جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت.! نووسینی: دكتور جه‌عفه‌ر شێخ ئیدریس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی كراوه (واشنتون) . وه‌رگێڕان: صلاح ستار [عه‌لمانییه‌ت چاره‌سه‌ر نییه بۆ وڵاتێك كه موسڵمانان تێدایدا زۆرینه بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌مایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ئیعتیباریش بن، چونكه ئه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌ت داوای ئه‌كات له موسڵمانان جگه له واز هێنان و داڕنینییان نه‌بێت له ئایینه‌كه‌یان له پێناو ئایینی عه‌لمانییه‌كاندا هیچی تر نییه]. مه‌سه‌له‌ی(1) جیاكردنه‌وه‌ی ئایين له ده‌وڵه‌ت، یان ئه‌وه‌ی كه ڕۆژئاواییه‌كان به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له كه‌نیسه ناوی ئه‌نێن، بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كێ سه‌لمێنراو و به‌ڵگه نه‌ویست له بیری سیاسی ڕۆژئاواییدا، وه له‌وێشه‌وه بۆ بیری سیاسی جیهانی كه له بازنه‌و فه‌له‌كی ژیاری ڕۆژئاوادا ئه‌خولێته‌وه، بانگخوازانی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌یه دان بنێن به‌وه‌دا كه ئه‌م كاره له –ڕابوردوودا- له بارودۆخێكی مێژوویی تایبه‌ت به شارستانێتی ڕۆژئاوا‌و ئایینی نه‌سرانی ڕوی داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا ئه‌بینن كه بۆته كارێكی پێویست و هه‌ربوو بۆ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی نوێ و ده‌بێ ببێته بناغه‌ی حوكمڕانی گه‌لانی ئه‌مڕۆی دنیا، پاساو و بیانوش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه بنچینه‌ی ژیان له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا هاوڵاتیبوونه، هاوڵاتیانی یه‌ك وڵاتیش هه‌موو شوێنكه‌وته‌ی یه‌ك ئایین نین، به‌ڵكوو به‌سه‌ر چه‌ند ئاێنێكدا دابه‌ش بوون، له‌وانه‌شه كه هه‌ندێكیان بێ ئایین بن و باوه‌ڕیان به هیچ ئایینێك نه‌بێت، "جا لێره‌وه پابه‌ند بوون و ئیلتزامی ده‌وڵه‌ت به ته‌نها یه‌كێك له ئایینه‌كانه‌وه، ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر مافی هاوڵاتیانی دیكه كه هه‌ڵگیری ئایین و بیروباوه‌ڕێكی ترن، یان ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر باوه‌ڕیان به هیچ ئایینێك نییه ئه‌مه‌ش چونكه: " ئایینێكیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن كه باوه‌ڕیان پێی نییه قه‌ده‌غه‌یان ده‌كه‌ن له موماره‌سه‌كردنی به‌شێك یان هه‌موو ئه‌و ئایینه‌ی كه هه‌ڵیانبژاردووه بۆ خۆیان. بێبه‌شیان ئه‌كه‌ن له وه‌رگرتن و كاركردن له هه‌ندێ موچه‌و كاری گه‌وره‌دا وه‌ك سه‌رۆكی وڵات. وه له‌وانه‌شه ببێته هۆی ململانێ و كێشمه‌كێشمی قوڵ و به هۆیه‌وه ده‌وڵه‌ت سه‌قامگیری و ئارامی پێویست له ده‌ست بدات و په‌ره‌سه‌ندو گه‌شه پێدانی بخاته مه‌ترسییه‌وه. له به‌ر ئه‌وه وا ئه‌بینن كه ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌بێ عه‌لمانی و بێلایه‌ن بێت، نه پابه‌ند بێت به ئایینه‌وه‌و نه دوژمنایه‌تیشی بكات و نه ئینكاریشی بكات، به‌ڵكوو ئه‌م كاره واز لێ بێنێ بۆ هاوڵاتیان و به ئاره‌زوی خۆیان چیان پێ باش بوو له ئایین و بیروباوه‌ڕ هه‌ڵیبژێرن، هه‌رچیه‌ك به‌هاو قیه‌مێك ئه‌یانه‌وێت و لایان وه‌رگیراوه ئازادبن و بتوانن پێوه‌ی پابه‌ند بن، وه هه‌رچیه‌ك پێیان خۆشه‌و حه‌زیان لێیه‌تی له عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی با ئه‌وه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م وێنه‌یه‌ی عه‌لمانیه‌ته كه بانگخوازانی زۆر سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی به باشترین و ڕازاوه‌ترین شێوه بیناسێنن و به‌و په‌ڕی تواناوه پشگیری لێ ئه‌كه‌ن، كۆمه‌ڵه گریمانێكی له خۆ گرتووه كه دوورترین شتێكن له حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌وه له‌وانه: یه‌كه‌م: وا گریمان ئه‌كات كه عه‌لمانیه‌ت ئه‌شێ كه بێ لایه‌ن بێت به به‌راودر به هه‌موو ئایینه‌كان، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ناكرێت وا بێت ته‌نها مه‌گه‌ر له كاتێكدا بواری ئایین جیاواز بێت له بواری ده‌وڵه‌ت، ته‌نها مه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له ئایین و ده‌وڵه‌ت له دوو شوێنی سه‌ربه‌خۆدا بژین و هیچ ته‌ماسێك له نێوانیاندا نه‌بێت، وه بانگخوازانی ده‌وڵه‌تی ئایینیش ئایین ئه‌خزێننه بوارێكه‌وه جگه له بواری خۆی، به‌وه‌ش زیان به ده‌وڵه‌ت و حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌گه‌یه‌نن. جا ئایا ئه‌م گریمانه دروسته و له جێی خۆیدایه؟ ئه‌مه ڕاست نابێت و له جێی خوێدا نابێت ته‌نها مه‌گه‌ر به‌وه نه‌بێت كه ئایین كورت بكرێته‌وه له هه‌ندێ بیروباوه‌ڕو دروشمه‌كانی په‌رستنداو به‌س، وه هه‌ندێ له جۆره‌كانی هه‌ڵس و كه‌وت و سلوكی تاكه‌كه‌سی كه په‌یوه‌ندی نه‌بێت به كۆمه‌ڵه‌وه، وه نه‌چێته هیچێك له بواره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به واقعی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام له ڕاستی و واقعدا ئه‌م پێناسه‌یه به‌سه‌ر هیچ كام له‌و سێ ئایینه گه‌وره به ناوبانگانه‌دا نایه‌ته جێ: جووله‌كایه‌تی، نه‌سرانیی، ئیسلام. هیچ یه‌كێكیان نییه مه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێ حوكم و یاسای هه‌یه له بواری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ڕ‌ه‌گه‌ز، یان په‌یوه‌ندیه‌كانی خێزان، یان په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چی حه‌لاَڵ و ڕێپێدراوه چیش حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوه، وه هه‌روه‌ها. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی كۆمه‌ڵه كارێكن كه ئه‌چنه چوار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه. با بزانین ڕۆژئاواییه‌كان چۆن ئه‌م گرفته‌یان چاره‌سه‌ر كردووه؟ هه‌ستاون به جۆرێك له موساوه‌مه‌وه سه‌وداگه‌ری و چه‌ن وچونی: هاتون هه‌ندێ له به‌هاكانی نه‌سرانیه‌تیان هێناوه‌و تێكه‌ڵ به یاساكانی ده‌وڵه‌تیان كردووه، ڕۆژئاواییه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا ئیعتیبارێكی گه‌وره بۆ نرخ و به‌ها ئایینیه‌كانیان داده‌نێن، به تایبه‌ت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، له‌ولاشه‌وه وازیان له كۆمه‌ڵه شتانێك هێناوه له ئایینه‌كه‌یاندا، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ریان بووه له‌مه‌دا مێژووی پڕ له شێواندن و گۆڕانكاری ئایینه‌كه‌یان بووه له ڕابوردویاندا، جا یان وه‌ك ده‌ق یان وه‌ك ته‌ئویل و لادانی ماناكانی له شوێنی خۆی، ئینجا له پاشانداو له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دواییدا چه‌ند بزوتنه‌وه‌یه‌كی هزری و ئازادیخواز هاتن و ئه‌و قسه‌یان بڵاو ئه‌كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی ناو ئه‌برێت به كتێبی پیرۆز (الكتاب المقد‌س) وته‌ی خوا نییه، به‌ڵكوو له نووسینی كه‌سانێكی ئاسایین و ئه‌م كه‌سانه به‌و كه‌ش و هه‌وا ڕۆشنبیری و قۆناغه مێژوییه‌ی كه تێدایدا ژیاوون كاریگه‌ر بوون، له به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كتێبه بڕیاری داوه له ناوازه‌یی و دژوه‌ستانی ڕوو به شزوزی جنسی پێویسته وا سه‌یر بكرێت و بخوێنرێته‌وه كه ئه‌وه كۆمه‌ڵه قییه‌م و به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵگاكانی پێشوو بوون. ئه‌م قسه‌یه‌ش وه نه‌بێ ته‌نها سیاسه‌تمه‌دارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بیڵێن و به‌س، به‌ڵكوو زۆرێك له پیاوانی ئایینییشیان، ئه‌وانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندن به دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئایینی مه‌سیحیه‌ت هه‌مان بیروڕایان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌و ئازادیخوازانه‌ش زۆرێكیان ئێسته هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن كه عه‌لمانییه‌ت وه‌ك بێ لایه‌نێك نه‌ماوه‌ته‌وه له نێوان ئایینه‌كاندا، به‌ڵكوو خۆی بۆته ئایینێك و شوێن كه‌وتوانی به‌رگری لێ ئه‌كه‌ن و دژایه‌تی نه‌سرانییه‌تی پێ ئه‌كه‌ن، له بیرمه یه‌كێكیان له كۆنگره‌یه‌كدا وه‌ك ئامۆژگاریه‌ك پێی وتم: مه‌خه‌ڵه‌تێن هه‌ر وه‌ك چۆن ئێمه خه‌ڵه‌تاین وا بزانن كه عه‌لمانییه‌ت هه‌ڵوێستێكی بێ لایه‌نه، به‌ڵكوو ئێسته ئه‌ویش بۆته ئایینێكی نوێ. ده‌ی باشه چۆن ئه‌م گرفت و كێشه گه‌وره‌یه چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت سه‌باره‌ت به كه‌سانێكی موسڵمان كه باوه‌ڕیان وایه قورئان فه‌رمووده‌ی خوایه‌و نه له پاش و نه له پێشی هیچ ناڕێكی و ناته‌واویه‌كی تێدا نییه، وه هه‌رچیه‌كیش كه به‌ڕاستی و سه‌حیحی له پێغه‌مبه‌ری خواوه هاتبێ ئه‌ویش هه‌ر وه‌حییه‌و باوه‌ڕ بوون پێی واجبه؟ چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌مه ده‌كرێت كاتێك كه ئایینی موسڵمانان وه‌ك ئه‌وانی دیكه ته‌نها كورت هه‌ڵنه‌هاتۆته‌وه له‌و شتانه‌دا كه باسمان كردن، به‌ڵكوو سه‌ر ئه‌كێشێ بۆ چه‌نده مه‌سه‌له‌و كێشه‌یه‌ك كه له تایبه‌تمه‌ندیترین تایبه‌تیه‌كانی ده‌وڵه‌تن و قسه‌و باسی خۆی له سه‌ریان هه‌یه؟ "ئه‌وانه چی بكه‌ن؟ هیچ سه‌رپشكبونێكیان نییه له نێوان عه‌لمانییه‌ت و فه‌رمانی خوادا ته‌نها دوو ڕێگه نه‌بێ: یان ئه‌وه‌ته حوكم و فه‌رمانڕه‌وایی خوا هه‌ڵبژێرن و واز له عه‌لمانییه‌ت بێنن، یان به پێچه‌وانه‌وه عه‌لمانییه‌ت ببێته ده‌ستوورو یاسا‌و ئه‌و كات هێچ ئیعتبارێك بۆ ئایینه‌كه‌یان دانانرێت، ""واته یان باوه‌ڕ بوون به حوكم و فه‌رمانی خوا‌و بێباوه‌ڕ بوون به عه‌لمانییه‌ت، وه یان باوه‌ڕ بوون به عه‌لمانییه‌ت و كافر بوون به حوكم و فه‌رمانی خوا. " له ڕاستیدا زۆرترین ئه‌و پاساوانه‌ی كه بانگخوازانی عه‌لمانییه‌ت له وڵاتانی ئێمه‌دا ئه‌یكه‌نه هۆكارو بیانوو تاكو عه‌لمانییه‌ت به‌رقه‌رار بێت، جیاوازی ئایینه‌كانه له یه‌ك ولاَتدا، باشه ئه‌وانه به چ مافێك ئه‌وانه دێنێك به‌سه‌ر خه‌ڵكانێكدا ئه‌سه‌پێنن كه دینی خۆیان نییه، وه قییه‌م و به‌هایه‌ك كه به‌های خۆیان نییه؟ چۆنه ئه‌گه‌ر له ولاَتێكا جگه له مسوڵمانان كه‌سی تری تێدا نه‌بێت، یان ناموسڵمانه‌كان چه‌نده كه‌سێكی كه‌م بن؟ بۆ ئه‌وانه جیاوازی و په‌رته‌وازه‌یی بخرێته نێوان ئایین و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانه‌وه؟ "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پاڵ ئه‌درێنه لای ئایینه‌كانی تری جگه له ئیسلامیش ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێك بێنن، ئه‌وه به دڵناییه‌وه عه‌لمانییه‌ت چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه نییه، "چونكه خاوه‌نانی ئه‌و ئایینانه یان ئه‌وه‌ته له سیاسه‌تدا عه‌لمانین، یان ئه‌وه‌ته له‌وانه‌ن كه مه‌به‌ستیانه ده‌وڵه‌ت پابه‌ند بكه‌ن به بیروباوه‌ڕو قییه‌مێك كه هه‌یانه‌وه پشگیری لێ ده‌كه‌ن، جا ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م بوون ئه‌وه له‌و كاته‌دا موسڵمانه‌كان ده‌بێ له ئایینه‌كه‌ی خۆیان دابه‌زنه خوارێ و وازی لێ بێنن له كاتێكا كه ئه‌وان له هیچ شتێك نه‌هاتونه خوارێ، چونكه عه‌لمانییه‌ت مه‌بده‌ئو بیروباوه‌ڕیه‌تی جا ئیتر موسڵمانان بن یان كه‌سانێكی تر بێت یه‌كسانه، بیرم دێ ڕۆژێك به هه‌ندێ له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی لای خۆمانم وت له خوارووی سۆدان ئێوه به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵاتێك ناكه‌ن ئه‌گه‌ر ئیشتراكی بوو وه‌ك له سه‌ره‌تاكانی سه‌رده‌می نومه‌یریدا، یان به‌رهه‌ڵستكاری ناكه‌ن كاتێك باوه‌ڕی به لیبرالی یان دیموكراسی هه‌بوو، چونكه ئێوه وا ده‌زانن كه ئایین هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و مه‌سه‌لانه‌وه نییه، ده‌ی باشه بۆ به‌رهه‌ڵستكاری حوكمێكی ئیسلامی ئه‌كه‌ن، خۆ ئیسلام ئایینێكی جگه له ئایینی خۆتان ناسه‌پێنێ به‌سه‌رتانا به‌و مانایه‌ی كه ئێوه ئایینتان تێدا گوشار داوه، مه‌به‌ستم بواری عیباده‌ت و كاروباری تاكه‌كه‌سیه، ده‌ی باشه بۆچی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كه‌دا ناكه‌ن وه‌ك مامه‌ڵه‌تان له مه‌ڕ ئیشتراكی و سه‌رمایه‌داریدا. پشتیوانانی عه‌لمانی له ڕۆژئاوا‌و له وڵاتانی ئیسلامیشدا ده‌ڵێن، ئه‌مه له‌وانه‌یه راست بێت به‌ڵام ئێوه جیاوازی ئه‌خه‌نه نێوان خه‌ڵكیه‌وه به هۆی ئایینه‌كه‌یانه‌وه، قه‌ده‌غه‌ی ناموسڵمانێك ئه‌كه‌ن كه ببێته سه‌رۆكی وڵات بۆ نموونه. منیش به‌رده‌وام پێیان ئه‌ڵێم: به‌ڵام عه‌لمانییه‌تیش هه‌مان ئه‌وه ئه‌كات كه ئێمه ئه‌یكه‌ین، به مه‌رج ئه‌یگرێ له سه‌ر مرۆڤ كه ده‌بێت عه‌لمانی بێت ئه‌وجا ببێته سه‌رۆك، به مه‌رج ئه‌یگرێت كه ئه‌بێ سوێندخواردنه‌كه‌ی له سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بێت له ئایین، واته "به مه‌رجی ئه‌گرێت كه ئه‌بێت موسڵمان كافرو بێباوه‌ڕ ببێت به به‌شێك له ئایینه‌كه‌ی خۆ ئه‌گه‌ر له بیروباوه‌ڕو ئاگاییه‌وه ئه‌وه‌ی كرد ئه‌وه بێگومان له ئایینه‌كه‌ی ئه‌چێته ده‌ره‌وه‌و به ته‌واوی كافر ئه‌بێت، كه‌واته: هه‌روه‌ك چۆن ئیسلام به مه‌رجی گرتووه كه ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكی وڵات پێویسته دیندار بێت به دینی ئیسلام، ئه‌وه بێ گومان عه‌لمانییه‌تیش به مه‌رجی گرتووه هه‌ركه‌سێك كه ببێته سه‌رۆكی وڵات ئه‌بێت دیندار بێت به دینی عه‌لمانی، ئیتر كوانێ جیاوازیه‌كه". ئه‌ڵێن: به‌ڵام عه‌لمانییه‌ت ئایین نییه، ئه‌ڵێین: ئه‌وه له تێگه‌یشتن و مه‌فهومی ئێوه‌دا ئایین ینه، به‌ڵام له زمانی عه‌ره‌بیداو له ئایینی ئیسلامدا، هه‌رچیه‌ك كه مرۆڤ پێیه‌وه پابه‌ند بێت له خوو ونه‌ریت، وه له‌وه‌ش له پێشتر وترا له بیروباوه‌ڕو قییه‌م و به‌هاكاندا، ئه‌و دینی ئه‌و كه‌سه‌یه، جا جیاوازی نییه له سه‌ر ئیمان به خوا بناغه‌ی كێشابێ یان له سه‌ر بێباوه‌ڕی. دین ته‌نها چه‌ند دروشمێكی ساده نین و به‌س، به‌ڵكوو هه‌رچیه‌ك كردته به‌رنامه‌و له ژێر سایه‌یدا بویت و په‌یڕه‌ویت لێ‌كرد ده‌بێته ئایینت. ئایا خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی یوسف سه‌لامی لێ بێت نافه‌رموێت: ما كان لياخذ أخاه في دين الملك (نه‌ده‌بوو به ده‌ستووری پاشا براكه‌ی گل بداته‌وه) واته ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ناوی ئه‌به‌ین به ده‌ستوورو یاسای ده‌سه‌ڵات. كه‌واته عه‌لمانییه‌ت چاره‌سه‌ر نییه بۆ وڵاتێك كه موسڵمانان تێدایدا زۆرینه بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌مایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ئیعتیباریش بن، چونكه ئه‌وه‌ی عه‌لمانییه‌ت داوای ئه‌كات له موسڵمانان هیچ نییه جگه له واز هێنان و داڕنینییان نه‌بێت له ئایینه‌كه‌یان له پێناو ئایینی عه‌لمانییه‌كاندا. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ .