گیانه‌ڵا له ئه‌هلی جیهانی شه‌هاده‌ته.! باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: له بابه‌ته‌كه‌دا وتت كه ئه‌وه‌ی له حاڵی گیانه‌ڵادایه ته‌وبه‌ی لێ وه‌رناگیرێت، چونكه ئه‌چێته جیهانی شه‌هاده‌ته‌وه، جا ئایا ئه‌كرێت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زیاتر شی بكه‌نه‌وه؟ وه‌ڵام: گیانه‌ڵاو سه‌ره‌مه‌رگ، ئه‌وه‌یه كه له كاتی گیانكێشانیدا فریشته‌كان ئه‌بینێت، یان له گه‌ڵیاندایه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلائِكَةَ لا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ لِلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْراً مَحْجُوراً [الفرقان:22] { ئه‌و ڕۆژه‌ی كه فریشته‌كان ده‌بینن هیچ جۆره مژده‌یه‌ك بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به كزی و خه‌جاڵه‌تی و كه‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه بۆ په‌نایه‌ك، یان شوێنێكی داڵده‌ده‌رو پارێزراو }جا مرۆڤ كاتێك فریشته‌كانی بینی ئیتر ئیمان و باوه‌ڕ نامێنێت؛ چونكه ئیماندار ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕی به غه‌یب و په‌نهان ببێت، جا ئه‌گه‌ر به چاوه‌كانی خۆی و به ئاشكرا بینی ئه‌وه ئیتر باوه‌ڕهێنان نامێنێت، ئه‌گه‌ر له جیهانی غه‌یبه‌وه چووه جیهانی شه‌هاده‌ت و به‌رچاو ئه‌وه باوه‌ڕی به شێتكی به‌رجه‌سته‌و بینراو هه‌ست پێكراو ئه‌بێت نه‌ك غه‌یب و نادێارێك. نموونه‌ی ئه‌مه وه‌ك نموونه‌ی ئه‌وانه وایه كه له سه‌ر ئاگر ئه‌وه‌ستن یان له به‌رده‌م خوای خۆیاندا له ڕۆژی قیامه‌تا ئه‌وه‌ستێنرێن و ده‌ڵێن: ئه‌ڵێن: [Quranوَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ [ الأنعام:27 ] { جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی (له قیامه‌تا) له سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون (به ده‌م حه‌سره‌ت و ئاهوناڵه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه جارێكی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیا‌و (له‌م سه‌ره‌نجامه شوومه ڕزگارمان ده‌بوو) ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌كانی خوامان به درۆ نه‌ده‌زانی و باوه‌ڕی به تینمان پێی ده‌بوو }. كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌ڕانه‌وه سوودی نابێت، هیواو ئاوات و خۆزگه به ده‌رد ناخوات، چونكه وا ئاگریان به چاوه‌كانی خۆیان بینی و به‌هه‌شتیان بینی و ئه‌وه‌ی له ڕابووردوادا له جیهانی غه‌یب و په‌نهاندا بوو ئێسته وا بۆته به‌رچاوو موشاهه‌ده، جا حاڵه‌تی گیانه‌ڵاو سه‌ره‌مه‌رگیش به‌م شێوه‌یه‌و په‌رده له سه‌ر غه‌یب و په‌نهان لا ده‌درێ.