دانراوه له‌لایه‌ن: ڕۆژان ڕەئووف پله‌و پایه‌ی به‌هه‌شتییه‌كان..! موغه‌یه‌ره‌ی كوڕی شوعبه(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی جارێكیان مووسا (علیه السلام) له خوا پاڕایه‌وه كه نزمترین پله‌ی خه‌ڵكانی به‌هه‌شتی بۆ ئاشكرا بكات ئه‌ویش فه‌رمووی: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی موسته‌حه‌قی به‌هه‌شتن ده‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه پیاوێك په‌یدا ده‌بێت پێی ده‌ڵێن تۆش بچۆره ناو به‌هه‌شته‌وه ئه‌ویش ڕوو له‌قاپی یه‌زدان ده‌كات و عه‌رزی ده‌كات خوایه بۆ كوێ بچم؟ هه‌ركه‌سه شوێنی خۆی گرتووه و گه‌یشتۆته پاداشتی خۆی؟ پێی ده‌ڵێن به‌وه ڕازیت كه به‌قه‌ده‌ر پاشایه‌كی سه‌ر زه‌ویت بدرێتێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت خوایه ڕازیم. چه‌ند قاتی سامان و سه‌روه‌تی پاشایه‌كی دنیای ده‌درێتێ و چی حه‌ز لێ بكات و چاوی پێ بكرێته‌وه. ئینجا (مووسا) پرسی ئه‌ی به‌رزترین پله له به‌هه‌شتا بۆ كێیه فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ی كه من ویستومه به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆم پله‌وپایه‌یان به‌رز بكه‌مه‌وه شتی وایان ده‌ده‌مێ نه هیچ چاوێ شتی وه‌های دیوه، نه هیچ گوێچكه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی بیستووه و هه‌رگیز به دڵی به‌شه‌ردا نه‌هاتووه. ئینجا فه‌رمووی: ئه‌وه‌تا له قورئاندا باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: [فلا تعلم نفس ما أخفی له‌م من قره أعین) [السجده: ١٧] (حدیپ صحیح أخرجه مسلم والترمژی واحمد