سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  شه‌رحى عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... پێشه‌كی ... ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م (٢)
گۆڕینی فۆنت



دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی موحه‌ممه‌د 


شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی عه‌قیده‌ی ته‌حاوی ... پێشه‌كی .. ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م (٢)


ئه‌م بابه‌ته‌ داگره  (peshaki alqai 2.pdf)

نووسینی: شێخی دكتور: سفر عبدالرحمن الحوالی 

وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د. 

مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌ ناسینی خوادا 

خوا سبحانه‌ وتعالی هه‌واڵی پێ داوین كه‌ (ئاده‌م)ی به‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران دروست كرد، وه‌ نه‌وه‌كانیشي له‌ سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی مانه‌وه‌ هه‌تاكو جیاوازیان تێ كه‌وت هه‌روه‌ك ئيبن عباس خوا لێی ڕازیبێ ئه‌فه‌رموێت: { إنه كَانَ بين آدم ونوح عشرة قرون } انظر: ابن جرير: جامع البيان: (1/ 194)، وانظر أيضاً: (2/ 334) و(4/ 275) والحاكم في المستدرك: (2/ 546)، وقال: صحيح على شرط البخاري ولم يخرجاه، ووافقه الذهبي وصححه ابن القيم في إغاثة اللهفان: (2/ 620). { له‌ نێوان ئاده‌م و نوح دا ده‌ سه‌ده‌ هه‌بووه‌ } ئینجا‌ هه‌ر وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی (صحیح)دا هاتووه‌ گه‌لی نوح شیركیان تیا په‌یدا بووه، له‌و كاته‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك فاڵچی و جادوگه‌رو ساحیره‌كان نه‌بوون؛ خوای پێغه‌مبه‌رانی به‌ مژده‌ده‌رو بێداركه‌ره‌وه‌ نارد تاكو به‌رگری ئه‌و شیرك و هاوه‌ڵگیری و ساحیرو فاڵچیانه‌ بكه‌ن و نه‌هێڵن بڵاو بێته‌وه‌و خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێ بێنێ، ئه‌وكات ئیتر خه‌ڵكی بوون به‌ دوو به‌شه‌وه‌: 

ئیمانداره‌ یه‌كتاپه‌رسته‌كان. 

بێ باوه‌ڕه‌ هاوه‌ڵگیره‌كان. 

وه‌ ئه‌م شارستانیه‌تانه‌ی كه‌ تاكو ئه‌مڕۆش ئاسارو پاشماوه‌كانیان هه‌ر ماوون، وه‌ك شارستانی فیرعه‌ونه‌كان، ڕۆمه‌كان، گه‌لی هود، گه‌لی صالح، هه‌موویان وێرانبوون و له‌ ناوچونیان له‌ ئه‌نجامی بێباوه‌ڕی و به‌ درۆ خستنه‌وه‌یان بۆوه‌ بۆ ئه‌و وه‌حی و نیگایه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانیانی بۆیان هێناوون. 

ئه‌م كاره‌‌ گه‌شه‌كردنێكی زانستیانه‌ نه‌بووه‌: به‌وه‌ی كه‌ مرۆڤایه‌تی گه‌شه‌ی كردبێت تا گه‌شتۆته‌ پۆپه‌ی زانست ئه‌وجا دین، ئینجا كاتێك كه‌ ته‌وحیدو یه‌كتاپه‌رستی ناسیبێ ئه‌و سێ كتێبه‌ی بۆ هاتبێته‌ خواره‌وه‌ وه‌ك ده‌ڵێن. 

له‌وانه‌ش تێۆری ياسا (نظرية القانون) ئه‌ڵێن: كه‌ مرۆڤ له‌ سه‌ره‌تادا كارو فه‌رمانی خۆی بردۆته‌ لای خوو نه‌ریته‌كان، وه‌ خوو نه‌ریته‌كان زاڵ و فه‌رمانڕ‌ه‌وا بوون به‌ سه‌ریه‌وه‌، ئینجا له‌ پاشاندا ئه‌وه‌ دروست بوو كه‌ پێی ئه‌ڵێن تێوری په‌یوه‌ندی كۆمه‌لاَیه‌تی ( نظرية العقد الأجتماعي) كه‌ ماناكه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌: تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ له‌ نێوان خۆیاندا په‌یمانیان به‌ستووه‌و به‌ یه‌كه‌وه‌ و قسه‌یان گرێداوه‌ كه‌ سته‌م نه‌بێب له‌ نێوانیانداو وه‌رگرتن و به‌خشین له‌ نێوانیاندا به‌رپا ببێت، وه‌ " "نه‌ ئازارت ئه‌ده‌م وه‌ نه‌ ئازارم بده‌""؛ ئینجا دوای ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ران هاتوون و كتێبه‌كان هاتوون. 

ئه‌مه‌ درۆو بوختانه‌ به‌ ده‌م خواوه‌ سبحانه‌وتعالی، هه‌موو ئه‌م تێورو بۆچونانه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ سه‌رده‌می لادان و سه‌رلێشێواویدا-كاته‌كانی پچڕانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی- ناسیونی و پێيان ئاشنا بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری تێدا ڕ‌ه‌وانه‌ نه‌كراوه‌، به‌ڵكو خه‌ڵكی له‌ شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران لایانداوه‌و كه‌سانێكی تری وه‌ك گۆشه‌نشینه‌كان و شارازاكان و پاشاو ده‌سه‌ڵاتدارانیان كردۆته‌ فه‌رمانڕه‌واو ده‌ستورو یاسایان لێ وه‌رگرتوون جگه‌ له‌ خوا سبحانه‌وتعالی. 

وه‌ خوای گه‌وره‌ سبحانه‌ وتعالی كاتێك هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت شه‌ریعه‌ت ویاسایه‌كیشی له‌ گه‌ڵدا ئه‌نێرێت تاكو فه‌رمانڕه‌وایی پێ بكات له‌ نێوان خه‌ڵكیداو خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای ئه‌و، واته‌ حاكم و فه‌رمانڕ‌ه‌وا له‌ نێوان به‌نده‌كانیدا خوايه‌ سبحانه‌وتعالی. 

وه‌ ژیان؛ له‌ قورئاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ گشت جیهانیانی پێ له‌ تاریكاییه‌كان ده‌رهێناوه‌و به‌ره‌و ڕوناكی بردونی و ڕ‌ه‌حمی پێ كردوون، وه‌ هه‌رچیه‌ك‌ دودڵی و ناته‌واویه‌كی ده‌روونی هه‌یه‌ لایبردووه‌و شیفای داوون له‌ هه‌ر گومان و دڵه‌ڕاوكه‌یه‌ك كه‌ مرۆڤ توشی دێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاو بیرو بۆچونه‌ چه‌وت و ناڕاستانه‌. 

لێره‌دا ڕ‌ه‌نگه‌ پرسیارێك بێته‌ پێش ئه‌ویش كاتێك كه‌ خوا سبحانه‌وتعالی ده‌‌فه‌رموێت: قل هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدىً وَشِفَاءٌ [فصلت:44] { بڵێ ئه‌مه‌ (قورئانی پیرۆز) شیفاو هیدایه‌ته‌ بۆ ئیمانداران } چۆن ته‌نها بۆ ئیمانداران ئه‌بێته‌ هیدایه‌ت و شیفا؟ وه‌ ئایا قورئان هیدایه‌ت نیه‌ بو سه‌رجه‌م جیهان به‌ گشتی؟. 

ئه‌ڵێین: به‌ڵێ، به‌ ڕاستی قورئان هیدایه‌ت و ڕۆشنیه‌ بو سه‌رجه‌م جیهانه‌كان به‌ گشتی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ كه‌ سوود له‌و هیدایه‌ت و ڕۆشنیه‌ی قورئان وه‌رئه‌گرن و ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانی پێ ئه‌هێنن و شوێنی ئه‌كه‌ون ته‌نها ئیماندارانن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ كه‌ كافرو بێ باوه‌ڕ بوون ئه‌وه‌ چاویان له‌ ئاستی ئه‌م قورئانه‌ كوێر بووه‌و هیچ سودێكی نیه‌ بۆیان و دڵه‌كانیان كوێر بۆته‌وه‌. 

خوای گه‌وره‌ له‌ باره‌ی قورئانه‌وه‌ ئه‌فه‌رموێت: يُضِلُّ بِهِ كَثِيراً وَيَهْدِي بِهِ كَثِيراً وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ [البقرة:26] { زۆرێكی پێ گومڕاو سه‌ر لێ شێواو ده‌كات و زۆرێكیشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمونی ده‌كات، به‌ڵام جگه‌ له‌ ده‌رچوو لاده‌ره‌كان نه‌بێت كه‌سی تر لاڕێ و سه‌رلێشێواو ناكات } جا له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌دا قورئان نورو ڕۆشناییه‌، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی گومڕابوون و لادان. 

چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نورو ڕوشنایی له‌ پێش چاوی خۆی بینی و پشتی تێ كردو نه‌چوو به‌ ده‌میه‌وه‌، گومڕایه‌كه‌ی زیاترو گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی كه‌ خۆی له‌ تاریكیدایه‌و هیچ ڕۆشنایی و ڕوناكیه‌كی نه‌دیوه‌. 
كه‌سێك ئه‌گه‌ر هه‌ق و ڕاستی بینیه‌وه‌و هه‌ر شوێنی نه‌كه‌وت، تاوانبارترو دڵڕه‌شتره‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ر هیچی نه‌دیوه‌و ئاشنا نه‌بووه‌ پێی. 

ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌بێنێت و گۆی له‌ فه‌رمووده‌كانی خوای گه‌وره‌ ده‌بێت، ئینجا دوای ئه‌وه‌ش پشت هه‌ڵده‌كاو باوه‌ڕ نا‌هێنێ، گومانی تیا نیه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنمونیه‌ی خوای گه‌وره‌ گه‌ڕاندویه‌تی به‌ ساڕێژبونی گشت نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانی مرۆڤ و بۆی هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌ هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندووه‌و تێكه‌ڵ به‌ ده‌روونی نه‌بووه‌، ئیتر له‌ بریتی ئه‌وه‌ی ڕێنموونی پێ وه‌ربگرێت و ببێته‌ هۆی هیدایه‌تدانی، ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زیاده‌ گومڕابوون و ملهۆڕی و تیاچوونی. 

ئه‌م قورئانه‌ ده‌رمانه‌، ڕۆشناییه‌، ڕێنموونیه‌، شیفایه‌، لێره‌وه‌ به‌ ڕاستی قورئان ڕێنموونی و ڕۆشنایی و ده‌رمان و شیفایه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ باوه‌ڕیان پێیه‌تی و ته‌ماعیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ و تێكۆشاندان كه‌ برینه‌كانی خۆیانی پێ سارێژ بكه‌ن و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌ نورو ڕۆشنایی ئه‌و قورئانه‌ دڵيان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ به‌رچاویان ڕۆشن بكه‌نه‌وه‌. 

ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ له‌ عه‌قیده‌و بیرو باوه‌ڕ‌ بیزانێت 

دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خواێ لێبێ ده‌فه‌رموێت: 
[ " والله تَعَالَى أرسل رسوله بالهدى ودين الحق، فلا هدى إلا فيما جَاءَ به، ولا ريب أنه يجب عَلَى كل أحدٍ أن يؤمنَ بما جَاءَ به الرَّسُول إيماناً عاماً مُجملاً، ولا ريب أن معرفة ماجاء به الرَّسُول عَلَى التفصيل فرض عَلَى الكفاية، فإن ذلك داخل في تبليغ ما بعث الله به رسوله، وداخل في تدبر القُرْآن وعقله وفهمه، وعلم الكتاب والحكمة، وحفظ الذكر، والدعاء إِلَى الخير، والأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، والدعاء إِلَى سبيل الرب بالحكمة والموعظة الحسنة، والمجادلة بالتي هي أحسن، ونحو ذلك مما أوجبه الله عَلَى المؤمنين، فهو واجب عَلَى الكفاية منهم. وأما ما يجب عَلَى أعيانهم: فهذا يتنوع بتنوع قدرهم، وحاجتهم ومعرفتهم، وما أمر به أعيانهم، ولا يجب عَلَى العاجز عن سماع بعض العلم أو عن فهم دقيقه ما يجب عَلَى القادر عَلَى ذلك. ويجب عَلَى من سمع النصوص وفهمها من علم التفصيل مالا يجب عَلَى من لم يسمعها ويجب عَلَى المفتي والمحدث والحاكم مالا يجب عَلَى من ليس كذلك"] اهـ { وه‌ خوای متعال پێغه‌مبه‌ری به‌ هیدایه‌ت و ئاینی هه‌ق ناردووه‌، جا هیچ هیدایه‌تێك نیه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ ئه‌و پێی هاتوو، وه‌ هیچ گومان نیه‌ له‌وه‌دا كه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو یه‌كێك پێویسته‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و كورت و موجمه‌ل ئیمانی ببێ به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم پێی هاتووه‌، وه‌ گومانیش له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه‌ به‌ شێوه‌ی دوورو درێژ فه‌رزی كیفایه‌یه‌ (ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك پێی هه‌ڵسن له‌ سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ لا ئه‌چێت)، چونكه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌چێته‌ ناو ئه‌و گه‌یاندنه‌ی كه‌ خوا پێغه‌مبه‌رانی پێ ناردووه‌، وه‌ ئه‌چێته‌ ناو ورد بوونه‌وه‌ له‌ قورئان و ژیری و تێگه‌یشتنی خۆی، وه‌ زانستی كتاب و دانایی و حیكمه‌ت، وه‌ پاراستنی زیكرو یاداوه‌ریه‌كان، وه‌ بانگه‌واز بۆ خێرو چاكه‌، وه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌، وه‌ بانگه‌واز كردن بۆ ڕێگه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ حیكمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌ جێ، وه‌ مشتومڕو گفتوگۆو وتو وێژ به‌ باشترین شێوه‌ن وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌مانه‌ش كه‌ خوا له‌ سه‌ر باوه‌ڕادارانی به‌ پێویست گه‌ڕاندووه‌، ئه‌مانه‌ واجبی كیفایه‌ن‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێكیان و نابێ له‌ ناو ئوممه‌تدا هیچ كه‌سێك نه‌بێ به‌مانه‌ هه‌ڵسێ. ‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ سه‌ر هه‌ر تاكێكیان پێوست و واجبه‌: ئه‌وه‌ به‌ پێی جۆری تواناییان جۆراو جۆره‌و ده‌گۆڕێ، وه به‌ پێی‌ پێویستیان پێی و زانست و مه‌عریفه‌تیان لێی، وه‌ ئه‌وه‌ش كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان فه‌رمانی پێ دراوه‌ پێی، له‌ سه‌ر بێتوانا به‌ پێویست ناگه‌ڕێ كه‌ گۆێ له‌ هه‌ندێ زانیاری بگرێ یان له‌ وردكاریه‌كانی تێ بگات ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر به‌ توانا به‌ پێویست و واجب ده‌گه‌ڕێ، وه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ سه‌ر كه‌سێك له‌ گوێبیستی ده‌قه‌كانی (شه‌رع) بووه‌و تێیان گه‌یشتووه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌ دووردو درێژی، له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ پێوست نیه‌ كه‌ گوێی لێ نه‌بووه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێوست و واجبه‌ له‌ سه‌ر فه‌تواده‌رو فه‌رمووده‌ناس و فه‌رمانڕه‌وا له‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ پێویست نیه‌ كه‌ وا به‌و شێوه‌یه‌ نین } أهـ. 

دانه‌ر ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر زانیمان كه‌ وه‌حی به‌ گشتی نورو ڕۆشناییه‌،‌ هیدایه‌ت و شیفاو چاره‌سه‌ره‌‌، وه‌ هه‌ر له‌وه‌وه‌ سێ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌‌ ئه‌زانین و شاره‌زای ده‌بین، ئه‌وانیش كه‌ ناسینی خواسبحانه‌وتعال، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر جه‌لال و گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی، هه‌روه‌ها‌ ناووسیفاته‌كانی ، هه‌روه‌ها له‌ مافی به‌ندایه‌تی په‌روه‌ردگار به‌ سه‌رمانه‌وه‌. 

جا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌م شێوه‌یه‌، ئه‌وه‌‌ ئه‌ندازه‌ی زانین و شاره‌زایی هه‌ر كه‌سێك له‌م قورئانه‌ چه‌نده‌یه‌؛ لێره‌دا دانه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دووربینی و خۆپاراستنێك بدات له‌ قسه‌ی هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی كه‌ ده‌ه‌ڵێن: پێویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌ عه‌قیده‌و بیرو باوه‌ڕ به‌ دوورو درێژی و ته‌واوی بیزانێت و شاره‌زای بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر‌ به‌و شێوه‌ نه‌بێت ئه‌وه‌ نابێته‌ ئیماندار. 

وه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی هه‌ندێ له‌ زانایانی ئه‌هلی كه‌لام-المتكلمین- و ده‌رچووه‌-خه‌وارجه‌-كانه‌‌، هه‌روه‌ها قسه‌ی زۆرێكیشه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت لایانداوه‌. 

به‌ڵام ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌ قسه‌یان ڕێك و هه‌ماهه‌نگه‌ له‌ گه‌ڵ كیتاب و سوننه‌دا ئه‌ویش كه‌ ئێمان لای ئه‌وان له‌ سه‌ر دوو جۆره‌: 

ئیمان و باوه‌ڕی كورت و پوخت. (إيمان مجمل) 

ئیمان و باوه‌ڕی دوورودرێژ. (إيمان مفصل) 

ئیمانی كورت (الأيمان المجمل) ئه‌وه‌یه‌ كه: ‌هه‌موو مرۆڤێك له‌ توانایدایه‌و ئه‌توانێت بیزانێت و شاره‌زای ببێت نموونه‌ وه‌ك: ناسینی خوا‌ سبحانه‌ وتعالی به‌وه‌ی كه‌ تاك وته‌نهایه‌و هیچ هاوه‌ڵ و هاوشانی نیه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌رانی به‌ هیدایه‌ت و ڕێنموونی ناردووه‌، وه‌ محمد صلی الله علیه وسلم پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌نها گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئه‌و بین، وه‌ نوێژو ڕۆژوو ئه‌وانی تریش له‌ فه‌رمان و فه‌رزه‌ دیارو به‌رچاوه‌كان پێوست كراون له‌ سه‌رمان و ده‌بێ‌ ئه‌نجامیان بده‌ین، خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی واجبی كردووه‌، ئه‌مه‌ به‌ گشتی پێی ئه‌وترێت ئیمانی كورت (الإيمان المجمل)، ئه‌م ئیمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی (جوبره‌ئیل)دا باسی كردووه‌ كاتی له‌ وه‌ڵامی جوبره‌ئیل دا فه‌رمووی: { أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره من الله تَعَالَى }رواه مسلم (8) عن عمر بن الخطاب. { ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باوه‌ڕت ببێ به‌ خواو به‌ فریشته‌كانی و به‌ كتێبه‌كانی و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی و به‌ ڕِۆژی دوایی و به‌ قه‌ده‌ر به‌ چاك و خراپیه‌وه‌ كه‌ له‌ خواوه‌یه ‌}. جا ئه‌م ئیمانه‌ كورته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانان به‌ گشتی پێویسته‌و واجبه‌ بیزانن، وه‌ پێویسته‌ نه‌خوێنه‌واره‌كانی لێ فێر بكرێت و تاكو ببێته‌ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ سه‌ریانه‌وه‌، ئه‌نا ئه‌وه‌ی فێریان نه‌كات گوناهبار ئه‌بێت. 

به‌ڵام ئیمانی دوورو درێژ (الإيمان المفصل): ئه‌وه‌ زانین و شاره‌زا بوونه‌ له‌و فه‌رزانه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌ زانایانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ پێی هه‌ڵسان ئه‌وه‌ له سه‌ر ئه‌وانی تر لاده‌برێت و له‌‌ بریتی ئه‌وانی تریشه‌و پێی ئه‌وترێت (فرض الكفاية) به‌ نموونه‌ وه‌ك: زانینی ناوو سیفاته‌كان به‌ دوورو درێژی، وه‌ به‌ڵگه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان، یان زانینی حوكمه‌ شه‌رعیه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی دوورو درێژ؛ چونكه‌ ئیمان به‌ش به‌شه‌، هه‌ر به‌ندایه‌تیك یان گۆێڕِایه‌ڵیه‌ك جا فه‌رز بێت یان سوننه‌ت و زیاده‌ بێت ئه‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ به‌شه‌كانی ئیمان. 

