دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د به‌ڵگه‌كان له سه‌ر فه‌سادو نادروستی هاوه‌ڵگیری لێ پاڕانه‌وه (الأدلة على فساد شرك الدعا‌ء). هاوه‌ڵگیری پاڕانه‌وه و هاواركردنی جگه له خوا -سبحانه‌وتعالی- له شیرك و هاوه‌ڵگیری گه‌وره‌یه‌و زۆر مه‌ترسیداره، پێشه‌وا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌یه‌وێت ئاگادارمان بكاته‌وه كه چۆن خۆمان بپارێزین له‌م جۆره شیرك وهاوبه‌ش بڕیاردانه، چۆن خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- گوفتارو بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و موشریكانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌و وه‌ری نه‌گرتووه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلا تَحْوِيلاً [الإسرا‌ء:56] { بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوار بكه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی كه له جیاتی خوا ئه‌یانپه‌رستن و هاواریان لێ ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه نه ده‌توانن به‌لاو نه‌خۆشیه‌كانتان له سه‌ر لابه‌رن وه نه ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن ْ} مانای ئایه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه: هاوار له هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن كه گومانتان وایه كه به هاوارتانه‌وه دێن و به خوایان ئه‌زانن له خواری خواوه‌وه با زه‌ره‌رو زیانێكتان له كۆڵ كه‌نه‌وه یان توشی یه‌كێكی تری بكات جگه له ئێوه، هیچ كه‌سێك و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت كارێكی ئاوه‌ها بكات! ئه‌وانه كه مردوون –كه به‌ڕێزترینی مردووان پێغه‌مبه‌رانن- به كوڵ داوایان له خوا ئه‌كردو لێی ئه‌پاڕانه‌وه، نیازمه‌ندی په‌روه‌ردگاریان بوون و هه‌ژاری به‌رده‌می خوا بوون، ئه‌وان پێویستیان به خوا بوو، توانای هیچ سوودێك یان زیانێكیان نه‌بوو بیبه‌خشن به نه‌فسی خۆیان چ جای به یه‌كێكی تر ئه‌گه‌ر خوا ویستی له سه‌ر نه‌بوبێت، ده‌ی ئیتر چۆن ئه‌بێ بپه‌رسترێن و هاواریان بۆ بهێنرێت تاكو به هاناتانه‌وه بێن؟ چۆن داوایان لێ ئه‌كه‌ن كه شتكێتان بۆ بكه‌ن له كاتێكا ئه‌وان هیچ شتێكیان له ده‌ست نیه له‌وانه؟! ئینجا دوای ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بڕاوه‌و به هێز دێت به دوایداو ئه‌فه‌رموێت: أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ [الإسرا‌ء:57] { ئا ئه‌وانه كه ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌كه‌ن، كامیان له خوا نزیكتره؟! له كاتێكا ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌كه‌ن و داوای نزیكبونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌كه‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌ی ده‌ترسن} ئه‌وانه كه بانگیان ئه‌كه‌ن، وه له خۆێندنه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه به (أولئك الذين تدعون} ئه‌وانه كه ئێوه بانگیان ئه‌كه‌ن، وه هه‌ردووك یه‌ك مانا ئه‌به‌خشن و جیاوازییان نیه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه: ئه‌وانه‌ی ئێوه هاواریان لێ ئه‌كه‌ن و لێیان ده‌پاڕێنه‌وه، ئیتر فریشته‌كان بن یان پێغه‌مبه‌ران یان پیاو چاك و دۆستانی خوا، یان ئه‌و په‌رییانه بن كه موسڵمان بوون –وه‌ك هه‌ندێك له پێشین-السلف- به‌و شێوه لێكیان داوه‌ته‌وه ئه‌ڵێن: [أنهم كانوا يعبدون الجن، فأسلم الجن وبقي العباد يعبدونهم] البخاري (4437) عن عبد الله بن مسعود. ( ئه‌وان له پێشدا په‌رییان ئه‌په‌رست، پهریهكه موسڵمان ئه‌بوو به‌ڵام ئه‌وانه هه‌ر وازیان له پهرستینان نه‌ئه‌هێنا)- خوای گه‌وره ڕویان تێ ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت: ئه‌وانه بۆ خۆیان له خوا نزیك ئه‌بنه‌وه و هۆكار-وسیله- ی نزیك بونه‌وه بۆ خوای گه‌وره ئه‌گرنه به‌ر، ئه‌وان بۆ خۆیان بانگه‌شه‌ی تاك و ته‌نهایی خوا ئه‌كه‌ن، بۆ خۆیان ناڕازین به‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن و ئه‌وانه ئه‌كه‌نه هۆكاری نزیك بونه‌وه‌تان له بۆ لای خوا‌و هاواریان لێ ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه بۆ خۆیان ئه‌یانه‌وێت كه خۆشه‌ویستی و نزیكی و به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، وه بگه‌ن به پله‌ی به‌رز له لای په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی دواییداو ڕه‌زامه‌ندی خوا به ده‌ست بخه‌ن، ئه‌وانه بۆ خۆیان له خوای گه‌وره ئه‌ترسن و ترسی سزا‌و تۆڵه‌ی خوایان هه‌یه، ته‌ماع و هیوای به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خوایان هه‌یه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی په‌رستراوه‌كان بێت، چۆن ئه‌بێ بپه‌رسترێن و هاواریان لێ بكرێت جگه له خوا؟! جا هه‌ر شیرك و هاوهڵگیرییهك هه‌یه له دنیای ئێسته‌و ڕابوردوشدا، ئه‌وترێت: ئه‌وه توسل هو ئینكاری ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه شیرك بێت، ئه‌ڵێن ئێمه هاوه‌ڵ بۆ خوا-سبحانه‌وتعالی- بڕیار ناده‌ین به‌ڵكو ئه‌و پێاو چاكانه ئه‌كه‌ین وه‌سیله‌و نێوه‌ند له نێوان خۆمان وخوای گه‌وره‌دا، جیاوازیشیان هه‌یه له هۆكارگیر-التوسل-دا، هه‌ندێكیان ئه‌ڵێن: هیچی تیا نیه و ئاساییه ئه‌گه‌ر بكرێت، هه‌ندێكی تریان ئه‌ڵێن: به‌ڵكو پێویست و واجبه، به‌م شێوه‌یه هه‌رچی شیرك و هاوه‌ڵگیری هه‌یه ئه‌یكه‌نه هۆكارگیری و له‌و ده‌رگایه‌وه ئه‌چنه ژوره‌وه، جا ئه‌م ئایه‌ته وه‌لامێكه بۆیان، هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌ته‌ی دیكه‌ش كه ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَابْتَغُواْ إِلَيهِ الْوَسِيلَةَ المائده: 35. { ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزكاربن، وه سیله‌و هۆكار بگرنه به‌ر بۆ لای ئه‌و}. كه‌واته پێوسته بزانین وه‌سیله‌و هۆكار گرتنه به‌ر چۆنه‌و وه‌سیله چیه؟