دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د پله‌پله‌یی له بانگه‌وازی خه‌ڵكیدا (التدرج في دعـوة الناس). هه‌موومان حه‌قمان دهوێتو مه‌به‌ستمان حه‌ق و ڕونكردنهوهی ڕاستیه له بانگهوازهكهماندا، هیوادارین كه هه‌موومان –ان شا‌ء الله- دڵسۆز بین له بانگه‌وازماندا بۆ خوای گه‌وره، له به‌ر ئه‌وه به‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین كه‌خوا -سبحانه‌وتعالی- پێی ده‌ست پێ كردووه، بانگه‌شه ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه خوا بانگه‌شه‌ی بۆ كردووه، له ناو خۆمان و خێزانماندا، له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا بین، ئه‌مه‌یه په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی بانگه‌واز، یه‌كه‌م شتێك كه خۆمان و خه‌ڵكی بۆ بانگ بكه‌ین خوای گه‌وره‌یه- سبحانه‌وتعالی- له گه‌ڵ دڵسۆزیدا (الاخلاص) به به‌ر چاوڕۆشنیو شاره‌زاییه‌وه، بانگه‌شه ئه‌كه‌ین كه ته‌نها خوا بپه‌رسترێت و به تاكو ته‌نها بناسرێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ الانبیا‌ء: 25. { ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه نه‌كردووه، وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی كه: بێ گومان هیچ خوایه‌ك نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن} ئه‌مه بانگه‌شه‌و بانگه‌وازی گشت پێغه‌مبه‌رانه سه‌لامی خوایان لێبێ هه‌ر له (نوح) وه تاكو گشت پێغه‌مبه‌رانی تری دوای ئه‌و، هه‌ر هه‌موویان به گه‌له‌كانی خۆیان وتووه: يا قوم اعبدوا الله ما لكم من اله غيره الاعراف: 59 . {ئه‌ی گه‌له‌كه‌م خوا بپه‌رستن هیچ خویه‌ك نیه جگه له‌و} كه‌واته یه‌كه‌م كارێك بریتیه له بانگه‌شه كردن بۆ به‌ندایه‌تی و ملكه‌چ بوون بۆ خوای گه‌وره، كه گه‌وره‌ترین كاره له ژیانی ئێمه‌دا كه پێویسته بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ین. ئینجا دوای ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی به تاك و ته‌نهایی خوا هێناو شایه‌تمانی هێنا، ئه‌و كاته بانگی ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست چونكه: ئه‌و كه‌سه واز له نوێژ ئه‌هێنی و نوێژ ناكات هیچ به‌شێكی نیه له ئاینی خواداو بێ باوه‌ڕه، ئینجا پاش ئه‌وه بانگی ئه‌كه‌ین بۆ دانی زه‌كاتی ماڵی، وه ئیتر ئه‌وانی تریش وه‌ك ڕه‌وشت و ئاداب و ههڵسو كه‌وتی چاك، وه له گرنگی ئه‌وانه كه‌م ناكه‌یه‌نه‌وه، به‌ڵكو زۆر گرنگن، به‌ڵام له دوای به جێ هێنانی بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان. مرۆڤ ئه‌گه‌ر به ته‌واوی مافی یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره به جێ بێنێ، به ته‌واوی خوای خۆی بناسێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ داوه نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات، زه‌كاتی ماڵی بدات و خێر‌و چاكه‌كانی بكات، ئه‌وه به یارمه‌تی خوا ئه‌گاته پله‌یه‌ك كه ئیتر له تاوان دوربكه‌وێته‌وه و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره نه‌كات، وه ئه‌گه‌ر تاوان و سه‌رپێچیشی كرد ئه‌وه خێرا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان ئه‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م بنچینانه تیایدا بڕۆێت و به ته‌وای ڕه‌گ داكوتن، ئه‌وه بنه‌مایه‌كی باش و پته‌وی بۆ دروست