خه‌وارجه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌یانگووت: ده‌بێ و پێویسته‌ ئیمان به‌ شێوه‌یه‌كی دوورو درێژ هه‌مووی بزانرێت، چونكه‌ ئیمان یه‌ك شته‌ و به‌س (به‌ش به‌ش ناكرێت)، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ دڵدا ده‌‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش گومڕا بوونه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی ئیمانداو پێچه‌وانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌. 

خوای گه‌وره‌ سبحانه‌وتعالی فه‌رمانی پێ داوین كه‌ فێر ببین و هه‌ڵیناوین له‌ سه‌ر فێربوون، به‌ڵام پێویست نیه‌ له‌ سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان كه‌ فێری زانست و زانیاری ببن به‌ دورودرێژی، ئه‌مه‌ش ئه‌چێته‌ به‌ر فه‌رمووده‌ی خوای سبحانه‌وتعالی‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ [التغابن:16]. { هه‌تا ده‌توانن به‌ ته‌قواو خواناس بن }. 

به‌ڵام له‌ سه‌ر ئوممه‌ت به‌ گشتی فه‌رزی كفایه‌یه‌و پێویسته‌ له‌ سه‌ری كه‌ فێری ببێت، پێویسته‌ له‌ ناو ئوممه‌تدا زانایان و فه‌تواده‌ران و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌بن كه‌ به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن، فه‌توا بده‌ن به‌وه‌ی كه‌ خوا سبحانه‌وتعالی ناردویه‌تیه‌ خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ خواو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم هێناویانه‌ له‌ فه‌رمان و شه‌ریعه‌ت به‌ مسوڵمانانی شاره‌زا بكه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی دورودرێژو به‌ ته‌واوی تێیان بگه‌یه‌نن. 

به‌ڵام زانینی هه‌ر یه‌كێك له‌ موسڵمانان بۆ پایه‌كانی دین و بنه‌ماكانی ئیمان، ئه‌وه‌ به‌ پێی توانایان به‌ سه‌ریدا جۆراو جۆره‌، هه‌موو كه‌سێك به‌ پێی توانای خۆی ده‌بێ شاره‌زا بێت و بزانێت. 


كه‌ی مرۆڤ پاساوو بيانووی نه‌زانی بۆ ئه‌هێنرێته‌وه‌ 

ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌و پێویسته‌ وریاو به‌ ئاگا بین لێی ئه‌ویش: ئایا مرۆڤ پاساوی هه‌یه‌ به‌ هۆی نه‌زانینیه‌وه‌ یان پاساوو بیانوی نیه‌؟ 

ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت كه‌ له‌وه‌و پێش باسمان كردو دانه‌ریش ڕه‌‌حمه‌تی لێبێ باسی كرد وه‌ڵامه‌كه‌ی لا شاراوه‌ نابێت، به‌ڵكو ئه‌زانێت كه‌ وێنه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ ئاوا به‌ ڕه‌هایی وه‌ڵام نادرێنه‌وه‌، پێویسته‌ به‌ وردی وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێین: 

ئیمانی كورت و پوخت ئه‌وه‌یه‌ كه‌‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك كه‌ بیزانێت، وه‌ له‌مه‌دا هیچ كه‌سێك له‌ موسڵمانان پاساوی بۆ ناهێنرێته‌وه‌ به‌ نه‌زانین و ئاگادار نه‌بونی بیانوی ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ بڵێ نایزانم و فێری نابم، ئه‌گه‌ر ئه‌یتوانی واجب بونی نوێژو پێویست بونی نوێژ بزانێت به‌ڵام پشتی هه‌ڵكردو گۆێی پێ نه‌دا، ئه‌وه‌ ئیتر پاساوی بۆ ناهێنرێته‌وه‌ به‌ هۆی نه‌شارازییه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاره‌ ئه‌سڵ و بنچینه‌ییه‌كاندا، به‌ڵام له‌ به‌شه‌كاندا(الفروع) ئه‌وه‌ سزا ئه‌درێت؛ چونكه‌ له‌ سنوور ده‌رچووه‌ و گۆێی پێ نه‌داوه‌و ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ری كه‌ بیزانێت له‌ به‌شه‌كانی ئیمان وازی لێ هێناوه‌و پشت گوێی خستووه‌، ئینجا به‌ پێی تواناو هێزی خۆی له‌ تێگه‌یشتنیدا سزا ئه‌درێت ماده‌م توانیویه‌تی فێر ببێت به‌ڵام ته‌ممه‌ڵی كردووه‌و فێر نه‌بووه‌و وازی لێ هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ توانای فێر بوونی نیه‌و تێ ناگات ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ ئه‌ركێك ناخاته‌ سه‌ر هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ توانایدا نه‌بێت. 

وه‌ جاری وا هه‌یه‌ مرۆڤ به‌ هۆی هه‌ر ئیعتیبارو بایه‌خێكه‌وه‌‌ بێت بێ ئاگا ئه‌بێت له‌ هه‌ندێ فه‌رمان و كار؛ به‌ڵكو جاری وایه‌ مرۆڤ بێ ئاگا ئه‌بێت له‌ هه‌ندێ له‌ سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ كه‌ ڕه‌وا نیه‌ و نابێ هیچ كه‌سێك كه‌ لێی بێ ئاگا بێت. 
له‌وانه‌: ئه‌و‌ پیاوه‌ی كه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسڕائیل بوو، له‌ فه‌رمووده‌ی (صحیح)دا له‌ چه‌ند ڕیوایه‌تێكی دروسته‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ كاتێك خه‌ریك بوو بمرێت و كه‌وته‌ سه‌رمه‌رگ به‌ كه‌س و كاره‌كه‌ی وت: { إذا أنا مت فاحرقوني، ثُمَّ اطحنوني، ثُمَّ ذروني في البحر وفي البر، والله لئن قدر الله عليّ ليعذبني عذاباً لم يعذبه أحداً من العالمين }رواه البخاري (3481، 7067)، ومسلم (2756) عن أبي هريرة، ورواه البخاري أيضاً (3478، 6116، 7069) ومسلم (2757) عن أبي سعيد الخدري. { ئه‌گه‌ر من مردم بمسوتێنن، ئنجا‌ بمهاڕن و پاشان فڕێمده‌نه‌ ناو ده‌ریاوه‌ یان له‌ وشكانیدا(تۆزو خۆڵه‌كم بڵاو بكه‌نه‌وه‌، سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر خوا بتوانێت زیندوم بكاته‌وه‌ سزایه‌كه‌م ئه‌دات كه‌ هیچ كه‌سێكی به‌و شێوه‌یه‌ سزا نه‌دابێت}. 

ئه‌م پیاوه‌ له‌ ئیمان و ترسی له‌ خوای گه‌وره‌ سبحانه و تعالی وه‌ له‌ به‌هێزی و توندی دان پیانانیه‌وه ‌به‌ تاوان و كه‌مته‌رخه‌می خۆی به‌رامبه‌ر به‌ مافه‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ری كه‌سو كاری ڕاسپارد كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی لێ بكه‌ن، بێ ئاگا بوو له‌وه‌ی كه‌ خوا سبحانه‌وتعالی به‌ سه‌ر هه‌موو شتێكدا به‌ توانایه‌، وه‌ ئه‌و زاته‌ مردوو زیندووئه‌كاته‌وه‌، پاشان: { فجمعه الله وأعاده خلقاً سوياً كما كان } { خوای گه‌وره‌ (هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی) كۆكرده‌وه‌و كردیه‌وه‌ به‌ كه‌سێكی ئاسایی و ته‌واو هه‌روه‌ك له‌وه‌و پێش بوو } خوای گه‌وره‌ به‌ توانایه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو شتێكدا، ئه‌وجا خوا سبحانه‌وتعالی لێی ئه‌پرسێ: { ما حملك عَلَى ما فعلت؟ قَالَ: خوفك يا رب!! } { چی هه‌ڵینایت و وای لێ كردی كه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت؟ وتی: ترسی تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم!! }. 

ئه‌م پیاوه‌ بوێری و بێ باوه‌ڕی به‌ خوای گه‌وره‌ وای لێ نه‌كردبوو كه‌ هه‌ڵسێ به‌و كاره‌، یان گومانی له‌ ئیمانه‌كه‌ییدا یان له‌ توان�

 

 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram