دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د گه‌وره‌ترین وه‌سیله و هۆكاره‌كان بۆ لای خوا -سبحانه وتعالی- (أعظم الوسائل إلى الله) گه‌وره‌ترین وه‌سیله‌و هۆكار بۆ لای خوا-سبحانه‌وتعالی- ئیسلامه‌تی و یه‌كخواناسیه، هاوه‌ڵه‌كان و شێون كه‌وتوانیشیان خوالێیان‌رِازیبێ به‌مه لێكیان داوه‌ته‌وه‌و ته‌فسیریان كردووه، وه مرۆڤ نابێته موسڵمان و ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به تاك و ته‌نها نه‌ناسێت و نه‌یپه‌رستێت. گه‌وره‌ترین شێتك كه خۆمانی پێ له خوای گه‌وره نزیك ئه‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌بێته هۆكارێ لێخوشبونی خوا بۆمان ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی و به تاك و ته‌نها ناسینی په‌روه‌ردگاره، له به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ویستمان داوا له خوا بكه‌ین و لێی بپارِێینه‌وه، ئه‌وه چاكترین شتێك كه پێی بپارێینه‌وه‌و داوای پێ لێ بكه‌ین، هاوارلێكردن و به كوڵ پاڕانه‌وه‌یه به‌وه‌ی كه ئێمه به تاك و ته‌نها ئه‌یپه‌رستین و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ناده‌ین، شایه‌تی ئه‌ده‌ین به لا اله الا الله، داواكردنمان و به هۆكاركردنمان بۆ ته‌وحیدو یه‌كخواناسی به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌وحید گه‌وره‌ترین هۆكارو وه‌سیله‌یه بۆ گه‌یشتن به رڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره، چونكه دوعا‌و پاڕانه‌وه دوو به‌شه: پارِانه‌وه‌ی به‌ندایه‌تی، وه پارِانه‌وه‌ی داوا لێ كردن ه هاوار لێ‌كردن -دعاء عبادة، ومنه دعاء مسألة-. دوعا‌و پارانه‌وه‌ی به‌ندایه‌تی وه‌ك: نوێژكردن، شایه‌تمان، چونكه نوێژ دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها شایه‌تیدانیش به لا اله اله الله پاڕانه‌وه‌یه. دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی داوا لێ كردنیش: وه‌ك ئه‌وه‌ی داوا له خوای گه‌وره بكه‌یت كه كارێكت بۆ جۆر بێنێت، ملكه‌چ بوون به كوڵ هاوار كردن، یان هه‌ر كارێكی دیكه له پاڕانه‌وه، كه‌واته چاكترینی كارێك كه پێی نزیك ئه‌بینه‌وه له خوای گه‌وره‌و ئه‌یكه‌ینه هۆكارو وه‌سیله‌یه‌ك له به‌ندایه‌تی و گوێرِایه‌ڵی و كرده‌وه‌كانماندا بریتیه له شایه‌تی و گه‌واهیدانمان به ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی-. ئه‌گه‌ر یه‌كێك ویستی به به‌ندایه‌تی كردنی جگه له خوا‌و شیرك وهاوه‌ڵگیری له‌خوا نزیك بێته‌وه، ئه‌وه بۆی نابێته هۆكارو وه‌سیله‌یه‌كی شه‌رعی هه‌رچه‌نده ماندووش بێت و هه‌وڵی زۆریشی بۆ بدات، به‌ڵكو به‌و كاره‌ی له ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوای په‌روه‌ردگار ده‌ر ده‌كرێت: إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ [المائدة:72] { بێ گومان هه‌ر كه‌سێ شیرك بۆ خوا بڕیار بدات و هاوه‌ڵگیری بۆ بكات ئه‌وه خوای گه‌وره به‌هه‌شتی له سه‌ر قه‌ده‌غه ئه‌كات و شوێن و جێگه‌ی ئاگر ئه‌بێت، وه زاڵمان و سته‌مكارانیش له‌وێدا هیچ پشت و په‌نایه‌كیان نیه} جا ئه‌و كه‌سه‌ی كرده‌وه شیركی و هاوه‌ڵگیره‌كان ئه‌كاته هۆكاری نزیك بونه‌وه‌ی له خوای گه‌وره، به‌وكاره‌ی نه‌ك نزیك ئه‌بێته‌وه، به‌ڵكو دورتر ئه‌كه‌وێته‌وه له خوای گه‌وره،چونكه كارێكی كردووه كه خراپترین و گه‌وره‌ترین تاوانه‌و هیچ تاوانێك له‌و تاوانه گه‌وره‌تر نیه: إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا النساء: (48) . { به رِاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ برِیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێكی تر بیه‌وێت خۆش به‌بێت، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا برِیار بدات، ئه‌وه ئیتر به رِاستی تاوانێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه}، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگونجێ و ناكرێ كه گه‌وره‌ترین تاوان بكرێته هۆكارو وه‌سیله بۆ نزیك بونه‌وه له خوای گه‌وره. كه‌واته گه‌وره‌ترین شتێك كه بیكه‌ینه هۆی نزیك بونه‌وه‌مان له خوای گه‌وره، ته‌وحیدو به ته‌نهاپه‌رستنیه‌تی، ملكه‌چی و گوێرایه‌ڵی و به‌ندایه‌تیه بۆی، وه ئه‌وه به‌نده چاكانه‌ی خوا له پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان به‌وه نرخ و پله‌و پایه‌یان به‌وه به‌رز بۆوه‌و بونه دۆست و خوشه‌ویستانی خوا، به به جێهێنانی ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌و دور كه‌وتنه‌وه‌و واز هێنانیا له شیرك وهاوه‌ڵگیری. له به‌ر ئه‌وه ئێمه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكار ئه‌گرینه به‌ر بۆ نزیك بونه‌وه‌مان له په‌روه‌ردگارمان كه یه‌كخواناسیه، وه هۆكارو وه‌سیله‌ی هه‌ره‌گه‌وره كه خوا فه‌رمانی پێ داوین بیگرینه به‌ر بریته له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی،هه‌م به عه‌قیده‌و باوه‌ڕ پێ بوونی ته‌واو، وه هه‌م به كردار‌و كرده‌وه، ئنجا گوێرایه‌ڵیكردنی فه‌رمانه‌كانی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، كه یه‌كه‌میان نوێژه، وه ئیتر هه‌رچیه‌ك كه خوا فه‌رزی كردبێت له سه‌رمان و داینابێت،له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ده‌فه‌رموێت :{ و ما تقرب الي عبدي بشيء أحب الي مما افترضته عليه} { هیچ شتێك نیه به‌نده‌كه‌م له من نزیك بكاته‌وه به ئه‌ندازه‌ی به جێهێنانی ئه‌و شتانه‌ی كه فه‌رزم كردووه له سه‌ری} هه‌رچی به‌ندایه‌تی و فه‌رزه‌كان هه‌بێت، هۆكارو وه‌سیله‌یه‌كن بۆ نزیك بونه‌وه‌مان له خوای گه‌وره. هۆكار ئه‌گرمه به‌ر بۆ لای خوا مانای ئه‌وه‌یه كه: لێی نزیك ئه‌بمه‌وه‌و كۆشش ئه‌كه‌م بۆ به ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به: پاڕانه‌وه لێی، یادكردنی، جیهادو تێكۆشان له پێناویدا، فه‌رمان دان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه، جێ به جێ كردنی دین، وه به هه‌ر شتێك كه خوای گه‌وره پێی خۆش بێ و ره‌زامه‌ندی ئه‌وی تیا بێ، من به‌م هۆكارو وه‌سیلانه كوشش ئه‌كه‌م وهه‌وڵ ئه‌ده‌م تاكو ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به ده‌ست بێنم و ته‌ماع وهه‌ڵپه‌م بۆ ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوایه، تاكو بگه‌مه به‌هه‌شته‌كه‌ی و له سزاكه‌شی بمبورێت. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌نده‌یه‌ك له به‌نده چاكه‌كانی به‌و شێوه‌یه‌ن، ئه‌مه به هۆكارگرتن و ته‌وه‌سولی شه‌رعیه، ئه‌مه‌یه كه ئاینی ئیسلامی له سه‌ره. وه له لایه‌نی دوعا‌و پارِانه‌وه‌ش لێی، ئه‌وه دوعا‌و نزا‌و پرسیارمان هه‌ر له‌و زاته ئه‌كه‌ین، به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی داوای لێ ئه‌كه‌ین و لێی ئه‌پارِێینه‌وه، رِێگه ئه‌گرینه به‌روه ته‌وسولی بۆ لا ئه‌كه‌ین به یه‌كێك له دوو ڕێگه: