دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د له‌شێوازه‌كانی ته‌وه‌سول و به هۆكاركردنی شیركی و هاوه‌ڵگیری له جیهاندا (من أشكال التوسل الشركي في العالم). زۆرترینی شیرك وهاوه‌به‌ش په‌یداكردنێك كه له‌م بواره‌دا دروست ئه‌بێت له شیعه ڕافزیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه حوسێنی كوڕی عه‌لی ئه‌په‌رستن -خوا له‌وو له هه‌موو هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ڕازی بێ- په‌یوه‌ندی و پابه‌ندیان به‌وه‌وه زیاتره وه‌ك له خوا-سبحانه‌وتعالی-، كۆ ئه‌بنه‌وه‌و له خۆیان ئه‌ده‌ن و خۆیان ئه‌كوتن و هاوار ئه‌كه‌ن و ئه‌گرین و هۆنراوه ئه‌خوێننه‌وه، هۆی گریان و له خۆدان و هاوارو ڕۆڕۆكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه حوسێن به بێ ده‌سه‌ڵاتی و داماوی و به ته‌نیا له‌و بیابانه‌دا شه‌هید بوو، وه به تینوێتی مرد و دوژمنانی خوا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ری و خۆی و كوڕ‌ه‌كه‌یان شه‌هید كرد. ئینجا (چونكه مامۆستای هه‌ڵبه‌ستن ودرۆن) زۆر شتی تری پێوه ئه‌نێن و لێی زیاد ئه‌كه‌ن، جا كاتێ ماندوو بوون له گریان و به خۆكێشان ئه‌ڵێن: ده‌ی هاواری حسین بكه‌ن با بێ به هاناتانه‌وه‌و پێوستیه‌كانتان بۆ جێ به جێ بكات، سبحان الله! ئه‌و له‌و حاڵه‌ته ناهه‌مواره‌دا له كه‌ربه‌لا كه لێی كۆبونه‌وه بیكوژن نه‌یتوانی هیچ بۆ خۆی بكات و فریای خۆی بكه‌وێت، له‌و هه‌ڵوێسته‌دا نه‌یتوانی هیچ سوودو زیانێك به خۆی بگه‌یه‌نێ، به زوڵم و سته‌م كوشتیان و نه‌یتوانی هیچ بۆ نه‌فسی خۆی بكات و خۆی ده‌رباز بكات، ئیتر چۆن ئه‌توانێ شتێك بۆ ئێوه بكات؟ چۆن جگه له خوا ئه‌په‌رستن و هاواری لێ ئه‌كه‌ن؟! هه‌روه‌ها عه‌لی خوا لێی ڕازیبێ كه ئه‌وان ئه‌په‌رستن و هاواری لێ ئه‌كه‌ن، بۆ خۆی چه‌ند گرفت و كێشه‌و ته‌نگه‌شه‌ی توش هات له سه‌رده‌می جێ نشینیه‌كه‌یدا! له ڕۆژی صفین و ڕۆژانی دیكه‌ش، ئینجا ده‌رچووه‌كان -الخوارج- لێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و ده‌رچوون له فه‌رمانی، ئوممه‌تی ئیسلام لێی بوو به دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێ له هه‌ریمه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی له ده‌ست دا‌و به‌یعه‌تیان پێ نه‌دا، ماندوو بوون و ئێش و ئازارێكی ئیجگار زۆری چه‌شت به ده‌ستیانه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ شتێك له‌وانه له سه‌ر خۆی لابه‌رێت، نه‌یتوانی هیچ سوودو زیانێك به خۆی بگه‌یه‌نێت، نه‌یتوانی ئه‌وانه بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر فه‌رمانی خۆی و زاڵ بێ به سه‌ریانا، تا له كۆتاییدا به‌د به‌خت و نه‌گبه‌تێكی وه‌ك عبدالرحمن بن ملجم دێت و به غه‌درو خیانه‌ت شیرێكی لێ ئه‌دات و دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌و برینه‌وه شه‌هید ئه‌بێت خوالێی‌رازی‌بێ. ده‌ی كوا سوودو قازانجه‌كه به خۆی تاكو