شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... پێشه‌كی ... ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م (١) ئه‌م بابه‌ته داگره (ta7awe_peshaki_1_1.pdf) شه‌رح و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی نووسینی: شێخی دوكتۆر (سفر عبدالرحمن الحوالي) . وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د (١) پێشه‌كی إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ ونستهديه ونستغفره، وَنَعُوذُ باللهِ مِنْ شرور أنُفْسِنَا ومِنْ سَيئاتِ أعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ َأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، اللهم علمنا ما ينفعنا، وانفعنا بما علمتنا، وارزقنا من كرمك وإحسانك يا أرحم الراحمين، اللهم إنا نعوذ بك من علم لا ينفع، ومن قلب لا يخشع، ومن عين لا تدمع، ومن دعوة لا يُستجابُ لها. به یارمه‌تیی خوای گه‌وره ده‌ست ده‌كه‌ین به شه‌رح و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه پیرۆز و به‌نرخه. عه‌قیده‌ی ئیمام ئه‌بووجه‌عفه‌ری ته‌حاوی ئه‌زدی میسری حه‌نه‌فی. په‌ند و ئامۆژگاری له ژیانی ته‌حاوی ئیمامی (ته‌حاوی) كچه‌زای (موزه‌نی) هاوه‌ڵی (شافعی)یه. سوود و قازانجی زۆری به مه‌زهه‌بی شافیعی گه‌یاندووه، بهڵاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت كه هه‌ق له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌ی ئیمام (ئه‌بووحه‌نیفه)یه (خوای لێ ڕازی بێت)، چۆته سه‌ر مه‌زهه‌بی ئه‌و. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ند (مقید) نه‌بووه به‌وه‌ی كه هه‌رچی له مهزههبهكهدایه وه‌ریبگرێت و لێی لا نه‌دات، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بیشه‌وه فه‌توای داوه. كاتێك لێی ده‌پرسن، تۆ كه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمام ئهبووحهنیفهیت، چۆن به پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌به‌وه فه‌توا ده‌ده‌یت، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "وهل من مقلد إلا غبي؟" (ئایا كه‌سێك گه‌وج نه‌بێت، ده‌بێته (مقلد) و چاولێكه‌ر؟) مه‌به‌ستی له‌م قسه‌یه ئه‌وه بووه كه عیلم و زانست و زانیاری پێشه‌وای بووه و مه‌به‌ستی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بووه. هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌دا بووه، شوێن هه‌ق كه‌وتووه جا له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشه‌وایه‌ك یان هه‌ر دروشم و په‌یڕه‌وێك یان له هه‌ر كتێبێكدا بووبێت. كاتێك هه‌قی بۆ ڕوون بۆته‌وه، باوه‌ڕی پێ هێناوه و شوێنی كه‌وتووه و ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی نه‌بووه بۆ هیچ لایه‌ك و هیچ په‌یڕه‌و و مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو. ئیمامی ته‌حاوی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- كتێب و دانراوی زۆری هه‌یه كه به‌ڵگه‌ی فراوانی عیلم و زانستی ئه‌ون. ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ی نووسیوه تاكوو عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی ئیمام (ئهبووحهنيفه) و هه‌ردوو قوتابییه‌كه‌ی ئهبوويوسف و موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌سه‌ن ڕوون بكاته‌وه. تاكوو به موسڵمانان و به حه‌نه‌فییه‌كانیش -كه له هه‌موو مه‌زهه‌به‌كان بڵاوتره و شوێنكه‌وته‌ی زیاتره- بڵێت كه عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی دروست و به‌جێ ئه‌م عه‌قیده‌یه‌یه ئیتر مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ر مه‌زهه‌بێك بێت له بواره‌كانی دیكه‌دا، گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه له عه‌قیده و بیروباوه‌ڕیدا به‌م شێوه‌یه بێت و بۆی نییه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م عه‌قیده‌یه بێت. ئینجا دوای ئه‌وه، ئه‌حكام و فه‌رمانه‌كانی تری شه‌ریعه‌ت وه‌ك وردبوونه‌وه له حوكمه‌كانی دین (فقه) و ئه‌وانی تر -به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه بواری كۆشش و ئیجتیهاد و ڕاجودایی تیایاندا كراوه‌یه- ئه‌وه هیچ نه‌نگی و قه‌ده‌غه‌یه‌كی تێدا نییه كه هه‌ركه‌سه بتوانێت ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما شه‌رعییه‌كان ده‌گونجێت وه‌ریانبگرێت، ماده‌م ئه‌هلی ئه‌وه‌یه كه كۆشش (إجتهاد) بكات و توانای هه‌بێت. په‌ند و ئامۆژگاری له ژیانی (ابن أبي العز) له‌و په‌ند و ئامۆژگارییانه‌ی ده‌توانین كه له ژیانی پێشه‌وا ( ابن أبي العز) وه‌ریبگرین ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پێشه‌وا به‌رزه، جیهاد و هه‌وڵ و كۆششێكی زۆری كردووه له ژیانیدا له پێناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌دا، به ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتۆته ئه‌شكه‌نجه‌دان و گرتن و زیندانكردن له پێناویدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌رچه‌نده دروست نییه كه‌سێك ئه‌و ناوه‌ی لێ بنرێت و ناوبانگی پێوه ده‌ربكات، به‌ڵام به قازیی قازییه‌كان (قاضي القضاة) ناوی ده‌ركردبوو. واته گه‌وره‌ی قازییهكانی سه‌رده‌می خۆی. قه‌زاوه‌تی گرتبووه ده‌ست و قازیی هه‌ره‌گه‌وره بوو له سه‌رده‌می مه‌مالیكی میسردا. له‌و كاته‌دا ڕۆچوون و زیاده‌ڕه‌وی له خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) له شیعر و هۆنراوه و قسه‌ی زۆرێكدا به‌دی