دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د ڕاسپێری پێغه‌مبه‌رصلى الله علیه وسلم بۆ معاذ له په‌یڕه‌وو شێوازی بانگه‌وازیدا (وصية النبي صلى الله عليه وسلم لمعاذ في منهج الدعوة). ئنجا سه‌ره‌تای ڕاسپێریه‌كه‌ی به‌م ڕسته‌یه كرده‌وه‌و فه‌رمووی: {انك تأتي قوما من أهل الكتاب}رواه البخاري (1458)، ومسلم (19) عن ابن عباس . { به ڕاستی تۆ ئه‌چیت بۆ لای گه‌لێك له خاوه‌نانی كتێب } ئه‌م فه‌رمووده‌یه له دانایی‌و كاردروستی‌و دوربینیه له بانگه‌وازدا، كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆی ڕوون ئه‌كاته‌وه كه كێن ئه‌وانه‌ی كه بانگیان ئه‌كات‌و ئیسلامیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ، تاك‌و به‌رچاو ڕۆشن بێ له بانگه‌وازه‌كه‌یدا، چونكه قسه‌كردن‌و دواندن به‌رامبه‌ر یه‌كێك كه نوێژ نه‌كه‌ر بێت له بنچینه‌دا، جیاوازه وه‌ك له یه‌كێك كه نوێژبكات به‌ڵام توشی نه‌خۆشی خراپه‌كاری‌وسه‌رپێچی‌و له پاشمله باسكردن‌و دووزمانی و شتانی تر بوبێت. ئه‌وه جیاوازه كاتێك كه تۆ ئه‌چیت بۆ لای كه‌سانێك كه ئه‌هلی خراپه‌و زیناو له ڕێ ده‌رچوونن، یان له ئه‌هلی شیرك‌و بیدعه‌ن، كه بیدعه‌ش چه‌نده‌ها جۆر‌و شێوه‌ی هه‌یه، جا نابێت بچیت باسی شێوازێك یان جۆرێك له بیدعه‌و لادانیان بۆ بكه‌یت كه تیایاندا نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێ ده‌ست بخه‌یته سه‌ر برینه‌كه‌یان، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ وات لێ دێت وه‌ك ئه‌وه‌ی شیوێكدا بیته‌و ئه‌وانیش له شیوێكی تر‌و هه‌رچیه‌كیان بۆ باس بكه‌یت لێی تێ ناگه‌ن و به گوێت ناكه‌ن. ئه‌م جۆره له‌شێوازی بانگه‌واز نیه. جا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) سه‌ره‌تا ئاگاداری معاذی بۆی ڕوون كرده‌وه كه تۆ ئه‌چێت بۆ لای كه‌سانێك كه خاوه‌نی كتێبن، وه خاوه‌نانی كتێبیش خاوه‌ن قسه‌و بگره بێنه‌و جه‌ده‌لن، وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له مه‌دینه‌دا زۆر ناڕ‌ه‌حه‌تی چێشتبوو به ده‌ستیانه‌وه، وه معاذ یش خوالێی‌ڕازیبێ باش ئه‌یناسین‌و ئه‌یزانی كه چۆنن، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك كه پێئ ئه‌فه‌رموێت: {تۆ ئه‌چیت بۆ لای گه‌لێك كه خاوه‌نی كتێبن} ئه‌مه ئاگاداری‌و ئامۆژگاریه‌كیشه بۆ ئێمه، كه ده‌بێت له گه‌ڵ هه‌ر جۆره كه‌س‌وگه‌لێكدا شێوازی گونجاو هه‌ڵبژێرین بۆ بانگه‌واز كردنیان بۆ لای دینی خوا، وه ده‌بێ سروشتی ئه‌و كه‌سانه بزانین كه ده‌مانه‌وێت بانگیان بكه‌ین‌و ئاینی خوایان تێ بگه‌یه‌نین. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: { فليكم أول ماتدعوهم اليه : شهادة أن لا اله الا الله} { با یه‌كه‌م شتێك كه بانگیان بۆ لای ئه‌كه‌یت: شایه‌تی‌و گه‌واهیدان بێت بۆ لا اله الا الله } ئا ئه‌مه گه‌وره‌ترین وشه‌یه كه هه‌موو بانگخوازێك‌و ئیماندارێك به ده‌وریدا دێن‌و ده‌چن، ئه‌و وشه‌یه‌یه كه ئاسمانه‌كان‌و زه‌وی له سه‌ر دانراوه، خۆ ئه‌گه‌ر وترا: ئه‌وان سه‌ره‌تا پێویستیان به‌وه‌یه كه ڕ‌ه‌شتی جوان‌و باشیان فێر بكرێت‌و پێیان بوترێت، وه پێویسته بانگ بكرێن بو یادی خوا، بانگ بكرێن بۆ ڕ‌ه‌وشت‌و ئاداب‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی جوان‌و شیرین، چه‌نده‌ها شتی تری زۆر كه خه‌ڵكی یه‌مه‌ن پێویستیان پێیه‌تی له خاوه‌ن كتێبه‌كان‌و خه‌ڵكی تریش، وه هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێك له هه‌مووكات‌و شوێنێكدا. ئه‌ڵێین: به‌ڵێ ئه‌وانه رڕه‌وشتی جوانن و كارێكی باشه كه خه‌ڵكیان بۆ بانگ بكرێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دیاری كردووه كه سه‌ره‌تا ئه‌بێ له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین، به جێی نه‌هێڵاوین بۆ هه‌واو ئاره‌زوو بیروبۆچونی خۆمان، به ته‌واوی دیاری كردووه بۆمان كه یه‌كه‌م جار كه خه‌ڵكمان بانگ كرد بۆ ئیسلام له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین، ئه‌وه‌ته ئه‌فه‌رموێت: { با یه‌كه‌م شتێك كه بانگیان بۆ لای ئه‌كه‌یت: شایه‌تی‌و گه‌واهیدان بێت بۆ لا اله الا الله } كه‌واته بانگه‌شه‌كردن بۆ لا اله الا الله سه‌ره‌تاو كۆتایی هه‌موو كارێكه. ئه‌گه‌ر ویستمان كه خه‌ڵكی بانگ بكه‌ین بۆ ئیسلام ئه‌وه با له لا اله الا الله وه ده‌ست پێ بكه‌ین، جا لێره‌دا هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن: شایه‌تی‌و گه‌واهیدان هه‌یه‌و خه‌ڵكی باوه‌ڕی به لا اله الا الله هه‌یه‌و به زمانیان ئه‌یڵێن، كه‌وابوو با بچینه سه‌ر خاڵێكی تر‌و له دوای ئه‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین. ئه‌ڵێین: ئایا به ڕاستی ئه‌و شایه‌تی‌و گه‌واهیدانه له ناوماندا بوونی هه‌یه‌و ته‌واوه؟ ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت‌و كرۆكی شه‌هاده‌ت به لا اله الا الله له ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا هه‌بوایه‌وه، كه‌م‌و كوڕی ته‌نها له بواری ڕ‌ه‌وشت‌و ئاداب‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت و شتانی تره‌وه بوایه، ئه‌وه حاڵمان به‌و حاڵه‌ی ئێسته نه‌ئه‌گه‌یشت له لاوازی‌و زه‌لیلی‌و داڕمان‌و په‌رته‌وازه‌یی؟! شتێكی نه‌بوو موسته‌حیله شتی وا، چونكه خوای گه‌وره سه‌ربه‌رزی‌و سه‌ركه‌وتن‌و زاڵ بوونی نوسیوه بۆ ئه‌هلی ته‌وحید، ئه‌و ئوممه‌ته‌ی حه‌قیقه‌ت‌و كرۆكی لا اله الا الله له خۆیدا جێ به جێ بكات موسته‌حیله سه‌ركزو لاواز‌و زه‌لیل ببێت، وه‌ك خوای متعال له ئایه‌ته‌كه‌ی سوه‌رتی[ الانعامِ] دا فه‌رمویه‌تی، كه ئه‌من‌و ڕێنمونی‌و هیدایه‌ت بۆ كه‌سانێكن كه یه‌كتاپه‌رستن‌و خوا به تاك‌و ته‌نهایی ده‌ناسن. به‌ڵام تاوان و گوناه ئه‌وه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه تاوانی تیا نه‌بێت‌و تاوان نه‌كات، كه‌واته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌م حاڵه‌مان لێ هاتووه ئه‌وه‌یه كه ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، شاره‌زا بوون به حه‌قیقه‌تی لا اله الا الله له ناوماندا ون بووه یان لاواز بووه. كه‌واته ئه‌گه‌ر چوین بۆ هه‌ر شوێنێك یان له گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا قسه‌مان كرد، ئه‌وه یه‌كه‌م شتێك كه بانگی ئه‌كه‌ین بۆی، بریتیه له یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: { با یه‌كه‌م شتێك كه بانگیان بۆ لای ئه‌كه‌یت: شایه‌تی‌و گه‌واهیدان بێت به لا اله الا الله }، با هه‌ر یه‌كێك له ئێمه سه‌یری خۆی بكات‌و سه‌یری ئه‌م دینه‌ش بكات، وه سه‌یری حاڵی ئه‌وانه‌ش بكات كه بانگیان ئه‌كات، هاتنه ناومان بۆ ئه‌م ئاینه ته‌نها به شه‌هاده‌ت‌و گه‌واهیدانی ڕاسته‌قینه ئه‌بێت به لا اله الا الله، هه‌ر ئه‌وه هێماو دروشم‌و ناونیشانمانه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی كه له سه‌ر ده‌ستی تۆ مسوڵمان ببێت، ئه‌وه یه‌كه‌م شتێك كه پێویسته له‌سه‌رت ئه‌وه‌یه كه مانای شه‌هاده‌تی بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه‌و تێی بگه‌یه‌نی، ئه‌مه یه‌كه‌م جار كه دێته ناو ئیسلامه‌وه. وه ئه‌گه‌ر هاتیته لای كه‌سێك كه له گیانه‌ڵادایه‌وه خه‌ریكه گیان له ده‌ست ئه‌دات، ئه‌وه یه‌كه‌م كارێك كه پێویسته له گه‌ڵیدا بیكه‌یت ئه‌وه‌یه كه پێی بڵێیت و ئاگاداری بكه‌یته‌وه‌و به‌رده‌وام زۆری لێ بكه‌یت كه بڵێ لا اله الا الله. كه‌واته شه‌هاده‌ت دان به لا اله الا الله سه‌ره‌تاو كۆتایی هه‌موو كارێكه، سه‌ره‌تا به‌و وشه‌یه دێینه ناو ئیسلام‌و مسوڵمان ئه‌بین، وه له كاتی مردنیشدا هه‌ر ئه‌و وشه‌یه مرۆڤ زرگار ئه‌كات له ئاگری دۆزه‌خ، ژیانی تۆش له نێوان هاتنه ناو ئه‌م ئاینه‌وه مردنتا بریتیه له بانگه‌شه‌كردن‌و بانگه‌واز بۆ به جێ هێنانی لا اله الا الله، وه هه‌رچی له به‌ندایه‌تی‌و په‌رستشیش هه‌یه وه‌ك نوێژ‌و ڕۆژوو زه‌كات‌و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش، هه‌مووی ته‌واوكارین بۆ لا اله الا الله و له پێویستیه‌كانی ئه‌ون. جا ئه‌گه‌ر وتمان: یه‌كه‌م شتێك كه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ین بریتیه له شایه‌تی دان به لا اله الا الله، وته‌ی یه‌كه‌م شتێك له دوو مانا هه‌ڵده‌گرێت كه هه‌ردوكیان حه‌قن: مانای یه‌كه‌م: پێش ئه‌وانی تر له‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، وه‌ك ئه‌ڵێین: یه‌كه‌م شتێك واته هیچ شتێكی كه‌ی پێش نه‌كه‌وتووه. ماناكه‌ی تر: یه‌كه‌م شتێك كه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ین واته: گرنگترین شتێك كه بانگه‌وازی بۆ ئه‌كه‌ین‌و خه‌ڵكی بۆ بانگ ئه‌كه‌ین. چونكه له ڕاستیدا یه‌كه‌مه له ڕووی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له پێش هه‌موو واجب‌و فه‌رمانه‌كان تره‌وه بێت، وه یه‌كه‌میشه به مانای ئه‌وه‌ی كه له هه‌موویان گرنگتروه هه‌موو فه‌رمانه‌كانی تر له سه‌ر ئه‌م به‌ندن و په‌یوه‌ستن به‌مه‌وه. هه‌روه‌ها شیخ ڕه‌حمه‌تی خواێ لێب ده‌ڵێت: وه له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه به: {إلى شهادة أن لا إله إلا الله}إحدى روايات حديث معاذ المشهور وهي عند البخاري (1425، 4090)، ومسلم (19) عن ابن عباس. له ڕیوایه‌تێكی دیكه‌دا : {الى أن يوحدوا الل } رواية من حديث معاذ المشهور عندما بعثه إلى اليمن وهي عند البخاري (6937) والدارقطني (2/ 136) عن ابن عباس. وه له ڕیوایه‌تێكی تردا:{ الى أن يعبدوا الله } لێره‌دا ئه‌توانین بڵێین: ئه‌مه ده‌سكاریه‌كه له ڕاویه‌كه‌وه به ماناكه‌ی، كه ئه‌مه‌ش كارێكی دروسته، چونكه ماناكان هه‌موویان حه‌ق‌و ڕاستن، وه هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له سه‌ر یه‌ك شت، شایه‌تی دان به لا اله الا الله بریتیه له ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی بۆ خوای گه‌وره، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌ندایه‌تیه بۆ خوا -سبحانه‌وتعالی-. ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌مان كرد بۆ خواپه‌رستی مانای وایه بانگه‌شه بۆ ته‌وحیدی خوا ئه‌كه‌ین، وه ئه‌گه‌ر باگه‌شه‌شمان كرد بۆ ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی، مانای وایه بانگه‌شه ئه‌كه‌ین بو شایه‌تی دان به لا اله الا الله، كه‌واته ماناكان هه‌موویان حه‌ق‌و ڕاستن، هه‌موویان یه‌ك مه‌به‌ست ئه‌گه‌یه‌نن و له ده‌وری یه‌ك بابه‌تا ئه‌خولێنه‌وه كه ده‌ست پێكردن له گه‌ل هه‌ر كه‌سێكدا پێویسته له یه‌كتاپه‌رستی‌و هه‌ردوو شایه‌تمانه‌وه بێ. ئینجا دوای ئه‌وه هه‌واڵی پێ ئه‌داو فه‌رمانی پێ ئه‌دات و ئه‌فه‌رموێت: { فإن هم أطاعوك لذلك } { ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا گوێڕایه‌ڵیان كردی} لێره‌دا ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌نگاوی دووم نانێ تاك‌و له‌وه‌ی پێشودا به گوێی نه‌كرێت، كه‌واته لێره‌وه خاڵی جیابونه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، ئه‌گه‌ر هاتو به گوێیان كردین‌و هه‌ردوو شایه‌تیه‌كه‌یان دا، ئه‌وا دبنه موسڵمان‌و ئه‌وكاته خاڵه‌كانی تر دێنه پێشه‌وه‌و واجب ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا ملكه‌چ نه‌بوون، ئه‌وا ناكۆكی لێره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات، هه‌ر كه‌سێك بانگمان كرد بۆ لا اله الا الله و گوێڕایه‌ڵ نه‌بوو، ئه‌وه سێ شتی له پێشه هه‌ڵیبژێرێ، پێغه‌مبه‌ر خستویه‌تیه پێش بێ باوه‌ڕان و فه‌رمانیشی داوه به سه‌ركرده‌كانی سوپای ئیسلام كه بیخه‌نه پێش چاوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بانگیان ئه‌كه‌ن بۆ ئیسلام، ئه‌وانه‌ش بریتین له: یان مسوڵمان بوون، یان شه‌ڕ، یان باج (الجزیه)، ئیتر له‌م سیانه زیاتر هه‌ڵبژاردنێكی تر نیه. شتێك نیه كه ناوی برایه‌تی مرۆڤایه‌تی بێت و كافرو ئیماندار به یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵێن: هه‌موومان له مرۆڤایه‌تیدا خێزانێكین، له شه‌ریعه‌تی محمدا له نێوان ئێمه‌و بێ باوه‌ڕاندا ته‌نها شمشێر هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر ملیان نه‌داو نه‌هاتنه ناو ئیسلامه‌وه (ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتابن و له ناو وڵاتانی ئیسلامدا ئه‌ژین ئه‌وان ئه‌حكامی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه -وه‌رگێڕ-)، وه خوای گه‌وره هه‌ر كه‌سێكی بۆی سه‌ری ئه‌خات، په‌یمانی داوه كه به‌نده ئیمانداره خواناسه‌كانی خۆی سه‌ر بخات به سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا: إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ غافر : 51 ز { به ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌كانمان‌و ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین له ژیانی دنیادا، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش كه شایه‌ته‌كان شایه‌تی ده‌ده‌ن ( فریشته‌كان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن ، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن، بانگخوازانیش شایه‌تن له سه‌ر خه‌ڵكی) } هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: و لينصرن الله من ينصره ان الله لقوي عزيز الحج : 40 { بێ گومان خوا ئه‌و كه‌سه سه‌رده‌خات كه پشگیری ئاین‌و به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌كات‌و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به ڕِاستی خوا زۆر به هێزو باڵاده‌سته}. داواكاری هه‌ر گه‌وره‌و بنچینه‌یی بریتیه له وه‌رگرتنی ئیسلام، ئه‌گه‌ر قبوڵیان كرد‌و وه‌ریان گرت، ئیتر ئه‌و كاته نه پێویست به جهادو شه‌ڕ ئه‌كات له گه‌ڵیاندا، وه نه پێویست به باج ئه‌كات، به‌ڵكو هه‌رچیه‌كه بۆ ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌وانیش هه‌یه، وه هه‌رچیه‌كه له سه‌ر ئێمه پێویسته له سه‌ر ئه‌وانیش پێویسته، ئیتر دێنه ناو ئیسلامه‌وه‌و گشت ئه‌رك و مافه‌كانی مسوڵمانیان پێ ئه‌درێت. كه‌واته: یه‌كه‌م خاڵ ئیسلامه، ئه‌گه‌ر وه‌ریان گرت ئه‌وه ئیتر هه‌موو شتێكی تر كۆتایی دێت، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ریان نه‌گرت‌و موسڵمان نه‌بوون، ئه‌وا یان شه‌ڕیان له گه‌ڵ ده‌كرێت، یان ئه‌بێت سه‌رانه بده‌ن به ده‌وڵه‌تی ئیسلام. وه ئه‌و كات ده‌بێت بچوكی‌و ملكه‌چی‌و گوێ له مشته‌وه پابه‌ندی فه‌رمانی ئیسلام بن، حتى يعطوا الجزية عن يد و هم صاغرون التوبه : 29 . { هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه به ناچاری و ملكه‌چیه‌وه باج بده‌ن به ده‌وڵه‌تی ئیسلام (چونكه ئه‌مان گیان‌و ماڵ‌و سامانیان پارێزراوه‌و به‌شداری جه‌نگیش ناكه‌ن) } ئیتر له گه‌ڵ كافرو بێ باوه‌ڕاندا جگه له‌م سێ حوكمه زیاتر نیه، وه حاڵه‌تی پێكهاتن یان په‌یمان به‌ستن له نێوان ئێمه‌و ئه‌واندا حاڵه‌تێكی كاتیه. ئه‌مه ئه‌حكام‌و فه‌رمانی ئیسلامه له گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا له بنچینه‌دا، به‌ڵام ئه‌كرێ كه بۆ ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان ڕێك كه‌وتن هه‌بێت، ئه‌وانه پێیان ئه‌ڵێین هاوپه‌یمانان یان هاو ڕێكه‌وتنه‌كان. به‌ڵام ئه‌سڵ و بنچینه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕێكه‌وتنه كۆتایی دێت: یان ئه‌بێ مسوڵمان ببن، یان خۆ به زل زانین‌و ملنه‌دان‌و ملهوڕییان وایان لێ ئه‌كات كه په‌یمانه‌كه بشكێنن، ئه‌و كات یان شه‌ڕ وه یان ئه‌بێت باج بده‌ن. ئه‌مه هه‌ڵس‌و كه‌وتێكی خواییه، ئه‌وه‌یه كه پێویسته له نێوان باوه‌ڕداران‌و بێ باوه‌ڕاندا بێت. تاك‌و ئیسته هه‌ر له خاڵ یه‌كه‌مداین، دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیان بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه، وه دوای ئه‌وه كه باوه‌ڕیان پێی هێناوه گوێڕایه‌ڵی بوون، ئه‌و كات هه‌نگاو ئه‌نێیین به‌ره‌و خاڵی دووه‌م. هه‌روا هه‌وانته نیه كه خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی پێنج بنه‌مای بۆ ئه‌م ئاینه داناوه، كه یه‌كه‌میان شایه‌تیدان بێت‌و دووه‌میان نوێژ، سێیه‌میش زه‌كات وه هه‌روه‌ها ئه‌وانی دیكه‌ش. خوای گه‌وره-سبحانه‌وتعالی- له قورئانی پیرزۆدا هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌كانیدا به ته‌رتیب‌و ڕێك‌و پێكیه‌وه باسیان كردووه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت : فان تابوا و أقاموا الصلاة و اتوا الزكاة فاخوانكم في الدين التوبه: 11 . { جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن‌و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتی ماڵ و سامانیان ده‌ركه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن } له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت: فان تابوا و أقاموا الصلاة واتوا الزكاة فخلوا سبيلهم ان الله غفور رحيم التوبه: 5 . { جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كرد‌و وازیان هێنا له‌و كاره‌یان و نوێژیان كرد‌و زه‌كاتیان دا، ئه‌وه وازیان لێ بێنن و ڕێگه‌یان بۆ چۆڵ بكه‌ن } وه له فه‌رمووده‌ی ئیبن عمرخوالێی‌ڕازیبێ ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا اله الا الله و أن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة رواه البخاري (25)، ومسلم (22) عن ابن عمر { فه‌رمانم پێ دراوه كه بجه‌نگم له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا تاك‌و شایه‌تی ئه‌ده‌ن به لا اله الا الله و محمد رسول الله، وه نوێژ ئه‌كه‌ن و زه‌كاتی ماڵیان ده‌ر ئه‌كه‌ن } وه ئه‌م فه‌رمووده‌ی ئێمه‌ش ئه‌فه‌رموێت: { فليكم أول ماتدعوهم اليه : شهادة أن لا اله الا الله، فان هم أطاعوك لذلك، فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في اليوم والليلة، فان هم اطاعوك لذلك، فاعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة } { با یه‌كه‌م شتێك كه بانگیان ئه‌كه‌یت بۆی شایه‌تی دان بێت به لا اله الا الله، جا ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا گوێڕایه‌ڵیان كردی ئه‌وه ئاگاداریان بكه كه خوا پێنج نوێژی له شه‌وو ڕۆژێكدا له سه‌ر داناوون، ئه‌گه‌ر له‌وه‌ش گوێڕایه‌ڵیان كردی، ئه‌وه زانیاریان پێ بده كه خوا سه‌ده‌قه‌ی له سه‌ر پێویست كردوون } جیاوازی هه‌یه له نێوان یه‌كێك له ئێمه كه قوتابی علم بێت‌و شاره‌زا بێت و ئه‌م شتانه بزانێت به تایبه‌ت ئه‌و سێ خاڵه، له‌گه‌ڵ یه‌كێكی تردا كه‌شاره‌زایی نه‌بێت و لێیان بێ ئاگا بێ. وه‌كو ڕوونه ئه‌م په‌یڕه‌وو پڕۆگرامی بانگه‌وازه بۆ لای خوا، هه‌ندێ له زانایان هه‌ندێك له حیكمه‌ت‌و دانایی باسكردنی هه‌ردو شایه‌تمان و نوێژ‌و زه‌كاتیان باس كردووه كه بۆچی ته‌نها ئه‌و سیانه باسكراوون و دوو بنه‌ماكه‌ی تری تیا نیه، نوێژ‌و زه‌كات جیاوازیان هه‌یه له گه‌ڵ ڕۆژوو، ئه‌مه كه‌م كردنه‌وه نیه له پله‌و پایه‌ی ڕۆژوو، چونكه بانگه‌شه بۆ ڕۆژوو هه‌روه‌ها ئه‌و حوكم‌و فه‌رمانانه‌ی كه له سه‌ری دروست ئه‌بن كه‌متره له نوێژ‌و زه‌كات، چونكه ڕۆژوو به‌ندایه‌تیه‌كی شاره‌اوه‌یه‌و كه‌س ئاگای لێ نیه مرۆڤ خۆی نه‌بێت، هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێ بڵێ من به ڕۆژووم به‌ڵام له ڕاستیدا به ڕۆژوو نه‌بێت، هه‌روه‌ها حه‌جیش له ته‌مه‌ندا یه‌ك جاره، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین كه زۆربه‌ی حوكم‌و فه‌رمانه‌كانی ئیسلام به‌و سێ بنه‌مایه‌ی تره‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه: شه‌یاتی دان، نوێژ، زه‌كات. كه‌واته گرنگترینی بنه‌ماكان ئه‌مانه‌ن كه باسمان كردن، هه‌ر بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) معاذ ی بانگ كردوو فه‌رمانی پێ دا كه ئه‌ویش بانگه‌شه‌یان بۆ بكات.