بتوانێت به ئێوه‌ی بگه‌یه‌نێ؟! كوا لابردنی زه‌ره‌رو زیان له سه‌ر خۆی تا بتوانێت له سه‌ر ئێوه‌ی لابه‌رێت و له كۆڵتانی كاته‌وه؟! له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاواری لێ ئه‌كه‌ن لێ ئه‌پاڕێنه‌وه!! جا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایت به هه‌ندێ ولاَته‌كاندا- به نموونه میسر -ئه‌وه شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ئه‌بینی، ئه‌بینی ئه‌ڵێن: سه‌ری حوسێن لێره نێژراوه، ناڵێن حوسێن به‌ڵكو سه‌ری حوسێن، ئیتر ئه‌و شوێنه كراوه‌ته نزرگه‌و به ده‌وریدا دێن و هاواری لێ ئه‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چۆن له كه‌ربه‌لا ئه‌یپه‌رستن، له نه‌جه‌ف هه‌روه‌ها، له دمشق یش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌یپه‌رستن و ئه‌ڵێن: لێره نێژراوه، ئیتر سه‌ری حوسێن له هه‌موو شوێنیكدایه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م نزرگه‌و گۆڕانه سێ سه‌د ساڵ دوای وه‌فاتی حوسێن ده‌ركه‌وتوون و دورستكراوون. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رت سوڕ ئه‌مێنێ له‌و هه‌موو خه‌ڵكه كه دێن بۆ زیاره‌ت و هاواری لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌گرین و لێی ئه‌پاڕێنه‌وه ئه‌یپه‌رستن بێجگه له خوا‌و و ئه‌ڵێن ئه‌مه سه‌ری حوسێن لێره نێژراوه! جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ری بێت و له لاشه‌ی جیا كرابێته‌و- به چاو نوقان له‌وه‌ی كه ئه‌مه درۆیه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه – و له كه‌ربه‌لاوه هێناویانه بۆ میسر‌و له‌وێ نێژراوه، ئه‌مه پاساوی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هاواری لێ بكرێت و بپه‌رسترێت، یان ئه‌مه به‌ڵگه‌ی لاوازی و بێ ده‌سه‌لاَتی حوسێن ئه‌گه‌یه‌نێت، كاتێك كه سه‌ریان لێ كردۆته‌وه‌و به‌و وڵاتانه‌دا هێناویانه و نه‌یتوانیوه به‌رگری له خۆی بكات و دوژمنانی له ناو به‌رێت؟! به‌ڵام موشریك و هاوه‌ڵگیران له عه‌قڵ و ژیری داڕنراوون و بێ سه‌ودا دوای شه‌یتان و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان كه‌وتوون، كاره‌كه‌یان له دوو خاڵ به ده‌ر نیه: 1 . یان نه‌فامن و شوێن پێی خه‌ڵكی تریان هه‌ڵگرتووه بێ ئاگان له هه‌موو شتێك: إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ (23) { (ده‌یانگوت) بێ گومان ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیوه‌ته‌وه له سه‌ر ڕێباز‌و ڕِِِێگه‌یه‌ك و ئێمه‌ش له شوێنی ئه‌وان ئه‌ڕۆێن و شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵئه‌گرین } ئیتر هیچ جۆرێك له بیركردنه‌وه‌و تێ گه‌یشتن نیه، به‌ڵكو شوێن پێ هه‌ڵگرتنێكی كوێرانه‌وه خۆ به ده‌سته‌وه‌دانێكی ته‌واو بێ هیچ ژیری و بینش و مه‌نتقێك. 2 . یان فێڵبازو دزو تاوانبارن كه ماڵ و سامانی ئه‌و خه‌ڵكه به بێ ڕووی حه‌ق ئه‌خۆن، كاتێ دێته لای گۆر‌ِه‌كه پێی ئه‌ڵێ: چیت ئه‌وێت له حوسێن بۆت بكات؟ ئه‌گه‌ر كچ بێت پێی ئه‌ڵێ: ئایا ئه‌ته‌وێت هاوسه‌رێكی باش یان ده‌زگیرانێكی باشت بۆ په‌یدا بكات؟ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌وێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ر كارێكی بوێت حوسێن ئه‌توانێت بۆی جێ به جێ بكات ... وه هه‌روه‌ها. جا ئه‌م هه‌ژاره كاتێك كه چووه ژوره‌وه ده‌بێت هه‌ندێ پاره بداته ئه‌وانه‌ی كه‌سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه‌كه‌ن ئینجا ڕێگه ئه‌ده‌ن به خاوه‌ن پێویستیه‌كه كه داوا بكات و لێی بپاڕێته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه شتێك بده‌یت، جا به حوسێن بێت یان بدوی بێت یان نه‌فیسه بێت یان هه‌ركه‌سێكی تر بێت كه جگه له خوا هاواری لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌یپه‌رستن، ئه‌م پاره‌و نه‌زركردنه‌ش بۆ خاوه‌ن گۆڕنیه، جاری وا‌یه هه‌ر گۆڕیشی تیا نیه، وه‌كو گۆڕی حوسێن كه به هیچ بنچینه‌یه‌كی نیه‌و له‌و شوێنه نیه كه ئێسته سه‌ردانی ئه‌كه‌ن و هاواری لێ ئه‌كه‌ن و گۆڕه‌كه له بنچینه‌دا خاڵیه‌وه داروبه‌رد نه‌بێت هیچی تیا نیه. جا ئه‌وه‌ی پاره‌كه وه‌رئه‌گرێت و خه‌ڵك ڕووت ئه‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ن كه چاودێر‌و به‌ڕێوه‌به‌رن و به هۆش و ژیری ئه‌و خه‌ڵكه پێ ئه‌كه‌نن و پێیان ڕائه‌بوێرن و ئه‌و ماڵ و سامانه هه‌مووی كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و بۆ خۆیان به كاری دێنن. یه‌كێك له چیرۆكه هه‌ره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان له‌م بواره‌دا چیرۆكێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه: له یه‌كێك له وڵاته‌كاندا گۆڕێك هه‌یه پێی ئه‌ڵێن گۆڕی خه‌واجه، ئه‌م گوڕه گۆڕی كابرایه‌كی هۆڵه‌ندیه- وه‌ك ئه‌زانن كه هه‌ر كه‌سێكی ئه‌وروبی هه‌ندێ له خه‌ڵكی ناویان ئه‌نا به خه‌واجه- ئه‌م كابرایه له گه‌ڵ ئه‌و شه‌ریكه‌یه‌ی كه ئیشی تیا ئه‌كات دێت بۆ كه‌ناڵی سوێس و تاكو كه‌ناڵه‌كه هه‌ڵكه‌نن، له‌وێ ئه‌كه‌وێته ناو ده‌ریاچه‌یه‌كه‌و ئه‌خنكێت، ئیتر لاشه‌كه‌ی ئاو ئه‌یبات و له شوێنێكی تر ئه‌یدۆزنه‌وه‌و ئه‌یخه‌نه گۆڕه‌وه، وه دوای ئه‌وه گومه‌زێكی به سه‌ره‌وه دروست ئه‌كه‌ن. جا تاكو ئێسته‌ش خه‌ڵكی ئه‌چن بۆ لای و هاوار له‌و خه‌واجه‌یه ئه‌كه‌ن، كه له بنچینه‌دا گاورێكی بێ باوه‌ڕی كافر بوو له ده‌ریای سوێسدا خنكاوه!! به‌ڵكو له‌وه‌ش به هێزترو سه‌رسوڕهێنه‌ر تر كه ئه‌گێڕِِِِِِِِنه‌وه – وتراوه كه ئه‌م ڕوداوه متواتره‌و چه‌ند جارێك ڕویداوه – كه هه‌ندێ دزو جه‌رده و ڕێگر ئه‌یانه‌وێت له سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌ڵك بوه‌ستن و فێڵ له خه‌ڵكی بكه‌ن تاكو شتیان لێ بسه‌نن، هیچی وایان ده‌ست ناكه‌وێت كه بتوانن وا له‌و خه‌ڵكه بكه‌ن كه شتیان بداتی، ئه‌چن ئه‌وگوێدرێژه‌ی پێیانه سه‌ری ئه‌بڕن و ئه‌یشارنه‌وه‌و له سه‌ریه‌وه گومه‌زێك دروست ئه‌كه‌ن، كاتێك خه‌ڵك به‌وێدا تێ ئه‌په‌ڕێ ئه‌ڵێن ئه‌مه گومه‌زی فڵانه شێخه و پیرۆز‌و موباره‌كه، دوای ماوه‌یه‌ك خه‌ڵك ئه‌وه‌ی به وێدا تێپه‌ڕ ئه‌بێت سه‌ردانی شیخ ئه‌كه‌ن و له جیاتی ئه‌وه‌ی دزو جه‌رده‌كان خۆیان پاره‌یان لێ بسێنن و فێڵیان لێ بكه‌ن، به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان پاره‌و شت بۆ گومه‌زی مامه شێخ دائه‌نێن. تا ڕۆژێك جیاوازی ئه‌كه‌وێته نێوانیان، یه‌كێكیان به‌وی تریان ئه‌ڵێ: سوێند بخۆ به خوا كه تۆ فێڵت لێ نه‌كردووم، ئه‌ڵێ: سوێند به خوای گه‌وره فێڵم لێ نه‌كردوویت، پێی ئه‌ڵێ: نه‌خێر، ئه‌و سوێنده وه‌رناگرم مه‌گه‌ر به واسته‌و میانه‌ی پێاوچاكه‌كه‌وه نه‌بێت-په‌نا به خوا _ له ڕۆچونیاندا له شیرك و بێ باوه‌ڕیدا سوێند به خوای گه‌وره وه‌رناگرن ئه‌گه‌ر سوێند نه‌خۆیت به یه‌كێك له دۆستانی خوا، وای لێ هاتووه ئه‌گه‌ر سوێندت خوارد به خوای گه‌وره، ئه‌وه یان وه‌ری ئه‌گرن یان وه‌ری ناگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوێندت خوارد به فڵان وه‌لی یان فڵان شێخ، ئه‌وه ئیتر بێ دواكه‌تن یه‌كسه‌ر وه‌ری ئه‌گرن، نموونه وه‌ك شێخ عبدالقادری گه‌یلانی له هندستان یان له ئه‌فریقیا ئه‌گه‌ر سوێندت خوارد به ژیانی عبدالقادری گه‌یلانی ئه‌وه ئیتریه‌كسه‌ر سوێنده‌كه‌ت وه‌رگیراوه‌و باوه‌ڕت پێ كراوه _ جا كابرای دووه‌م ئه‌ڵێ: سوێند ئه‌خۆیت به‌و فلاَن شێخه‌ی كه به یه‌كه‌وه ناشتمان و خستمانه گۆڕ-واته گوێ درێژه‌كه- ! ئێمه هه‌ردوكمان ئه‌زانین نێژراوه‌كه كێ بوو! جا له‌مه‌دا ئه‌وه ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خۆیان خستبویانه گڵه‌وه باوه‌ڕیان كرد، چونكه درۆ ئه‌گه‌ر زۆر بوو‌و بڵاو بۆوه‌و خه‌ڵكی له سه‌ر ڕاهات وه‌رئه‌گیرێت و به ڕاست ئه‌گیرێت، چونكه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی ده‌رونیه‌وه با درۆ‌و ئه‌فسانه‌ش بێت ورده ورده له گه‌ڵ مرۆڤدا دێت و وه‌ری ئه‌گرێت. وتراوه كه چه‌ند مناڵێ به‌لای ِأشعب‌ی ته‌ماعكارو چڵێسدا تێپه‌ڕ ئه‌بن و ده‌ڵێن: ئه‌ی ِأشعب! ئه‌ی چڵێس و ته‌ماعكار! گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن ئازاری ئه‌ده‌ن له سه‌ر ڕێگه‌كه‌یاندا، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێ بێنن ئه‌ڵێ: مناڵینه بچین بۆ ماڵی فڵان خواردن ئه‌به‌خشنه‌وه به‌شی خۆتان وه‌رگرن، مناڵه‌كان ئه‌ڵێن: ئه‌م ِأشعب‌ه هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌زانێ ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌تكاری له كۆێ هه‌یه، وایان زانی ڕاست ئه‌كات وهه‌ستان بچن بۆ ئه‌وێ، دوای تۆزێك بیری كرده‌وه‌و خۆشی دوایان كه‌وت، پێی وترا : ئه‌وه بۆ دوایان كه‌وتی؟ وتی: له‌وانه‌یه ڕاست بێ و به ڕاستی خواردن ببه‌خشنه‌وه به‌ڵكو منیش به‌شی خۆم وه‌رگرم. بۆ خۆی درۆكه‌ی دروست كرد، كه‌چی بۆ خۆشی باوه‌ڕی به درۆكه‌ی خۆی كرد‌و كه‌وته گومانه‌وه له قسه‌كه‌ی، جا جاری وا هه‌یه شتی وا ڕوو ئه‌دات، ئه‌بینی كه درۆیه‌ك ئه‌كات و زۆر به‌رگری و پاڵپشتی ئه‌كات و بڵاو ئه‌بێته‌وه، تا له كۆتاییدا وای لێ دێ خاوه‌ن درۆ خۆشی باوه‌ڕی پێ ئه‌كات. هه‌روه‌ها هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌بنه سه‌ره‌تا و پێشه‌نگ له داهێنان و دروستبونی شیرك وهاوه‌ڵگیریدا، یه‌كه‌م كه‌سه كه دایئه‌هێنێت كه‌چی بۆ خۆشی ئه‌كه‌وێته داوه‌كه‌یه‌وه‌و باوه‌ڕی پێ ئه‌هێنێت، كه ئه‌م حاڵه‌ته پێی ئه‌وترێ : فێڵی ده‌روونی_ الحيل النفسية_. زۆرێك له خه‌ڵكی فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ئه‌كه‌ن: به خه‌ڵكی ئه‌ڵێ: من ئه‌وه‌م كردووه، ئه‌وه‌م به خشیوه، ئه‌وه‌م لایه، درۆش ئه‌كات، ئینجا خه‌ڵكیش ئه‌م قسه‌یه ئه‌گه‌ڕێننه‌وه‌و بڵاوی ئه‌كه‌نه‌وه، ئیتر دوای ماوه‌یه‌ك كاتێك كه بڵاو بۆوه‌و خه‌ڵكی به ڕاستیان زانی، شه‌یتان هه‌ڵیئه‌نێت و ئه‌یخاته دڵیه‌وه‌و درۆكه‌ی خۆی لێ ئه‌بێ به ڕاست، له كاتێكا كه یه‌كه‌م جار ئه‌م ئه‌و درۆیه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌و باسی كردووه، به‌ڵام بۆ خۆشی دوایی باوه‌ڕی پێ ئه‌كاو به‌رگری لێ ئه‌كات. ئه‌مه تاكو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی ئه‌و فێڵبازانه بزانرێت و ده‌ركه‌وێت. جا ئه‌م شه‌یتانه ئاده‌میزادو په‌ریانه، به خه‌ڵكی پێ ئه‌كه‌نن و وای لێ ئه‌كه‌ن تاكو ئه‌گه‌ر مرۆڤێكی ژیر‌و دانا، یان كه‌سێكی نامۆ به ئیسلام بێت بو وڵاتی موسڵمانان و بیه‌وێت له ئیسلام تێ بگات، وه‌كو زۆرێك له ئه‌وروبیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان دێن و ده‌یانه‌وێت مسوڵمانان ببینن- زۆریان ون ون و وێڵ بوون و به دوای ئاینێكی هه‌ق و ڕاستا ئه‌گه‌ڕێن- كاتێك دێ بۆ وڵاتی ئیسلام و ئه‌یه‌وێت موسڵمانان ببینێت، پێێ ئه‌وترێت: ئه‌وه ئیسلامه و بیبینه، به‌ڵام چی ببینێت، به‌ندایه‌تی گۆڕسان و هاوار له مردووه‌كان و داوای فریاكه‌وتن ویارمه‌تی لێیان، كه ئه‌وانیش هه‌مان به‌ندایه‌تی قه‌شه‌كانیان هه‌یه له ئاینه گۆڕاوو شێواوه‌كه‌یاندا. ئه‌لێت: ئه‌مه ئه‌وه‌بوو من ڕام ئه‌كرد لێی و ئه‌مووت ئه‌مه ئه‌فسانه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه، به‌ڵام مسوڵمانه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌ن، ئیتر باوه‌ڕ ناهێنێت كه ئه‌و دیاردانه ئه‌بینێت و پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه. جا ئه‌مه شیرك و هاوه‌ڵگیریه بۆ خوای گه‌وره، وه هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست بونیشه له به‌رده‌م به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره‌دا، ئا ئه‌مه ئه‌مه‌یه ته‌وسول و به هۆكاركردنی شیركی كه زۆرێك له موسڵمانانی جیهانی ئیسلامی گرتۆته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا ڕه‌حمی پێ كردوون و له‌و شیرك وهاوه‌ڵگیریه به دوورن. جا ئه‌وانه له هه‌موو وڵاتێكدا ئه‌یانه‌وێت ئه‌م شیرك و ئه‌فسانانه زیندوو بكه‌نه‌وه، به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر پیاوێكی باش مرد ئه‌وه یه‌كسه‌ر گومه‌زی بۆ ئه‌كه‌ن و ورده ورده خه‌ڵك دێت بۆ سه‌ردانی و تاكو ئیتر هاواری لێ ئه‌كه‌ن و لێی ئه‌پاڕێنه‌وه‌و له جیاتی خوای گه‌وره ئه‌یپه‌رستن، ئه‌ڵێن: بۆچی گۆڕ دروست نه‌كه‌ین و به گه‌وره‌ی نه‌گرین، چی تیایه؟! ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك شیرك نیه، ئێوه له خۆوه خه‌ڵكی به بێ باوه‌ڕٍٍو موشرك ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێت: لا اله الا الله، ئیتر چۆن پێی ئه‌ڵێی موشرك و هاوه‌به‌ش بریارده‌ر؟!. ئه‌ڵێین: ئه‌گه‌ر وتی لا اله الا الله و به كرده‌وه‌كانی هه‌ڵی وه‌شانده‌وه، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وا‌یه ده‌ست نوێژی گرتبێت به‌ڵا یه‌كێك له‌و كارانه ئه‌نجام بدات كه ده‌ست نوێژه‌كه‌ی ئه‌شكێنن، یان نوێژ بكات به‌ڵام مه‌رجه‌كانی نوێژی تیا نه‌بێت، ئیتر با نوێژیش بكات قبوڵ نیه‌و نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵه، جا بیدعه‌و داهێنراوه‌كانیش ورده ورده له ناو خه‌ڵكیدا ڕه‌گ دا ئه‌كوتن، تاكو له داهاتوودا وایان لێ دێ خه‌ڵكی به ڕاستیان ئه‌زانن و ئیتر ناتوانرێت لا ببرێن. هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له لای گۆڕی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌كرێت له‌وه‌ی كه له كاتی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كاندا ڕوو ئه‌كه‌نه گۆڕه‌كه‌و پشت ئه‌كه‌ن ڕووگه، ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داوا له خوا ئه‌كه‌ن و له‌و ئه‌پاڕێنه‌وه، به‌ڵام یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی شیرك و هاوه‌ڵگیری، ڕۆژێك ئه‌بێت-به‌ڵكو ئێسته‌ش هه‌یه- ئی وا هه‌یه دێت و ڕوو ئه‌كاته پێغه‌مبه‌رو ئه‌ڵێت: یا رسول الله و له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌پاڕێته‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی له خوا بپاڕێته‌وه، وه وا گومان ئه‌بات كه ئه‌و له‌و وڵاته دوره‌وه نه‌هاتووه ته‌نها بو سه‌ردان و زیاره‌تی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نه‌بێت ، وه بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه داوا له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بكات و لێی بپاڕێته‌وه. ئه‌مه له شیرك و هاوبه‌ش بڕیاردانی گه‌وره‌یه، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)كه پارێزه‌ری ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی بووه، به‌رگری لێ كردووه، شیرك و هاوه‌ڵگیری ته‌فروتونا كرد، وه له پێناوی خوادا جیهادی كرد‌و تێ كۆشا تاكو جگه له خوای گه‌وره كه‌سی تر نه‌په‌رسترێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌یكه‌نه هۆكارو وسیله‌و هاواری لێ ئه‌كه‌ن. وه جاری وا هه‌یه له ته‌له‌فزێوندا كه‌سانێك ده‌رئه‌خه‌ن كه لای گۆڕێكه‌وه وه‌ستاون و دوعا ئه‌كه‌ن و ئه‌پاڕێنه‌وه، ئیتر خه‌ڵكی ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌مه شیرك بووایه له نه‌ئه‌درا به ته‌له‌فزیۆن و بڵاویان نه‌ئه‌كرده‌وه، جا ئه‌مه له شوێن پێ هه‌ڵگرتن و به دوادا چونی كوێرانه‌یه، له موسیبه‌ت و نه‌خۆشیه‌كانی خه‌ڵكیه گشتییه، به‌ڵگه ڕۆشن و ڕوونه‌كان له قورئان و سوننه‌تدا هه‌ن، كه‌چی ئه‌ڵێن: ئه‌وه نیه له ته‌له‌فزێوندا ئه‌یبینین چی ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ناشه‌رعی بووایه‌و شیرك بووایه وایان نه‌ئه‌كردو ته‌له‌فزیۆن پیشانی نه‌ئه‌دا!. كه‌واته با له خوای گه‌وره‌ش بپاڕێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووی كرده گۆڕه‌كه‌و پشتی كرده ڕووگه، ئه‌وه بیدعه‌و داهێنراوێكه له دیندا و پێویسته ئینكاری بكرێت، به‌ڵكو ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ سه‌ردانی شاری مه‌دینه‌ی كرد ئه‌وه ئه‌بێت نیه‌تی زیاره‌ت و سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌بێت نه‌ك زیاره‌ت و سه‌ردانی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و هاوه‌ڵه‌كانی خوالێیان‌ڕازیبێ، جا ئه‌گه‌ر سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌مان كرد‌و به نیه‌تی ئه‌وێ هاتین، ئه‌وا سه‌ردانی پێغه‌مبه‌رو هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌شی ئه‌كه‌ین و سه‌لامیان لێ ئه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ردانی گۆڕستانی به‌قیع‌یش ئه‌كه‌ین، به‌ڵام نابێت له سه‌ره‌تادا به نیه‌تی سه‌ردانی گۆڕی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵه‌كانی بێییت چونكه ئه‌وه دروست نیه، به‌ڵكو ده‌بێت نیه‌تت سه‌ردان و زیاره‌تی مزگه‌وته‌كه بێت. ئه‌مه‌ی سه‌ردان و زیاره‌تی شه‌رعی، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك بوویت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و له سنوره‌كانی خۆیدا سه‌ردانی گۆڕستانه‌كانت كرد ئه‌وه خێره‌و پاداشتی چاكت بۆ ئه‌نوسرێت، گۆڕ‌و قیامه‌ت و ڕۆژی دواییت بیر دێنێته‌وه، ئێمه فه‌رمانمان پێ دراوه كه سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان بكه‌ین چونكه دواڕۆژمان بیردێننه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارییان لێ وه‌رده‌گرین. كه‌واته ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی گۆڕ ئه‌كات و سه‌لام له پێغه‌مبه‌رو دوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌كات و ئینجا له لای گۆر‌ِه‌كه‌دا ئه‌پاڕێته‌وه‌و هاوار ئه‌كات، یان لای گۆڕستانی به‌قیع، یان لای شه‌هیده‌كانی ئوحود، یان لای هه‌ر گۆڕستانێك له گۆڕستانه‌كان، ئه‌مه دروست نیه‌و كارێكی ناشه‌رعیه، به‌ڵكو ده‌بێ داوا هه‌ر له خوا بكه‌ین و هاوبه‌شی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین.