بۆچی (شیخ الاسلام) له كۆتاته‌مه‌نیدا په‌شیمان بوو؟! عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ئیمامى ئیبن ڕه‌جه‌ب -ڕه‌حمه‌تى خواى لێبـێت- له كتێبـی (ذيل طبقات الجنابلة)دا ده‌فه‌رموێ: شێخ الاسلام ئیبن ته‌یمییه به‌ڕاشكاوى ڕایگه‌یاندووه كه زۆر په‌شیمان بووه له كۆتاییی ته‌مه‌نییدا، به‌ڵام بۆچی و له‌به‌رچی؟! ده‌بێ بۆچی؟ له‌كاتێكدا وێنه و هاوشێوه‌ى ئه‌و "ئیبن ته‌یمییه" هه‌رگیز په‌شیمان نابن و نین، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر شتێكى زۆر گه‌وره و گران نه‌بێ! ده‌بێ بۆچی (شیخ الاسلام) په‌شیمان بێت، له‌كاتێكدا هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نى له بانگه‌واز و زانست و جیهاد و تێكۆشان و ئه‌مر به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ردا بردووه‌ته سه‌ر؟! له كۆتاته‌مه‌نیدا په‌شیمانى ده‌ربڕیوه له‌كاتێكدا هه‌میشه سه‌رقاڵى نووسین و كۆكردنه‌وه‌ى زانست و لێكۆڵینه‌وه بووه له‌خوار ته‌مه‌نى ٢٠-ساڵیدا. * ئیمامى زه‌هه‌بی مێژووناس -به‌ڕه‌حمه‌ت بێ- له پێناسه‌ى (شیخ الاسلام)دا ده‌ڵێ: "تاك بووه له زه‌مانه‌ى خۆیدا و وێنه‌ى نه‌بووه له ڕووى زانست و زانیارییه‌وه. وه له ڕووى زیره‌كی و ئازایه‌تییه‌وه. وه نوورى ئیلاهی بۆ هاتووه‌ته خواره‌وه و هه‌میشه به‌خشنده و بانگبه‌رى ئوممه‌ت بووه. وه به‌رده‌وام ئه‌مر به مه‌عرووف و نه‌هى له مونكه‌ر كردووه." * "له كۆتاته‌مه‌نیدا په‌شیمان بووه له‌كاتێكدا له ژیانیدا هه‌میشه به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر نوێژ و رۆژوو. وه پارێزه‌رى دروشمه‌كانى ئیسلام بووه چ ئاشكرا و چ نهێنی. هه‌رگیز بیركردنه‌وه‌ى خراپی نه‌بووه چونكه له‌وپه‌ڕى زیره‌كیدا بووه. وه هه‌رگیز كردارى له وته‌كانى كه‌متر نه‌بووه. به‌ڕاستى له كرداریشدا ده‌ریا بووه." ئه‌مه وته‌ى ئیمامى زه‌هه‌بی بوو -ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێَت-. وه هه‌روه‌ها زاناكانى تریش له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێن (شیخ الاسلام) له زیره‌كترینى زاناكان بووه و چه‌ندین كار و به‌رهه‌مى گه‌وره‌ى له‌دواى خۆی به‌جێ هێشتووه. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له كۆتاییی ژیانیدا په‌شیمانى دربڕیوه!! ئایا ده‌زانن بۆچی په‌شیمان بووه؟! بیرى لێبكه‌نه‌وه!! له كۆتاییی ته‌مه‌نیدا له زیندانی قه‌لعه، ئه‌و زیندانه‌ى كه تێیدا وه‌فاتى كرد، (شیخ الاسلام) ڕایده‌گه‌یه‌نێ و ده‌فه‌رموێ: وندمتُ على تضييع أوقاتي في غير معاني القرآ‌ن. ذيل طبقات الحنابلة"، ابن رجب، (٢/٤٠٢). واته: "په‌شیمانم له‌وه‌ى كه كاته‌كانم به‌فیرۆ دا له غه‌یرى ته‌فسیر و لێكدانه‌وه‌ى قورئاندا." ئیمامى زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێ: "ئه‌وه (شیخ الاسلام) بوو كه به‌ته‌واوى ڕۆچووبوو له لێكدانه‌وه و ته‌فسیرى قورئاندا و چووبووه قوڵاییی ورده‌كاریی مه‌عناى ئایه‌ته‌كان. به سه‌لیقه‌یه‌كى زۆر لێهاتووه‌وه و له‌و شوێنانه‌دا كه جێگاى قسه و گفتوگۆی زانایانه، ئه‌و زۆر به‌جه‌رگ و لێهاتوو بووه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌فسیركردنیدا؛ وه كۆمه‌ڵێك بابه‌تى وردى له قورئاندا هه‌ڵگۆزیوه كه زانایانى تر په‌یان پێنه‌بردووه." هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: "(شیخ الاسلام) له ته‌فسیردا زۆر لێهاتوو و بوێر بووه و له كاتى ئاماده‌كردنى به‌ڵگه بۆ پشتگیریى بابه‌ته ته‌فسیرییه‌كان هێزێكى زانستیى زۆرى هه‌بووه." * زۆر سه‌یر و جێگاى تێڕامانه كه زانایه‌كى ئا به‌و شێوه‌یه كه ئه‌وه مه‌دح و سه‌ناى بێ و ته‌نها (مجموعة الفتاوى)كه‌ى به‌سه بۆ پێناس و خزمه‌تى به بوارى زانستی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر مرۆڤى ژیر و خاوه‌نویژدان تێبفكرێ كه ئه‌م زانا خواناسه موجاهیده دواى ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته كه كردوویه‌تى به "زمان و قه‌ڵه‌م و شمشێر" ده‌بێ هێشتا هه‌ر په‌شیمان بێ و ئاوات به خزمه‌تى زیاتر بخوازێت بۆ خزمه‌ت به قورئانى تاكه مه‌نهه‌جى مرۆڤایه‌تی و ده‌ڵێ خۆزگە هه‌موو ته‌مه‌نم له‌و بواره‌دا به‌سه‌ر ببردایه! سبحان الله له‌و هیممه‌تبه‌رزییه كه پیاوانى پێش ئێمه بوویانه!! له‌گه‌ڵ نه‌بوونى ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ى ئێستا كه ئێمه له‌به‌رده‌ستماندایه. * به‌ڕاستى ئه‌مه بانگه‌وازێكه له‌لایه‌ن (شیخ الاسلام)ه‌وه بۆ زانایانى ئایینیی پێش قوتابییه‌كانیان، وه بۆ بانگبه‌ران پێش بانگكراوه‌كان، وه بۆ ئه‌هلى فیكر و ڕۆشنبیری پێش عه‌وام و نه‌خوێنده‌واران، كه له ئاست لێكدانه‌وه‌ى وشه‌كانى قورئانى پیرۆزدا بوه‌ستن و هه‌موو كاتیان له‌و بواره‌دا سه‌رف بكه‌ن؛ وه كانزاى لێكدانه‌وه‌ى وشه‌كانى قورئان بدۆزنه‌وه و به‌دواى بابه‌ته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانیدا بگه‌ڕێن. وه هه‌میشه له‌گه‌ڵ قورئاندا بژین و چاوێك بگێرنه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ قورئاندا. * جا به‌ڕاستى ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ژیان بكرێته قورئان و سه‌رجه‌م تواناكان له مه‌عنا و ته‌فسیرى قورئاندا بخه‌نه گه‌ڕ. خواى گه‌وره و میهره‌بان له (شیخ الاسلام) خۆش ببێت و پله‌ى به‌رز بكاته‌وه و ڕۆحى شاد بكات و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و ساڵحاندا حه‌شرى بكات. خوایه قورئان بكه‌یته به‌هارى دڵه‌كانمان و نوورى سینه‌مان و لابردنى خه‌مه‌كانمان. ئامین.