فه‌زڵی قورئان له قورئاندا موحه‌ممه‌د بیلال ئه‌م قورئانه شک و گومانی تێدا نیه ڕێگا نیشانده‌ر: ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ:سورة البقرة ایه2] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموویێ : (ئه‌م (په‌یغام)، (په‌رتوک)، (نێراو)ه هیچ شک و گومان و ناڕێکی یه‌کی تێدا نی یه، ڕێگا نیشانده‌ر و ڕه‌وشه‌نکه‌ره‌وه‌یه بۆ (موته‌قی)یه‌کان (پارێزکاران). سوره‌تی (به‌قه‌ره) ئایه‌تی 2 ئه‌م قورئانه له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک دروست کراو نیه : أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَـوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً [سوره النساء : ایه82] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ :(ئایا ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێی وورد نابنه‌وه ؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه دروستکرا (دروستکراوی که‌سێک بووایه) ئه‌وا ناڕێکی و که‌م وکوڕی زۆری تێدا ده‌دۆزرایه‌وه) سوره‌تی نیسا‌ء ئایه‌تی 82 بێ ده‌نگی و ئارامی له کاتی قورئان خوێندن دا یان له کاتی گوێگرتن له‌قورئانی : مه‌به‌ست لێره دا له بێ ده‌نگی و گوێگرتن ئه‌وه‌یه که به‌سه‌رنج و تێگه‌یشتنه‌وه دابنیشت و ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵی خۆت نیشان بده‌ی بۆ فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگار هه‌ر وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆز دا فه‌رمانمان پێ ده‌کات و ئه‌فه‌رمووێ : وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ [سوره الأعراف : ایه204] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( کاتێ که گوێتان له‌قورئانی پیرۆز ده‌بێ گوێی لێ گرن و بێ ده‌نگی و ئارامی بنوێنن و ملکه‌چی خۆتان نیشان بده‌ن هه‌تا خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بکا و به‌زه‌ی بێته‌وه پیاتان). سوره‌تی ئه‌عراف ، ئایه‌تی 204 به‌رزی پایه‌بڵندی قورئان و چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز: وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ [سوره الحجر: ایه87] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ :(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، ئێمه حه‌وت ئایه‌تی گه‌وره مان پێ به‌خشیت (که سوره‌تی فاتحه ) ئه‌کات وه له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز و مه‌زن ) سوره‌تی (حیجر) ئایه‌تی 87 ئه‌م قورئانه موژده ده‌ر و ڕێگا ڕۆشه‌نکه‌ره‌وه‌یه: إِنَّ هَـذَا الْقُرْآنَ يِهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْراً كَبِيراً[سوره اڵاسراء : ایه9] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ :(به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌تبه‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه ، مژده‌یش ده‌دات به و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ده‌که‌ن که پاداشتی زۆر و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه) سوره‌تی ئیسراء ئایه‌تی 9. قورئانی پیرۆز ڕووناک و ڕێگا ڕۆشه‌نکه‌ره‌وه‌ی بۆ ئاده‌میزادان: أَوَ مَن كَانَ مَيْتاً فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُوراً يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ [سوره الأنعام: ایه122] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: (ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که (وه‌ک) مردوو وابوو ، ئێمه زیندوومان کرده‌وه (به نوری ئیمان و قورئان) وه نوور و ڕووناکیه‌کمان پێ به‌خشی که له ژیانی دا له ناو خه‌ڵکی پێی ده‌ڕواو هه‌ڵسووکه‌وتی پێ ده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک ، وه ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک)، (ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له تاریکستاندا گیری خواردبێت و سه‌ری لێ ده‌رنه‌کات، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) ئا به‌و شێوه‌یه (که ده‌بینرێت) کاروکرده‌وه‌ی (ناپه‌سه‌ندی) بێ باوه‌ڕان بۆیان رازێنراوه‌ته‌وه‌و (دڵیان پێی خۆشه). سوره‌تی ئه‌نعام ئایه‌تی 122 ئه‌م قورئانه پیرۆزه له مانگێکی پیرۆز هاتۆته خوارێ که جاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و نا حه‌قه : شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ [سوره البقره: ایه185] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :( مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) که قورئانی تیا هاتۆته خواره‌وه ، ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵکیه و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه ، ده‌بێته ڕێنموویی بۆ جیاکرنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌قه ناحه‌ق ) سوره‌تی به‌قه‌ره ئایه‌تی185 ئه‌م قورئانه جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشته. اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَاباً مُّتَشَابِهاً مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَمَن يُضْلِلْ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ[سوره الزمر: ایه23] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( خوا (جلال) جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه (که ئه‌م قورئانه‌یه)، هه‌ندێ ئایه‌ت و بابه‌تی له‌یه‌ک ده‌چێت ، هه‌ندێک باسیشی (به شێوه‌ی جیاواز) تیا دووباره بۆته‌وه ، به (گیان) و پێستی ئه‌و که‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان (له دڵ و ده‌رووندا) هه‌یه ، له‌وه‌ودوا (گیان) وپێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاک ده‌بێت بۆ یادی خوا و (خواپه‌رستی ) ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموونی خوایه که (هه‌ر که‌س شایسته بێت ) هیدایه‌ت و ڕێنمونی ده‌کات ( بۆ ئه‌و پله و پایه به‌رزانه )، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموونی بکات). سوره‌تی زومه‌ر ئایه‌تی 23 په‌یغام و نێراو و کتێبێکی به نرخ و ناوازه‌یه: إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالذِّكْرِ لَمَّا جَاءهُمْ وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ {41} لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ {42}[سوره فێلت : ایه42.41] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ : ( ئه‌وانه که بڕوایان به و قورئانه‌ی که نێردراوه بۆیان نیه ( له کاتێکدا ) ئه‌و قورئانه کتێبێکی زۆر به نرخ و ناوازه‌یه ى هیچ نا حه‌قی و نادروستی و ناته‌واوییه‌کی تیا به‌ده‌ی ناکرێت له هیچ ڕوویه‌که‌وه (نه له ڕووی ئیمانیی ، نه له ڕووی زانیستیی ، مێژوویی ، جوگرافی .. هتد) ڕه‌وانه‌کراوو نێردراوه‌ی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه و شایانی سوپاس وستایشه) سوره‌تی فوسیله‌ت ئایه‌تی 42.41 ئه‌م قورئانه پڕ له دانایی یه: الر تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ [سوره یونس : ایه1] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: ( ال‌م آ ته‌نها له زانیاری خوای گه‌وره‌یه ( ئه‌م ئایه‌تانه‌ی له‌م سوره‌ته‌دان به‌شێکه له قورئانی پڕ دانایی). سوره‌تی یونس ئایه‌تی 1 ئه‌م قورئانه جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق وناحه‌قه وه ئاگادارکه‌ره‌وه‌یه: تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيراً [سوره الفرقان : ایه1] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( به‌رزو پیرۆز و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی (حه‌ق له ناحه‌ق ، واته قورئانی ) دابه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد ) تا ببێته هوشیار که‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیهان (تا ڕاستیه‌کان ڕوون و ئاشکرا بن). سوره‌تی فرقان ئایه‌تی 1 قورئان فه‌رمووده‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه: طس تِلْكَ آيَاتُ الْقُرْآنِ وَكِتَابٍ مُّبِينٍ[سوره النمل: ایه1] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: (طس ته‌نها واتاکه‌ی خوا ده‌یزانێ آ ئه‌م ( قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌کراوه ) ئایه‌ته‌کانی له کتێبێکی (پیرۆز و به نرخدایه ) وه قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه). سوره‌تی نه‌مله ئایه‌تی 1 ئه‌م قورئانه کتێبێکی موباره‌ک و ڕاستی یه‌کان ده‌سه‌لمێنێت: وَهَـذَا كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ مُّصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَهُمْ عَلَى صَلاَتِهِمْ يُحَافِظُونَ [سوره الڕنعام : ایه92] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( ئه‌م (قورئانه) کتێبێکی پیرۆزه ، دامانبه‌زاندوه ، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل ، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون ) تا شاره دێرینه که‌و هه‌موو ده‌وروبه‌ری دا چڵه کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام ، که دانیشتوانی هه‌موو گوێ زه‌وی ده‌گرێته‌وه ) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت هه‌یه ، بڕوایان به قورئانیش هه‌یه، وه له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆی دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن). سوره‌تی ئه‌نعام ئایه‌تی 92 ئه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه ده‌خوێنێت هه‌رگیز نا ئومێدی و زه‌ره‌ره‌ومه‌ندی توش نایه‌ت: إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرّاً وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ[سوره فاطر: ایه29] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا (قورئان) ده‌ور ده‌که‌نه‌وه و نوێه‌کانیان به چاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، وه له و ڕزق و رۆزی و سامانه جۆراوجۆرانه‌ی که پێمان به خشیون ، ده‌به‌خشن ، به نهێنی و به ئاشکرا ... ( که به خشینی زانستی و یارمه‌تی خه‌ڵکی به جه‌سته‌ش ده‌گرێته‌وه ) به نهێنی ( بۆ ئه‌وه‌ی ریا و ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت ) ، به ئاشکراش ( بۆ هاندانی خه‌ڵی ئه‌وانه به ئومێدی بازرگانییه‌ک ئه‌و کار ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا ئومێد و زه‌ره‌ره‌ومه‌ند نابن).سوره‌تی فاتر ئایه‌تی 29 ده‌ستگرتوان به کتێبی خوا پاداشتیان وونه‌بووه: وَالَّذِينَ يُمَسَّكُونَ بِالْكِتَابِ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ إِنَّا لاَ نُضِيعُ أَجْرَ الْمُصْلِحِينَ [سوره الأعراف : ایه170] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که پابه‌ندی ته‌وراتن ( که هانیان ده‌دا بۆ باوه‌ڕ هێنان به محمد(صلى الله عليه وسلم) ) وه نوێژه‌کانیان به چاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، بێگومان ئێمه پاداشتی چاک ویستان و چاکه‌کاران به‌زایه ناده‌ین). سوره‌تی ئه‌عراف ئایه‌تی 170 زانست و زانیاری و فه‌رمایشتی خوا له نه‌بڕانه‌وه دایه : قُل لَّوْ كَانَ الْبَحْرُ مِدَاداً لِّكَلِمَاتِ رَبِّي لَنَفِدَ الْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَاتُ رَبِّي وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِ مَدَداً [سوره الکهف: ایه109] خوای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ریان ببنه مره‌که‌ب و زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمی پێ بنوسرێت ، ده‌ریا ته‌واو ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی عیلم و زانستی په‌روه‌ردگارم ته‌واو بێ ، ئه‌گه‌ر چه‌ندها ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ریاش بێنن و بیکه‌نه (مه‌ره‌که‌ب، چونکه زانیستی و زانیاری په‌روه‌ردگار کۆتای نیه و بێ سنووره ). سوره‌تی که‌هف ئایه‌تی 109 ئه‌م قورئانه ئاسان کراوه بۆ یادخستنه‌وه به بیر هاتنه‌وه : وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ[سوره القمر: ایه17] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :(بێ گومان ئێمه قورئانمان ئاسانکردووه (بۆ خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و )یاداوه‌ری وه‌رگرتن، ئایا که‌سێ هه‌یه که ده‌رکی حقیقه‌ت و ڕاستی بکات؟ ). سوره‌تی قه‌مه‌ر ئایه‌تی 17 هیچ پێنوس و تیانوسێ ده‌ره‌قه‌تی نووسی نه‌وه زانست و زانیاری خوای گه‌وره نایه‌ن: وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ [سوره لقمان: ایه27] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :(ئه‌گه‌ر هه‌رچی دره‌خته‌کانی سه‌ر زه‌وی هه‌یه ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ب و زانستی و نهێنی دروستکراوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه ، قه‌له‌َمه‌کان کول ده‌بن و ته‌واو ده‌بن مره‌که‌به‌که‌ش ته‌واو ده‌بێت و چۆڕایی دێ به‌ڵام ) ، فه‌رمووده و زانستی و زانیاری خوا هه‌ر ته‌واو نابێت ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه). سوره‌تی لقمان ئایه‌تی 27 ئه‌م قورئانه ڕێگا نیشانده‌ریشه بۆ ئه‌هلی کتێب: لَيْسُواْ سَوَاء مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَآئِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللّهِ آنَاء اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ[سوره ال عمران: ایه113] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :((گاور‌و جوو)* هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین ، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌کی ئیماندار هه‌یه، که ئایه‌ته‌کانی خوا له ناخی شه‌وگاردا ده‌ور ده‌که‌نه‌وه و نوێژ ده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن و (موسڵمانن به هه‌موو واتایه‌ک). سوره‌تی ئالی عمران ئایه‌تی 113 ئه‌م قورئانه به‌ڵگه‌یه ڕوناکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرایه: يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُوراً مُّبِيناً [سوره‌النساء :ایه174] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ :(ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم))و نوورو ڕووناکی یه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئانه). سوره‌تی نیسا‌ء ئایه‌تی 174 ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه: وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ [سوره التوبه : ایه6] خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێك له موشریکان په‌نای بۆ هێنایت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار)، په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌کانی خوا -قورئان- ده‌بێت، ئه‌وجا ڕه‌وانه‌ی بکه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و تیایدا ئه‌مین ده‌بێت (له ماڵ و گیان و ژیانی). چونکه ئه‌وانه که‌سانێکی نه‌زانن (هه‌تا تێده‌گه‌ن). سووره‌تی ته‌وبه ئایه‌تی ٦.