دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف شه‌فاعه‌تی گه‌وره ئه‌بو هوره‌یره(خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت:جارێكیان گۆشتیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)هێناو ئه‌ویش كه‌حه‌زی له(قۆل) ده‌كرد ئه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد ئه‌ویش به ددانی پیرۆزی گۆشته‌كه‌ی لێ ده‌كرده‌وه له‌كاته‌دا فه‌رمووی له‌ڕۆژی قیامه‌تدا من ده‌بمه پێشه‌نگی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ده‌زانن به‌چی وام لێ دێت له‌و ڕۆژه‌دا چی مرۆڤ هه‌یه هه‌ر هه‌موویان له‌شوێنێكی ته‌ختانیدا كۆده‌كرێنه‌وه چاوو گوێچكه‌یان بێ هێز ده‌بن خۆر نزیك ده‌بێته‌وه لێ یان و خه‌م وخه‌فه‌تێكی یه‌كجار زۆر به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت له‌ناو خۆیاندا ده‌ست ده‌كه‌ن به بۆڵه بۆڵ به‌یه‌كتر ده‌ڵێن با چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌مان بدۆزینه‌وه به‌دوای كه‌سێكدا بگه‌ڕێین بۆمان بپاڕێته‌وه و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكات بابچینه لای (ئاده‌م )كه‌ده‌چنه لای پێی ده‌ڵێن تۆ باوكی هه‌موومانیت و خوا به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆی دروستی كردی و ڕووحی به‌به‌ردا كردی و فه‌رمانی به‌فریشته‌كان دا كڕنوشیان بۆ بردیت لای خوا شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه خۆ تۆ خۆت ده‌زانیت كه‌له چ بارێكداین (ئاده‌م) له‌وه‌لاَم دا ده‌فه‌رمووێت: خوای مه‌زن ئیمڕۆ به جۆرێك غه‌زه‌بی گرتووه كه‌قه‌ت وا نه‌بووه و قه‌ت وانابێت كاتی خۆی خواردنی دره‌خته‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردبووم به‌لاَم من به‌قسه‌م نه‌كرد ئێستاش من خه‌می خۆمه بچن بۆ لای یه‌كێكی تر ئه‌وانیش ده‌چنه لای (نووح) و پێی ده‌ڵێن تۆ یه‌كه‌م نێرراوی خوای بۆ سه‌ر زه‌وی فریامان كه‌وه و له‌م باره ڕزگارمان بكه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی (ئاده‌م) ده‌ڵێت خوا غه‌زه‌بی گرتووه من كاتی خۆی دوعام له نه‌ته‌وه‌كه‌م كرد من خه‌می خۆمه بچن بۆ لای (ئیبراهیم) كه‌ده‌چن بۆ لای عه‌رزی ده‌كه‌ن تۆ پێغه‌مبه‌رو خۆشه‌ویستی خوای فریامان بكه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه باسی غه‌زه‌بی خوا ده‌كات و ده‌ڵێت من خه‌می خۆمه. بڕۆن بۆ لای(مووسا) كه‌ده‌چن بۆ تۆ لای عه‌رزی ده‌كه‌ن پێغه‌مبه‌رو (كه‌لیمی)خوای فریامان بكه‌وه ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌خوا ئیمڕۆخوای گه‌وره خراپ غه‌زه‌بی گرتووه من كاتی خۆیی پیاوێكم كوشتووه كه‌نه ده‌بوو بیكوژم ئێستاش خه‌می خۆمه. بڕۆن بۆ لای (عیسا) كه‌ده‌چنه لای عه‌رزی ده‌كه‌ن تۆ به‌مناڵی له‌بێشكه‌دا قسه‌ت كردووه له‌ڕووحی خوا دروست بوویت. فریامان بكه‌وه و ڕزگارمان بكه ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وانی پێش خۆی باس له‌غه‌زه‌بی خوا ده‌كات له‌و ڕۆژه‌دا به‌لاَم باسی هیچی خۆی ناكات و ده‌ڵێت بچن بۆ لای (محمد) ئیتر دێن بۆ لای من وده‌ڵێن تۆ دوا پێغه‌مبه‌ری و خوا له هه‌موو گوناهه‌كانی به‌روو دوات خۆش بووه فریامان بكه‌وه منیش به‌ده‌میانه‌وه ده‌چم و له‌به‌رده‌م عه‌رشی خوادا كڕنووش ده‌به‌م زۆر ده‌پاڕێمه‌وه پاشان له‌خواییه‌وه پێم ده‌ڵێن ئه‌ی(محمد) سه‌رت هه‌ڵبڕه چی داوا بكه‌یت ده‌ت درێتێ شه‌فاعه‌تت قبووڵه منیش ده‌ڵێم: خوایه! جارێ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆم ! نه‌ته‌وه‌كه‌م! ئه‌ویش ده‌فه‌رمووێ: ئه‌ی (محمد) له ده‌رگای ڕاستی به‌هه‌شته‌وه كێت ئه‌وێت له ئه‌ممه‌ته‌كه‌ت بیان نێره بۆ به‌هه‌شت ئه‌مه بێجگه له‌وانه‌ی كه له ده‌رگاكانی تره‌وه ده‌چنه به‌هه‌شت قه‌سه‌م به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، پانی ده‌رگای به‌هه‌شت به‌قه‌ده‌ر ماوه‌ی نێوان (مه‌ككه)و(هاجر)یان نێوان (مه‌ككه)و (بوسرا)یه)) (ئه‌م دوو شوێنه له مه‌ككه‌وه دوورن) (حدیث صحیح متفق علیه)