‌ت زیانی لێده‌بێته‌وه بۆ ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌ی بنیاده‌م، بۆیه به‌هیچ جۆر ڕه‌وانیه پڕ‌و پاگه‌نده‌ی بۆ بكرێت و له‌وڵاتی موسڵماناندا پشتیوانی لێبكرێت.