ده‌كرا، چونكه هه‌ر له سه‌ده‌ی سێێه‌م به‌دواوه، ئیتر له هۆنراوه‌ی شاعیره‌كاندا پیاهه‌ڵدانی زیاده‌ڕۆیی و دوور له شه‌رعی به‌دی ده‌كرا. جا كاتێك گوێبیستی هۆنراوه‌ی ئه‌و ئه‌میره -یان خۆی ده‌یڵێت یان بۆی ده‌ڵێن- ده‌بێت، ئیمام ( أبي العز) ناڕه‌زاییی ده‌رده‌بڕێت و به‌رهه‌ڵستی ده‌كات، چونكه هۆنراوه‌كه له هه‌ندێك بڕگه‌یدا شیرك وهاوه‌ڵگیری تێدا ده‌بێت. ئیمام گۆێ نادات به‌وه كه ئه‌مه كێ ده‌یڵێت یان شیعر و هۆنراوه‌ی كێیه و ئه‌م شیعره یه‌كێك له ئه‌میره‌كانی خێزانی دهسهڵاَتدار وتوویه‌تی، ئه‌ویش بۆ گۆێڕایه‌ڵی ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ده‌فه‌رموێت: إن من أعظم الجهاد كلمة حق عند سلطان جائر. به‌ڕاستی له گه‌وره‌ترین جیهاد، وشه‌یه‌كی هه‌قه له كن ده‌سه‌ڵاتدارێكی سته‌مكار. [رواه أبو داود (٤٣٤٤)، والترمذي (٢١٧٤)، وابن ماجة (٤٠١١) عن أبي سعيد]. جا كاتێك وشه‌ی هه‌قی وت و ئه‌وه‌ی ناڕه‌وا و شیرك بوو له‌و هۆنراوه‌یه‌دا ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بووه هۆی لادانی له پله و پایه‌كه‌ی و له پاشانیشدا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تووشی ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر هات. به‌ڵام ئه‌مه گرنگ نییه، به‌ڵكوو گرنگ ئه‌وه‌یه -كه ئه‌مه گرنگترین كاره- كه عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی دروستی نه‌دۆڕاند كه به‌ڕاستی ئه‌وه به‌به‌هاترین وگرانترین شته كه مرۆڤ خاوه‌نێتی. مرۆڤ هه‌رچه‌نده له خۆشی و ماڵ و پله و سامانی دنیا بێبه‌ش بێت، له ڕاستیدا هیچی لێ ون نه‌بووه ئه‌گه‌ر عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی پارێزراو بێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نی هه‌موو سامان و خۆشییه‌كانی دنیا بێت، ئه‌گه‌ر عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی نه‌بوو، ئه‌وه به‌ڕاستی زه‌ره‌رمه‌نده و به‌ته‌واوی هه‌موو شتێكی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و گومانانه‌ی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌م كتێبه دروست بوون پرسیارێك لێره‌دا ورووژێنراوه و هاتۆته پێشه‌وه، ئه‌ویش كه ده‌وترێت لێكۆڵه‌ری ئه‌م عه‌قیده‌یه ونه و نازانرێت كێیه؟ له ڕاستیدا تێكه‌ڵییه‌كه دروست بووه سه‌باره‌ت به نیسبه‌ت و بهپاڵدانی ئه‌م عه‌قیده‌یه كه ئایا بۆ لای كێوه پاڵ ده‌درێت. هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له ده‌ستنووسه‌كان، ناوی نووسه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌نووسراوه. یه‌كه‌م كه‌سێك كه ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ی چاپ كردبێت، چاپی كۆنی شێخ ئه‌حمه‌د شاكر بووه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نوسخه‌یه‌ی كه له كتێبخانه‌ی حه‌ره‌م له مه‌ككه‌ی پیرۆز به‌رده‌ستی كه‌وتبوو. ئه‌و نوسخه‌یه‌ش ناوی نووسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام عه‌قیده‌كه دیار و ئاشكرایه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیمام (ابن أبي العز)ه و ڕوونیشه كه هه‌ر ئه‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌له‌فی و ڕێك و ڕوون شه‌رحی كردووه و لێكدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردووه. به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه لێكۆڵه‌ری عه‌قیده‌ی ته‌حاوی، پێشه‌وا (ابن أبي العز)ه ١- (زوبهيدی) له (شرح إحياء علوم الدين)دا، به‌شێكی زۆری له‌م عه‌قیده‌یه هێناوه و پاڵی داوه‌ته لای (ابن أبي العز). (زوبهيديش) له گه‌وره‌ترین ئه‌و زانایانه‌یه كه جێگه‌ی سیقه و متمانه‌ن له شاره‌زایاندا به زانیاری به پیاوان و به ده‌ستنووس (الرجال و المخطوطات) -به تایبه‌ت كاتێك كه خۆی له میسر بووه، كه زۆربه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی لا كۆ بۆته‌وه و شاره‌زایان بووه- ئه‌مه‌ش پێش هاتنی هه‌ڵمه‌ت و هێرشی داگیركه‌رانی ئیستیعماری بۆ وڵاته‌كانمان بووه كه هه‌رچی پاشماوه و كتێبخانه و دهستنووسهكانمان هه‌یه بردیان و فه‌رهوودیان كرد و خستیانه گه‌نجینه و كتێبخانه‌كانی ئه‌ورووپاوه. شێخ ئه‌حمه‌د شاكر -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- به پشتبه‌ستن به‌مه ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند كردووه كه لێكۆڵه‌ری عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ئیمام (ابن أبي العز)ه. ئه‌وانه‌ش كه زۆر دژ به‌وه‌ن كه ئه‌مه شه‌رحی ئه‌و بێت و دژی ئه‌م عه‌قیده‌یه گومانیان دروست كردووه، گومانی هه‌ندێك له ئه‌هلی بیدعه و داهێنراوهكانه كه پێشه‌وا زۆر به‌توندی دابه‌زیوه‌ته سه‌ر بیروبۆچوونه ناڕێكهكانیان. چونكه زۆر به‌ره‌و ڕووی ئه‌و بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده ناڕێك و به‌تاڵانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆته‌وه وه‌ك سۆفییه‌كان، ئه‌شعه‌رییه‌كان، ماتریدییهكان، موعته‌زیله‌كان و جه‌همیه‌كان. جا ئیتر له حاڵێكی وادا شتێكی سروشتییه كه كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌وانه وا بڵاو بكه‌نه‌وه كه ئه‌م عه‌قیده‌یه خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌ناسراوه، تاكوو نرخ و به‌های لای خه‌ڵكی كه‌م بكه‌نه‌وه. ٢- هه‌ندێك ده‌ستنووس له توركیا دۆزراونه‌ته‌وه -نوسخه‌ی توركی- كه به‌ئاشكرا ناوی نووسه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌ر نووسراوه. هۆی شاراوهییی ناوی نووسه‌ر ئه‌و نوسخانه‌ی كه ناوی نووسه‌ریان له‌سه‌ر نه‌بووه، ده‌توانین هۆكه‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه و ناڕه‌حه‌تییه‌ی كه تووشی هاتووه. چونكه شێخی ئیسلام (إبن تیمیة) به نموونه چه‌ند جارێك گیراوه و هه‌ر له گرتووخانه‌شدا مردووه. زۆرێكی تریش له زانایان كه به‌رهه‌ڵستی شیرك و هاوهڵگیرییان كردووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، بوونه قوربانی ئه‌و به‌رگری و جیهاد و تێكۆشانهیان. چونكه له‌و ڕۆژگارانه‌دا ئه‌وه‌ی خاوه‌ن عه‌قیده و بیروباوه‌ڕێكی ساغ و دروست بوایه و له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی سه‌له‌ف بوایه، له دوو لاوه تووشی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری قورس و به‌هێز ده‌بوو، یه‌كه‌م: له لایه‌نی زانایانی خراپ و سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات، دووه‌م: له لایه‌ن سوڵتانه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان خۆیانه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا به نامۆ نازانرێت كه چه‌ند نوسخه‌یه‌ك هه‌بێت ناوی دانه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت، چونكه له‌و ماوه‌ی ئهشكهنجهیهدا كه هه‌ندێ له زانایان توشی هاتبوون، كتێبه‌كانیان هه‌ڵگیراوه و ناویانی له سه‌ر نه‌نوسراوه، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها له گه‌ڵ چه‌ند كتێبیكی شیخ الاسلام (ابْن تَيْمِيَّةَ)دا ڕویداوه. بۆ كه‌سانێ كه قوتابی عیلم و زانستن ئه‌وه‌نده به‌سیانه كه ئه‌م كتێبه بخوێننه‌وه و تێی بگه‌ن ئیتر با نووسه‌ره‌كه‌شی نه‌زانن كێیه، مه‌به‌ست لێره ئه‌وه‌یه: كه پێویسته له‌و بار‌و دۆخه بێ ئاگا نه‌بین كه زانایان كتێبیان تیا نوسیوه‌و ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی كه تووشی هاتوون. ٣- له‌و به‌ڵگانه‌ش كه ده‌یسه‌لمێنن نووسه‌ری ئه‌م كتێبه پێشه‌وا (ابن أبي العز)ه ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ، ئه‌وه‌یه كه (سه‌خاوی) –پێشه‌وای ناسراوه‌و مێژوونووس و فه‌رمووده‌ناس- پاشكۆیه‌كی له‌سه‌ر كتێبی (تأريخ الإسلام)ی پێشه‌وا (الذهبي) نووسیوه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- و ناوی ناوه (ذيل تأريخ الإسلام. ئه‌و كهسایهتییانهشی ته‌واو كردووه كه دوای وه‌فاتی ئیمامی (الذهبي) هاتوون یان نزیك به‌و وه‌فاتیان كردووه. ئینجا ناوی ئه‌و زانایانه‌ی هێناوه و ته‌واو باسی كردوون و مێژووی بۆ داناون. یه‌كێك له‌وانه‌ش پێشه‌وا (ابن أبي العز)ه. ئه‌م وێنه‌یه‌ش له كتێبه‌كه‌ی (سه‌خاوی)دا له پێشه‌كی ئه‌و نوسخه‌یه‌دا هه‌یه له شیخ (محمد ناصر الدين الألباني) لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كردووه و ده‌ڵێت:" وفي ذي القعدة العلامة -يعني توفي العلامة- الصدر علي بن العلاء علي بن محمد بن محمد بن أبي العز الدمشقي قاضيها -يعني قاضي دمشق - الحنفي شارح عقيدة الطّّحاويّ" { وه له ذی القعدة دا عه‌للامه (علی بن العلاء علی بن محمد بن محمد بن أبی العز الدمشقی) حه‌نه‌فی شارحی عه‌قیده‌ی طحاوی كه قازی دیمه‌شق بوو وه‌فاتی كرد }. له‌مه‌وه ده‌زانین كه هیچ گومانێك نامێنێته‌وه ڕاست بێت سه‌باره‌ت به (شارح) و لێكۆڵه‌ری ئه‌م كتێبه بورووژێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێمه باش ده‌زانین ئه‌وه‌ی گرنگه به لامانه‌وه و جێی سوودوهرگرتنمانه، ناوهڕۆك و بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه‌یه، به‌ڵام ئه‌هلی بیدعه ده‌یانه‌وێت گومان بخه‌نه سه‌ر دانه‌ری كتێبه‌كه تاكوو له‌و ڕێگه‌یه‌وه كتێبه‌كه‌ش گوماناوی بكه‌ن و ببێته هۆكارێك تا خه‌ڵكی لێ دوور بخه‌نه‌وه و نه‌یخوێننه‌وه. ئه‌گینا سوپاس بۆ خوا هیچ گومانێك نه‌ماوه له‌وه‌ی كه نووسه‌ری ئه‌م شه‌رح و لێكۆڵینه‌وه‌یه (ابن أبي العز) بێت. ٤- له‌و به‌ڵگانه‌ش كه ڕاستیی پاڵدانی ئه‌م كتێبه ده‌سه‌لمێنن به لای نووسه‌ردا، ئه‌وه‌یه كه له هه‌ندێك شوێندا -كه ان شاءالله له داهاتوودا دێته پێشمان- ده‌ڵێت: شێخمان حافظ (إبن كثير) ده‌فه‌رموێت: زانراویشه كه (ابن أبي العز) یه‌كێك بووه له باشترین و دڵسۆزترین قوتابیه‌كانی حافظ (إبن كثير) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- خاوه‌نی ته‌فسیری به‌ناوبانگی (إبن كثير)- هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌قه زۆرانه‌ی كه له شێخی ئیسلام (ابْن تَيْمِيَّةَ) و شێخی ئیسلام (ابن القيم)ه‌وه وه‌ری گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردوون، شیخ (عبد الرزاق عفيفي) ئاگایی و شاره‌زایی به‌سه‌ر زۆرێك له‌و ده‌قانه‌دا په‌یدا كردووه و هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی دووپات كردۆته‌وه. حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی بانگه‌وازی سه‌له‌فی عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فی –عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت- عه‌قیده‌یه‌كی كۆڕایی و كۆمه‌ڵییه؛ عه‌قیده‌ی (ابْن تَيْمِيَّةَ) و (ابن القيم) نییه به‌ته‌نها. هه‌ره‌ها عه‌قیده‌ی ئیمام (ُئهحمهدی كوڕی حه‌نبه‌ل) نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكوو عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی چینی یه‌كه‌مه، عه‌قیده‌ی پێشینه چاكهكانمانه به‌گشتی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه شێخی ئیسلام (ابْن تَيْمِيَّةََ) زۆرێك له قسه و ده‌قه‌كانی كۆ كردۆته‌وه و ڕێكی خستوون و پاڵفته‌ی كردوون، له زۆرێك له‌و مه‌سه‌له كهلامییانهی كه دوای چینی یه‌كه‌م دروست بوون، قسه‌ی كردووه و چووه به ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كاندا و وه‌ڵامی گومانه‌كانی داوه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌كانی به‌جوانی خستۆته ڕوو. مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ئه‌م عه‌قیده‌یه عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی پێشینه هه‌ر له كۆنه‌وه، به‌ڵام شیخی ئیسلام (ابْن تَيْمِيَّةََ) به شێوه‌یه‌كی جوان پیشانی داوه و به‌رگری لێ كردووه و هه‌رچی گومان هه‌بێت له‌سه‌ری دروست بووبێت هێناوێتی و دانه‌دانه پووچی كردوونه‌وه؛ هه‌روه‌ها (ابن القیم)یش به هه‌مان شێوه. جا له ئه‌نجامی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی كه خراوته سه‌ر (ابن أبي العز) له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌بووه كه ئاماژه‌یان بۆ بكات. خاوه‌ن بیدعه‌كان سه‌یریان ده‌كرد هه‌ر وته‌یه‌ك (ابْن تَيْمِيَّةَََ) وتبێتی، بێ ئه‌وه‌ی لێی بكۆڵنه‌وه و ورد ببنه‌وه، به‌رپه‌رچیان ده‌دایه‌وه و باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌كرد. ئیتر بێ ئه‌وه‌ی لێی بكۆڵنه‌وه كه ئه‌مه ڕاسته یان نا، كه ئه‌مه‌ش له نزمترین ئاستی ده‌مارگیری و شوێنكه‌وتنی هه‌وا و ئاره‌زووه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا به شێوه‌یه‌ك بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر بوترایه (ابْن تَيْمِيَّةَََ) وتی، ئیتر بێ چه‌ندوچوون به‌رپه‌رچیان ده‌دایه‌وه و باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌كرد. ئه‌گه‌ر كتێبێكیشیان له كتێبه‌كانی (ابْن تَيْمِيَّةََََ) به‌رده‌ست بكه‌وتایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ریان نه‌ده‌گرت و لایان قبووڵ نه‌بوو؛ به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بابه‌تێك یان مه‌سه‌له‌یه‌كت باس بكردایه و ناوی (ابْن تَيْمِيَّةَََ)ت نه‌بردایه وه‌ریان ده‌گرت، با ئه‌و بابه‌ته یان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه‌ی ((ابْن تَيْمِيَّةَََ)ش بوایه. جا لێره‌وه زیره‌كی و لێهاتووییی شێخی قازی (ابن أبي العز) ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌چاوی لایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌رعی كردووه و لایه‌نی ئه‌مانه‌تی علیمیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه. له‌بری ئه‌وه‌ی وتهكان ڕاسته‌وخۆ بداته پاڵ شێخی ئیسلام (ابْن تَيْمِيَّةَََ)، فه‌رموویه‌تی: هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن یان زانایان ده‌ڵێن وهتد... هۆی هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕی پێشین (سلف) عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی پێشین -عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت- مرۆڤ هه‌روا بۆ خۆشی و به ئاره‌زووی خۆی ههڵینابژرێت، به‌ڵكوو ئه‌و عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌یه كه پێویست و واجبه هه‌موو كه‌س له‌سه‌ری بێت و نابێت و دروست نییه كه جگه له‌م عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌ی هه‌بێت و خواپه‌رستی به جگه له‌م عه‌قیده‌یه بكات. ئه‌مه‌ش زۆر به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین، چونكه ئه‌مه فه‌رمانێكی شه‌رعییه و بۆ هیچ كه‌سێك نییه پێچه‌وانه‌ی بكات. ئه‌وه‌نده‌مان به‌ڵگه له‌ده‌سته -سوپاس بۆ خوا- كه به‌س بن بۆ لادانی هه‌ر گومانێك كه خۆیان قیت ده‌كه‌نه‌وه یان پووچكردنه‌وه‌ی هه‌ر بوختانێك كه كه‌سانێكی ناحه‌ز به عه‌قیده‌ی سه‌له‌ف ده‌یكه‌ن. ئه‌م عه‌قیده‌یه ئه‌وه‌نده تایبه‌تمه‌ندی و جیاكاری به‌هێز و پته‌وی هه‌یه كه ئاماده‌یی بداتێ و بیكاته تاكه عه‌قیده‌یه‌ك كه نه‌كرێت بێ ئه‌و خوا بپه‌رستین و باوه‌ڕمان به جگه له‌و هه‌بێت. له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فی تاكه بیروباوه‌ڕێكه كه له خوای پهڕوهردگارهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. هه‌موو عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی جگه له عه‌قیده‌ی سه‌له‌ف ئه‌گه‌ر سه‌یریان بكه‌ین ده‌بینین یان قسه و بیروڕای (یۆنان)ی تێكه‌ڵاو بووه یان تێكه‌ڵه به قسه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ناویان لێ ناون دانا و دادوه‌ر و شاره‌زا كۆنه‌كان یان له قسه‌ی بانگخوازانی بیدعه و گومڕایی و لهڕێدهرچووهكانه. ته‌نها ئه‌م هقیدهیه نه‌بێت كه هیچ قسه و بیروڕای هیچكه‌س و كۆمه‌ڵێكی تێدا نییه، ته‌نها ئه‌و تێگه‌یشتن و لێوه‌رگرتنه نه‌بێت كه زانایان له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت تێگه‌یشتوون و ڕاڤه‌یان كردووه. كه‌واته ئه‌م عه‌قیده‌یه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌كانی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی (وحی)یه و له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. هه‌وره‌ك چۆن ئیسلام تاكه ئایینی خوایییه له‌سه‌ر زه‌ویدا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌حی بێت، به‌ڵام زانایان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن له هه‌ندێك شتی فهرعیدا تاكوو له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و