به‌رنامه‌ی ده‌نگی قورئان ده‌نگی ئیسلام بسم الله والصلاة والسلام على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. سوپاس بۆ خوای گه‌وره که یارمه‌تی داین وه‌شانێکی نوێی به‌رنامه‌ی ده‌نگی قورئان به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین و بیخەینە بەردەست موسڵمانانی خۆشەویست. ئه‌م وه‌شانه کە وەشانی چوارەمە پەرەپێدان و کۆمه‌ڵێك كرداری نوێی لەخۆ گرتووە، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ناکرێت بەدڵنیایییەوە بڵێین كە دووره له که‌موکووڕی و بێکێشەیە. بۆ ئەم وەشانە هەوڵی زۆر دراوە کە تا دەکرێت بێهەڵە و بەکەڵکتر بێتەوە لاتان و بە یارمەتیی خودا و بەپێی توانا بەردەوام دەبین لەم هەوڵانە تاوەکوو لە وه‌شانه‌کانی داهاتوودا گشت ئەو کەموکووڕییانەش چارە‌سه‌ر بکه‌ین كە لەم وەشانەدا دەبینرێنەوە و بە وەشانی بێکێشەتر و پڕکردارترەوە بێینەوە خزمەتتان. بۆیە داواکار و هیواداریشین ئێوه‌ش درێغی نەکەن و له هه‌ر کێشه‌یه‌کی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئاگادارمان بکه‌نه‌وه. هەندێك لە نوێکارییەکانی وەشانی ٤.١ بریتین لە: ١. زیادکردنی هەردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی لەتەنیشت زمانی كوردی بۆ ڕووكاری به‌رنامه‌که. ٢. دانانی قورئانی پیرۆز بە شێوەی موسحه‌فی مەدینه که بریتییه له ٦٠٤ لاپه‌ڕه. ٣. ده‌ستکاریکردنی ده‌نگی قورئانخوێنه‌کان؛ له‌م وه‌شانه‌دا دەکرێت ده‌نگی قورئانخوێنه‌کان بە هەردوو شێوازی ده‌رهێڵ (ئۆفلاین) واتا به‌بێ هه‌بوونی هێڵی ئینتەرنێت و بەسه‌رهێڵ (ئۆنلاین)یش دانرێت. ٤. باشترکردنی به‌شی گه‌ڕان و ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کان له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به‌پێی گەورەییی ئه‌نجامی گه‌ڕانەکە. ده‌کرێت به‌دوای وشه (لە ٢ پیت بەسەرەوە) و دەستەواژەدا بگه‌ڕێیت له‌ناو قورئانی پیرۆز و ته‌فسیریشدا هەریەك بەجیا. ٥. هه‌ڵگرتنی ئایه‌ت له لیستی دڵخوازه‌کاندا؛ ده‌کرێت له‌م به‌شه ئایه‌ت بە ویستی خۆت هه‌ڵگریت و دوایی له لیستی "ئایەتە هەڵگیراوەكان"دا بچیتەوە خزمەتی. هەروەها هەر لەم بەشەدا "هێمای خەتم"یش زیاد کراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارهێنەری قورئانخوێن بە نیازی خەتم بدات کە دواجار تا کوێی خوێندۆتەوە و بەبیری بێنێتەوە؛ واتە وەکوو ئەوەی پارچەکەزێك بخەیتە نێو ئەو لاپەڕەیەی کە تا ئەوێت خوێندۆتەوە. ٦. به‌کارهێنانی دوگمه‌کانی ته‌خته‌کلیل بۆ گۆڕینی ئایه‌ت، لاپه‌ڕه‌ی قورئان، ڕوونووسکردن (کۆپیکردن)ی ئایه‌ت هەروەها ئایه‌ت و ته‌فسیر پێکه‌وه، هه‌ڵگرتنی ئایه‌ت له لیستی "ئایەتە هەڵگیراوەكان" و دەستکاریکردنی قه‌باره‌ی دەقی قورئان (گەورە و بچووککردنەوەی). ٧. له‌هه‌مووی گرنكتر؛ زیادكردنی ته‌فسیری گوڵشه‌نه، هه‌رچه‌نده هێشتا ته‌واوی ته‌فسیره‌كه‌مان نه‌خستۆته ناویه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ نوێكارییه‌كان به پشتیوانی خوا په‌یامی ته‌واوبوونی ته‌فسیره‌كه‌شتان به‌ده‌ست ده‌گات. بۆ چۆنێتیی بەکارهێنان و زانیاریی زیاتر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆ فێرکارییە بکه: فه‌رموون له‌م لینکەی خوراه‌وه ئه‌م به‌رنامه‌یه دابگرن : http://ahmadkaka.org/images/raman.exe بەرنامەی ده‌نگی قورئان تا ئيَستا داگیراوه:٧٢٤٩٩ تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی مامؤستا مةلا ئةحمةد كاكة مةحموود بکه بۆ دابه‌زاندنی دوایین وه‌شانی ئه‌م به‌رنامه‌یه http://ahmadkaka.org/Raman داواکارین له خوای گه‌وره ئه‌م به‌رهه‌مەمان لێوه‌رگرێت ته‌نها لهبه‌ر خاتری خۆی و تۆی هێژاش بێبه‌شمان نە‌که‌یت له دوعای خێر.