سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قوڕئانیەکان کێن..؟؟! بەشی یەکەم
گۆڕینی فۆنت


قوڕئانیەکان کێن..؟؟!

وەڵامێک بۆ قوڕئانیەکان لە ژێر ڕۆشنایی قوڕئان و عەقڵ. 


 بەشی یەکەم:- (پێناسەی قوڕئانیەکان و وەڵامێک).

سەرەتا پێناسەی قوڕئانیەکان، قوڕئانیەکان کێن؟

🔶قوڕئانیەکان:- بریتین لەو گروپەی کە تەنها و تەنها قوڕئان بە سەرچاوەی ئایینی ئیسلام دادەنێن و باوەریان بە فەرمودەی پێغەمبەری خوا  نیە و  پێیان وایە پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەربێ) بۆی نیە قسەی خۆی لەسەر ئاین بکات یان باسی حەڕامێک بکات و یان شتیک بە حەلال دابنێت لە کاتێکدا لە قوڕئان باس نەکرابێت.

💮بۆچی ناویان لێنرا یان ناویان لەخۆیان نا (قوڕئانیەکان) ؟

♻️وەڵام: سەرەتا وشەی (قورئانیەکان) کە بەکارهات لەلایەن خودی قوڕئانیەکان نەبوو، بەڵکو لەلایەن نەیارەکانیانەوە بوو، چونکە نەیارەکانیان کە ئەو وشەیەیان دژی ئەم گروپە بەکار هێنا بە مانایەکی سەلبی و نەرێنی بەکارهات، چونکە مەبەستیان بە وشەی (قوڕئانیەکان) ئەو کەسانە بوو کە باوەڕیان بە قوڕئان نیە، چونکە باوەڕیان بە فەرموودە نیە، قوڕئانیش فەرمان دەکات بە وەرگرتن و باوەڕهەبون بە فەرمودە، کەوایە ئەوان باوەڕیان بە خودی قوڕئانیش نیە، بۆیە پێیان وترا (قوڕئانیەکان) واتا ئەوانەی باوەڕیان بە قوڕئان نیە، وەک کاتی خۆی ناو لەو کەسانەنرا (قەدەریەکان)کە باوەڕیان بە قەدەر نەبوو، نەک لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە قەدەر هەبێت.
کەواتا وشەی (قوڕئانیەکان) وشەیەکی نەرێنیە لەلایە نەیارەکانیان بەکار هێنرا.
بەڵام ئێستا (قوڕئانیەکان) ئەم وشەیە بە ئەرێنی بۆ خۆیان بەکار دەهێنن، کە بەواتای : بڕوابون بە قوڕئان دێت وەک تاکە سەرچاوەی ئایینی ئیسلام.

💥جا ئەوەی ڕاستی بێت قوڕئانیەکان باوەڕیان بە خودی قوڕئانیش نیە وەک تۆمەتبار کراون تۆمەتەکەش ڕاستە، چونکە جگە لەوەی باوەڕیان بە فەرمودە نیە باوەڕیان بە زۆرێک لە مانا و مەبەستی زۆرێک لە ئایەتەکانیش نیە، بەڵکو بە جۆرێک مانای دەکەن کە نە لەگەڵ ناوەڕۆکی قوڕئان و نە لەگەڵ زمانی قوڕئان کە عەڕەبیە تێک دەکاتەوە.
جا من لێرەدا پەلە ناکەم لە باسکردنی ئەو شتانەی کە لە قوڕئان بونیان هەیەو ئەوان باوەڕیان پێی نیە و مانای نەشیاوی بۆ دەکەن، بەڵام نمونەیەک باس دەکەم بە کورتی:
(ٲحمد صبحي منصور)ی مسڕی کە سەرکردەیەک و بانگخوازێکی هەرە دیاری قوڕئانیەکانە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ (ٲخ ڕشید) کە کابرایەکی مەسیحیە پرسیاری لە (ٲحمد صبحي منصور) کرد دەربارەی مانای (إقامة الصلاة)  کە لە چەندین ئایەت هاتوە (أقيموا الصلاة وآتوا الزكاة)، لە وەڵامدا وتی:
(إقامة الصلاة) یان (أقيموا الصلاة) مانای ئەوە نیە (نوێژ بکەن)! بەڵکوا واتا: دەبێ کەسێکی موسالیم و ئاشتی خواز و باش بیت نەک بەمانای نوێژ کردن بێت!

💮جا لێرەدا دەرکەوت کە باوەڕیان بە خودی قوڕئانیش نیە، چونکە قوڕئان کە باسی نوێژ دەکات دەفەرموێت ( إن الصلاة كانت على المؤمنين كتابا موقوتا) واتا: بە دڵنیایی نوێژ واجب کراوە لەسەر ئیمانداران و کاتیشی بۆ دانراوە و دیاری کراوە.
جا کاک  (ٲحمد صبحي منصور) ئەی ئەوەش قوڕئان نیە ئەگەر ئێوە باوەڕتان پێیەتی؟
هەروەها ئایەتێکیتر دەفەرموێت: (قد أفلح المؤمنون * الذين هم في صلاتهم خاشعون) واتا: بەراستی باوەڕداران ڕزگار بوو و سەرفرازن، ئەوانەی کە لە نوێژەکانیاندا گەردەن کەچ و لەخوا ترسن.
جا (ٲحمد صبحي منصور) خشوع لە ئاشتی خوازیدا واتا چی؟

هەروەها قوڕئان دەفەرموێت: (يأيها الذين آمنوا لا تقربوا الصلاة وأنتم سكارى) واتا: ئەی ئەو کەسانەی باوەرتان هێناوە نزیکی نوێژ مەکەونەوە و نوێژ مەکەن بەسەر خۆشی.
جا (ٲحمد صبحي منصور) ئەگەر وشەی ( الصلاة) بە واتای چاکەکاری و ئاشتی خوازی بێت ئەو ئایەتە واتای چیە؟
هەروەها قوڕئان دەفەرموێت: (وإذا ضربتم في الأرض فليس عليكم جناح أن تقصروا من الصلاة) واتا: هەر کاتێک سەفەرتان کرد ئەوە هیچ گوناهتان لەسەر نیە کە هەندێ لە نوێژەکان کورت بکەنەوە.
جا کاکی قوڕئانی (ٲحمد صبحي منصور) ئەو ئایەتە واتا چی؟ واتا ئاشتی خوازی و چاکەکاری کورت بکەنەوە؟؟؟؟!!!
هەروەها قوڕئان دەفەرموێت: (فإذا قضيتم الصلاة فانتشروا في الأرض) واتا: واتا ئەگەر لە نوێژی جومعە بونەوە بە زەویدا بڵاو ببنەوە و بڕۆن بۆ سەر کاری دونیاییتان و بژیو بۆ خۆتان پەیدا بکەن.
بەسسە چیتر تاقەتم نیە قوڕئان لێوان لێو و پڕە لەو ئایەتانەی قوڕئانیەکان بە درۆ دەخاتەوە.
باشە قەیناکە وتمان باوەڕتان بە فەرمودە نیە بەڵام با باوەڕتان بە قوڕئان هەبێت وەک خۆتان بانگەشەی بۆ دەکەن!
بەلام نا نابێت چونکە ئەگەر بڵێن ئایەتی (أقيموا الصلاة) واتا نوێژە ئەو کات چۆنیەتی نوێژیان دەست ناکەوێت لە قوڕئان و بە مەجبوری دەبێ لە فەرمودەی پێغەمبەری خوا وەریبگرن، ئەوەش ناکەن چونکە هەموو مەزهەب و بیرۆکەکەیان هەڵدەوەشێتەوە.
💢لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەوان باوەریان بە قوڕئانیش نیە، چونکە خۆ دزینەوە لەو هەموو ئایەتە ناکرێت.

پشتیوان بە خوا لە پۆستەکانیتر بە قوڵتر و بە بەڵگەی پشت شکێن یەکە بە یەکەی بۆچونەکانیان ده‌كه‌ین به‌ سه‌راب و تراویلكه‌ی‌ گه‌رمای هاوین.

 1929

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram