دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... پێشه‌كی ... ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م (٢). ئه‌م بابه‌ته داگره (peshaki 1_2.pdf) نووسینی: شێخی دكتور سفر عبدالرحمن الحوالی وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د (2) گرنگیی زانینی بنه‌ماكانی ئایین قَالَ المُصنِّفُ رَحِمَهُ اللهُ: - "بسم الله الرحمن الرحيم حسبي الله ونعم الوكيل، وبه نستعين، الْحَمْدُ لِلَّهِ، نستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن سيدنا محمداً عبده ورسوله صلى الله عليه وعلى آله وصحبه وسلم تسليماً كثيراً. أما بعــد: فإنه لما كَانَ علم أصول الدين أشرف العلوم، إذ شرف العلم بشرف المعلوم، وهو الفقه الأكبر بالنسبة إِلَى فقه الفروع، ولهذا سمى الإمام أبو حنيفة رحمة الله عليه ما قاله وجمعه في أوراق من أصول الدين: الفقه الأكبر وحاجة العباد إليه فوق كل حاجة، وضرورتهم إليه فوق كل ضرورة، لأنه لا حياة للقلوب، ولا نعيم ولا طمأنينة، إلا بأن تعرف ربها ومعبودها وفاطرها، بأسمائه وصفاته وأفعاله، ويكون مع ذلك كله أحب إليها مما سواه، ويكون سعيها فيما يقربها إليه دون غيره من سائر خلقه] إهـ." [ له پاشاندا: له به‌ر ئه‌وه‌ی كه زانیاری بنه‌ماو ئوسوڵی دین به رێزترینی زانیاریه‌كانه، چون رێزی زانست به ڕێزی زانراوه‌كه‌وه‌یه، وه ئه‌و زانیاری و ورد بوونه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه به به‌راوودر له فیقه و زانیاری به‌شه‌كان، له به‌ر ئه‌وه پێشه‌وا أبو حنيفة ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌وه‌ی كه وتوویه‌تی و كۆی كردۆته‌وه له چه‌ند په‌ڕه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ئوسوڵی دین ناوی ناوه به فیقهی هه‌ره‌گه‌وره - الفقه الأكبر- وه خواستی به‌نده‌كان پێی له سه‌رو هه‌موو خواستێكه‌وه‌یه، وه پێویستی به‌نده‌كانی پێی له سه‌روو هه‌موو پێویستیه‌كه‌وه‌یه، چونكه به ڕاستی هیچ ژیانێك نیه بۆ دڵه‌كان و هیچ هێمنی و ئایایش و خۆشیه‌ك نیه، ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه په‌روه‌ردگارو په‌رستراوو خۆڕشكی خۆی بناسێت، به ناو‌و سیفات و كرداره‌كانیه‌وه، وه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له هه‌موو شتێكی تری خۆشتر بوێ، وه هه‌وڵ و كۆششی له‌وه‌دا بێ كه نزیكی ئه‌كاته‌وه لێی بێجگه له‌و له هه‌موو دروستكراوه‌كانیدا] اهـ. شه‌رح و ڕاڤه‌كردن : دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ كتێبه‌كه‌ی به‌م وتاره ده‌ست پێ كردووه كه پێی ئه‌وترێت –خوتبه‌ی پێویستی-خطبة الحاجة-،كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله عیه وسلم -وه‌ك صه‌حیح و دروست لێیه‌وه وه‌رگیراوه- وته‌و گوفتاره‌كانی پێ ده‌ست پێ كردووه، ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وێكی پێغه‌مبه‌ره‌و پێویسته له سه‌ر ئێمه‌ش كه به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه وتاره‌كانمانی پێ ده‌ست پێ بكه‌ین. هه‌ر وتار‌و خوتبه‌یه‌ك شه‌هاده‌تی تیا نه‌بێت ئه‌وه هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه وه‌ك ده‌ستی قرتاو وایه: { كل أمر ذي بال لا يبدأ فيه ببسم الله فهو أقطع }رواه السبكي في طبقات الشافعية (1 /6) ، وذكره الشيخ الألباني في إرواء الغليل (1 /29) (3)، وهو عند أبي داود (4/261)، و النسائي في الكبرى (6/127)، و ابن ماجه (1/610)، و أحمد (2/359)، و الدارقطني (1/229)، و ابن حبان (1/173- 174)، بلفظ ( كل أمر ذي بال لا يبدأ فيها بالحمد لله فهو أجذم ) أو (فهو أبتر) { هه‌ر كارێكی خاوه‌ن شان و پله ئه‌گه‌ر به ناوی خوا ده‌ست پێ نه‌كرێت ئه‌و برِاوه‌یه یان قرتاوه (واته به‌ركه‌تی نیه)} هه‌رچه‌نده ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ڕووی ڕشته-اسناد-كه‌یه‌وه لاوازی تیایه، به‌ڵام له وتار‌و گوفتاره‌كانی پێغه‌مبه‌ردا صلىالله علیه وسلم جێگیر‌و سه‌لماوه كه به‌رده‌وام به ناوی خوای ده‌ستی به وتاره‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها له نامه‌كانیدا بو پاشا‌كان به ناوی خوا ده‌ستی پێ كردووه. سه‌ره‌تا به یادی خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی، یان به سوپاسگوزاری و حه‌مدو سه‌نا، یان به ناوی خوا، یان به –بخطبة الحاجة-، ئه‌مانه سوننه‌ت و په‌یڕه‌وێكی جێگیرن له پێغه‌مبه‌ری خواوه و نابێت لێی لابده‌ین و به‌شتانێكی تر وتار‌و گوفتاره‌كانمان بكه‌ینه‌وه، وه دانه‌ریش ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه به یادی خوا ده‌ستی پێكردووه. ئینجا له پاشاندا وتی: "أما بعد" " ئینجا له پاشاندا"، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها سوننه‌ت و په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر بووه صلىالله علیه وسلم له وتار‌و نامه‌و نووسراوه‌كانیدا، دوای ئه‌وه‌ی كه ناوی خوای ئه‌هێناو سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری ئه‌كرد وحه‌مدو سه‌نای خوای ئه‌كرد ئه‌یفه‌رموو: "أما بعد" ئینجا ده‌ستی ئه‌كرده ئه‌و بابه‌ته‌ی كه مه‌به‌ستی بوو. زانیاری و علیمی ئوسوڵ و بنه‌ماكانی ئایین پیرۆزترین زانست و زانیاریه‌كه كه مرۆڤ فێری بێت؛ چونكه ڕێزی هه‌ر شتێك به ڕێزی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه كه لێی ئه‌دوێ، بابه‌تی زانست و زانیاری ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستیش له ناسینی زات و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌دوێ، چی پێوه‌یسته له گه‌وره‌یی و حه‌مدو پێاهه‌ڵدانی ڕووی ئه‌و زاته به‌رزو گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها چی مافی ئه‌و زاته‌یه له په‌رستن و پاڕانه‌وه‌و مافی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه. به‌مه‌ش په‌ی به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ ده‌به‌ین و ده‌یخه‌ینه ڕوو كه پێویسته هه‌روا به سه‌ریدا گوزه‌ر نه‌كه‌ین-هه‌رچه‌نده لای زۆربه‌مان زانراووه و تێی گه‌یشتوین- ئه‌وه‌ش گومان دروستكردنه له خۆیندن و فێربوونی زانیاریه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی و بیروباوه‌ڕو و بنچینه‌كانی دین، قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه فێربونی ئه‌م جۆره زانیاریانه پێویست نیه‌و كارێكی گرنگ نیه. وه‌ڵامی ئه‌وانه هه‌ر وه‌ك چۆن دانه‌ر وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه له سه‌ره‌تادا ئه‌وه‌یه كه ڕێز‌و به‌رزی هه‌ر زانیارییه‌ك به ڕێزی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌یه كه فێری ده‌بیت و لێی ده‌دوێیت، فیقه ورد بوونه‌وه و زانیاری هه‌ره گه‌وره بریتیه له زانین و عیلم به خوای گه‌وره سبحانه‌وتعالی، كه گه‌وره‌ترینی زانیاری و مه‌به‌سته‌كانه، به‌ڕێزترین و پیرۆزترین كارێكه كه ئیمانداران هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن به گشتی، بۆ هیچ كه‌سێك نیه كه له شانی ئه‌و زانیاریه كه‌م بكاته‌وه یان گومانداری بكات، یان بڵێ: هێچ پێویست ناكات فێری ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی ناو‌و سیفاته‌كانی خوای گه‌وره ببین!! خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك وتی: هیچ پێویست نیه خه‌ڵكی فێری نوێژ‌و ڕۆژوو زه‌كات ببن، ئه‌وه هه‌موو موسڵمانان به گشتی به گژیا ده‌چنه‌وه‌و به ڕویا ده‌وه‌ستن، ده‌ی چۆن ئه‌بێت به‌رامبه‌ر به ته‌وحید به‌و شێوه‌یه بین! كه له نوێژوو ڕۆژووش گه‌وره‌تره؛ چونكه ناسینی زاتی خوا سبحانه وتعالی گه‌وره‌تره له ناسینی مافه‌كانی به سه‌رمانه‌وه، بیروباوه‌ڕمان به‌و زاته گه‌وره‌تره له كرده‌وه‌كانمانه بۆی، هه‌روه‌ك چۆن له قسه‌ی دانه‌ردا ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ باسی دێته پێشمان كه ئه‌فه‌رموێت: قورئان هه‌مووی یه‌كتاپه‌رستیه، گه‌وره‌ترین بابه‌تێك كه له قورئاندا هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی خواوه هه‌یه سبحانه وتعالی. وه پێغه‌مبه‌رصلىالله علیه وسلم ماوه‌یه‌كی زۆری به سه‌ر برد له مه‌ككه‌دا له فێركردنی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی به هاوه‌ڵه‌كانی، ئینجا له مه‌دینه‌شدا به‌رده‌وام ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه ئه‌هاتنه خواره‌وه له بواری یاسا‌و فه‌رمانه‌كاندا به یه‌كتاپه‌رستیه‌وه په‌یوه‌ست بوون و ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕدا تێكه‌ڵاو بوون: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ [البقرة:183]. { ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووتان له سه‌ر نوسراوه هه‌روه‌ك له سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه‌ی نوسراوه، تاكو پارێزكاربن و ته‌قوای خواتان هه‌بێت}.. وه به‌م شێوه‌یه‌ش جیهادو تێكۆشان له پێناوی خوادا كه فه‌رمانی پێدراوه و له سه‌ر موسڵمان به پێویست گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌یه تاكو وشه‌ی خوا سه‌ربكه‌وێت و ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی سه‌قامگیر ببێت، وه له سه‌ره‌تاكانی جیهاد كه ڕێێ پێدراوه و پێویست كراوه شه‌ڕو جه‌نگی خاوه‌نانی كتێبه كه ده‌ڵێن: خوا سێیه‌می سێیه‌مانه (إن الله ثالث ثلاثة)، یان ده‌ڵێن، خوا مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌مه. خوای گه‌وره له سوره‌تی ته‌وبه‌دا فه‌رمانی داوه به شه‌ڕكردنیان، ئه‌مه‌ش ئه‌رك و واجبێكی هه‌ربوو حه‌تمیه له سه‌ر موسڵمانان هه‌روه‌ك شه‌ڕِی ئه‌و هاوه‌ڵگیرانه‌ی كه په‌كخه‌ر –معطل- ی سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ن و باوه‌ڕیان پێی نیه، جا هه‌ر كه‌سێك خوای ناسی به‌ڵام كۆمه‌ڵێ سیفا‌تی دایه پاڵ خوای گه‌وره كه بۆ ئه‌و نابێت شایه‌نی خوای گه‌وره نین، یان هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و هاوشان یان نه‌وه‌و كوڕی بۆ بڕیاردا، یان له سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌دا به هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانی شیرك و هاوه‌ڵگیری بڕیاردا، ئه‌وه شه‌ڕی له گه‌ڵ ئه‌كرێت هه‌روه‌ك چۆن شه‌ڕ له گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگیرێكدا ئه‌كرێت كه سیفاته‌كانی خوا سبحانه‌وتعالی په‌ك ده‌خات و نایانسه‌لمێنێ. قسه له سه‌ر كتێبی (الفقه الأكبر) وه لێره‌وه پێویسته كه له مه‌سه‌له‌ی سه‌لماندنی كتێبی (الفقه الأكبر) بكۆڵینه‌وه. له ڕاستیدا پێشه‌وا (ئه‌بو حه‌نیفه) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ هه‌ندێ كتێبی خراوه‌ته پاڵ كه نه ئه‌و نووسیونی و نه دایناوون، به‌ڵكو وه‌ك ده‌رئه‌كه‌وێت یه‌كێك له پێشه‌وایانی په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فی نووسیونی كه ناو ئه‌برێت به (أبي مطيع البلخي الحكم بن عبد الله) و پاڵیداونه‌ته لای ئیمام (ئه‌بی حه‌نیفه) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ. گومان له‌وه‌دا نیه كه ئه‌و كتێبه زۆرێك له هه‌ق و شتی باشی تێدایه، یه‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه) نیه، جا كتێبنامه -رسالة-ی (العالم والمتعلم)، وه كتێبنامه‌ی (الفقه الأكبر) هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی ڕاست و دروستن، وه وا شه‌رح و راڤه‌كراوه كه گوایا دانراوی ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه)یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌نی زانستیه‌وه دڵنیابه‌خش بین بۆ كتێبه‌كه ئه‌ڵێین كه ئه‌م كتێبه دانراوی ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه) نیه. وه (الحكم) خۆشی لاوازه، به‌ڵكو تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی كه فه‌رمووده‌ی داناوه. جا به هۆی ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ره‌كه حه‌نه‌فیه -زۆربه‌ی مسوڵمانانیش له‌و كاته‌دا حه‌نه‌فی بوون و به‌ڵكو ده‌وڵه‌تیش هه‌ر له سه‌ر په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فی بووه- دانه‌ر وا هێناویه‌تی و باسی كردووه كه خاوه‌نی كتێبی (الفقه الأكبر) ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه)یه، وه له‌وانه‌شه بڵێن الحكم كه (أبو مطيع البلخي)یه خاوه‌ن سیقه‌و متمانه پێكراوه. پێیان ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر شتێكتان دایه پاڵ ئه‌و پێشه‌وایه سه‌یری ئه‌وه بكه‌ن كه چی ئه‌ڵێت، وه باوه‌ڕ مه‌كه‌ن به‌و عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕه داهێنراوو بیدعیانه‌ی كه له سه‌ده‌ی چواره‌مه‌وه له سه‌ر ده‌ستی (ئه‌بو مه‌نصوری ماتریدی) یان له سه‌ر ده‌ستی (نه‌سه‌فی) و ئه‌وانی تریش كه هاوشێوه‌یان بوون هاتوون و شتانێكیان له په‌یڕه‌وی حه‌نه‌فیدا داهێناوه له بواری عه‌قیده‌دا كه ئیمام (ئه‌بو حه‌نیفه) به‌و شێوه‌یه نه‌بووه‌و باوه‌ڕِی وا نه‌بووه. ژیانه‌وه‌ی دلاَن ته‌نها به ناسین و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره ده‌بێت. قسه‌ی دانه‌ر كه ده‌فه‌رموێت: "[وحاجة العباد إليه فوق كل حاجة وضرورتهم...]" [ پێویستی به‌نده‌كان به‌و له سه‌رو هه‌موو داواكاری و پێویستیه‌كیانه‌وه‌یه ...] هه‌تا كۆتایی ده‌سته‌واژه‌كه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ناونیشانی ده‌روازه‌یه‌كه كه ئیمام (ابن القيم) رِ‌ه‌حمه‌تی خوای لێبێ له كتێبی (إغاثة اللهفان)دا هێناویه‌تی و ده‌فه‌رموێ: "أنه لا حياة للقلب ولا طمأنينة ولا نعيم إلا أن يكون الله سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى هو معبوده وإلهه" [ دڵ هیچ ژیان و خۆشی و نیعمه‌تێك به خۆیه‌وه نابینبێت مه‌گه‌ر له په‌رستن و ملكه‌چی و هاوار بۆ خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت] دانه‌ریش ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی له‌و كتێبه‌دا كورت كردۆته‌وه. گرفتی مرۆڤی هاوچه‌رخ سه‌ده‌ی بیسته‌م له گشت سه‌ده‌كانی تری ڕابوردوو ئاڵۆزی و په‌رته‌وازه‌یی و دۆش دامان و ونبونی به خۆیه‌وه بینیوه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، زانراویشه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ئه‌وه‌ی به جوانی ئه‌توانێت لێكدانه‌وه له واقع بدات به شێوه‌یه‌كی هه‌ق و ڕاستی و ته‌واوو له هه‌ر واقعێكدا یان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا-جا ئه‌م واقعه هه‌ق بێت یان ناهه‌ق له لایه‌نی بیروباوه‌ڕو هه‌ڵس و كه‌وته‌وه- ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خاوه‌ن ورد بینی و هه‌ستێكی قوڵ و دووربین بن، ئه‌وانیش كه هۆنه‌ران و ئه‌دیب و ڕۆشنبیران و هاووێنه‌كانیانن. ئه‌دیب و شاعیره‌كانی ئه‌وروپا چی ئه‌ڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ هیچ ژیان و به‌خته‌وه‌ریه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی نیه، هیچ خۆشی و نیعه‌مه‌تێك ته‌واو به‌رجه‌سته نیه، تاكو په‌روه‌ردگاری نه‌ناسێت و ڕوو به ئه‌و هه‌نگاو نه‌نێ سبحانه‌وتعالی؟!! به جۆرێك لێكدانه‌وه‌یان له ژیان و بیروبۆچونی خۆیان كردووه كه به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ون بوون و تیاچوون و گومان و دودڵیان، جێی داخیشه كه ئه‌ڵێم: كه هه‌ندێ له موسڵمانه‌كانیش هه‌مان ڕێگه‌ی چه‌وتی ئه‌و شاعیر‌و ئه‌دیبه بێ مه‌به‌ستانه‌یان گرتووه له پێناسه‌یاندا بۆ مرۆڤ و ئاواته‌كانی له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا و وه‌ك ئه‌وان له ده‌ریای بێباوه‌ڕی و بێ مه‌به‌ستیدا ون بوون، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین زۆرێك له دیوانه شیعریه‌كان هیچیان له باره‌دا نیه جگه له‌وه نه‌بێت كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ون بوون و سه‌رلێشێواوی خاوه‌نه‌كه‌یان. به نموونه شاعیرێكی نه‌سرانی گاور ئه‌ڵێت: جئت لا أدري مـن أين؟! ولكـني أتيت ده‌ڵێ: من نازانم له كۆیه‌وه هاتووم؟! هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم كه هاتووم و له ژیاندا هه‌م و ئه‌ژیم، ئیتر نازانم له كۆیه‌وه هاتووم و كێ دروستی كردووم!! وه جگه له‌ویش زۆرێك له شاعیر‌و ئه‌دیبه‌كان هه‌ن كه دیوانی شیعریان نوسیوه‌و هه‌مووی بریتیه له ون بوون و وێڵ بوون له ده‌ریای ئه‌م دنیایه‌داو شیعره‌كانیان پڕیه‌تی له گومان و دوودڵی و بێ مه‌به‌ستی له ژیانی دنیاداو نازانن چۆن و بۆچی و له به‌رچی هاتوونه‌ته بوون و هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێ و بێزاریدا ده‌ژین. به‌ڵام سوێند به خوا ئێمه ئه‌زانین كه هۆی ئه‌مانه هه‌مووی بێباوه‌ڕیه به خوای په‌روه‌ردگار، وه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر خوایان به تاك و ته‌نها بناسیایه‌و ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی ببونایه، ئاوه‌ها له ده‌ریای گومان و دودڵیدا نوقم نه‌ئه‌بوون و سه‌ریان لێ نه‌ئه‌شێوا، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر كتێبی خوایان بخوێندایه‌ته‌وه به‌و شێوه‌یه له گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ئازاری ده‌روونی نه‌ئه‌بوون، خۆشیان و خه‌ڵكیشیان نه‌ئه‌خسته كه‌نده‌ڵان و گومڕایان نه‌ئه‌كردن، له شاعیرانی مسوڵمان نه‌مانئه‌بیست كه بنووسێ: ومضى عمري ولا أعرف دربي أبداً ته‌مه‌نم ڕۆشت و ته‌واو بوو نه‌مزانی ڕێگام به‌ره‌و كۆیه‌وه هه‌نگاوه‌كانم به‌ره‌و كوێ ئه‌نێم. به‌ڵام ئێمه سوێند به خوا ئه‌زانین به‌ره‌و كۆی ئه‌ڕۆین و چاره‌نووسمان چیه، ئاوه‌ها له ده‌ریای گومان و دوودڵی و دڵه‌راوكێی ئه‌وانه‌دا نوقم نه‌بوین، به‌ڵكو سوپاس بۆ خوا ئیمان و باوه‌ڕ دڵمانی ڕۆشن كردۆته‌وه، ئه‌زانین كه گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای په‌روه‌ردگارمانه، وه هه‌ر ئه‌وه ده‌ستورو به‌رنامه‌و واجبه‌كانی له سه‌ر پێویست كردووین و شه‌ریعه‌ت ویاسای بۆ داناوین، جا ئه‌گه‌ر له سنوره‌كانی وه‌ستاین و به تاك و ته‌نهامان زانی و گۆێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی بووین، ئه‌وه پاشه‌رۆژو چاره‌نوسمان به‌هه‌شتی به‌رین و به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی نه‌بڕاوه‌ی بێ كۆتایه له دنیا‌و دواڕۆژیشدا، ئه‌گه‌ریش سه‌رپێچیمان كردوو سنووره‌كانیمان شكاند ئه‌وه بێ گومان چاره‌نوسمان نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی و ژیانێكی پڕ له بێ ئارامییه له‌م دنیایه‌داو له دواڕۆژیشدا به‌ره‌و ئاگر خواپه‌نامان بدات، به‌ڵام گێژو گه‌وج و سه‌رخۆشه‌كانی دنیا ئه‌مه نازانن، ئه‌وانه‌ی به ژیانی دنیادا ڕۆچوون و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان مه‌ستی كردوون چاره‌نوسی خۆیان له بیركردوه‌و ده‌ره‌نجام ژیانێكی پڕمه‌ینه‌ت و دور له ئارامی ده‌روونی ئه‌ژین. ئه‌وه‌ته شاعیرێكی فه‌ره‌نسی كه له گاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ڕه‌نسیدا له گه‌وره‌ترین شاعیره‌كانی فه‌ره‌نسا ئه‌ژمێررێت ئه‌مه‌ی ناو ناوه به دۆش دامان و دڵه‌ڕاوكێی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه و ده‌ڵێ: "حيرة الانسان المعاصرة"!! "دڵه‌رِاوكێی مرۆڤی هاوچه‌رخ "!! ئه‌م بێ ئاگا‌و دوور له خوایانه وا ئه‌زانن هه‌موو كه‌س له‌م دینایه‌دا له دڵه‌راوكێ و بێ مه‌به‌ستیدا ئه‌ژی و مسوڵمانانیش وه‌ك خۆیان له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، كه به ڕاستی ئێمه‌ش وه‌ك حه‌یران و بێ مه‌به‌ستمان لێ هاتووه؛ چونكه كه‌مێكمان به ڕاستی له حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆكی ئسلام تێ گه‌شتوین و نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ئه‌كه‌ین، ئیتر وا گومان ئه‌به‌ن كه هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌وانه هه‌میشه له سزا‌و ئازاره ده‌رونیه‌كاندا ئه‌ژین و ئه‌تلێنه‌وه ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ك ئه‌وانین و ژیانمان به‌و شێوه‌یه ئه‌به‌ینه سه‌ر. ئه‌ڵێت: "ومشكلة الإِنسَان المعاصِرة قضية واحدة، وهي أنه يبحث عن سيد، يبحث عن إله".( گرفت و موشكیله‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ ته‌نها یه‌ك دۆز‌و گرفته، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه له گه‌وره‌یه‌ك ئه‌گه‌ڕێت، له خوایه‌ك ئه‌گه‌ڕێت). یه‌كه‌م جار به گشتی ئه‌ڵێ له گه‌وره‌یه‌ك ئه‌گه‌ڕێت، به‌ڵام له دواییدا دان ئه‌نێت به‌وه‌دا كه له خوایه‌ك ئه‌گه‌رِێت، ئه‌ڵێت: "له خوایه‌ك ئه‌گه‌رِێت" كه ئه‌مه به ڕاستی گرفتی مرۆڤی هاوچه‌رخه، وێرانكاری و شه‌ڕی به‌رده‌وام، بۆمبی ناوكی و ئه‌تۆمی، چاره‌نووسی ترسناكی چاوه‌ڕوانكراوی مرۆڤایه‌تی، مرۆڤی هاوچه‌رخ هه‌وڵ ئه‌دات له‌م هه‌موو كێژاوه ده‌ربازی ببێت به‌ڵام ناتوانێت، نازانێت ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكی كه‌میش بێ چۆن ئیسراحه‌ت و هێمنی بدات به ده‌روونی، هه‌ر ئه‌مه‌یه كه خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ست، شاعیره‌كان، ئه‌وانه‌ی دوور ئه‌ڕواننه چاره‌نووس و ئاكامی مر‌وۆڤ له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌سته ئازاراویانه‌دا په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ماده‌ی بێ هۆشكه‌رو خۆكوژی، به‌ڵكو به هۆی ئه‌وه‌وه له ترس و بیمی داهاتوو ڕزگاریان ببێ ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكی كه‌میش بێ هه‌ست به هێمنی و ئاسایشی ده‌روونی بكه‌ن، له به‌ر ئه‌وه ئه‌بینین خۆشترین و ڕازاوه‌ترین و پێشكه‌وتوترین وڵاتانی جیهان له بواری خزمه‌ت و جاده‌ی ڕێك و پێك و خانوو نهۆمی به‌رزو بڵند، ژیانێكی پڕِله خۆشی و هێمنی و ئارامی، زۆرترینی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ڕێژه‌ی خۆكوژی (الانتحار) تیایاندا له په‌ره‌سه‌ندن و زیادبوندایه، بۆ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ ونه، هه‌روه‌ك دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ وتویه‌تی و (ابن القيم)یش له (إغاثة اللهفان)دا ده‌فه‌رموێت: "لا حياة للقلوب ولا نعيم ولا طمأنينة إلا بأن تعرف ربها ومعبودها وفاطرها" ( دڵه‌كان ژیان به خۆیانه‌وه نابینن و هێمنی و خۆشییان نیه ته‌نها به‌وه نه‌بێت كه خاوه‌ن و په‌رستراوه‌كه‌یان بناسن، ئه‌وه خوایه‌ی كه له به فیتره ده‌روونه‌كانی به‌ره‌و خۆی بردووه). سوێند به خوا مرۆڤ خۆشی و ئیسراحه‌ت و هێمنی ده‌روونی به خۆیه‌وه نابینێت ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕبێ و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره بكات، هه‌رچه‌نده پاره‌و سامان و ژیانی دنیا خڕ كاته‌وه زیاتر ته‌په ته‌پ و دڵه‌ڕاوكێ ده‌روونی ملی ئه‌گرێت و سه‌ره‌نجامیشی هاوارو له ناوچوونی بێ بڕانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئه‌بێت له دواڕۆژدا. [pagebreak] چۆنیه‌تی ناسینی خوا سبحانه وتعالی قَالَ المُصنِّفُُ رحمه الله تعالى: "[ومن المُحال أن تستقل العقول بمعرفة ذلك وإدراكه عَلَى التفصيل، فاقتضت رحمة العزيز الرحيم أن بعث الرسل به معرفين، وإليه داعين، ولمن أجابهم مبشرين، ولمن خالفهم منذرين وجعل مفتاح دعوتهم، وزبدة رسالتهم معرفة المعبود سبحانه بأسمائه وصفاته وأفعاله، إذ عَلَى هذه المعرفة تبنى مطالب الرسالة كلها من أولها إِلَى آخرها، ثُمَّ يتبع ذلك أصلان عظيمان: أحدهما: تعريف الطريق الموصل إليه، وهي شريعته المتضمنة لأمره ونهيه. والثاني: تعريف السالكين مالهم بعد الوصول إليه من النعيم المقيم. فأعرفُ النَّاسِ باللهِ عَزَّ وَجَلَّ أتبعهم للطريق الموصل إليه، وأعرفهم بحال السالكين عند القدوم عليه، ولهذا سمى الله ما أنزله عَلَى رسوله روحاً، لتوقف الحياة الحقيقة عليه، ونوراً لتوقف الهداية عليه، فَقَالَ تعالى: يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ [غافر:15] وقال تعالى: وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحاً مِنْ أَمْرِنَا مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلا الْأِيمَانُ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُوراً نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ * صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ [الشورى:52-53] فلا روح إلا فيما جَاءَ به الرسول، ولا نور إلا في الاستضاءة به. وسماه الشفاء كما قال تعالى: قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدىً وَشِفَاءٌ [فصلت:44] فهو وإن كَانَ هدىً وشفاءً مطلقاً، لكن لما كَانَ المنتفع بذلك هم المؤمنون خصوا بالذكر. ا. هـ]" [مه‌حاڵه و هه‌ر نابێ كه ژیری خۆی سه‌ربه‌خۆ بێ له ناسینی خوا‌و ده‌رك پێكردنی به درودرێژی،جا ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوای به ده‌سه‌لات و به به‌زه‌یی خواستی كه پێغه‌مبه‌رانی نارد تا پێناسه‌ی بكه‌ن، وه بانگه‌وازی بۆ لای بكه‌ن، وه مژده‌ده‌ر بن بۆ ئه‌وانه‌ی دێن به ده‌میانه‌وه، وه ترسێنه‌ریش بن بۆ ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌یان ئه‌كه‌ن و، وه كلیلی بانگه‌وازه‌كه‌یان، وه سه‌رگوڵ و پوخته‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یانی كردۆته ناسینی په‌رستراوو به ناو‌و سیفات و كاره‌كانیه‌وه سبحانه‌وتعالی، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له سه‌ر ئه‌م زانین و مه‌عریفه‌یه هه‌موو داواكاریه‌كانی په‌یامه‌كه دێنه جێ و دروست ده‌بن، پاشان به دوای ئه‌مه‌دا دوو بنه‌مای گه‌وره دێن: یه‌كه‌میان: ناسینی ئه‌و ڕێگایانه‌ی ئه‌گه‌ن پێی، كه ئه‌ویش شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌كه‌یه‌تی كه فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌و یاساغ كراوه‌كانی له خۆ ئه‌گرێ. دووه‌میان: ناسینی ڕێگه‌به‌رانی به‌وه‌ی كه چی خۆشی و شادی و مانه‌وه‌یه‌كیان هه‌یه پاش گه‌یشتنیان به‌وێ. جا شاره‌زاترین كه‌سێك به خوا عزوجل شوێنكه‌وتوترینیانه بۆو ڕێگه‌یه‌ی ئه‌گاته لای خوا، وه شاره‌زاترینیان به حاڵی سالكین ڕاگوزه‌ران كاتی گه‌یشتنه لایه‌تی، له به‌ر ئه‌وه خوا ئه‌وه‌ی كه ناردویه‌تیه خوارێ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناوی ناوه ڕۆح و گیان، چونكه ژیانی ڕاسته‌قینه ته‌نها له سه‌ر ئه‌و به‌نده‌و به‌ستراوه، نورو ڕۆشناییه‌كه كه هیدایه‌ت و ڕێنموونی له سه‌ر وه‌ستاوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ [غافر:15] وه ده‌فه‌رموێت: وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحاً مِنْ أَمْرِنَا مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلا الْأِيمَانُ وَلَكِنْ جَعَلْنَاهُ نُوراً نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ * صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ [الشورى:52-53] جا هیچ گیان و ڕۆحێك نیه ته‌نها له‌وه‌دا نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم پێی هاتووه، وه هیچ ڕۆشناییه‌ك نیه مه‌گه به‌و ڕۆشناییه خۆی ڕوناك بكاته‌وه، وه خوای گه‌وره ناوی ناوه شیفاو ساڕێژبوون و چاره‌سه‌ر، ده‌فه‌رموێت: قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدىً وَشِفَاءٌ [فصلت:44] جا قورئان هه‌رچه‌نده شیفاو هیدایه‌ت و ڕێنموونیه به ڕه‌هایی، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه سوودمه‌ندن پێی ته‌نها باوه‌ڕدارانن، ئه‌وانی تایبه‌تمه‌ند كردووه به ته‌نها. ا.هــ ]. شه‌رح و ڕاڤه‌كردن دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ پاش ئه‌وه‌ی باسی گرنگی عیلم وزانیاری به خوای گه‌وره كرد سبحانه وتعالی، هۆشداری و وریایی دا به بنه‌مایه‌كی زۆر گه‌وره، كه سه‌ره‌تای لادان و تیاچوونی تاقم و كۆمه‌ڵه‌كان بووه به گشتی و ئاكامیان به سه‌رلێشواندن و تیاچوون و گومرِابوون كۆتایی پێ هاتووه. ئه‌ویش كه: چۆنیه‌تی ناسینی خوای گه‌وره‌یه سبحانه‌وتعالی؟ شتێكی مه‌حاڵ و هه‌رنه‌بووه كه ژیری به ته‌نها و بتوانێت ب شێوه‌یه‌كی ته‌واوو دورو درێژ په‌ی به ناسین و په‌ی پێ‌بردنی خوای گه‌وره به‌رێت، به‌ڵام ناسین و په‌یبێردن و پێگه‌یشتن به خوای گه‌وره به شێوه‌یه‌كی كورت ئه‌وه له فیتره‌و خۆرسكی مرۆڤدا هه‌یه‌و چێنراوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا [الأعراف:172] { وه كاتێك كه په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می كۆكرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن)و كردنی به شایه‌ت به سه‌ر خۆیانه‌وه (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ په‌روه‌ردگاری ئێمه نه‌بێت،به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (كه تۆ په‌روه‌ردگارمانیت) }، خوای گه‌وره عه‌هدو په‌یمانێكی فیتری و خوا ڕسكی له مرۆڤه‌كان وه‌رگرتووه به‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگاریانه‌وه هه‌موو به گشتی له جیهانی په‌نهاندا شایه‌تی ئه‌وه‌یان داوه و وه‌ریان گرتووه فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاس عَلَيْهَا لا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ [الروم:30] { ئه‌و فیتره‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه خوا مرۆڤی له سه‌ر ڕاهێناوه‌و نه‌خشه‌ی بۆ كێشكاوه، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هیچ نه‌خشه‌وه دورستكراوێكی خوادا نیه } -به‌م زووانه باسه‌كه‌ی دێته پێشمان- فیتره هه‌موو كات له مرۆڤه‌كاندا هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی دورودرێژ باسمان بۆ ناكات له چۆنیه‌تی ناسینی خوای په‌روه‌ردگار، به‌ڵكو چۆنیه‌تی ناسینی په‌وره‌ردگار به شێوه‌یه‌كی ته‌واوو دورو درێژ‌و گرتنی هه‌موو گومان و تێ نه‌گه‌شتنێك ته‌نها له ڕێگه‌ی (و‌حی)یه‌وه پێمان ده‌گات و تاكه سه‌رچاوه‌مان له ناسینی زات و سیفا‌تی په‌روه‌ردگارمان (و‌حی)یه. به‌ڵام ژیری و بیروهۆشه‌كان ناتوانن به ته‌نها په‌ی به ناسینی زاتی خوای گه‌وره ببه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و تاقمه - فرق- ئیسلامیانه‌ی له پێناسه و ناسینی خوای په‌روه‌ردگاردا شوێن بیر‌و ڕای كه‌سانی به‌د گۆو درۆ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ست كه‌وتن، هه‌موویان توشی په‌رته‌وازه‌یی و بێ سه‌روبه‌ری و ڕاپێچه‌وانه‌یی بوون و بوونه چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵ و تاقم و سه‌ریان لێ شێوا. خوای گه‌وره سبحانه وتعالی فه‌رمانی پێ داوین كه شوێن به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و وه‌حی بكه‌وین: قُلْ إِنَّمَا أُنْذِرُكُمْ بِالْوَحْيِ [الأنبياء:45] { بڵێ من ته‌نها له ڕِێگه‌ی وه‌حیه‌وه بێدارتان ئه‌كه‌مه‌وه } ترساندن و بێداركردنه‌وه و ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه خوای گه‌وره ئێمه‌ی پێ جیا كردۆته‌وه‌و ڕێزداری كردووین، پاشانیش خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ [الحجر:9] { به ڕاستی ئێمه ئه‌م وه‌حیه‌مان (كه قورئانه) هێناوه‌ته خواره‌وه و هه‌ر ئێمه‌ش ئه‌یپارێزین } كه‌واته وه‌حی پارێزراو‌و بێ له‌كه‌و ده‌ست لێ نه‌دراوه، پێویسته له سه‌رمان كه هه‌ست به‌و نیعمه‌ت و ڕێزه بكه‌ین كه خوای گه‌وره پێی داوین و نه‌گه‌رێین به دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له وه‌حی، ئه‌نا توشی گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و بێ بڕیاری و ڕاڕایی ده‌بین هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانه كه له په‌یڕه‌وی ( پێشینه چاكه‌كان) لایاندا سه‌ریان لێ شێواو تیاچوون. نهاية إقدام العقول عقــال وغاية سعي العالمين ضلال ولم نستفد من بحثنا طول عمرنا سوى أن جمعنا فيه قيل وقالوا ئه‌م هۆنراوه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ هه‌رچه‌نده شاره‌زاو تێگه‌یشتوو بێت، به‌ڵام كاتێ له ڕێگه‌ی دروست و په‌یڕه‌وی سه‌له‌ف لایدا تووشی سه‌رلێشێواوی و ڕێ لێ ون بوون ئه‌بێت. هه‌ر كه‌س به ڕێگه‌یه‌ك جگه له ڕێگه‌ی پێشینه چاكه‌كاندا ڕۆشت، ئه‌بینین كه زۆر شت له خۆی كۆئه‌كاته‌وه، قسه ئه‌هێنێت و ئه‌یبات و وه‌ڵامی ئه‌م ئه‌و ئه‌نوسێته‌وه، داناكان وایان وت، فه‌یله‌سووفه‌كان ڕایان وابوو، فڵان وای وت، فڵان وا په‌رچی دایه‌وه و به‌ڵگه‌ی فڵانی نه‌هێشت، ئیتر به‌م شێوه‌یه بێ كۆتایی و گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێك. ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگاته دڵنیایی؛ چونكه ئه‌م ئاینه ته‌نها به عه‌قڵ و ژیری په‌ی پێ نابرێت و به‌س، ته‌نها به تێگه‌شتن و بیرۆهۆش ناتوانی ده‌ركی بكه‌یت وپه‌ی پێ به‌ری، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بوایه‌و هه‌موو شتێكمان له ڕێگه‌ی ژیری وبیروهۆشی خۆمانه‌وه په‌ی پێ ببردایه‌و ئه‌وه‌نده‌مان به‌س بوایه كه ته‌نها پشت به ژیری خۆمان ببه‌ستین ئه‌وه پێویستی نه‌ئه‌كرد كه خوا پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ بنێرێت و خوا به خه‌ڵكی بناسێنن. پێویستی خه‌ڵكی به پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره سبحانه وتعالی پێغه‌مبه‌رانی ناردووه تاكو ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكه‌نه‌وه، كلیلی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران و یه‌كه‌م شتێك كه خه‌ڵكیان بو بانگ كردووه بریتی بووه له ناسین و یه‌كتاپه‌رستی خوا له ناو‌و سیفات و كرداره‌كانیدا، ئه‌وه‌ی كه له سه‌ر به‌نده پێویسته له جۆره‌كانی گۆێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تیكردن، ئیتر عه‌قڵ و ژیری سه‌ربه‌خۆ ناتوانێت ئه‌مانه بزانێت و په‌ییان پێ به‌رێت و به‌رنامه‌یه‌كی دروست دابنێ، به‌ڵگه‌كانیش له‌م ڕوه‌وه زیاترن له‌وه‌ی كه كورت بكرێنه‌وه. له ڕۆژگاری یونانه‌كاندا كۆمه‌ڵه تێورێكی ژیری بێ ئایین هه‌بوون، جا كاتێك ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئیسلام وه‌ك (ئیبن سينا) و (ئیبن رشد) و (فارابي) و (كیندي) هاتن و ئه‌م تێورانه‌یان خسته ژێر ڕه‌خنه‌و زۆێكیان لێ پوچه‌ڵ كردنه‌وه، وه هه‌ندێ شتی تریان بۆ زیاد كردن كه به به‌راورد به ناڕاستی و بیردۆزه پوچه‌كانی ئه‌وان ڕاست و دروست بوون. ئینجا له سه‌ده‌ی شازده یان حه‌ڤده ڕاپه‌ڕینی ئه‌وروپی یان چاخی ڕۆشنگه‌ری –وه‌ك ناویان لێ ناوه- هات و له گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵه تێورێكی نوێ ده‌ركه‌وتن و سه‌ریان هه‌ڵدا، له‌وانه‌ش تێوره كۆنه‌كانی (ئه‌رستۆ) و (ئه‌فلاتون)و ئه‌و زیادكراوانه‌ش كه فه‌یله‌سووفه به ناو ئیسلامیه‌كان خستبویانه سه‌ری و بۆیان زیاد كردبوو. پاشان سه‌ده‌ی نۆزده هات و ئه‌و تیۆرانه‌ی له گه‌ڵ خۆی هێنا كه پێیان ئه‌وترێت تێورو مه‌زهه‌به دانراوه‌كان (المذاهب الوضعية)، وه له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا كۆمه‌ڵه تێورێكی تازه‌ترو بێ باوه‌ڕتر هاتن و په‌یدا بوون، سبحان الله!! هه‌روه‌ك هه‌ندێ له پێشین ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت فه‌رموویانه: "من جعل دينه عرضة للهوى أكثر التنقل" رواه اللالكائي (1/128)، والدارمي (1/103) (305) عن عمر بن عبد العزيز. "هه‌ركه‌س ئاینه‌كه‌ی بكاته جێی هه‌واو ئاره‌زوو ئه‌وا زۆر جێگۆڕِكێ ئه‌كات". فه‌رمووده‌ی خوامان به‌سه كه‌ده‌فه‌رموێت: مَا أَشْهَدْتُهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلا خَلْقَ أَنْفُسِهِمْ وَمَا كُنْتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُداً [الكهف:51] { من له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئاگادارم نه‌كردونه‌ته‌وه‌و نه‌مگرتوون به شایه‌ت، بگره له دروستكردنی خۆشیان ئاگادار نین، به ڕاستی من ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌كه‌ن هه‌رگیز نه‌مكردوون به یارمه‌تی ده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون } جا هه‌چ تێورێكی مادی بێ بنچینه قسه له سه‌ر په‌نهان و نادیاره‌كان و دروستكردنی بونه‌وه‌ر بكات، یان شتانێك كه په‌یوه‌ندیان به خوای گه‌وره‌وه هه‌یه سبحانه‌وتعالی، یان دروستبوونی مرۆڤ له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا، وه چۆن هاتۆته بوون؟ وه بۆچی هاتووه؟! ئه‌وه ناڕه‌وایه‌و كه‌سانێك هه‌ڵیانبه‌ستووه كه گومڕاكه‌رن و له‌وانه‌ن كه خوای گه‌وره نه‌یكردونه شایه‌ت له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا، ئاگاداری نه‌كردون له دوستكردنی خۆیان نه‌خوازه‌ڵا به‌شداریان پێ بكات تێیدا، جا ئه‌وانه گومڕاو سه‌ر لێ شێواون، نه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تیان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو تیاچوون بردووه‌و له پێشدا ئاینه كۆنه‌كانیان شێواند‌و شوێنكه‌وتوانیان وێڵ و سه‌رگه‌ردان كرد، پاشانیش له دوایدا ئه‌هلی ئیسلامیان له ڕێ لاداو سه‌ریان لێ شێواندن. وه ناویشیان لێ ئه‌نێن (فه‌یله‌سووف)و دانا‌و زانا، خاوه‌ن ژێری گه‌وره‌و به توانا، به‌ڵام ئه‌وانه هیچ توانایه‌كیان نیه له زانین و په‌ی بردن به‌و كاره غه‌یب و نادریارانه ته‌نها مه‌گه‌ر له رێی نیگا‌و وه‌حیه‌وه نه‌بێ، وه ئه‌وه‌ش كه مرۆڤ له وه‌حی تێ ئه‌گات له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ناسینی خواوه هه‌یه سبحانه‌وتعالی ئه‌وه ژیری هیچ كارێكی به سه‌ریه‌وه نیه‌و تاكه ڕێگه بۆ تێگه‌یشتن و دڵنیابوون ته‌نها (و‌حی)یه‌و به‌س. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌شه‌كانی تره‌وه هه‌یه كه پێیان ئه‌وترێت (الفروع) ئه‌وه بواری به كاری هێنانی ژیری مرۆڤه‌و بیر‌و هۆش كاری تیا ئه‌كات، چونكه خوای گه‌وره ئه‌م قورئانه‌ی بۆیه ناردۆته خواره‌وه تاكو بیری لێ بكه‌ینه‌وه‌و تێی بگه‌ین و ده‌ستوور فه‌رمانی لێ هه‌ڵێنجین، هه‌روه‌ها زانست و زانیاریه دنیاییه‌كان، خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی داوه‌ته ده‌ستی ژیری مرۆڤ خۆی و ڕێی پێ داوه‌و ده‌رگای بۆ كردۆته‌وه تاكو به په‌رۆشه‌وه كار بكات و هه‌وڵ بدات و كۆشش بكات و فێر ببێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش كه ناو ئه‌برێت به زانیاریه مرۆییه‌كان (النظريات الأنسانية) یان تێوریه بونه‌وه‌ریه‌كان (النظريات الكونية) ئه‌وه نابێت بۆ مسوڵمان كه پشتیان پێ ببه‌ستێت و بڕوایان پێ بێنێت. بنه‌ماكانی زانستی ته‌واو بنه‌ماكان سیانن: ناسینی خوا سبحانه وتعالی. وه ناسینی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه ئه‌تگه‌یه‌نێته خوا سبحانه‌وتعالی. وه زانینی پاشه‌ڕۆژو چاره‌نووسی كه‌سێك كه گۆێڕایه‌ڵی ئه‌كات و ئه‌وه‌ش كه سه‌رپێچی ئه‌كات، وه ئه‌مه‌ش بنه‌مای زانین و شاره‌زا بوونه به دواڕۆژ. جا بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی زانست و مه‌عریفه‌ت ئه‌م سێ خاڵه یان ئه‌م سێ به‌شه‌ی له خۆی گرتووه، وه یه‌كه‌میان و گه‌روه‌ترینیشیان ناسینی خوای په‌روه‌ردگاره سبحانه‌وتعالی. سوودێك له سه‌ر وشه‌ی زانیاری و شاره‌زایی وناسین (المعرفة). هه‌ندێ كه‌س ئینكاری له وشه‌ی مه‌عریفه ئه‌كه‌ن و باوه‌ڕیان پێی نیه، ئه‌ڵێن له به‌ر ئه‌وه‌ی كه (سۆفیه‌كان) به كاری دێنن و له زاره‌اوه‌و به كار هێنانی ئه‌وانه، ئه‌وانه (واته سۆفیه‌كان) كه‌سێك گه‌شتبێته پله‌یه‌ك پێی ئه‌ڵێن شاره‌زا "العارف"، وه ئه‌م زاراوه‌یه نامۆیه به ئیسلام. به‌ڵام خۆ ناسین و مه‌عریفه‌تی خوا نامۆ نیه؛ به‌ڵكو له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه له یه‌كێك له ڕیوایه‌ته‌كاندا له فه‌رمووده‌ی (مه‌عاذی كوڕی جه‌به‌ل) خوا لێی ڕازیبێ، كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ئه‌ینێرێت بۆ يه‌مه‌ن و پێی ئه‌فه‌رموێت: { فإذا هم عرفوا الله فأنبئهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات} إحدى روايات حديث معاذ المشهور عندما بعثه إلى اليمن رواها البخاري (1389)، ومسلم (19) عن ابن عباس. { جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه خوایان ناسی ئه‌وه هه‌واڵیان پێ بده كه خوا پێنج نوێژی له سه‌ر داناوون } مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه ئه‌م وته‌یه له خودی خۆیدا هیچ ته‌م و مژێكی له سه‌ر نیه، به‌ڵام هه‌ڵه‌كه له به‌كاربردنی وشه‌ی (العارف)ه له‌و زاراوه‌ی لای سۆفیه‌كان به كار ده‌هێنرێت، چونكه پله‌كان لای ئێمه به‌م شێوه‌یه‌یه: مسوڵمان (مسلم)، پاشان ئیماندار (مؤمن)، پاشان چاكه‌كا‌ر (محسن). وه چه‌ند سیفاتێكی تریش هه‌ن وه‌ك: پارێزكاران (المتقون)،سه‌رفرازان (المفلحون)، براوه‌كان(الفائزون) هه‌تا كۆتایی ئه‌و وه‌سفانه‌ی كه هاتوون، به‌ڵام هیچیان ئه‌وه‌یان تیا نیه بڵێ (العارفون). كه‌واته ناسین و مه‌عیرفه‌تی خوای گه‌وره بنه‌ماو بنچینه‌ی یه‌كه‌مه له بنه‌ماكانی ناسین و مه‌عیرفه، پاشان زانین و شاره‌زا بوونی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه به‌ره‌و ناسینی خوات ئه‌بات ئه‌ویش كه گه‌یشته‌نه به‌ڕه‌زامه‌ندی و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره كه كرۆك و حه‌قیقه‌تی شه‌ریعه‌ته، وه هه‌روه‌ها ناسین و شاره‌زا بوونی حه‌ڵاڵ و حه‌رام. یه‌كه‌مجار: ته‌وحیدو یه‌كخواناسی فێر ده‌بین و ده‌یزانین. ئینجا دووه‌م دوای ئه‌و: فیقه و شه‌ریعه‌ت و وردبونه‌وه-واته ناسینی حه‌ڵاڵ و حه‌رام-. ئینجا دوای ئه‌وه: چاره‌نوس و پاشه‌ڕۆژمان به‌ره‌و كۆی ده‌ڕوات و هه‌نگاوه‌كانی ژیانمان به‌ره‌و كوێمان ده‌به‌ن، به‌وه‌ش هه‌واڵی دواڕۆژو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دواڕۆژه‌وه هه‌بێت ئاگاداری ئه‌بین، حاڵمان له كاتی مردن و دوای مردن به كوێ ئه‌گات، حاڵمان له دوا ڕۆژدا چی به سه‌ر دێت و به چ ئاكام و ده‌ره‌نجامێك ئه‌گه‌ین. هه‌ر كه‌سێك ئه‌م سێ پێویسیته‌ی زانی، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی كه پێویسته و هه‌ر ده‌بێیت و زه‌روره بیزانێ له ئاینه‌كه‌ی زانیویه‌تی، ئه‌مه هه‌رچه‌نده-واته:ناسینی هه‌واڵه‌كانی دواڕۆژو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه-به‌ندایه‌تیه‌ك نیه كه به كرده‌وه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێویسته كه بیروباوه‌ڕمان له سه‌ری سه‌قامگیر ببێت و باوه‌ڕی ته‌واومان پێی جێگیر ببێت. فه‌رموودی دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ كه ده‌فه‌رموێت: "ولهذا سمى الله..." إلخ. ئاماژه‌كه لێره‌دا "ولهذا" ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاره‌كه، مه‌به‌ستیش له هۆكاره‌كه سه‌لماندی ئه‌وه‌یه كه ژیریه‌كان (العقول) ناتوانن سه‌ربه‌خۆ ڕێگه‌ی خواناسی بگرنه به‌رو هه‌ر ده‌بێ شوێنكه‌وته‌ی شه‌رع بن، له به‌ر ئه‌وه‌شه خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی ناردویه‌تیه خواره‌وه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ناوی ناوه گیان (روح)، وه ناوی ناوه ڕوناكی و نوور، وه ناوی ناوه شیفاو سارێژكه‌ر.