ئه‌بێت و هه‌موو كرده‌وه‌كانی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما پته‌وو به هێزه‌ی كه هه‌یه‌تی. له به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) كاتێك كه سریه‌یه‌كی ئه‌نارد بۆ جیهاد له پێناوی خوادا-وه‌ك له سه‌حیحدا هه‌یه- فه‌رمانیان پێ ئه‌دات به شه‌وو بڕۆن و گوێ بگرن بزانن له‌و شوێنه ده‌نگی بانگ ئه‌بیسن، ئه‌گه‌ر بیانبیستایه ئه‌وا ئه‌گه‌ڕانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نهیابیستایه ئه‌وه هه‌ڵیان ئهكوتایه سه‌ریان، كه ئه‌مه له فه‌رمانه‌كانی هه‌ڵس و كه‌وت كردنه له گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان، به‌لام ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌ندێك دێ‌دا حاڵه‌ته‌كه به‌و شێوه بوایه كه بانگی تیا نه‌درابێ، یان چه‌ند كه‌سانێكی تیا بووایه كه نوێژیان نه‌كردبێ، ئه‌مه‌یان شتێكی تره‌وه حوكمێكی تری هه‌یه، به‌ڵام قسه‌كه لێره‌دا له كۆمه‌ڵگه‌كانه به گشتی، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه بانگی تیا نه‌درێت به هیچ شێوه‌یه‌ك، ئه‌وه حه‌قی ئه‌وه‌ییه كه جیهادی له گه‌ڵ بكرێت، وه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه كه مرۆڤ بۆ خۆی بڵێ من موسڵمانم و هیچ له فه‌رمانه‌كانی ئیسلامیش جێ به جێ نه‌كات، به‌ڵكو پێویسته‌و هه‌رده‌بێ ئه‌گه‌ر وتی موسڵمانم، مسوڵمانیهتیهكهی بسهلمێنیو ڕاست بكات له گه‌ڵیدا، شایه‌تی بدات به لا اله الا الله ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه‌و بانگی خه‌ڵكی بۆ بكات، وه له ماڵێك له ماڵه‌كانی خوا كۆ ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌رشانی به جێ بێنێ. وه ئه‌گه‌ر كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی تر بوو ئه‌وه پێویسته جیهادیان بكرێت تا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر گه‌لێك نوێژیان ئه‌كرد به‌ڵام وازیان له بانگ هێنابوو بانگیان نه‌ئه‌دا، ئه‌وه پێویسته تێ بكۆشین له گه‌ڵیاندا تاكو ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و دروشمه گه‌وره‌یه كه بانگه، پێویسته له سه‌رمان كه دروشمه‌كانی دین به ئاسانی نه‌گرین و كه‌مته‌رخه‌میان تیا نه‌كه‌ین وه‌ك هه‌ندێ له خه‌ڵكی كه گۆی پێ ناده‌ن، پێویسته مافی خۆی بده‌ینێ، به‌وه‌ی ووشه‌ی خوا سه‌ر بخه‌ین، ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه به بانگ، بانگه‌شه بكه‌ین به لا اله الا الله له هه‌موو ئاسۆدا، ئه‌مه داواكاریه‌ك و درۆشمێكی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ش له مزگه‌وتا بۆ به جێ هێنانی نوێژه‌كان دروشمێكی گه‌وره‌یه و پێویسته ڕابگیرێت. نابێ یه‌كێك بڵێ: سوپاس بۆ خوا هه‌ندێ له نوێژه‌كانم له مزگه‌وت ئه‌كه‌م و هه‌ندێكیشیان له ماڵه‌وه، چونكه به ڕاستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی كه زۆرێك له خه‌ڵكی پێشبینی بۆ ئه‌كه‌ن، ئێسته لێره‌دا ناتوانین درێژه‌ی ئه‌و حوكم و فه‌رمانه شه‌رعیانه‌ی له‌م بواره‌دا په‌یوه‌ستن به ئه‌حكامی نوێژی جه‌ماعه‌ته‌وه هه‌موویان ڕوون بكه‌ینه‌وه باسیان بكه‌ین، هه‌روه‌ها سیفه‌ت و ڕه‌وشتی ئه‌و ئوممه‌ته ئیمانداره‌ی كه به ڕاستی دروشمه‌كانی خوای گه‌وره ڕاده‌گرێت و به جێیان دێنێ وه‌ك چۆن خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم فه‌رمانیان پێ داوه.