ده‌قه ته‌واو و كولییانهدا بیخه‌نه دنیای واقیع و به‌رجه‌سته بكرێت. هه‌روه‌هاش عه‌قیده‌ی سه‌له‌ف بنه‌ما سه‌ره‌كی و گشتییه‌كانی له خوای گه‌وره‌وه‌یه و سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌حی و نیگای خوایییه. به‌ڵام ده‌بینین هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌ن كه ئیجتیهاد و كۆششیان تێدا ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌وه كه له (وحی)یه‌وه وه‌رگیراون. له‌به‌ر ئه‌وه وتراوه: ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا وه‌ك ئه‌هلی ئیسلام وان له ناو هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌دا. عه‌قیده‌ی سه‌له‌فی بریتییه له كتێبی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌و شێوه كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌م تێی گه‌یشتوون و لێكیان داوه‌ته‌وه. جا به‌م ته‌فسیره لێكدانه‌وه له حه‌قیقه‌ت و كرۆكی ئیسلام ده‌كاته‌وه. هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی و مومهییزاتهكانی ئیسلامی له‌خۆ گرتووه. هه‌روه‌ها عه‌قیده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی (إجماعي)یه. واته نه‌به‌ستراوه به كه‌سێك یان گرۆهێكهوه، به‌ڵكو وعهقیدهی سه‌رجه‌م موسڵمانانه به‌گشتی. هه‌موو عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌كانی تر بیروباوه‌ڕی تاكه‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێكن. عه‌قیده‌ی (ئیعتیزال) و هه‌روه‌ها (ئه‌شعه‌ریش) له مێژوودا به ساڵێك دیاریكراوه ناسراوه كه كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه؛ به‌وه‌ی كه یه‌كه‌م كه‌س كێ بووه په‌یڕه‌وی (موعته‌زیله)ی په‌یڕه‌و كردووه و بڵاوی كردۆته‌وه. به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له زانستییه‌كانیش بگرین، ده‌بینین هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ن؛ بۆ نموونه: ده‌زانین كه یه‌كه‌م كه‌سێك كه قسه‌ی له‌سه‌ر وته‌ی نه‌فسی (الكلام النفسي) كردبێت، كێ بووه یان قسه‌ی له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنان (الكسب) له مه‌سه‌له‌ی قه‌زا و قه‌ده‌ردا كردبێت، كێ بووه. ئیتر زۆر شتی تریش به مێژووه‌كه‌یدا ده‌زانین كه كه‌ی ئه‌م عه‌قیده‌یه ده‌ركه‌وتووه و بڵاو بۆته‌وه، ته‌نها عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی پێشین نه‌بێت. -سوپاس بۆ خوا- چونكه هه‌مان قورئان و سوننه‌ت و په‌روه‌رده‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) بۆ هاوه‌ڵه‌كانی و تێگه‌یشتنی ئه‌وانه له قورئان و سوننه‌ت. له‌ناو هه‌موو ئه‌سڵ و بنه‌ماكانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تیشدا هیچ ئه‌سڵێك نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك كه له پاش ئه‌و سه‌ده ڕێزلێنراوانهوه (سێ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م) دروست بووبێت و هاتبێته كایه‌وه یان دوور له كیتاب و سوننه‌ت و به بێ ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه په‌یدا بووبێت، كه‌واته عه‌قیده و بیروباوه‌ڕێكی كۆمه‌ڵییه. به‌ڵام بیروباوه‌ڕه‌كانی تر، ئه‌وه ڕوونه كه عه‌قیده‌ی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سانێك بوون و له‌وانه له ئه‌نجامی زیره‌كی و لێهاتوویی و تایبه‌تمه‌ندی زه‌ین و قووڵبونه‌وه‌ی ژیریدا بوونه‌ته خاوه‌ن شتگه‌لێكی زۆر. به‌ڵام ئه‌وانه كه له‌وان شاره‌زاتر، ژیرتر و بیرتیژتر بوون، پێچه‌وانه‌یان بوونه‌ته‌وه و باوه‌ڕیان پێ نه‌هێناون. به‌ڵكوو زۆرێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده داهێنراو و گومڕایانه به‌سه‌رشۆڕی و بێڕێزییه‌وه ژیانیان بردۆته سه‌ر و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش مردوون،.(جه‌عدی كوڕی درهه‌م) كه خاوه‌نی بیدعه‌ی نه‌رێكردن و نه‌سه‌لماندنی سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره (نفی الصفات) بوو، به‌سه‌رشۆڕی كوژرا. خالیدی كوڕی عه‌بدوڵڵای قه‌سری كه یه‌كێك بووه له والییه‌كانی (نه‌وه‌ی ئومه‌ییه) له ڕۆژی جێژنی قورباندا وتی: ئه‌ی موسڵمانه‌كان قوربانی خۆتان بكه‌ن -خوا لێتان وه‌رگرێت- چونكه به‌ڕاستی من (جه‌عدی كوڕی درهه‌م) ده‌كه‌مه قوربانی. چونكه به‌ڕاستی ئه‌و ئینكاری ئه‌وه ده‌كات كه خوا قسه‌ی له‌گه‌ڵ مووسادا كردبێت به قسه‌كردن. ئیتر له‌و ڕۆژه‌دا موسڵمانه‌كانی ڕزگار كرد له‌و فیتنه‌یه و ئه‌وانیش دڵخۆش بوون. چونكه ئه‌و پیاوه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌سڵ و بنه‌مای نه‌رێكردنی (نفی) سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بوو. (جه‌همی كوڕی سه‌فوان)ی قوتابیشی هه‌ر به هه‌مان ده‌ردی (جه‌عد) چوو؛ ئه‌ویش كوژرا. ته‌نانه‌ت كاتێك هێنایانه لای (سوله‌می كوڕی ئهحوهز)، كه ئه‌و كاته سه‌رۆك پۆلیسی نه‌وه‌ی ئومه‌ییه بوو له (خۆراسان)، پێی وت: تكات لێ ده‌كه‌م مه‌مكوژه! وتی: ئه‌ی جه‌هم، سوێند به خوا له‌به‌ر ئه‌وه ناتكوژم كه تۆ كه‌سێكی خاوه‌ن ڕا و سیاسه‌ت و به‌رهه‌ڵستكاری ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام چه‌ند قسه‌یه‌كی تۆم پێ گه‌یشتۆته‌وه، سوێندم خواردووه ئه‌گه‌ر بكه‌ویته به‌رده‌ستم له‌ملت ده‌ده‌م. جا هه‌ر ئه‌و بوو كه په‌یڕه‌و و مه‌زهه‌بی (جههميه)ی دانا. هه‌روه‌ها (عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌عيد كوڕی كیلاب) كه بیروباوه‌ڕی (الكلابية)ی دانا و (ئه‌شعه‌ری)ش له قۆناغی دوومی ژیانیدا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، په‌یڕه‌وی لێ ده‌كرد. هه‌وره‌ها (الحارث المحاسبي) مه‌یل و لایه‌نگرییه‌كی به لای ته‌سه‌ووف و ئه‌هلی كه‌لامدا هه‌بوو. ئیمام(ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) فه‌رمانی دا كه خه‌ڵكی به ته‌واوی لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئیتر كه‌مێك نه‌بێت كه‌س له قوتابیانی عیلم لێی نزیك نه‌ده‌بوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له سه‌روو هه‌موشیانه‌وه ئیمام (ئه‌حمه‌د) فه‌رمانیان دابوو كه خه‌ڵكی لێی نزیك نه‌بنه‌وه و گوێ له قسه‌كانی نه‌گرن. هه‌روه‌ها (عه‌مری كوڕی عوبه‌ید) و (واسلی كوڕی عه‌تا) و هاووێنه‌یان كه په‌یڕه‌و و عه‌قیده‌ی موعته‌زیله‌یان پێك هێنا و دروستیان كرد، هه‌موو كتێبه‌كانی (جه‌رح و ته‌عدیل) كۆكن له‌سه‌ر تانه‌لێدان و بهخراپباسكردنیان (القدح و الطعن). جا هه‌ر عه‌قیده و بیروباوه‌ڕێك جگه له عه‌قده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت یان ئه‌وه‌تا له دوای ئه‌وانه‌وه دروست بووه یان ئه‌وه‌تا له كاتی ئه‌واندا هاتۆته بوون. به‌ڵام له‌لایه‌ن زانا و پێشه‌وایانی ئیسلامه‌وه هه‌میشه جێگه‌ی ته‌شه‌ر و تانه بووه و خه‌ڵكی لێ دوور خراوه‌ته‌وه. نزیكه‌ی له سه‌ده‌ی سێیه‌میشه‌وه تاكوو ئه‌مڕۆ، زۆربه‌ی مسوڵمانه‌كان شوێن چوار پێشه‌واكه كه‌وتوون. به سروشتی حاڵ كه شافیعی، موزه‌نی، ئهسفهرائيني و ئه‌سبه‌هانی كه كتبێبی (بيان الحجة)ی داناوه، زانا له دوای زانا، چین له دوای چین و كۆمه‌ڵ له دوای كۆمه‌ڵ له مه‌زهه‌بی شافیعیدا هه‌موویان له‌سه‌ر په‌یڕوی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوون. هه‌روه‌ها ده‌بینین كه پێشه‌وا ئه‌بووحه‌نیفه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بووه. هه‌روه‌ها موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌سه‌نی شه‌يبانی وئهبوويوسفیش به هه‌مان شێوه. ئینجا دوای ئه‌وانیش، پێشه‌وا (ئه‌بووجه‌عفه‌ری ته‌حاوی) هات كه مه‌تنی ئه‌م عه‌قیده‌ی داناوه كه ناسراوه به عه‌قیده‌ی ته‌حاوی (العقيدة الطحاوية) كه خۆی له په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی پێشه‌وا (ئه‌بووحه‌نیفه) بوو. به‌و شێوه‌یه‌ش زۆرێك له‌وانه‌ی كه پاڵدراونه لای مه‌زهه‌بی پێشه‌وا (ئه‌بووحه‌نیفه) كه له پێشه‌وای مه‌زهه‌به‌كه بوون، هه‌موویان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوون. ئینجا مه‌زهه‌بی پێشه‌وا (مالك) كه پێشه‌وای ئه‌هلی ئه‌سه‌ره به‌گشتی، له سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته. -سوپاس بۆ خوا- قوتابییه‌كانیشی وه‌ك (القاسم) و (ابن الحسن) و هاووێنه‌یان، ئینجا ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان هاتن وه‌ك (ابن عبد البر) كه له گه‌وره‌ترین زانا و شاره‌زایانی وڵاَتی (مه‌غریب)ه و كتێبه‌كانی به‌ناوبانگ و زانراون. هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوون. ئینجا پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د) پێشه‌وای ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتووانیشی كه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت تاكوو سه‌ده‌ی ده‌یه‌م، به‌ڵكوو تا ئێستاش. هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌بینین هه‌ریه‌ك له (شوكاني) و (صنعاني) و (ابن الوزير) و هاووێنه‌كانیان له زانایانی زه‌يدی، كاتێك كه به‌ته‌واوی به قووڵاییی علیم و زانیاری‌دا چوونه خواره‌وه، له مه‌زهه‌بی زه‌یدییه‌وه هاتنه ناو په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. شاهید لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م عه‌قیده‌یه عه‌قیده‌یه‌كی كۆمه‌ڵییه له چه‌ند ڕووه‌وه: ئهلف- له سه‌ده‌كانی یه‌كه‌مدا جگه له‌م بیروباوه‌ڕه شتێكی تر نه‌بووه و هه‌رچییه‌ك عه‌قیده و بیروباوه‌ڕێكی خراپ و تێكده‌ر (فاسد) بووبێت، ئه‌وه ڕه‌زیل كراوه و به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه. چونكه زۆربه‌ی زانایان وه‌ك خاوه‌ن شه‌ش سه‌رچاوه‌كه (الأمهات الست)، ته‌نانه‌ت زانایانی زمانه‌وانیش له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بوون. ب- چونكه تاكه بیروباوه‌ڕه كه بگونجێت و شیاو و بێت به‌وه‌ی كه هه‌موو مسوڵمانانی له‌سه‌ر كۆ بكرێنه‌وه، كه پێویستیشه مسوڵمانان هه‌موو به‌گشتی به‌شه‌رعی و دینی له‌سه‌ری كۆ بكرێنه‌وه و هیچی تر وه‌رنه‌گرن. به‌رده‌وامیش هه‌ر ئه‌و عه‌قیده‌یه‌یه كه هه‌روه‌ك چۆن یه‌كه‌م نه‌وه‌ی كۆكرده‌وه و چاكسازی كردن، ئاوه‌هاش ده‌توانێت نه‌وه‌كانی پاش ئه‌وانیش كۆ بكاته‌وه. هه‌روه‌ك پێشه‌وا (مالك) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-ده‌فه‌رموێت:" لا يصلح آخر هذه الأمة إلا بما صلح به أولها" [روي عن الإمام مالك]. كۆتاییی ئه‌م ئوممه‌ته چاك نابێت، مه‌گه‌ر به‌وه نه‌بێت كه نه‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی پێ چاك بووه. ئه‌گه‌ر كۆتاییی ئه‌م ئوممه‌ته ویستیان كۆ ببنه‌وه و یه‌ك بگرن و سه‌ربكه‌ون به هر دوژمنانیاندا و له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌سه‌ڵات و پله و پایه‌یان هه‌بێت، كه خوای گه‌وره كردوویه‌تیه میراتگری به‌نده ئمیاندار و باشه‌كانی خۆی له نه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، ئه‌وه له‌سه‌ریانه