پێناسه‌ى شه‌رعیى وشه‌ى (الفسق) ئیحسان بورهانەددين (الفسق) له زمانه‌وانیدا واته: ده‌رچوون، له ڕووى شه‌رعیشه‌وه ده‌رچوونه له گوێرایه‌ڵیی خواى گه‌وره. مه‌به‌ست له ده‌رچوونی یه‌كجاره‌یی وه‌كوو به كه‌سی بێباوه‌ڕ ده‌وترێت (فاسق). هه‌روه‌ها به ده‌رچوونی به‌شبه‌ش ده‌وترێت، وه‌كوو ئه‌وه‌ى به ئیماندار ده‌وترێت (فاسق) كاتێك تاوانێكی گه‌وره ئه‌نجام بدات. (الفسق) دوو جۆره: جۆرێكیان خاوه‌نه‌كه‌ى له ئیسلام ده‌رده‌كات كه ئه‌وه كوفره، به‌م واتایه‌ش به كه‌سی (كافر) ده‌وترێت (فاسق)، وه‌كوو خواى گه‌وره به ئیبلیسی فه‌رموو: ففسق عن امر ربه. (الكهف: ٥٠). خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: واما الذين فسقوا فمأواهم النار. (السجدة: ٢٠). مه‌به‌ستی بێباوهڕانه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته: وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ. (السجدة: ٢٠). ئه‌نجامده‌رى تاوانی گه‌وره‌ش له موسڵمانان (فاسق) ى پێده‌وترێت. ئه‌و (فسق)هش له ئیسلام ده‌ریناكات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ. (النور: ٤). زانایان له لێكدانه‌وه‌ى وشه‌ى (الفسوق) لێره ده‌فه‌رموون واتاى تاوان ده‌گه‌یه‌نێت. سه‌رچاوه: عقيدة التوحيد/ صالح بن فوزان الفوزان.