نهینی لابردنی ("یا" الندا‌ء بانگكردن) له دوعاكردنی ناو قورئانی پیرۆز ؟!! وه‌رگێرانی: علی فاضل له‌م ئایه‌تانه رابمێنه: (ربِ أرني أنظر إلیك) (ربنا أفرغ علینا صبرا) (ربِ لا تذرني فردا) (ربِ إن ابني من أهلي) ( رب اغفر وارحم وانت خیر الراحمین ) ( رب ابن لي عندك بیتا في الجنة ) ( ربنا لاتزغ قلوبنا بعد إذ هدیتنا ) ( رب إني مسني الضر وأنت أرحم الراحمین ). له‌م شوێنانه‌ی دوعاكردن ووشه‌ی "یا" له پێش ووشه‌ی (رب) نه‌هاتووه. نهێنی زماناوی لێره‌دایه : ووشه‌ی ( یا ) الندا‌و به‌كاردێت بۆ بانككردنی دوور، به‌ڵام خوای كه‌وره زۆر نزیكه له به‌نده‌كانی ، بۆیه پێویست به به‌كارهێنانی "یا" ناكات.: قال تعالی: "ونحن أقرب إلیه من حبل الورید" سوێند به‌خوا ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین. قال تعالی: (واذا سألك عبادي عنی فإنی قریب ) (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه) ئیستا زانیت ئه‌وه‌ی بانكی ده‌كه‌ی و لی ده‌پارێیته‌وه چه‌ند نزیكه لێت؟! قال تعالـی {وَاسجُدْ وَاقتَرب} نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه. بۆیه پێویست ناكات بۆ نزیكبوونه‌وه له خوا سه‌ردانی شوێنێك و قه‌برێك بكه‌ی و ده‌نگت به‌رز بكه‌یته‌وه و هاوار بكه‌ی.. ته‌نها سوجده‌یه‌ك ببه ده‌گه‌یته بن ده‌ستی خوا چیت ده‌وێت داوای لی بكه..