زاراوه‌ی قورئانی عه‌فان شێخ سه‌دیق سه‌رگه‌تی (١) به‌كاربرانى(الزوجه) و (المرأة) یه‌كێك له ئیعجازه‌كانى قورئان وردكارییه له به‌كاربردنى ته‌نانه‌ت پیته‌كان تا به وشه و ڕسته ده‌گات. كه ئه‌مه‌ش نیانه‌ى خوایىبوونى ئه‌م په‌یامه به‌رز و پیرۆزه‌یه. با پێكه‌وه له ماناى ئه‌م دوو وشه‌یه ببینه‌وه له زمانه‌وانیدا دواتر بزانین قورئان چۆن به‌كارى بردوون. لاى هه‌موان ئاشكرایه كه بێژیت (زوج) به‌بێ جیاوازى بۆ پیاو و ئافره‌ت به‌كار براوه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكوو بۆ هه‌موو جوتێك له گیانله‌به‌ر و بێ‌گیانیش به‌كار براوه، به‌و مانایه كه له‌یه‌كه‌وه نزیكن دیتر یه‌ك شت بن یا دژ، كۆشى له‌سه‌ر (ازواج) هاتووه، كه‌واته ماناى (زوج) ڕاگیراوه له‌سه‌ر نزیك بوونه‌وه‌ى وه‌ستاو له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌ك یه‌ك بوون و لێكچوون و یه‌كتر ته‌واو كردن، به‌لێم، الزوجه: به ڕه‌هایى به‌كار نابرێ، به خوێندنه‌وه‌یه‌كى وردى قورئانى پیرۆز ده‌گه‌ینه‌ه‌وه‌ى كه له قورئاندا ئه‌م بێژه ته‌نها بۆ ئافره‌تێ به‌كار براوه كه هاوسه‌رى هه‌بێت و له هه‌مو ڕویه‌كه‌وه گونجاو و له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕێك بن، به بێ جیاوازى ئاینى و ده‌رونى و جینسى، نمونه‌ى ئه‌مه‌شمان، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٢١) واتة: يه‌كێ له نيشانەكانى دەسەڵاتى خواى گەورە هاوسەرانێكى بؤ درووست كردوون بۆ ئه‌وه‌ى ئارام بگرن له لایاندا و خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یى خستۆته نێوانتان به‌ڕاستى له‌وه‌دا نیشانانێك هه‌ن بۆ كه‌سانێ كه بیر بكه‌نه‌وه. (الروم) وه‌ده‌فه‌رمێ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُڕّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا (٧٤) واته: وه ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا، پێمان ببه‌خشه له هاوسه‌ران و نه‌وه‌كانمان ئه‌وه‌ى چاوانى پێگه‌ش بێت و هۆى دڵخۆشى بێت. (الفرقان) له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه خواى گه‌وره (دایكه حه‌وا) وه‌ك (زوجه) ناو ده‌بات بۆ (باوكه ئاده‌م)، ده‌فه‌رمێ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ (٣٥) واته: وه وتمان ئه‌ى ئاده‌م خۆت‌و خێزانه‌كه‌تنیشته‌جێ بن له‌م به‌هه‌شته‌دا. ( البقرة ) به‌م پێیه‌ش خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر به (زوجه) ناو ده‌بات، النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ (٦) واته: پێغه‌مبه‌ر له خودى بڕوادارن له پێشتره بۆیان، خێزانه‌كانیشى دایكى بڕوادارانن. (الاحزاب) بلێم ئه‌گه‌ر هاتوو (لێكچوون)و (وه‌ك یه‌ك بوون) و (لوان) و (سازبوون) نه‌بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ئه‌وكات به (المرأة) ناوى ده‌بات، ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره باس له هاوسه‌ره‌كانى (نوح) و (هود) پێغه‌مبه‌ر ده‌كات و وشه‌ى( امرأة ) به‌كار ده‌بات، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رمێ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا اِمْرَأَةَ نُوحٍ وَاِمْرَأَةَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا (١٠) واته: خواى گه‌وره‌هاوسه‌رانى نوح و لوت به‌نموونه دێنێته‌وه بۆ بێباوه‌ڕان، كه له ژێر نیكاحى دوو به‌نده له‌به‌نده چاكه‌كانى ئێمه‌دا بوون، خیانه‌تیان له‌گه‌ڵ كردن ( التغابن ). له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه خێزانى دوو پێغه‌مبه‌ر بوون، بڵێم له به‌ر ئه‌وه‌ى كه كافر بوون به (المرأة) ناو براون، چونكه له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه هاوشێو ه‌و وێكچوو نیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، هه‌ر بۆیه‌ش به (زوجه) ناو نه‌براوه. سه‌باره‌ت به هاوسه‌رى فیرعه‌ون(ئاسیه) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ آمَنُوا اِمْرَأَةَ فِرْعَوْنَ (١١) واته:وه خواى گه‌وره نمونه‌یه‌كى تر‌ى هێنایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى كه برَواداربوون و بڕوایان هێناوه، به هاوسه‌رى فیرعه‌ون. ( التغابن ) چونكه له‌نێوان فیرعه‌ونو هاوسه‌ره‌كه‌یدا دوریه‌ك هه‌یه له ڕ‌وى عه‌قیده و ئیمانه‌وه هه‌ر بۆیه به (امرأة ) ناوى ده‌بات نه‌ك( زوجه). ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ش سه‌یر كه: ١) خواى گه‌وره له‌سه‌ر زارى زه‌كه‌ریا پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمێ: وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا(٥) واته: وه هاوسه‌ره‌كه‌شم نه‌زۆكه سا تۆ له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌مناڵێكى چاكم پێ ببه‌خشه ( مریم )، و ده‌فه‌رمێ قَالَ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَقَدْ بَلَغَنِيَ الْكِبَرُ وَامْرَأَتِي عَاقِرٌ قَالَ كَذَلِكَ اللَّـهُ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ (٤٠) واته: زه‌كه‌ریا وتى ئه‌ى په‌روه‌ردگارم، من چۆن كوڕم ده‌بێت له‌حاڵێكدا به‌ڕاستى پیرى دامه‌نگیرم بووه، وه هاوسه‌ره‌كه‌شم نه‌زۆكه، خواى گه‌وره فه‌رموى ئیشى خوا وایه چى بوێت ده‌یكات. (آل عمران) ٢) خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ وَزَكَرِيَّا إِذْ نَادَى رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ﴿٨٩﴾ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَى وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ (٩٠) واته:وه‌زه‌كه‌ریا كاتێ هاوارى له‌په‌روه‌ردگارى كردپه‌روه‌ردگارا!به‌ته‌نها مه‌مهێڵه‌ره‌وه وه‌تۆ چاكترین میراتگرانى. وه ئێمه‌ش نزاكه‌یمان وه‌رگرت، و یه‌حیایامان پێبه‌خشى، وه خێزانه‌كه‌یشمان بۆ چاك كرده‌وه. ( الانبياء ) له‌ئایه‌ته‌كانى یه‌كه‌مدا بێژى (المرأة) به‌كار بردوه چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌زۆكه‌و مناڵى نابێ، كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێ اه‌و لێكچوونانه نه‌هاتونه‌ته دى كه مه‌به‌ستى هاوسه‌رگیرى له‌سه‌ره، كه مناڵ بوون و خستنه‌وه‌یه، به‌ڵام پاشتر كه دوعا ده‌كات و خواى گه‌وره لێى وه‌رده‌گرێ و موژده‌ى مناڵى پێده‌درێ ده‌ستبه‌جێ ده‌ربڕینه‌كه گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێ و ده‌بێته ( زوجة ). ( زوجه) (٢٧) جار به‌هه‌مو گه‌ردن كراوه‌كانیه‌وه له‌قورئاندا هاتوه. (المرأة) (٢٥) جار به‌هه‌موو گه‌ردنكراوه‌كانیه‌وه له قورئاندا هاتوه.