سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایه‌تی‌ (104) ی‌ النسا‌ء و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك
گۆڕینی فۆنت


ئایه‌تی‌ (104) ی‌ النسا‌ء و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك

 ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

[ وقد نزل علیكم فی الكتاب أ‌ن إذا سمعتم ایات الله یكفر بها و یستهزأ بها فلا تقعدوا معهم حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره إنكم إذا مثلهم ]

ئه‌م ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌، كۆتا ئایینه‌، وه‌ كاكڵه‌و پوخته‌ی‌ هه‌موو ئایینه‌ ئاسمانییه‌كانه‌، وه‌ خاوه‌نی‌ ده‌ستورو یاسای‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌تی‌، وه‌ ده‌بێ‌ په‌یڕه‌وكارو شوێنكه‌وتوانیشی‌ خۆیان یه‌كلا بن بۆی‌، وه‌ هه‌میشه‌ شیعارو دروشمی‌ ئه‌و هه‌ڵگرن و هیچی‌ دیكه‌ی‌ تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن، ده‌بێ‌(نادیی‌)و جێی‌ خڕبوونه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان جودا بێ‌، ده‌بێ‌ ئیقتیصادو ئابووری‌ جیاواز بێ‌، ده‌بێ‌ تابتوانێ‌ سازش له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی‌ ئاییندا نه‌كا، ده‌بێ‌ (كیان)و بوونی‌ خۆی‌ بپارێزێ‌، ناسنامه‌ی‌ خۆی‌ له‌ كیس نه‌دا، شیاوی‌ باسه‌ ناسنامه‌ی‌ بڕوادارانیش ته‌نها مه‌فهوم و مانای‌ ( لا إله إله الله)ی‌ له‌ خۆ گرتووه‌، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی‌ هه‌ر له‌بن (ان الحكم الا الله‌)دا ده‌بینرێته‌وه‌، له‌و كۆڕو جێ‌ دانیشتنانه‌ی‌ كه‌ دژ به‌ئایینه‌كه‌ی‌ ئه‌ون نا بینرێته‌وه‌، له‌و جێگایه‌دا كه‌ بێ‌ حورمه‌تیی‌ و ڕیسوایی‌ و سوكایه‌تی‌ به‌ موسوڵمانان و ئایه‌ته‌كانی‌ خوا ده‌كرێ‌، به‌جێی‌ دێڵێ و نزیكی‌ ئه‌و جێگایه‌ نابێته‌وه‌ كه‌ڕێز له‌ بنه‌ما ئیسلامییه‌كانی‌ تێدا نه‌گیرێ‌، ئه‌م ئایه‌تی‌:[ وقد نزل علیكم فی الكتاب أن اذا سمعتم ایات الله یكفر بها ویستهزأ بها فلا تقعدوا معهم حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره انكم اذا مثلهم ]، كت و مت ئه‌و ڕاستیانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ‌ .

جا بۆ شیته‌ڵ كردنه‌وه‌و ته‌فسیره‌كه‌ی‌ ده‌بێ‌ سه‌ر له‌ ته‌فسیره‌ متمانه‌ پێكراوه‌كان بده‌ین بۆ نموونه‌:

