زانینی پزیشك بۆ كۆرپه‌له‌ی ناو سك.!! باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: زانستی پزیشكی له ڕۆژئاوا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كات كه زانیاری هه‌یه به‌و كۆرپه‌له‌ی له ناو سكی دایكیدایه، ئایا ئه‌مه رِاسته؟ وه‌ڵام: خاڵی یه‌كه‌م: خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی فه‌رمویه‌تی: وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ [ لقمان:34 ] وه نه‌یفه‌رمووه: كۆرپه‌له‌كه ئه‌زانێت نێره یان مێ، زانینی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كۆرپه‌له‌یه نێره یان مێیه به‌شێكه له‌وه‌ی له ناو ڕه‌حمدا هه‌یه، وه ئه‌وه‌ی له ناو ڕه‌حمدایه شتێكی ئیجگار سه‌رسورِهێنه‌ره‌و هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئایا ئه‌وه نێره یان مێ! تاكو ئێسته‌ش زانایان سه‌رسوڕماون له‌و سێ تاریكایه‌ی به ده‌وری كۆرپه‌له‌وه‌یه‌و پاراستویه‌تی، وه له كرداری گۆڕانكاری له قوناغێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی تر، وه له كۆمه‌ڵه شتێكی زۆردا كه تا ئیسته‌ش جێگه‌ی تێڕوانین و لێكۆڵًینه‌وه‌و باسكردنه له جیهانی ڕۆژئاوادا، كه‌واته مه‌سه‌له‌كه فراوانتر‌و گه‌وره‌تره له‌وه. دووه‌م: هه‌رچیه‌ك وا له جیهاندا جگه له‌و شتانه‌ی كه عه‌قڵ و ژیری په‌ی پێ ئه‌بات، وه هه‌رچیه‌ك به هه‌سته‌وه‌ره‌كان په‌ی پێ براو زانرا؛ ئه‌وه ئیتر له جیهانی غه‌یب ده‌ر ئه‌چێت، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: من ئه‌زانم چی له سكی ئه‌و مانگا ئاوسه‌دا هه‌یه، یان وتی: من وه‌لیم و كه‌رامه‌تم بۆ دێ، ئه‌زانین كه ئه‌و كه‌سێكی فالچی و جادووگه‌ره‌و هه‌ر كه‌سێكیش باوه‌ڕی پێ بكات ئه‌وه بێ باوه‌ڕ بووه به‌وه‌ی كه بۆ محمد(صلى الله عليه وسلم) هاتۆته خواره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پزیشكێك وتی من ئه‌زانم چی له سكی ئه‌و مانگایه‌دا هه‌یه به هۆی ئامێری پزیشیكی و تیشك لێدان و زانستیه‌وه، ئه‌ڵێین: ئه‌وه هیچ شتێكی تیا نیه‌و ئاساییه‌و ئه‌و كاته نابێته جیهانی غه‌یب، به‌ڵكو به شتێكی هه‌ست پێكراو توانیویه‌تی شاره‌زایی وه‌رگرێت و بزانێت كه چی له ناوه‌وه‌دا هه‌یه، جا ئه‌مه له جیهانی غه‌یب ده‌رچوو چووه جیهانی شه‌هاده‌ته‌وه‌و هیچ هۆكارێكی نادیار‌و غه‌یبی به كار نه‌هێنا وه‌ك فاڵچی و جادوگه‌ره‌كه به كاری هێنا، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كێك سكی ئه‌و مانگا به‌چكه هه‌ڵگره‌ی له‌ت كرد‌و ئه‌وه‌ی له سكیدایه ده‌ری هێنا ئایا ئه‌توانین ئه‌وه بڵێین له جیهانی غه‌یبه؟ نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه بینی و وا له به‌ر چاویه‌تی، جا مه‌به‌ست به جیهانی غه‌یب ئه‌وه نیه كه هه‌ر چیه‌ك له به‌رچاو نه‌بێ و شاره‌وا بێت له مرۆڤ. جا بیزانن یان نه‌یزانن هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه چونكه ئه‌وه له‌و پێنج شته‌یه كه تایبه‌تن به خوای گه‌وره‌وه. تێبینی: لێره‌دا خاڵێكی گرنگیش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه خوای متعال نه‌یفه‌رمووه: (لا یعلم ما فی الارحام الا هو) یان ( و عنده علم ما فی الارحام) واته ئامێری كورت هه‌ڵێهێنه‌ر و حه‌صری به كارنه‌هێناوه كه خوا نه‌بێ هیچ كه‌سی تر ئه‌وه نازانێ، به‌ڵكو وه‌ك خه‌به‌رو هه‌واڵێك فه‌رموویه‌تی ( و یعلم ما فی الارحام) جا لێره‌وه ئه‌شێ هه‌رچه‌ند مرۆڤ له ئه‌نجامی زانست و زانیاری وه‌رگرتن زیاتر‌و زیاتر له نهێنیه‌كانی ناو ڕه‌حم شاره‌زا ببێ و هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ك نیه له گه‌ڵ ئایه‌ته‌كه‌دا. خواش زاناتره (وه‌رگێڕ).