كه ئه‌م بیروباوه‌ڕه هه‌ڵگرن و باوه‌ڕی پێ بێنن و له‌سه‌ری بڕۆن. چونكه به‌ڕاستی زامن و ده‌سته‌به‌ره به‌وه‌ی كه به یارمه‌تیی خوا ببێته هۆی یه‌كگرتن و سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتنیان و هیچ بیروباوه‌ڕێكی تر ناتوانێت به ئه‌نجامیان بگه‌یه‌نێت جگه له‌م. ج- عه‌قیده‌یه‌كی خۆڕسك و ساغ و ته‌واوه. هه‌موو موسڵمانێك كه په‌ڕاوی خوا ده‌خوێنێته‌وه هه‌ر به‌خۆڕسك و فیتره‌تی خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی. عه‌قیده‌ی سه‌له‌فی –عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت- له ئیماندا، به‌وه‌نده واز دێنێت كه باوه‌ڕێكی كورت و پوختی هه‌بێت بۆ كه‌سێك كه ناتوانێت به‌ته‌واوی له به‌شه‌كانی باوه‌ڕ شاره‌زا بێت و تێیاندا قوڵ ببێته‌وه. هه‌ر كه‌سێك قورئان بخوێنێته‌وه یان گوێبیستی ببێت، ڕاسته‌وخۆ و بێ لێكدانه‌وه و بهخۆڕسكی خۆی ئه‌م ئیمانه كورت و پوخته‌ی لای دروست ده‌بێت. چونكه ئایینی هه‌موو كه‌سێكه و خوای گه‌وره بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هێناوه‌ته خوار. خوای گه‌وره نه‌یهێناوه‌ته خواره‌وه بۆ زانایانێك كه چه‌ندان په‌ڕه و كتێب ده‌نووسن و دوایی كه‌س تێ‌یان ناگات و خۆشیان وه‌حی به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه (مه‌به‌ست زانایانی ئه‌هلی كه‌لامه -وه‌رگێڕ-)، به‌ڵكوو خوای گه‌وره بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ناردۆته خوار؛ بۆ دهشتهكییهكی بێ‌ئاگا كه هیچ نازانێت، بۆ زانا و شارازایهك كه له كیمیا و فیزیا و زانیارییه‌كانی تردا شاره‌زایه؛ بۆ كه‌سێكی تێگه‌یشتوو و خوێنه‌وار و پله‌به‌رز، بۆ كه‌سێكی نه‌خوێنه‌وار و كهمزانسته. ئه‌م قورئانه داواكاری و پێویستیی هه‌موو چینه‌كانی مرۆڤ به‌جێ ده‌هێنێت و هه‌موویان به‌گشتی سوودی لێ وه‌رده‌گرن و ڕێی هیدایه‌ت و ڕۆشنی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه. له‌وانه‌یش كه ڕۆشنی و سه‌لامه‌تی ئه‌م عه‌قیده‌یه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یه كه نه‌یارانی بیروباوه‌ڕی سه‌له‌فی ئینكاری هه‌ندێك مه‌سه‌له ده‌كه‌ن له بابه‌ته گرنگه‌كانی وه‌ك سیفات و بابه‌ته‌كانی تر و وای ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م كه ئه‌مانه زۆر لێڵن و وه‌رگرتنیان قورس و گرانه. له كاتێكدا زۆر ڕوون و ئاشكران ته‌نانه‌ت بو نه‌خوێنه‌واریش، به نموونه كاتێك كه‌سێكی نه‌شاره‌زا ئه‌م بابه‌ته‌ی خوێنده‌وه یان گوێی لێ بوو: الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى [طه: ٥]. پێی ئه‌ڵێی: ئایا (الرحمن) له سه‌ر عه‌رشه (ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خوای په‌روه‌ردگار)؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڵێ. ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك به خه‌یاڵیدا نایه‌ت كه مانای (استوی) له ماناكه‌ی خۆی لابرێت و و بكرێت به (استولی). گرنگتریش له‌وه و ئاڵۆزتر له‌وه نایه‌ت به بیر و خه‌یاڵیدا كه به‌م شێوه‌یه وه‌سفی خوای گه‌وره بكات و بڵێت: خوا نه له‌ناو جیهانه و نه له ده‌ره‌وه‌ی جیهانه؛ نه له لای ڕاستی جیهانه و نه لای چه‌پ؛ نه له دواوه‌ی جیهانه و نه له پێشه‌وه‌ی جیهانه. وه‌ك چۆن (ئهشعهریيهكان) ده‌یڵێن و باوه‌ڕیان پێیه‌تی. له مه‌سه‌له‌ی باوه‌ڕیشدا، هه‌ریه‌ك له (مورجیئه‌كان) و (خه‌وارج) به‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێن: باوه‌ڕ نه زیاد ده‌كات و نه‌كه‌م و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه (خه‌وارج) ده‌ڵێن: هه‌ركه‌سێك تاوانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا ئه‌وه كافر و بێباوه‌ڕ بووه، چونكه ماده‌م به‌شێك له باوه‌ڕه‌كه‌ی كه‌می كردووه ئه‌وه مانای وایه هه‌موو باوه‌ڕه‌كه‌ی كه‌می كردبێت و ئیتر باوه‌ڕی نه‌ماوه (چونكه باوه‌ڕیان وایه كه باوه‌ڕ یه‌ك به‌شه و جیا ناكرێته‌وه). له‌ملاشه‌وه (مورجیئه)كان ده‌ڵێن: ماده‌م زیناكه‌ر كاتێك كه زینای كرد هه‌ر به باوه‌ڕداری ئه‌مێنێته‌وه، كه‌واته باوه‌ڕ كه‌م ناكات ته‌نها به كوفر نه‌بێت. به‌ڵام ئیمان و باوه‌ڕ له كن (ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت) زیاد و كه‌م ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له عه‌وام و نهشارهزیان هات و ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ی خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموێت: وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانا[المدثر:٣١] وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدى[محمد:١٧] ئه‌وه هه‌ر به فیتره‌ت و زیره‌كی و به‌دیهی خۆی بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ده‌رسی بدات و پێی بڵێت، ده‌ڵێت كه باوه‌ڕ زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها قه‌ده‌ر –كه له زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وانه‌یه كه خه‌ڵكی تێیدا ڕای جیاجیایان هه‌یه و چه‌نده‌ها كتێبی گه‌وره‌گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، كه هیچ سوودێكیان نییه و برسێتی تێر ناكه‌ن -هه‌موو كه‌سێك كه فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره بخوێنێته‌وه كه: وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ [الإِنسَان: ٣٠] ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرد ئایا تۆ ویست و ئیراده‌ت هه‌یه؟ ئه‌وه ده‌ڵێت: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ته خوا ده‌فه‌رموێت: وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ[الإِنسَان: ٣٠] تۆ ویست و مهشیئهتت هه‌یه و خواش (سبحانه وتعالی) ویست و مه‌شیئه‌تی هه‌یه. جا لێره‌وه ده‌ڵێین كه هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه كه له سیفه‌ته‌كان و بنه‌ما و بنچینه‌كانی عه‌قیده ده‌دوێن، له‌و ئایه‌تانه نین كه ماناكانيان ڕِوون نییه و واته له (متشابه نين، به‌ڵكوو له‌و ئایه‌تانه‌ن كه ماناكانیان ڕوون و ئاشكرایه، واته (محكم)ن، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێكیاندا له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر زانایان یان قوتابیانی علیم و زانست نه‌بێت، خه‌ڵكی تر تێی نه‌گه‌ن. به‌ڵام به‌گشتی له ئایه‌ته‌كانی (محكم)ن، نه‌ك (متشابه). به‌ڵام بواری تێگه‌یشتن، ئه‌وه جیاوازه و له یه‌كێكه‌وه تا یه‌كێكی دیكه ده‌گۆڕێت. هه‌ریه‌ك به‌پێی ئه‌و زیره‌كییه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه له زمان و ئه‌هلیه‌ت له‌و كاره‌دا. ئه‌م تایبه‌تی و جیاكارییانه و جگه له‌مانه‌ش وامان لێ ده‌كه‌ن كه ته‌نها به‌م عه‌قیده‌یه خواپه‌رستی بكه‌ین و هیچ بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌یه‌كی دیكه له ژیانماندا نه‌كه‌ینه به‌رنامه‌ی خۆمان، فێری ببین و شارازهیی لێ وه‌ربگرین و له‌م ڕێگه‌یه‌وه خواپه‌رستی بكه‌ین. خۆ ئه‌گه‌ر شاره‌زاییمان له جگه له‌ویشدا وه‌رگرت ئه‌وه ته‌نها له بواری ئه‌وه‌یه كه شاره‌زایی ناڕێكی و بهتاڵییهكهیان ببین، نه‌ك باوه‌ڕمان پێیان هه‌بێت و وه‌ریبگرین. ئه‌وه‌ی له‌م عه‌قیده‌دا هه‌یه به‌سمانه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه پێشه‌وا(نه‌سائی) دهیگێرِێتهوه، كاتێك كه په‌ڕه‌یه‌ك له (ته‌ورات) به ده‌ستی عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه -خوای لێ ڕازی بێت- ده‌بینێت، ده‌فه‌رموێت: أوقد فعلتموه، والله لو كَانَ موسى بن عمران حياً ما وسعه إلا اتباعي [حديث صحيح رواه أحمد (٣/٣٨٧) عن جابر بن عبد الله، وحسنه الألباني في الإروا‌ء (١٥٨٩)]. { ئه‌وه ئه‌و كاره‌تان كرد. سوێند به خوا ئه‌گه‌ر مووسای كوڕی عیمران زیندوو بووایه، هیچ ڕێگه‌یه‌كی نه‌بوو جگه له شوێنكه‌وتنی من. كاتێكیش كه (سه‌عدی كوڕی ئه‌بي وه‌قاس) شاری مه‌دائین (مدائن كسرى)ی گرت، كۆمه‌ڵێك كتێبی گه‌وره‌یان بینییه‌وه كه كیسرا لای خۆی پاراستبوونی له جۆره‌ها زانست و هونه‌ر و بابه‌ت، نووسییان بۆ عومه‌ر -خوا لێی ڕازی بێت-: ئایا ڕازیت كه بیگوێزینه‌وه بۆ مسوڵمانه‌كان یان سوود و قازانجیان لێ بكه‌ین؟ وتی: بیانسووتێنن یان نوقمی ئاویان بكه‌ن. هه‌رچی شه‌ڕ و خراپه و بێكه‌ڵكی تێدا بێت، ئه‌وه خوا له كۆڵی كردووینه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر خێر و باشهیهكیشیان تێدا بێت، ئه‌وه سوپاس بۆ خوا خوای گه‌وره بێ‌نیازی كردووین به‌وه‌ی كه زۆر له‌وانه باشتر و بهسوودترمان هه‌یه. له وه‌رگرتنی ئایینه‌كه‌مان و ناسینی پهرورهردگارمان، پێویستمان به هیچ سه‌رچاوه و ژێده‌رێكی تر نییه جگه له‌و سه‌رچاوه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌كان لێیان وه‌رگرتووه، ئه‌ویش نیگا و (و‌حي)یه. جا مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕ هه‌روا ئاسان و سانا نییه، به‌ڵكوو پڕمه‌ترسییه. چونكه ته‌نها ڕایه‌ك یان بیروبۆچوونێك نییه كه مرۆڤ ئازاد بێت تێیدا و به ئاره‌زووی خۆی بیری لێ بكاته‌وه و هه‌ڵیبژێرێت، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌كه شوێنكه‌وتن و پابه‌ندبوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه بۆ خوای گه‌وره (سبحانه وتعالی). هه‌ركه‌سێك هه‌قی ده‌وێت و ئه‌و ئایینه ڕاسته‌ی ده‌وێت كه له‌لایه‌ن خواوه هاتووه، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری كه شوێن ئه‌م بیروباوه‌ڕه كۆمه‌ڵییه بكه‌وێت و ئیتر بۆی نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك لێی لابدات و ده‌ربچێت. خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، ئه‌وه به‌ڕاستی له ڕێگه‌ی موسڵمانان لاده‌دات و لاپه‌ڕ ده‌كه‌وێت؛ وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ و ساءت مصيرا [النساء: ١١٥] . ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكات و لێی جیا بێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێك بگرێته به‌ر كه جیا بێت له ڕێگه و ڕێبازی ئیمانداران، ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵیبژاردووه و ڕوی تێكردووه. (له قیامه‌تیشدا) ده‌یخه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین كه ئه‌ویش سه‌ره‌نجامێكی زۆر ناخۆش و سامناكه. ئه‌م ئایه‌ته له‌و ئایه‌تانه‌یه كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر به‌به‌ڵگه‌بوونی كۆڕا (حجية الإجماع)، هه‌روه‌ك زانایان ده‌قیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه شوێنكه‌وتنی ڕێگه‌ی جگه له موسڵمانان تووشی په‌رته‌وازه‌ییمان ده‌كات و له ئایینی ڕاست لامان ده‌دات. جا كه‌واته پێویسته هه‌موومان شوێن شاڕێگه‌ی ڕاستی په‌روه‌ردگار بكه‌وین و لێی لانه‌ده‌ین وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ [الأنعام: ١٥٣]. وه ئه‌مه ڕێبازی منه كه ڕاسته، ده ئێوه‌ش شوێنی بكه‌ون و شوێنی ڕێچكه‌كانی تر مه‌كه‌ون، چونكه جیاتان ده‌كاته‌وه له ڕێبازی خوا.