 1- پێشه‌وا ته‌به‌ری‌: ئیبن جه‌ریر – ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێ‌ – ده‌ڵێت:( وقد نزل علیكم إن جالستم من یكفر بایات الله، ویستهزأ بها، وأنتم تسمعون آ‌یات الله یكفر بها ویستهزأ بها كما عصوه باستهزائهم بآ‌یات الله فقد آ‌تیتم من معصیه‌ الله نحو الذی أتوه منها، فانتم اذا مثلهم فی ركوبهم معصیه‌ الله)، واته‌: خوا فه‌رمانی‌ بۆ ناردوون كه‌ كاتێ‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه‌ نكوڵی‌، وه‌ یان گاڵته‌ به‌ئایه‌ت و نیشانه‌كانی‌ ئه‌و ده‌كه‌ن، ده‌بێ‌ ده‌ست به‌جێ‌ هه‌ڵسن و له‌وان دوور كه‌ونه‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر له‌ لایان هه‌ڵنه‌سان و به‌جێتان نه‌هێشتن، ئه‌وه‌ ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وان حلێوتان بۆ ده‌كرێ‌، چونكه‌ ده‌بوو لێیان قبوڵ نه‌كرابا ئه‌و جۆره‌ بێژانه‌ له‌زاریانه‌وه‌ ده‌رچێ‌، جا له‌ حاڵێكا ئێوه‌ به‌رهه‌ڵستتان نه‌كردن و ڕه‌دتان نه‌دانه‌وه‌، جا ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌وان ده‌بن له ‌ڕۆژی‌ به‌رێ‌ و ئێستادا، وه‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێ‌:( فی هذه الآیة‌ الدلالة‌ الواضحة‌ علی‌ النهی عن مجالسة‌ أهل الباطل من كل نوع، من المبتدعهة والفسقة‌، عند خوضهم فی باطلهم ..) وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ئایه‌تی‌ (الانعام:68):[ واذا رأیت الذین یخوضون عن آیاتنا فأعرض عنهم حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره ] ته‌به‌ری‌ ده‌ڵێ‌: ( كان المشركون اذا جالسوا المؤمنین وقعوا فی النبی (e) والقران فسبوه واستهزأوا به، فامر الله ان لا یقعدوا معهم حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره ..) واته‌ : كاتێ‌ هاوبه‌شدانه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ بڕواداره‌كاندا دانیشتبان، كه‌ڵبه‌یان ده‌گیرانده‌ پێغه‌مبه‌رو eقورئان، وه‌ جنێوو سوكایه‌تیان پێ‌ ده‌وتن، جا خوا فه‌رمانیدا، تا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی‌ ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ ئه‌بن، ئێوه‌ له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشن، خۆ ئه‌گه‌ر وازیان لێ‌ نه‌هێنان، ئه‌وجار ته‌حرێكی‌ دیكه‌یه‌ .

 2- ئیمامی‌ ئیبن كه‌سیر – ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێت – ده‌ڵێ :[ وقد نزل علیكم فی الكتاب .. إنكم إذا مثلهم ] أی: إذا إرتكبتم النهي بعد وصوله إلیكم، ورضیتم بالجلوس معهم فی المكان الذی یكفر فیه بأیات الله وینتقص بها وأقررتموهم علی‌ ذلك، فقد شاركتموهم فی الذی هم فیه .. كما جا‌ء فی الحدیث الذی جا‌ء فی المسند: (من كان یؤمن بالله والیوم الآخر فلا یجلس علی‌ مائدهة یدار علیها الخمر) واته‌: پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕێتان لێ‌ گیرا بۆ دانیشتن له‌و جۆره‌ كۆڕه‌دا، ئه‌گه‌ر هێشتا هه‌ر گوێتان بۆ گرتن و له‌ لایان هه‌ڵنه‌سان و ددانتان به‌ قسه‌كانیاندا نا، ئه‌وه‌ بێگومان هاوبه‌شیتان كردوون له‌ به‌درۆ خستنه‌وه‌و گاڵته‌كردن به‌ نیشانه‌كانی‌ ئێمه‌، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌: هه‌ركه‌سێ بڕوای‌ به‌ خواو به‌ ڕۆژی‌ به‌رێ‌ ببێ‌، نابێ له‌سه‌ر مائیده‌و مێزی‌ عه‌ره‌ق  خواردنه‌وه‌دا دابنیشێت .

 3- شێخ عبد الرحمن السعدی خاوه‌نی‌ ( تیسیر الكریم الرحمن ) ده‌ڵێ‌: ( ...أن إذا سمعتم ایات الله یكفر بها و یستهزأ بها ..) أی یستهان بها، وذلك أن الواجب علی‌ كل مكلف فی ایات الله، الایمان بها وتعظیمها واجلالها.. و كذلك المبتدعون علی‌ إختلاف أنواعهم، فإن إحتجاجهم علی‌ باطلهم یتضمن الاستهانة‌ بآ‌یات الله، بل وكذلك یدخل فیه حضور مجالس المعاصی والفسوق) .

 مه‌به‌ست به‌ ( یستهزأ بها) سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌ ئایه‌ت و نیشانه‌كانی‌ خوا، ئیتر به‌ زمان، یان به‌ نوسین، وه‌ یان به‌ ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن، به‌ تایبه‌ت ئه‌مڕۆ جنێو دان  به‌ ئیسلام و موسڵمانان حه‌لاَڵ كراوه‌، هه‌ر جاره‌ی‌ به‌ تۆمه‌ت باركردنیان به‌و شته‌وه‌ كه‌ به‌دڵی‌ ئه‌وان نیه‌و مامۆستاكانیان پێی‌ قایل نین !!.

4- له‌ كتێبی‌ (مجموعه‌ التوحید)دا  هاتووه‌: ( إن معنی‌ الایة‌ علی‌ ظاهرها، وهو أن الرجل إذا سمع أیات الله یكفر بها ویستهزأ بها فجلس عند الكافرین المستهزئین من غیر إكراه ولا إنكار ولا قیام عنه حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره، فهو كافر مثله، وإن لم یفعل فعلهم، لأ‌ن ذلك یتضمن الرضی بالكفر والرضی بالكفر كفر. وبهذه الآیة‌ إستدل العلما‌ء علی‌ أن الراضی بالذنب كفاعله، فإن إدعی‌ إنه یكره ذلك بقلبه لم یقبل منه، لأ‌ن الحكم علی‌ الظاهر، وهو قد اظهر الكفر فیكون كافرا ) ، واته‌: ئه‌م ئایه‌ته‌  مانا ئاشكراو ڕواڵه‌تیه‌كه‌ی‌ لێ‌ ده‌گیررێ‌، بێ‌ ده‌سكاریی‌ و ته‌ئویل، كه‌ له‌ هه‌ر جێگایه‌كدا سوكایه‌تی‌ و بێحورمه‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئایه‌ته‌كانی‌ خوا كرا، هه‌ر كه‌سێ‌ له‌وێ‌ بێ‌ ده‌بێ‌ ڕوو به‌ڕووی‌ بوه‌ستێ‌, ئیتر هه‌رچه‌نده‌ی‌ پێ‌ ده‌كرێ‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌ ئاره‌زوو ده‌سه‌لاَتی‌ خۆی‌ بێ‌ ده‌نگ بوو هه‌ر هیچ نه‌بێ‌ هه‌ڵنه‌ساو به‌جێی‌ نه‌هێشت و ڕووی‌ لێ‌ وه‌ر نه‌چه‌رخان، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان كافرو بێ‌ ئایین ده‌بێ‌، چونكه‌ زانایان ده‌ڵێن: ئه‌و بێده‌نگییه‌ ئه‌وه‌ مانای‌ رازی‌ بوونه‌ به‌ كوفر، ده‌ی‌ رازی بوون به‌ كوفر، كوفره‌، وه‌ ده‌ڵێن: ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ڕازی‌ بوون به‌گوناه و تاوان وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ وایه‌ كه‌ گوناهه‌كه‌ی‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ به‌دڵیشی‌ پێی‌ ناخۆش بێ، چونكه‌ داوه‌ری‌ به‌پێی‌ ڕواڵه‌ته‌.

به‌ عومه‌ری‌ كوڕی‌ عبدالعزیزیان ڕاگه‌یاند –ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێ‌- كه‌ هۆزێ‌ شه‌راب و عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه‌، ئه‌ویش فه‌رمانی‌ دا به‌شه‌لاق و جه‌ڵده‌ له‌هه‌موویان بدرێ‌، پێیان وت: به‌ ڕۆژوویشیان تێدایه‌, فه‌رمووی‌: له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ بكه‌ن، ئه‌ی‌ ئایه‌تی‌ :[ وقد نزل علیكم..] یان نه‌بیستووه‌؟ واته‌: چونكه‌ له‌گه‌ڵیان دانیشتووه‌، ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان وایه‌.

 5- ئیبن ته‌یمیه‌ - ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێ‌- ده‌ڵێ‌: ( تغییر المنكر یكون تارة بالقلب، وتارة‌ باللسان، وتارهة بالید، فأما القلب فیجب بكل حال، اذ لا ضرر فی فعله، ومن لم یفعله فلیس هو بمؤمن، و قیل لإبن مسعود: من میت الاحیا‌ء؟ فقال: الذی لایعرف معروفا ولا ینكر منكرا ) الفتاوی‌ 28/127

كه‌وابوو ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئیدعای‌ باوه‌ڕ ده‌كه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ‌ له‌ دڵدا زۆر بێزار بن له‌و قسه‌و قسه‌ڵۆكانه‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر دڵیشی‌ دانه‌چڵه‌كاو وه‌ك هه‌ر هیچ نه‌بوبێ‌، ئه‌وه‌ بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ موسڵمان نیه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ خۆیشی‌ به‌ موسڵمان بزانێ‌ .

 6– ئیمامی‌ قورتوبی‌ - ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێ‌ – ده‌ڵێ‌ : [ إنكم إذا مثلهم] أی‌: (من لم یجتنبهم فقد رضی فعلهم، و الرضی بالكفر كفر، فكل من جلس فی مجلس معصیهة ولم ینكر علیهم یكون فی الوزر سوا‌ء، فإن لم یقدر علی‌ النكیر فینبغی أن یقوم حتی‌ لا یكون من أهل هذه الآیة‌ ) واته‌: هه‌ركه‌سێ‌ لێیان دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌، بێگومان به‌و ئیشه‌ی‌ ئه‌وان ڕازی‌ بووه‌، له‌ كاتێكدا ڕازی‌ بوون به‌ كوفر ده‌بێته‌ كوفر، جا كه‌وابوو هه‌ركه‌سێك له‌ كۆڕی‌ ناشه‌رعیدا دانیشت و نكوڵیی‌ و بێزاری‌ لێ‌ ده‌رنه‌بڕێت، ئه‌وه‌ له‌ گوناهو تاواندا یه‌كسان ده‌بن، ئه‌گه‌ر نه‌یشیتوانی‌ بێزاری‌ ڕابگه‌یه‌نێ‌ ده‌بێ‌ هه‌ڵسێ‌ و به‌جێیان بهێڵێ‌ .

كاتێكیش خه‌ڵكی‌ (یه‌مامه‌) له‌ئایین وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌، (خالیدی‌ كوڕی‌ وه‌لید) سوپایه‌كی‌ ناردو وتی‌: هه‌ركه‌سێكتان به‌رده‌ست كه‌وت بیگرن، ده‌ره‌نجام (23) كه‌سیان لێ‌ گرتن، له‌نێوانیاندا (مه‌جانم) ناوێك هه‌بوو، ناردی‌ هێنایان و وتی‌:ئه‌ی‌ خالید! خۆت ئه‌زانی‌ من هاتمه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر g و په‌یمانم دایه‌ له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی‌، وائه‌مڕۆیش له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌م، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ (موسه‌یله‌مه‌)مان له‌ناودا په‌یدا بووبێ‌، ئه‌وه‌ تاوانی‌ له‌سه‌ر خۆیه‌تی‌ و منیش به‌ریی‌ و بێزارم له‌و كاره‌ی‌ ئه‌و، (خالید)یش پێی‌ وت: ئه‌مڕۆ وازت له‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ هێناوه‌، ئه‌گینا چۆن داده‌نیشی‌ به‌بێ ده‌نگ له‌لای‌ (موسه‌یله‌مه‌)دا، كه‌ داوای‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌ ده‌كات؟ ده‌ره‌نجام چاوپۆشی‌ لێ‌ كرد، به‌لاَم به‌ڕاستی‌ دڵم شتێكی‌ تێدایه‌و ناڕوا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ته‌وه‌.

(سید قطب)یش – ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێ‌ بێ‌- له‌كتێبی‌ (طریق الدعوة‌ فی ظلال القران) دا ده‌ڵێ‌:( مجرد الاعتراف بشرعیة‌ منهج أو وضع أو حكم من غیر صنع الله، هو بذاته خروج من دائرة‌ الاسلام، فالاسلام هو توحید الدینونة‌ له دون سواه)، ته‌نها ددان نان به‌شایسته‌ی‌ پرۆگرامێك، یان هه‌ر بڕیارێك بێجگه‌ له‌بڕیاره‌كانی‌ خوا، ئه‌وه‌ خۆی‌ بۆخۆی‌ ده‌رچوونه‌ له‌بازنه‌ی‌ ته‌سلیم بوون بۆخوا، چونكه‌ ئیسلام به‌یه‌ك كردنی‌ ملكه‌چیی‌ و دینداری‌ ته‌نها بۆخوا ده‌بێ‌.

 7- (فی ظلال القران) به‌سه‌ر ئایه‌تی‌ (68)ی‌ سووره‌تی‌ (الأ‌نعام)دا ده‌ڵێ‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خوا له‌ سووره‌تی‌ (النساْ) بۆ پێغه‌مبه‌ری‌ g نارد :[ وقد نزل علیكم فی الكتاب أن اذا سمعتم ایات الله یكفر بها..] هێماو ئاماژه‌ به‌مه‌: ( و إذا رأیت الذین یخوضون فی آ‌یاتنا فأعرض عنهم حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره، وأما ینسینك الشیطان فلا تقعد بعد الذكری‌ مع القوم الظالمین ) ده‌كات، واته‌: ئه‌ی‌ موحه‌ممه‌د هه‌ر ئه‌و كاته‌ی‌ كه ‌له‌ مه‌ككه‌دا بووی‌، پێم ڕاگه‌یاندیت كه‌ هه‌ركات له‌ كۆڕو دانیشتنێكدا سووكایه‌تی‌ به‌ ئایه‌تی‌ من كرا، گورج هه‌ڵسه‌و ئه‌وێ‌ به‌جێ‌ بهێڵه‌و ڕویان لێ‌ وه‌رچه‌رخێنه‌و پشتیان لێ‌ هه‌ڵ بكه‌و ڕویان مه‌ده‌رێ‌، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت پێ‌ وتراوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یشت بۆ ده‌كرێ‌، به‌لاَم ئه‌مڕۆ كه‌ هاتیته‌ مه‌دینه‌و سوپاو له‌شكرو هێزو وزه‌ت به‌رپا بوو، ته‌نها بێزاریی‌ و نكوڵی‌ له‌ ڕووی‌ دوژمنان و قڕه‌قڕ كه‌راندا به‌س نیه‌، ئێستا مۆڵه‌تی‌ (قیتال و جیهاد) دراویی‌ و ده‌بێ‌ به‌ هێزو وزه‌ ڕه‌تیان بدرێته‌وه‌، تا ئه‌و ده‌مه‌ی‌ كه‌ فیتنه‌و وه‌یشومه‌ ته‌سلیم ده‌بێ‌ و مل ڕا ده‌كێشێ‌ بۆ بڕیاره‌كانی‌ خوا، وه‌ ئایین و ئایینداری‌ ته‌نها بۆ ئه‌و ده‌بێ‌، وه‌ ده‌ستورو یاسا ته‌نها ده‌ستورو یاسای‌ ئه‌و ده‌بێ‌، وه‌ هێزو سوپاو له‌شكر هه‌ر هی‌ ئه‌و ده‌بێ‌، وه‌ حوكم و سوڵته‌و ده‌سه‌لاَت و بڕیار هه‌میشه‌ بۆ ئه‌و ده‌بێ‌، وه‌ عیززه‌ت و شه‌وكه‌ت و بڵندیی‌ و به‌رزیی‌ و شكۆمه‌ندی‌ هه‌تا هه‌تایی‌ بۆ ئه‌و ده‌بێ‌، وه‌ بالاَده‌ستیی‌ و ده‌ست ڕۆیی‌ هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بێ‌، تا ده‌گاته‌ ئه‌و كاته‌ی‌ هیچ كه‌س جورئه‌ت ناكات ناوی‌ خواو ئایینه‌كه‌ی‌ به‌ خراپ ببا، نه‌وێری‌ پلارو توانج و تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ قورئان و به‌رنامه‌كه‌ی‌ ئه‌و بدا، ئه‌مه‌یه‌ خوا پێغه‌مبه‌ری‌ بۆ ده‌نێرێ‌ بۆ مه‌دینه‌، ئه‌ویش پیاو ده‌بێ‌ هه‌ق بڵێ‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵێ‌ بلاَوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئایینه‌ی‌ دا، چ به‌ نامه‌ نوسین بۆ پاشاو ئه‌میرو كوێخای‌ هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان و هه‌ر ده‌سته‌لاَتدارێكی‌ دیكه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، به‌لاَم بۆ پاراستنی‌ ئه‌و بانگه‌یش سوپاو هێزی‌ یه‌ده‌كی‌ ئاماده‌كرد .

هه‌ڵوێسته‌یه‌ك :

 ئایا واز هێنان له‌ شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی‌ خوا – وه‌ك یاسای‌ ژیان – ئیستهزاو بێ‌ حورمه‌تی‌ و سوكایه‌تی‌ به‌و نیه‌ ؟

 ئایا ده‌ستكێشانه‌وه‌ له‌ ئیسلام – وه‌ك ئایینی‌ خلوق و سلوك  و ڕه‌وشت بۆ ئاده‌میزاد – له‌هوو له‌عب كردن نیه‌ پێی‌ ؟!

 ئایا وه‌لانانی‌ شه‌ریعه‌تی‌ خوا – وه‌ك یاساو ده‌ستور بۆ ولاَت – ئیستخفاف و به‌ سوك سه‌یركردن نیه‌ ؟

 ئایا ده‌مكوتان له‌ كاره‌ (غیب) یه‌كانی‌ خوا، قسه‌و بێژه‌ی‌ سوككردن نیی‌ یه‌ ؟!

 ئایا به‌كه‌م دانانی‌ (زه‌كات)  و پله‌ كه‌م كردنه‌وی‌ نوێژو لاقرتێ‌ به‌ حه‌یاو خولق و عیففه‌ت، وه‌ پاڵدانی‌ ئه‌وانه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جوتیارو كشتوكاڵكاران و ئیقتاع و بورجوازیه‌ت بێ‌ حورمه‌تی‌ نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام ؟

ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌رم و شكۆو ڕێزه‌ی‌ له‌ نێوان ژن و مێرردا هه‌یه‌ ئیهانه‌ نییه‌ به‌ ئاینی‌ ئیسلام ؟

 ئایا دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ یاساكانی‌ (الاحوال الشخصیة‌) و هه‌وڵدان بۆی‌، لیخنكردنی‌ ئیسلام نییه‌ ؟

 ئایا قایل بوون به‌و ڕێزو كه‌رامه‌ته‌ی‌ بۆ ژنان دانراوه‌ به‌ كۆت و زه‌نجیر بۆیان، پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ ئایین نییه‌ ؟

ئایا ڕازی‌ نه‌بوون به‌ ئیسلامیی‌ سیاسیی‌ و كورت كردنه‌وه‌ی‌  له‌ ڕۆژوو هه‌ندێ‌ تقوس و ڕموزدا بێ‌ ڕێزیی‌ و سوكایه‌تی‌ نییه‌ به‌ ئیسلام ؟

جا كه‌وابوو دانیشتن و پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی‌ ئه‌و جۆره‌ بیرۆكانه‌دا ده‌بێ‌ له‌ ئیسلامدا چۆن بێ‌ ؟

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پرسیاری‌ تر، به‌ پشتیوانی‌ خوای‌ به‌ ده‌سه‌لاَت له‌ ژماره‌ی‌ داهاتوودا وه‌لاَمه‌كه‌ی‌ وه‌رده‌گریته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ به‌ ته‌نها سه‌رنجێك له‌م نوسینه‌دا وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێ‌ ، ئیتر خوا پشتیوانی‌ هه‌موان بێ‌ .

 1344

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram