دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ته‌وه‌سولی به هۆكارگرتنی داهێنراو (التوسل البدعی). هه‌ریه‌ك له ته‌وه‌سولی شه‌رعی و ته‌وه‌سولی شیركیمان زانی، ئێسته دێینه سه‌ر جۆری سێیه‌م كه بریتیه له ته‌وه‌سولی داهنێراو (التوسل البدعی). ته‌وه‌سولی داهێنراو ئه‌وه‌یه كه داوالێكراو خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌م به‌نده‌یه به شتێك هاوار له خوا ئه‌كات كه بڕیاری نه‌داوه‌و بۆی دانه‌ناوین، ناپاڕێته‌وه له خوا به ناوه پیرۆز‌و جوانه‌كانی خوا یان به كرده‌وه چاكه‌كانی خۆی، به‌ڵكو داوا ئه‌كات له خوا‌و ئه‌ڵێت: من داوات لێ ئه‌كه‌م به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت، یان داوات لێ ئه‌كه‌م به فڵان، یان به جاهو پله‌وپایه‌ی فڵان لای تۆ، وه زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن: به جاهو پله‌و پایه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)،یان به جاهی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت، جا ئه‌گه‌ر پێیان وترا: ئه‌م به هۆكارگرتنه شه‌رعی نیه، ئه‌ڵێن: نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌مه به‌هۆكارگرتنێكی شه‌رعی و دروسته‌و هیچ ناته‌واویه‌كی تیا نیه، به‌ڵام ئێوه ڕقتان له پێغه‌مبه‌ری خوایه-په‌نا به‌خوا- بۆیه وا ئه‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕقتان لێی نه‌بووایه‌و خۆشتان بویستایه ئه‌وه ئه‌تانكرده هۆكارو وسیله‌یه‌ك بۆ لای خوا، چونكه ئه‌و گه‌وره‌ترین وه‌سیله‌یه بۆ لای خوا. ئه‌ڵێین: بوونی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) گه‌وره‌ترن واسیته‌و نێوه‌نده له نێوان خوای گه‌وره‌و به‌نده‌كانیدا ئه‌وه هیچ گومانێكی تیا نیه، به‌ڵام چی و چۆن واسیته‌و نێوه‌ندێك؟ واسیته‌و نێوه‌ندی گه‌یاندنی یانگه‌وازی خوایه، به‌ڵام كردنی به‌وه‌ی كه واسیته‌و نێوه‌ندبێ له نێوان به‌نده‌كان وخوای گه‌وره‌دا له عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی و هاوار لێ‌كردن، دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه به‌رز نه‌بێته‌و بۆ لای خوا له ڕێی ئه‌وه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه ئاینی ئیسلام نیه، به‌ڵكو ئاینی گاور‌و جوله‌كه‌و موشریك و هاوبه‌ش بڕیارده‌رانه. هه‌روه‌ها كارێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه‌دوعاو نزاكردن و پاڕانه‌وه له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كارێكی شیرك و هاوه‌ڵگیریه، به‌ڵام دوعا كردن به جاهو پله‌و پایه‌ی ئه‌و لای خوا یان به زاتی خۆی، ئه‌وه له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌دا به‌ڵگه دادوه‌ر ده‌بێت، له نێوان ئێمه‌و ئێوه‌و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم). هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ته‌وه‌سول و هۆكارگیریان بۆ لای خوای گه‌وره به جاه یان به زاتی پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه، نه‌یانوتووه: خوایه پرسیارت ئه‌كه‌ین و داوات لێ ئه‌كه‌ین به محمد (صلى الله عليه وسلم)بێی به هانامانه‌وه، یان په‌روه‌ردگار پرسیار‌و هاوارت لێ ئه‌كه‌ین له جاهو پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت، وه ئه‌مه به‌ڵگه‌كانن له به‌ر ده‌ستماندان، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و دروست باس ئه‌كه‌ین كه هیچ گومان له ڕاستی فه‌رمووده‌كه‌دا نه‌بێت نه لای ئێمه وه نه لای ئه‌هلی بیدعه‌و داهێنراوه‌كان. ئه‌ویش داواكردنی باران بارینه_ الاستسقاء_. له سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تاب خوالێی‌رازیبێ بێ بارانیه‌ك ڕویدا‌و هاوه‌ڵه‌كان چونه ده‌ره‌وه‌و بۆ پاڕانه‌وه له خوا‌و داوای باران بارین كردن وه عومه‌ریشیان له گه‌ڵدا بوو، عومه‌ر خوالێی‌ڕازیبێ فه‌رمووی: { "اللهم انا كنا نتوسل اليك بمحمد صلىالله عليه وسلم، والان نتوسل اليك بعم نبيك، يا عباس ! ق‌م فادع الله"} البخاري (1010) عمر بن الخطاب . واته: ئه‌ی خوایه ئێمه له‌وه‌و پێش ته‌وه‌سولمان ئه‌كرده لای تۆ به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (كاتێك كه له ژیاندا بوو) وه ئێسته ته‌وه‌سول ئه‌كه‌ین بو لای تۆ به مامی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت، ئه‌ی عه‌باس! هه‌سته بپارِێره‌وه له خوا } ئینجا عه‌باس هه‌ستاو له خوا ئه‌پاڕایاوه‌و مسوڵمانه‌كانیش ئامینیان ئه‌كرد. خۆ ئه‌گه‌ر وتیان: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ته‌وه‌سولیان ئه‌كرد به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و ئه‌یانووت: خوایه ئێمه ته‌وه‌سول ئه‌كه‌ینه لای تۆ به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت. ئه‌ڵێین: ئه‌م به‌ڵگه‌یه به‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه له سه‌ر ئێوه، وه به‌و شێوه‌یه نیه كه ئێوه تێی گه‌یشتوون، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه جاهو پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بێت، ئه‌و پله‌و پایه‌و جاهی ئه‌و به مردنی ئه‌و نامرێت و كۆتایی ناێت، چونه جاهو پله‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لای خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه له كاتی ژیانیداو هه‌روه‌ها له كاتی مردنیشیدا. به‌ڵام لادانی هاوه‌ڵه‌كان له ته‌وه‌سول به پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ ته‌وه‌سول به عه‌باس، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كاتێ له ژیاندا بووه ئه‌و دوعای خێری بۆ كردوون و له گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌رچوون بۆ داواكردنی باران، وه ئێسته دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) عه‌باسی مامی دوعایان بۆ ئه‌كات و له خوا ئه‌پارێته‌وه. جا سوپاس بۆ خوا ئه‌مه ڕوونه‌و گومان بڕه. هاوه‌ڵه‌كان خوالێیان‌رازیبێ زانیویانه كه به مردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئیتر هیچ زه‌ره‌رو سوودێكی له توانادا نه‌ماوه، وه‌ك چۆن له ژیاندا بووه‌و دوعای كردووه بۆ خه‌ڵك و بۆیان پاڕاوه‌ته‌وه لای خوا، ئیتر له كاتی وه‌فاتیدا ناتوانێت ئه‌مه بكات، كاتێك ئه‌هاتن بۆ خزمه‌تی و پێیان ئه‌وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) دوعامان بۆ بكه‌و لای خوای گه‌وره بۆمان بپاڕێره‌وه تاكو خوای گه‌وره ناڕه‌حه‌تی و ئازارمان له سه‌ر هه‌ڵگرێ، وه‌ك كه هاتنه خزمه‌تی كاتێك كه له به‌ر سێبه‌ر‌ی كه‌عبه‌دا بوو وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! به ڕاستی قوره‌یش زۆر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی داوین، بۆمان بپاڕێره‌وه له خوا. به‌ڵام دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌هاتن بۆ لای ئه‌وه‌ی كه پێیان وابووه پیاوی چاكه‌و له خوا نزیكه تا بۆیان بپاڕێته‌وه‌و دوعای خێریان بۆ بكات، هه‌روه‌ها موسڵمانانیش به‌م شێوه‌یه‌ن له هه‌موو كات و شوێنێكدا، بۆ داوای باران بارین بێت یان هه‌ر شتێكی دیكه بێت، ئه‌چنه لای ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێیان وایه پیاوی چاكه‌و له خوا نزیكه له به‌نده‌كانی خوا، له ئه‌هلی ڕێز‌و ده‌عوه‌و بانگه‌وازه، پێی ئه‌ڵێن: داوامان بۆ بكه لای خوا كه خوا بارانمان بۆ ببارێنێت، جا ئه‌مه كارێكی شه‌رعیه‌و هیچ ته‌وه‌سولێكی تیا نیه نه به زاتی ئه‌و كه‌سه وه نه به جاهو پله‌و پایه‌ی لای خوا. كه‌واته ته‌وه‌سول بۆ لای خوا به جاهو پله‌ی فلان، یان به حه‌قی فلان، ته‌وه‌سولێكی بیدعی و داهێنراوه، واته: شه‌رعی نیه، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌رعی بووایه بیدعی و داهێنراو نه‌ده‌بوو، وه هه‌موو داهێنراوێكیش گومڕاییه، هه‌موو گومڕاییه‌كیش له ئاگردایه، ئه‌م جۆره له ته‌وه‌سول نابێته شیرك و هاوه‌ڵگیری، چونكه داواكه له خوا ئه‌كات و له‌و ئه‌پارِێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وتی: یا حوسێن! یا علی! یا عباس! ئه‌و كات ئه‌بێته شیرك وهاوبه‌ش بڕیاردان. جا ئه‌مه هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی به‌هۆكارگرتن-الوسیله- بوو: شه‌رعی و شیركی و بیدعی، وه زانیمان كه ئه‌وانه كه جگه له خوا هاواریان لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌یانپه‌رستن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان، ئه‌وانیش خۆیان هۆكار ئه‌گرنه به‌ر بۆ لای خوای گه‌وره به دوعا‌و پارِانه‌وه‌و هاواركردن لێی، خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا : (57) { ئا ئه‌وانه‌ی كه ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه هۆكاورو وه‌سیله‌ی خۆیان بۆ لای خوا، كامیان له خوا نزیكتره؟! له كاتێكدا كه ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ئه‌كه‌ن و داوای نزیك بونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ئه‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ره‌حمه‌تی ده‌كه‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێ كراوه }.