دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د یه‌كه‌م شیرك و هاوه‌ڵگیریه‌ك له سه‌ر زه‌وی دورست بوو ( أول شرك وقع في الأرض ). یه‌كه‌م شیرك و هاوه‌ڵگیریه‌ك له سه‌ر زه‌وی دروست بوو له گه‌لی نوح دا بوو سه‌لامی لێبێ، ئه‌ویش به په‌رستنی چه‌ند پیاوچاك وخواناسێك بوو، خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- له سه‌ر زمانی گه‌له‌كه‌ی نوح ده‌فه‌رموێت: وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدّاً وَلا سُوَاعاً وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْراً [نوح:23] { وتیان: ئه‌ی خه‌ڵكینه: نه‌كه‌ن واز له خواكانتان بێنن!!! نه‌كه‌ن واز له ود و سواع و يةغوثو يةعوق و نه‌سرا بێنن}. ئه‌مانه چه‌ند پیاوچاك و خواناسانی گه‌لی نوح بوون، خوا په‌رست و له خوا ترس بوون، خه‌ڵكی زۆر خۆشیانیان ده‌ویست و جێگه‌ی ڕێز‌و گوێڕایه‌ڵی گه‌لی نوح بوون، به‌ڵام كاتێك كه مردن له ئه‌نجامی خۆشه‌ویستیان بۆیاندا كردنیان به خوا‌و هاواریان لێ ئه‌كردن، ئه‌ویش به‌وه‌ی كاتێ مردن شه‌یتان هاته بن كڵێشه‌یان وتی: ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی خواتان له یاد نه‌چێته‌وه پێویسته هه‌میشه ئه‌وانتان له بیر بێ تاكو به هۆی بیركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه كه چه‌نده له خواترس بوون ئێوه‌ش خواتان بیر بێته‌وه، وتی: ئه‌گه‌ر ئێوه نزرگه‌یان بۆ بكه‌ن و وێنه‌یان بكێشن و له ماڵه‌كانتانا هه‌ڵیانگرن ئه‌وا به بینینی په‌یكه‌ری ئه‌وان ئێوه‌ش خواتان بیر دێته‌وه و له خوا ئه‌ترسن، به‌و شێوه‌یه په‌یكه‌ری هه‌موو ئه‌و پێنج پیاو چاكه‌ی پێ دروست كردن و ورده ورده زانیاری له ناویانا هه‌ڵگیراو سڕایه‌وه‌و له بریتی ئه‌وه‌ی خوا بپه‌رستن كه‌وتنه په‌رستن و هاوار لێكردنی ئه‌و پیاوچاكانه!. سه‌یر كه‌ن چ ڕێگه‌یه‌كی پیسی دۆزیه‌وه دوژمنی خوا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته دڵیانه‌وه‌و له خواپه‌رستی لایان بدات، ئیتر بته‌كانیان له سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و پێاوچاكانه دروست كرد، به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌یه‌ك و دوو نه‌وه مانه‌وه تاكو ئیتر له نه‌وه‌ی سێیه‌مدا به ته‌واوی گومڕا بوون و بونه موشریك و هاوبه‌شیان بۆ خوا بڕیار دا، شه‌یتان پێی وتن: بیانپه‌رستن و هاواریان لێ بكه‌ن دێن به هاوارتانه‌وه، بیانكه‌نه واسیته‌و نێوه‌ند له نێوان خۆتان و خوادا، هاوار له‌وان بكه‌ن ئه‌وانیش بۆتان ده‌پاڕێنه‌وه لای خوا، بیانكه‌ن به وه‌سیله‌و تكاكاری خۆتان لای خوا، ئه‌وانه كه‌سانێك بوون كه نزیكی لای خوا بوون، ئێوه تاوانبار‌و لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتن و ڕوو ڕه‌شی قاپی خوان، به‌ڵام ئه‌وانه خاوه‌ن پله‌ی به‌رزن لای خوا‌و نازیان هه‌یه‌و خوا به گوێیان ئه‌كات، هه‌موو ژیانیان له به‌ندایه‌تی و ملكه‌چی خوادا به سه‌ر بردووه، لای خوا شوێن و پله‌و پایه‌ی به‌رزیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاوار له‌وان بكه‌ن ئه‌وا خوا دێ به هاناتانه‌وه‌و پاڕانه‌وه‌تان وه‌رئه‌گرێت، كه‌واته بیانكه‌نه ناوه‌ندو واسیته له نێوان خۆتان و خوادا تاكو به‌ندایه‌تیه‌كانتان وه‌ربگرێت. ئیتر كه‌وتنه په‌رستینی ئه‌وانه‌و وازیان له خوای گه‌وره هێناو ئه‌و پیاو چاك و خواناسانه‌یان كرده چه‌ند خوایه‌كی په‌رستراو له خوار خواوه. جا ئه‌سڵ و بنچینه‌ی شیرك و هاوه‌به‌ش بڕیاردان لێره‌وه‌و له گه‌لی نوح ه‌وه ده‌ستی پێ كرد‌و ته‌شه‌نه‌ی كرد. ئینجا خه‌ڵكانی تری دوای ئه‌وان كه هاتن هه‌ر یه‌ك به جۆرێك له ڕێگه‌ی ته‌وحید لایان ئه‌دا، هه‌بوون پێغه‌مبه‌رانیان ئه‌په‌رست، كه‌م هه‌یه كه شوێنێك گۆڕی پێغه‌مبه‌رێكی لێ نه‌بێت خه‌ڵكی نه‌یانكردبێته جێ نزرگه‌و هاواری لێ نه‌كه‌ن و نه‌یپه‌رستن، خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- به فه‌زڵ و كه‌ره‌م و ڕه‌حمی خۆی وڵاتی هه‌ردوو حه‌ره‌می پاراستووه له‌و شیرك و هاوه‌ڵگه‌ڕیه به هۆی بانگه‌وازی شێخ محمد بن عبدالوهاب‌ه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، هه‌رچه‌نده كه‌سانێك هه‌ن كه ئه‌یانه‌وێت ئاڵای بت په‌رستی به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رشۆڕن و هیچ بونێكیان نیه سوپاس بۆ خوا، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی‌دا، ئه‌وه شتی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینیت، كه‌م وڵات هه‌یه گۆڕی فڵان پێغه‌مبه‌ری تیا نه‌بێ، یان فلان وه‌لی، یان فلان پیاوچاك، یان فڵان ئافره‌تی خواناس، خه‌ڵكانیش ئه‌چنه سه‌ر گۆڕ‌ه‌كانیان و هاواریان لێ ئه‌كه‌ن و جۆرێك له به‌ندایه‌تیان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش پێیان بڵێ ئه‌مه‌ی ئێوه ئه‌یكه‌ن جۆرێكه له شیرك و هاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وه‌ره، ئه‌وه یه‌كسه‌ر چه‌نجده‌ها ناو‌و ناتۆره‌ی بۆ حازر ئه‌كه‌ن و به‌وه‌ی كه ئه‌مه له مه‌زاهبه‌كان ده‌رچووه، ئه‌مه وه‌هابیه، ئه‌مه خه‌وارجه، ئه‌مه ئه‌مه ... به خراپترین و ناشیرین‌ترین ناو‌و ناتۆره ناوی ئه‌به‌ن ته‌نها له به‌ر ئه‌وه كه یه‌كتاپه‌رسته‌و دژی ئه‌و شیرك و هاوبه‌ش په‌یدا كردنه‌یه كه ئه‌وان باوه‌ڕیان پێیه‌تی. به‌لاَم زۆرینه‌یان ئه‌وه دۆستان و پیاوچاكان ئه‌په‌رستن، گۆڕی پیاوچاكان و خواناسان ئه‌په‌رستن، له‌وانه‌شه ئه‌و خاوه‌ن گۆڕ‌ه له پیاوچاكان نه‌بێت، یان ئه‌وه‌ی ئه‌چن بۆ سه‌ردانی هه‌ر له بنچینه‌دا گۆڕ نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سی تیا نه‌بێ پێی ناوترێ گۆڕ. مه‌به‌سته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شیرك و هاوه‌ڵگیریه، هه‌مان شیرك و هاوه‌ڵگیری یه‌كه‌مجاره كه له گه‌لی نوح دا سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌ر هه‌مان جۆری شیرك و هاوه‌ڵگیریه كه تاكو ئیسته‌ش له زۆر شوێندا ماته‌وه، كه به ڕاستی گه‌وره‌ترین و ترسناكترین و دیارترین جۆره‌كانی شیركه.