سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  به‌زه‌یی و به‌خشنده‌ییی خوا له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف

به‌زه‌یی و به‌خشنده‌ییی خوا له‌ ڕِۆژی قیامه‌تدا


ئه‌بووسه‌عیدی خودری (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: چه‌ند كه‌سێك له ‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) لێیان پرسی ئایا ئێمه‌ له ‌ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌توانین خوای گه‌وره‌ ببینین؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: (به‌ڵێ ئایا كه‌س هه‌یه‌ بتوانێت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌تان لێ بگرێت كه‌ خۆر ببینن له‌ كاتی نیوه‌ڕۆی ڕۆژێكی بێهه‌ور و سایه‌قه‌دا؟ یان نه‌هێڵێت سه‌یری شه‌وی مانگی چوارده‌ بكه‌ن له ‌شه‌وێكی سایه‌قه‌دا؟ وتیان: نه‌خێر. پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كه‌س ناتوانێت ڕێگای ڕاستی خواتان له ‌ڕۆژی قیامه‌تدا لێ بگرێت. هه‌ركه‌س چی ده‌په‌رستێت با بیپه‌رستێت، به‌ڵاَم له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌بری خواپه‌رستی، بت و هه‌یكه‌له‌كانی تری په‌رستیبێت، ئه‌وا یه‌كسه‌ر فڕێ ده‌درێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به ‌چاك و خراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گاور و جووله‌كانه‌ی كه‌ ئایینه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ بانگی جووله‌كه‌كان ده‌كه‌ن و لێیان ده‌پرسن ئیوه‌ چیتان په‌رستووه‌؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (عوزه‌یر)ی كوڕی خوامان په‌رستووه.‌ ئینجا پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ درۆتان كردووه‌. خوا ڕۆڵه ‌و ژن و مناڵی نییه‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینووی‌ ئاومانه ‌و ئاومان ده‌وێت. به‌گاڵته‌كردنه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن جا بۆ ناخۆنه‌وه‌؟! ئیتر به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ونه‌ ناوی. ئینجا بانگی گاوره‌كان ده‌كه‌ن و له‌وانیش ده‌پرسن ئه‌ی ئێوه‌ كێتان په‌رستووه‌؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ (مه‌سیح)ی كوڕی خوامان په‌رستووه. پێیان ده‌ڵێن ئێوه‌ش درۆ ده‌كه‌ن، خوا خێزان و ژن و مناڵی نییه.‌ ئێستا چیتان ده‌وێت؟ ده‌ڵێن تینوومانه‌، پاشان به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاو ده‌نرێن و به‌سه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ونه‌ ناوی. 
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها خواپه‌رسته‌كان به ‌چاك و خراپه‌وه‌ ده‌مێننه‌وه،‌ خوای مه‌زن به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، خۆی پیشانیان ده‌دات و ده‌فه‌رموێت: چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ركه‌سه‌ و شوێنی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ په‌رستوویه‌تی؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن خوایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژاریشمان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ نه‌بووین. پاشان ده‌فه‌رموێت: من خواتانم ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ هاوبه‌ش بۆ خوا قه‌رار ناده‌ین. ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئێوه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی واتان هه‌یه‌ كه‌خوای خۆتان پێ بناسنه‌وه‌؟ ده‌ڵێن: به‌ڵێ. ئیتر خوا له‌ شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. موسڵمانانه‌ ڕاسته‌كان هه‌موویان به ‌(سوجده‌)دا دێن، پاشان هه‌موان سه‌ریان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن: تۆ خوای ئێمه‌ی و تۆمان په‌رستووه.‌ ئیتر پردێك له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌به‌سترێت و كاتی شه‌فاعه‌ت و پاڕانه‌وه‌ دێت. ئه‌سحابه‌ پرسییان: ئه‌ی نێراوی خوا پردی چی؟ فه‌رمووی شتێكی لووسه‌ و مرۆڤ لێی هه‌ڵده‌خلیسكێت و ئه‌ملا و ئه‌ولای به‌ قولابی ئاسن و دڕكاوی (له‌و جۆره‌ی كه ‌له‌ "نه‌جد" هه‌یه‌) گیراوه‌. موسڵمانان به‌چاوترووكانێك لێی ده‌په‌ڕنه‌وه.‌ هی واش هه‌یه‌ به‌برینداری پێیه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت و هه‌ندێكیش به‌رده‌بنه‌ خواره‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ. پاش ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان ده‌په‌ڕنه‌وه،‌ ده‌كه‌ونه‌ نزا و پاڕانه‌وه‌ له‌ خوا. داوای ڕزگاركردنی ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ و ده‌ڵێن: خوایه‌، ئه‌وانه‌ وه‌ك ئێمه‌ نوێژ و ڕۆژوو و حه‌جیان ده‌كرد. ئیتر له‌ خوایییه‌وه‌ ده‌وترێت بڕۆن كێ ده‌ناسن له‌ ئاگر ده‌ریان بهێنن. خه‌ڵكێكی زۆر ڕزگار ده‌كه‌ن وعه‌رزی خوا ده‌كه‌ن: كه‌س نه‌ماوه‌ له‌ وانه‌ی فه‌رمانی ڕزگارییانتان دا، هه‌موو ڕزگار كران. ئینجا ده‌فه‌رموێت بچنه‌وه‌ كێ به ‌قه‌ده‌ر دینارێك یان نیودینار یان زه‌ڕه‌یه‌ك چاكه‌ی هه‌یه،‌ ده‌ربێنن. هه‌ركه‌سێك تۆزه‌ چاكه‌یه‌كی كردبێت، ڕزگاری ده‌بێت. (ئه‌بووسه‌عید) ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بڕوا ناكه‌ن ئه‌وه‌ ئایه‌تی ان ألله‌ لایڤلم مپقال ژره‌ وإن تك حسنه‌ یچاعفها ویۆت من لدنه‌ اجرا عڤیما [النسا‌و: ٢٩] واته‌: خوا یه‌ك تۆز زوڵم له‌كه‌س ناكات چاكه‌ش چه‌ندقات پاداشتی ده‌درێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاداشتی زۆر گه‌وره‌ ده‌دات به ‌به‌نده‌كانی ئینجا خوای مه‌زن ده‌فه‌رموێت: فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و موسڵمانان شه‌فاعه‌تی خۆیان كرد و ئینجا نۆبه‌ی خۆمه‌. ئیتر فه‌رمان ده‌دات خه‌ڵكێكی زۆر له‌وانه‌ی كه‌هیچ چاكه‌یان نه‌كردووه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكرێن. ئه‌وانه‌ وه‌ك كۆڵه‌ و ژیان لێ هاتووه‌ و بوونه‌ته‌ خه‌ڵووز له‌ڕووبارێكی به‌هه‌شتدا كه ‌پێی ده‌وترێت ڕووباری ژیان، هه‌ڵده‌كێشرێن و سپی ده‌بنه‌وه‌ و وه‌ك دوڕ ده‌دره‌وشێنه‌وه.‌ ئه‌وانه‌ن كه ‌به‌(عتقا‌والله‌) ناو ده‌برێن. ئینجا هه‌موو ده‌ڵێن: خوایه‌، شتی وات پێ داوین كه‌ به ‌كه‌ست نه‌داوه.‌ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت له‌وه‌ش زیاترتان ده‌ده‌مێ. شتی وا كه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ باشتر بێت. ئه‌وانیش ده‌ڵێن: خوایه‌ چ شتێك هه‌یه‌ له‌وه‌ی پێت داوین باشتر بێت؟ ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیی منه‌ كه ‌ئیتر هه‌رگیز لێتان ناڕازی نابم.[حدیپ صحیح متفق علیه]‌

 1171

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram